دیفاعی جانانه‌ی ره‌حیم ره‌شیدی له کۆنگره‌یه‌ك که بۆخۆی تێیدا به‌شدار نه‌بووه! ... دیاری نه‌کراو
دیفاعی جانانه‌ی ره‌حیم ره‌شیدی له کۆنگره‌یه‌ك که بۆخۆی تێیدا به‌شدار نه‌بووه!
2008 09 24 - 19:41
تاهیر ئه‌حمه‌دپوور
ره‌حیم ره‌شیدی تێکۆشه‌ری کۆڵنه‌ده‌ر و به‌ئیمانی خه‌بات له‌پێناوی گرژ کردنی دۆخی نێوان حدک و حدکا، له دیفاع له کۆنگره‌ی چارده‌ی حدکادا که بۆخۆی پێی تێی نه‌ناوه هاتۆته گۆ. ئه‌و که له کۆنفرانسه‌كانی پێش کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌یاندا ته‌نانه‌ت ده‌نگی متمانه‌ی بۆ چوونه‌وه بۆ کۆنگره پێ نه‌درابوو، له نووسینی ئه‌و بابه‌ته دوو مه‌به‌ستی هه‌یه: یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جوابی بدرێته‌وه و ناوی بێته‌وه نێو ناوان، دووهه‌م ئێستا که له رێگای کۆنگره‌وه پاداشی کاره پیرۆزه‌كانی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه ره‌نگه به ته‌ما بێ له مه‌ودوا براده‌ران چاوێکیان لێ بێ و له کاتی به‌شینه‌وه‌ی نیعمه‌ته‌کانی پاش کۆنگره‌دا بێنازی نه‌که‌ن. بۆ مه‌به‌ستی یه‌كه‌م ئه‌وه ئه‌من ئاواته‌که‌ی وه‌دی دێنم و ناوی د‌ێنمه‌وه نێو ناوان، به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی دووه‌می هیچم له‌ده‌ست نایه و با بۆخۆی که له هونه‌ری ماستاودا ناوبانگی ده‌رکردووه حه‌وله‌کانی درێژه بدا.
کاره‌حیم بۆ جواب دانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی کۆنگره‌ی چارده‌ی حدکا‌یان به کۆنگره‌یه‌کی ناسه‌رکه‌وتوو داناوه، چارده خاڵی باس کردووه که هه‌ر چارده‌یان روویان له حیزبی دێموکراتی کوردستانه. ئه‌وه‌ش رێک ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نه‌خۆشه‌یه که ئه‌مڕۆ گه‌و‌ره‌تره‌کانی نێو حدکا منداڵه چالاکه‌کانی وه‌ك ره‌حیمی پێ په‌روره‌ده ده‌كه‌ن. وتاری پاش کۆنگره‌ی کاک مسته‌فا هیجری هه‌مووی باسی نه‌یارانی حدکا و تانه و ته‌شه‌ر له حدک بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ جارێکیش ناوی کۆماری ئیسلامی بێنێ. له زێهنی وان‌دا هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵ حدکا نه‌بێ ئه‌و که‌سه نه‌یار و دوژمنی حدکایه. جا له به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش به یه‌ک له‌و نه‌یارانه ده‌زانن که‌وابوو هه‌ر که‌س ره‌خنه‌ی له حدکا گرت ئه‌وا بێئه‌ملاو ئه‌ملا سه‌ر به حیزبی دێموکراتی کوردستانه. ئه‌وه له حاڵێکدا هه‌ر به‌پێی نامه‌یه‌كی خودی کاڕه‌حیم که له خواره‌وه دایده‌نێم نوێنه‌رانێک که چوونه‌ته‌وه بۆ کۆنگره‌ی چارده به‌رهه‌می "ناوچه‌گه‌رایی" و "باندبازی" بوون. زۆر جاریش بووه که‌سانێکی وه‌ك کاک دڵشاد جه‌مشیدی و کاک کۆسار فه‌تاحی و شه‌خسی کاک شاهۆ له سایته‌کاندا و یه‌ک له‌وان له سایتی بۆرۆژهه‌ڵاتدا ره‌خنه‌ی توندیان له حدکا گرتووه. که‌وابوو ئه‌وه که ره‌حیم پێی وایه هه‌ر که‌س ره‌خنه‌ی له حدکا گرت سه‌ر به حیزبی دێموکراتی کوردستانه هه‌ڵه‌یه‌كی به‌ئه‌نقه‌سته. به خۆشیه‌وه له به‌ده‌نه‌ی حدکادا زۆر که‌سی ئاگا و ئازا هه‌ن که توانای ره‌خنه له خۆگرتنیان هه‌یه و ئه‌وه هه‌ر ره‌حیم ره‌شیدی‌یه که به پێڕه‌وی له فه‌رهه‌نگی زاڵی رێبه‌ری ئێستای حدکا کارێک ده‌کا که ئیتر که‌س نه‌وێرێ له حیزبه‌که‌ی خۆیان دا ره‌خنه‌یان لێ بگرێ له ترسی ئه‌وه‌ی مۆرکی ته‌ره‌فداری له لایه‌نی به‌رامبه‌ری لێ نه‌درێ.
