گه‌وهه‌رێک له قوڵایی ده‌ریای بێده‌نگی دا. بۆ یادی 12 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی عومه‌ری سه‌لیمی ... دیاری نه‌کراو
| گه‌وهه‌رێک له قوڵایی ده‌ریای بێده‌نگی دا. بۆ یادی 12 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی عومه‌ری سه‌لیمی |
نووسینی: هه‌ڤاڵ ئهحمهدیپاییزه دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه دڵ په‌شۆکاوی خه‌یاڵی مه‌رگه هه‌ر گه‌ڵایێ که لهدارێ ده‌که‌وێ نووسراوێکه به‌ناخۆش خه‌وه‌رێ (سوارهئهلخانی زاده) ئه‌گه‌ر پاییز بۆ هێندێک که‌س وه‌رزی کۆ کردنه‌وه‌ی به‌ر و بوومی ساڵانه‌یه. بۆ ئێمه‌ش له ده‌شتی کۆیه‌ی پڕ لهتهپوتۆز و گه‌رما تاقه‌ت پڕوکێنهکهیدا وه‌رزێکی خۆش و فێنک بوو. کاتێک به‌هاتنی پاییز، کزه‌بای پاییزی خۆی ده‌کرد بهکهلێن و قوژبنه‌کانی قه‌ڵا کڕگرتووهکهی به‌ر هه‌تاوی ده‌شتی کۆیه‌ی تێکۆشه‌رانی دێموکرات‌دا.له وانه‌ش خوشتر له ئامێز گرتنی هاوریانێک له له نێوخوی وه‌ڵاته‌وه به سڵامتی ده‌گه‌رانه‌وه ئه‌وانه پاییزیان دڵگیرتر و خووشتر ده‌کرد بۆ ئیمه. به‌ڵام پاییز ساڵ1375ی هه‌تاوی به‌ڕاستی پاییزێک بوو به‌ته‌واوی مانای وشه. کهگوڵ سیس ده‌بێ، گه‌ڵا ده‌وه‌رێ و باڵنده‌کان کۆچ ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر شه‌هید بوونی عومه‌ر له‌و پاییزه دا بۆ حیزبی دێموکرات هه‌واڵیکی زۆر گرینگ نه‌بوو که عومه‌ری سه‌لیمی هه‌رچی له‌توانای دا بوو له‌ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا کردی و ئه‌گه‌ر بۆ هاوڕێیانی عومه‌ریش ته‌نیا هه‌واڵیکی ناخۆش بوو. به‌ڵام بۆ دوسته‌کانی که عمو گوڵی سهرسهبهتی کۆڕی یارانی بوو هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بوو. له لای من هه‌ڵفڕانی گشت باڵنده‌کانی سه‌ر داری ره‌فاقه‌ت و دۆستایه‌تی بوو. عومه‌ر هاوڕێ بوو، برا بوو، مامۆستا بوو، له‌بیرم نایه کهکێشهیهکم هه‌بووبێ و عومه‌ر بۆی چاره‌سه‌ر نه‌کردبم. ده‌ڵێن: له‌خۆ بهکهناردا کێشانی شه‌پۆله‌کاندا هه‌موو جارێک کۆمه‌ڵێک خیز و چه‌وی که‌نار ده‌رۆنه‌وه نێو ئاو. واته‌هه‌ر له‌عومری که‌نار که‌م ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام هێندیک جاریش شه‌پۆله‌کان کۆلکه‌دارێک له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن بۆ که‌نار هه‌تا بێ نه‌وایه‌ک میچی ماڵه‌که‌ی پێ داپۆشێ. به‌راستی عومه‌ر هه‌میشه ئه‌و شه‌پۆلانه بوو که‌هه‌میشه شتێکی موسبه‌تیان پێیه. ئه‌و په‌نا بوو قه‌ڵا بوو، هیوا بوو، وره‌بوو، ئه‌و به‌راستی پێشمه‌رگه‌بوو.پێش ئه‌وه‌ی عومه‌ر ساڵێ 1360 ببێته پێشمه‌رگه له ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا و ژیانی شؤڕشگێری هه‌ڵبژێرێ، چی ده‌خوارد و چی ده‌پۆشی، بابه‌تی ئه‌م چه‌ند دێرهنیه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ژیانی شه‌خسی عومه‌ر هه‌ر وه‌ک ژیانه شۆڕشگێریه‌که‌ی، بۆ ده‌وره‌به‌ری به‌ماناو به‌سوود بووه. عومه‌ر کوڕێکی به‌ته‌واو مانا ناسیۆنالیست بوو و نه‌ته‌وه‌ی خۆی زۆر خۆش ده‌ویست، ئه‌وه‌ش له‌هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه و پۆشینی جلوبه‌رگیدا به‌راشکاوی خۆی ده‌نواند. ئه‌و خسلهتانهت له که‌سێک به‌ناوی عومه‌ری سه‌لیمی له‌جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێموکرات دا ده‌دۆزییه‌وه. له‌کۆڕی یاراندا