کوژرانی لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ده‌ستی جه‌نایه‌تکارانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ... دیاری نه‌کراو

کوژرانی لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ده‌ستی جه‌نایه‌تکارانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت |
له ڕێکه‌وتی 26 – 09 – 2008 لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ناوی هیوا په‌سه‌ندیده کوڕی بایز خه‌ڵکی گوندی گه‌رۆری سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌ڵێنی ڕه‌به‌ت که بۆ کار‌و کاسبی و بۆ په‌یدا کردنی بژیوی ژیانی که‌س و کاری ده‌چێته ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی سه‌رده‌شت،
له نێزیک ده‌شتی مردواوێ ده‌که‌وێته به‌ر ده‌سترێژی چه‌کداره خوێن ڕێژه‌کانی کۆماری ئیسلامی و به ناحه‌ق به بێ هیچ تاوانێک ده‌کوژرێ. هیوای ته‌مه‌ن 22 ساڵ که له ڕێگای کار‌و کاسبی‌یه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ده‌یهه‌ویست ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین بکات و خه‌ون و ئاره‌زووه‌کانی بێنێته دێ، به‌داخه‌وه هیوا په‌سه‌ندیده به ده‌ستی ڕه‌شی چه‌کداره تاوانباره‌کانی کۆماری جه‌هل و نه‌زانی گیانی لێ ئه‌ستێندرا و چرای خه‌ون و ئاواته‌کانی هیوای جوانه‌مه‌رگ به ڕه‌شه‌بای وێرانکه‌ری کۆماری ئیسلامی کوژایه‌وه و مۆمی ته‌مه‌نی به فووی مرۆڤ کوژانی سه‌رده‌م له ترووسکه که‌وت.
هیوای په‌سه‌ندیده برازای دوکتور که‌ریم گه‌رۆری بوو، دوکتور که‌ریم به‌شێکی به‌رچاو له ژیانی خۆی ته‌رخانی شۆڕش و کوردایه‌تی له نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا کرد بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌نجانی کوردستان بگه‌نه خه‌ون و ئاواته‌کانیان و له‌و پێناوه دا شه‌و و شه‌ونه‌خوونی و گه‌رما و سه‌رما و ئاواره‌گی ته‌حه‌موول کرد و هه‌ر ئێستاش وه‌ک کوردێکی نیشتمان‌په‌روه‌ر و جێگای متمانه له وڵاتی سوئێد خه‌ریکی ژیانی ئاسایی خۆیه‌تی. وه‌ک کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوئێد به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ره‌خۆشی له کاک دوکتور که‌ریم و تێکرای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ناوخۆی وڵات ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌می ئه‌و ئازیزانه ده‌زانین. به ئاواتی ئه‌وه که بکوژانی هیوای جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو قوربانیانی کوردستان بکه‌ونه ده‌ستی عه‌داڵه‌ت و له داداگایه‌کی کراوه‌دا محاکمه بکرێن و به سزای تاوانه‌کانی خۆیان بگه‌ن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمیته‌ی سوئێد |
|
z ڕێکه‌وتی 2008-10-1-7:29 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?