کاره‌حیم چارده خاڵه‌كه‌ی خۆی چاک ریز کردوون. به‌ڕاستی ره‌حیمم وه‌ک کابرایه‌ک دێته پێش چاو که ئێستا سکرتێری حدکایه که وه‌ک ئه‌و له هه‌موو بابه‌تێک‌دا ناشاره‌زا و كڵۆڵه، به‌ڵام که قسه هاته سه‌ر قه‌ڵسه‌گێڕان و هێرش کردنه سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر تا بڵێی وردبین و ره‌وانبێژه. به‌ڵام راستی‌یه‌کی ئه‌وه‌یه چارده خاڵه‌که‌ی کاره‌حیم هێنده‌ش ورد و دروست نین. له خواره‌وه یه‌ک به یه‌ك خاڵه‌كانی کۆپی ده‌كه‌م و له‌ژێر هه‌ر کامیشیان به کورتی کۆمێنتێک ده‌نووسم:
1.ده‌ڵێ کۆنگره له کاتی خۆیدا گیراوه. ده‌ڵین درۆزن زه‌ین کوێرن. به له‌به‌رچاوگرتنی تاریخی گیرانی کۆنگره‌ی سێزده، به‌سترانی کۆنگره‌ی چارده‌ی حدکا چوار پێنج مانگ وه دره‌نگ که‌وتوه. ده‌ڵێ بێ په‌له‌کردن کۆتایی هاتووه، نه‌خێر هه‌مووی سێ رۆژی خایاند چونکه هه‌موو شتێک زۆر پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو و که‌مترین ئیمکانی ته‌ئسیر گوزاری له سه‌ر ره‌وتی کاره‌كان به به‌شداران نه‌درابوو. ده‌ڵێ زل نه‌كراوه‌ته‌وه؛ چۆن زل نه‌کراوه‌ته‌وه؟! چه‌ند مانگه هاتوهاوارتان به‌ده‌وردا وه‌ڕێ خستوه، ته‌نانه‌ت کاک مسته‌فا له وتاری کۆتایی دا فه‌رمووی له هه‌موو ژیانی حیزب‌دا کۆنگره‌ی وای نه‌دیوه! ئێوه زۆرتان زل کرده‌وه به‌ڵام خه‌ڵک به ده‌نگتانه‌وه نه‌هات و زلی نه‌دی. ده‌ڵێ راپۆرتی کۆنگره سکرتێری هه‌ڵبژێراو خوێندوویه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له کۆنگره‌ی حدک‌دا راپۆرت له‌ڵایه‌ن سکر‌تێر نه‌خوێندراوه‌ته‌وه، زۆر سروشتی‌یه چونکه حدک سکرتێری نه‌بووه و ئه‌وه‌ش شانازی‌یه بۆ حدک که له دارشتن و پێشکه‌شکردن و په‌سند کردنی راپۆرتدا هه‌ر که‌سێکی نه‌كردۆته وه‌لی ئه‌مر. ئه‌وه هه‌ر ئێوه‌ن که ده‌تانه‌وێ موجه‌سه‌مان سازکه‌ن که نه‌ك خه‌ڵک به‌ڵکه بۆخۆشتان لێی بترسن. هه‌موو که‌سیش ده‌زانێ که راپۆرتی سکرتێره‌كه‌تان چه‌ند لاواز و بێ نێوه‌رۆک بووه. ئه‌وه‌ی قسه‌ی من نیه قسه‌ی چه‌ند که‌س له نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی تۆ له کۆنگره بوون.