کۆمه‌ڵایه‌تی، لێوبه‌بزه، له‌سه‌رخۆ، پاک، خاوێن، به‌مشوور و ده‌نگ خۆش و ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن (ده‌نگی ره‌سه‌ن) ئه‌ده‌بیات خۆشه‌ویست و شیعر په‌رست. به‌غیره‌ت و ئازا، به‌ئیمان و بهوهره له‌ئاست دوژمن‌دا. رۆژێکی له‌گه‌ڵ شه‌هید محه‌ممه‌د علیزاده له بنکه دانیشتبووین و گوێمان دابوه کاستێکی شه‌هرامی نازری، عومه‌ر هاته ژوورێ وتی، ئه‌وه چیه له قه‌ندیلیش له کۆڵ گۆرانی فارسی نابنه‌وه، شه‌هید محه‌ممه‌د وتی ئێستا گۆڕیم له‌کوێ بووی؟ عه‌لی خه‌ندان گۆرانی ده‌کوت و ته‌پوتۆزی له بڵندگۆیه‌که ده‌هێنا ده‌رێ. رۆژێکی دیکه من گوێم له محه‌ممه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان گرتبوو، شه‌هید عومه‌ر له ته‌نیشتم دانیشتبوو و چوار خشهتهکییهکانی عومه‌ر خه‌یامی ده‌خوێنده‌وه، بێ ئاگا بووم که گوێی داوه‌ته گۆرانییه‌که، له‌شوێنێک وتی دا رایگره ئه‌وه چی وت؟ ئه‌وه زۆر خۆش بوو. که گێرامه‌وه ئه‌و شوێنه که دیوت: مرغ زیرک چون به دام افتد تحمل بایدش (مه‌لی زیره‌ک که به‌داوه‌وه بێ ده‌بێ سه‌بوور بێ) رۆژ تێپه‌ڕین، هه‌ستم کرد ورده‌ورده ئۆگری هه‌ڵبه‌ستی فارسیش بووه، ئه‌و کات بۆم ده‌رکه‌وت که عومه‌ر ناسیۆنالیسته، به‌ڵام ناسیۆنالیستێکی به‌رچاوته‌نگ نیه‌و رێزی بۆ میلله‌ته‌کانی دیکه‌ش هه‌یه. ساڵی 1373 من و عومه‌ر له‌کۆیه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی موکوریان که‌وتینه رێ. له‌سه‌ر سنوور وتی: یه‌ک داوام لێت هه‌یه ئه‌گه‌ر بریندار بووم ناڵیم له‌کۆڵم بکه‌و ده‌ربازم بکه، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆت بمکوژهبا وه‌ده‌ست دوژمن نه‌که‌وم. که چووینه‌وه له‌وێ زیاتر بۆم ده‌رکه‌وت که‌عومه‌ر چه‌ند له‌نێو خه‌ڵکدا جێگا و پێگه‌ی هه‌یه‌و چهندهخۆشهویستی خه‌ڵکه. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی عومه‌ر هه‌موو ژیانی لاوه‌تی خۆی و ته‌نانه‌ت گیانیشی له‌پێناویاندا به‌خت کرد. عمر هه‌مووکات له هه‌لومه‌رجه جۆراوجۆره‌کان دا شیعری به کار ده‌برد. رۆژێکی له‌شوێنێکی حاسته‌م مابوویهنهوه هه‌ر به‌رێکه‌وت کۆمه‌ڵیک جاش و پاسدار روویان تێکرد، وتم: نه‌موت با نهچینهئهو شوێنهحهساسه، ئێستا چی بکه‌ین؟" وتی له‌شاخی چیمان ده‌کرد لێره‌ش هه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین، شه‌ڕ ده‌که‌ین. وتم لێرهشانسی نه‌جات بوون زۆر که‌مه. وتی: مرغ زیرک چون به دام افتد تحمل بایدش. یان کاتێک عوسمان شێخ چۆپانی بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر به‌برینداری لهن ێ‌و که‌مینی دوژمن دا مابووه‌وه، خاڵه عه‌بدوڵڵا شێنانی من و شه‌هید عومه‌ری به‌دوا دا نارد تا هه‌واڵێکی بێنینه‌وه. که دۆزیمانه‌وه پاشان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌دا شه‌وێ چووین هێنامان، له سه‌ر بێسیمه‌که به‌ده‌نگی به‌رز عومه‌ر به خاڵه عه‌بدوڵڵا شێنانی وت: "ئه‌ی ده‌وه‌نی گرمۆڵه‌ی سهردابان مزگێنێ، زیندووه‌و هێنامان." (ئیشارهبهدهنگی فه‌رهاد سه‌نگاوی له رادیۆ ده‌نگی گه‌لی کوردستان) شه‌هید عومه‌ر سه‌لیمی ساڵی 1360 ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆکرات و تاکوو ساڵی 1375 له‌هێزی به‌یاندا خزمه‌ت ده‌کا. پله ته‌شکیلاتیه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌بڕی و ده‌بێته سه‌رپه‌ل و پاشان وه‌ک کادری کۆمیته‌ی ناوچه له کۆمیته شارستانی بۆکان درێژه به تێکۆشان ده‌دا و بۆ چاندنی تۆوی شۆڕش له نێو لاوه‌کاندا بست به‌بست و مه‌زرا به مه‌زرا و گوند به‌گوند ده‌گه‌ڕێ و هیوای دوارۆژێکی رووناک و به‌رده‌وام بوونی خه‌بات جاڕ ده‌دا. سه‌رئه‌نجام له پاییزی ساڵی1375ی هه‌تاوی له مائموریهتێکی حیزبی‌دا له هاوڕێیانی داده‌بڕێ و ده‌چێته گوندی مێرگه‌نه‌خشینه له ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز له‌وێ له لایه‌ن خۆفرۆشێکی خۆماڵییه‌وه شه‌هید ده‌کرێ. خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان زۆری وه‌ک عومه‌ر سه‌لیمی له‌باوه‌شی خۆیدا په‌روه‌رده‌کرد و پێگه‌یاند، زه‌حمه‌ت و فیداکاری عومه‌ره‌کان ئه‌و خه‌باته‌ی تاکوو ئێرههێناوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزبی دێموکرات که‌عومه‌ر ئهوهحیزبهی له بیلبیله‌ی چاوه‌کانی خۆشتر ده‌ویست و پارێزگاری لێ ده‌کرد، ناوێکی له‌عومه‌ری سه‌لیمی نه‌هێنا. حیزبێک که‌عومه‌ر هه‌میشه ده‌یکوت:" من باسی ئه‌م دونیایهناکهم، باسی ئه‌و دونیایهکهدهکهم که‌ئه‌گه‌ر هه‌بێ و قه‌رار بێ زیندوو بیبنه‌وه، له‌وێش هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێموکراتم." بیره‌وه‌ری عومه‌ر و کاری تێکۆشانی دهمهێنێتهو سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه، که ده‌ڵێن: شۆڕش ئینسانی ئاقڵ هه‌ڵیده‌گیرسێنێ و که‌سانی دڵپاک و سادقی وه‌ک عومه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با و که‌سانی هه‌لپه‌رست و قازانج ویست به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌خۆن. یاد و ناوی عومه‌ری سه‌لیمی هه‌ر پیرۆز ده‌مێنێته‌وه‌و چه‌که‌که‌ی بێ شان و سه‌نگه‌ره‌که‌ی به‌تاڵ نامێنێته‌وه. رۆحی شاد و رێگای پڕ رێبوار بێ هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌دی ستۆکهۆڵم 7/10/ 2008 |
نووسینی: هه
به‌ڵام پاییز ساڵ1375ی هه‌تاوی به‌ڕاستی پاییزێک بوو به‌ته‌واوی مانای وشه. کهگوڵ سیس ده‌بێ، گه‌ڵا ده‌وه‌رێ و باڵنده‌کان کۆچ ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر شه‌هید بوونی عومه‌ر له‌و پاییزه دا بۆ حیزبی دێموکرات هه‌واڵیکی زۆر گرینگ نه‌بوو که عومه‌ری سه‌لیمی هه‌رچی له‌توانای دا بوو له‌ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا کردی و ئه‌گه‌ر بۆ هاوڕێیانی عومه‌ریش ته‌نیا هه‌واڵیکی ناخۆش بوو. به‌ڵام بۆ دوسته‌کانی که عمو گوڵی سهرسهبهتی کۆڕی یارانی بوو هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بوو. له لای من هه‌ڵفڕانی گشت باڵنده‌کانی سه‌ر داری ره‌فاقه‌ت و دۆستایه‌تی بوو. عومه‌ر هاوڕێ بوو، برا بوو، مامۆستا بوو، له‌بیرم نایه کهکێشهیهکم هه‌بووبێ و عومه‌ر بۆی چاره‌سه‌ر نه‌کردبم. ده‌ڵێن: له‌خۆ بهکهناردا کێشانی شه‌پۆله‌کاندا هه‌موو جارێک کۆمه‌ڵێک خیز و چه‌وی که‌نار ده‌رۆنه‌وه نێو ئاو. واته‌هه‌ر له‌عومری که‌نار که‌م ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام هێندیک جاریش شه‌پۆله‌کان کۆلکه‌دارێک له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن بۆ که‌نار هه‌تا بێ نه‌وایه‌ک میچی ماڵه‌که‌ی پێ داپۆشێ. به‌راستی عومه‌ر هه‌میشه ئه‌و شه‌پۆلانه بوو که‌هه‌میشه شتێکی موسبه‌تیان پێیه. ئه‌و په‌نا بوو قه‌ڵا بوو، هیوا بوو، وره‌بوو، ئه‌و به‌راستی پێشمه‌رگه‌بوو.