2. ده‌ڵێ "پێویست نه‌بوو، ته‌لاق، سوێندو قورئان بخوات که کۆنگره‌ی حیزبی دێموکڕاته". خه‌مت نه‌بێ ، کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش هیچ ته‌ڵاق و سوێند خواردنێکی نه‌ویست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بزانێ که کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراته. کۆنگره‌یه‌ک له قه‌ڵای دێموکرات بگیرێ مه‌علوومه کۆنگره‌ی چ حیزبێکه.
3. ده‌ڵێ "هه‌یئه‌تێکی له سه‌رووی یاسای حیزبه‌وه دیاری نه‌کرد، هه‌ر کات پی خۆش بێ قه‌ڵسه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بگێڕێ. هه‌ر که‌س به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌عبیرو ته‌فسیری بکات". کاکی برای، حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ربازخانه نییه، که‌سایه‌تی‌یه‌كان ده‌توانن بۆچوونی جیاوازی خۆیان ده‌رببڕن. ئه‌و ناووناتۆره قیزه‌ون و دوژمن په‌سندانه‌ش که بۆ کۆمیسیۆنی پارێزگاری له به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حدک- ریزت کردوون هه‌ر شاکار و به‌رهه‌می فکری نه‌خۆشی که‌سانی وه‌ك تۆیه. هه‌یئه‌تێک که له یاسای حیزب‌دا هاتووه و به په‌سندی نوێنه‌رانی کۆنگره گه‌یشتووه بۆ له‌سه‌رووی یاسایه؟ پاشان تاقه یه‌ك نموونه بێنه‌وه که ئه‌و هه‌یئه‌ته تا ئێستا تاقه یه‌ك جاریش به قه‌ولی خۆت قه‌ڵسه‌ی له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی گێڕابێ. ئه‌تۆ که جێی دیکه‌ت دێشێ بۆ باسی شتێک ده‌که‌ی که سه‌وادی پێویست بۆ لێکدانه‌وه‌یت نیه؟
4. ده‌ڵێ "گۆڕانی نه‌کرد، ببێت به‌بار به‌سه‌ر شانیه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بفه‌رموون گۆڕانیان کردوه". ئه‌وه تۆ و ئه‌مسالی تۆن که پێتان وابوو که له به‌ر ئه‌وه‌ی حدک گۆڕانی کردووه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش هێندێک گۆڕان بکه‌ن که بۆ سه‌رده‌م پێویسته و خه‌ڵک داوای ده‌كا ده‌بێته لاسایی کردنه‌وه له حدک و که‌سری شه‌ئن ده‌بێ بۆتان. راسته گۆڕانکاری بۆ ڕواڵه‌ت خراپه، به‌ڵام خۆ دنیایه‌ک گۆرانکاری پێویست هه‌بوو که ئێوه نه‌تانوێرا هیچیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر چاوێک به ئارشیوی به‌رنامه‌کانی تیشک و سایتی کوردستانمێدیادا بخشێنی، جگه له خۆت که بۆ کۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ش له دوژمنانی ره‌نگاوره‌نگی حیزبی دێموکرات به‌ولاوه هیچ که‌موکوڕیه‌كی دیکه‌ت شک نه‌بردبوو، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌زه‌ریان دابوو به ده‌یان بابه‌تیان وروژاندبوو که گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ، که‌چی ده‌رکه‌وت قسه‌ی پیاوان هه‌ر یه‌که و نابێ به دوو.
5. ده‌ڵێ "نای به رێفۆرمی درۆین وته‌وه. رێبه‌ریه‌کی هه‌ڵنه‌بژارد هه‌ر که‌س سازی خۆی لێ بدات". هه‌روه‌ك خاڵی پێشوو ئه‌تۆ به بیانووی ریفۆرمی به قه‌ولی تۆ درۆین هه‌موو ریفۆرمێک ره‌د ده‌كه‌یه‌وه ئه‌وه له حاڵێکدا که به ئیعترافی خودی ئه‌و کاکانه‌ت که فێری ئه‌و قسانه‌یان کردووی حیزبه‌كه‌تان نه‌خۆشه و پێویستی به چاکسازیه. سه‌باره‌ت به ڕیبه‌ڕی‌یه‌كه‌شتان که هه‌ر هه‌مان ئه‌وه‌ی پێشوویه بچۆ وتاره‌كه‌ی کاک کۆسار فه‌تاحی بخوێنه‌وه. به‌لام خوا هه‌ڵناگرێ دانپێداهێنانێکی ئازایانه‌ت کردووه که له رێبه‌ریی حیزبی ئێوه‌دا هه‌موو ده‌بێ یه‌ک ساز لێ بده‌ن و به قه‌ولی کاک مسته‌فا بۆخۆشی که له کۆتایی کۆنگره‌دا گوتی حیزب ده‌بێ یه‌کده‌ست بێ.
6.ده‌ڵێ "نزیک به 100 په‌یامی پیرۆزبایی له لایه‌ن حیزبه جیددی، که‌سایه‌تییه خارجی، ئێرانی‌و کوردستانیه‌کانه‌وه پێگه‌یشت، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌شروعیه‌ت خۆی چووک نه‌کرده‌وه". ژماره‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی به کۆنگره‌ی حدک-ش گه‌یشتن له سه‌د که‌متر نه‌بوون. ئه‌گه‌ر ته‌نیا چاو له په‌یامه‌که‌ی سارم ا‌لدین سادق وزیری (که کاتی خۆی به‌رپرس و سه‌رشانه‌ی شه‌هید دکتۆر قاسملوو بووه) بکه‌ی، به‌سه تا بزانی که خه‌ڵکی به قه‌ولی خۆت جیدی له سه‌ر حدک چ ده‌ڵێن. ئه‌وجار ئێوه بۆ تێ ناگه‌ن که شه‌رعیه‌ت خه‌ڵکی کوردستان ده‌یدا و که‌سی دیکه.
7. ده‌ڵێ "له تاقه یه‌ک په‌یامدا نه‌هاتبوو، بابه بیکه‌ن به خاتری هه‌رچی باوه‌ڕتان پێیه‌تی، ناوه‌ی حیزبه‌که‌تان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ئێران له‌م قۆناغه ناسکه‌دا، هه‌ر هیچ نه‌بێ، له‌وه پتر تووشی خه‌سار نه‌بێ". له تاقه یه‌ک په‌یامی گه‌یشتوو به کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا داوایه‌کی ئاوا نه‌کراوه. که‌س نازانێ ئه‌و درۆ و ده‌له‌سانه له کوێ دێنی؟
8. ده‌ڵێ " که‌س، یان که‌سانێکی نه‌کرده ده‌مڕاست، جیا له حیزبی دێموکڕات نه‌بێ، سالانێکه درگای هه‌موو حیزب‌و رێکخراوێکیان کوتاوه..." زۆر روون نییه مه‌به‌ستت چ که‌سانێکه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست که‌سێکی وه‌ك کاک مسته‌فا شڵماشی‌یه که پێشتر له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌دا بووه و ئێستا هاتۆته‌وه گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوه‌ش پاش له‌تبوون که‌سێک وه‌ك کاک عه‌بدوڵڵا حیجاب-تان هێنایه نێو ڕێبه‌ری‌یه‌که‌تان که تازه ئه‌و به ره‌سمی ئه‌ندامی پ‌ک‌ک و له راستیدا به‌رپرسی لقی کوردستانی ئێرانی پککاش بوو. کوڕی باش، واز له‌و به‌رچه‌سپ لێدان و ناوناتۆره به‌سه‌ر چووانه بێنن، عه‌یبه. هه‌ردووکی ئه‌و که‌سانه و زۆر که‌سی دیکه‌ش ره‌نگه سه‌رده‌مانێک له حیزب‌دا نه‌بووبن، به‌ڵام زۆر دڵسۆز و لایقن. رێز بۆ خه‌بات و تێکۆشانی که‌سانێکیش دابنێ که سێ عومری تۆیان هه‌یه با وه‌ک کاکه‌کانی ئێستاشت بیر نه‌که‌نه‌وه.
9. ده‌ڵێ "ژنی ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوون نه‌هێنایه نێو بازنه‌ی رێبه‌ری حیزب، به‌مه‌ش حورمه‌ت‌و که‌سایه‌تیی ژنی پاراست". به‌ڵێ وه‌ڵا چاک حورمه‌تی ژنتان پاراست. ساڵه‌هایه باسی هێنانی ژنان بۆ نێو رێبه‌ری ده‌كه‌ن؛ که‌چی تاقه یه‌ك ژنتان بۆ جوانی هێناوه که هیچ تێگه‌یشتنێکی سیاسی نیه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی حیزبیش نه‌بووه. چاک حورمه‌تی ژنانتان پاراست که چه‌ندین تۆماری ئیمزایان کۆ کرده‌وه که له کۆنگره و له رێبه‌رایه‌تی جێگایان پێ بده‌ن که چی به هیچیان نه‌گرتن. به تاق و لۆق له‌و کۆنگره‌یه‌دا ژن ده‌بینرا‌ن. له ده‌ره‌وه ته‌نیا ژنێک توانی به‌شدار بێ ئه‌ویش کچه‌که‌ی کاک مسته‌فا بوو. خوا هه‌ڵناگری ته‌نیا نموونه که به‌ڕاستی رێزیان له ژنان گرت ئه‌و سێ ژنه زه‌حمه‌تکێشه بوو که ئاشپه‌زیان بۆ کۆنگره‌که‌تان کردبوو و به خێرا خۆیان چه‌پڵه‌یه‌کیان بۆ لێدان ئه‌ویش له سه‌فی هه‌ره ئاخیری ئه‌و که‌سانه‌ی زه‌حمه‌تی کاروباری کۆنگره‌یان کێشابوو.
10. ده‌ڵێ" ئه‌ندامی رێبه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی نه‌کرده ئه‌ندامی کۆمیته یان کۆمیسیۆنێک که که‌سێکی پله خوارتر له‌باری ته‌شکیلاتیه‌وه به‌رپرسی بێت". ئه‌وه‌ڵه‌ن ئه‌وه موشکلی تۆ نیه و به دوو خه‌ت بۆم حاڵی ناکرێی. پاشان دیاره مه‌به‌ستت به‌ڕێز کاک سه‌عید بێگزاده‌یه که له کۆنگره‌دا ره‌ئی نه‌هێناوه‌ته‌وه به‌ڵام بۆته‌وه به به‌رپرسی ته‌شکیلات. هۆیه‌كه‌ی دوو شته : یه‌که‌م، له حیزبی ئێمه‌دا وه‌ك‌حیزبه‌که‌ی ئێستای ئێوه نیه هه‌ر که‌س نه‌هاته‌وه نێو رێبه‌ری ئه‌تک بکرێ. دووهه‌م، کاک سه‌عید یه‌کێک له که‌سایه‌تییه هه‌ره دڵسۆز و تێکۆشه‌ره‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه و شایانی به‌رپرسایه‌تی زۆر له‌وه گه‌وره‌تریشه. پاشان رۆڵه‌گیان، ئه‌تۆ بۆخۆت قه‌ت له حدکادا هیچ کاره نه‌بووی و هه‌میشه‌ش نه‌خشی ده‌مڕاستیت گێڕاوه.
11. ده‌ڵێ "دوو جێگری سکرتێری دیاری نه‌کرد، به بێ ئه‌وه‌ی سکر‌تێر بوونی هه‌بێت". حیزبی دێموکراتی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی ئیستای ئێوه حیزبێکه تا ئه‌و جێگایه‌ی مه‌ترسی ئه‌منیه‌تی نه‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک شه‌فافه و گیروگرفت و که‌موکوڕیه‌كانی خۆی ناشارێته‌وه. ئه‌و دوو سێ که‌سه‌ش که به‌ده‌نه و ڕیبه‌رایه‌تی حیزب به لایقی پۆستی سکرتێریان ده‌زانن جارێ بۆخۆیان ئاماده نه‌بوون به نێوی سکر‌تێر ئه‌و پۆسته وه عۆده بگرن. به‌ڵام دڵنیا به کاک خالید عه‌زیزی نه‌فه‌ری ئه‌وه‌ڵی حیزبه و زۆریش سه‌رکه‌وتوویه. ده ئێوه وێراباتان له جیاتی ئه‌و سه‌رسپییه به‌رێزه (هیجری) که‌سێکی تازه بکه‌نه سکر‌تێر. باشه به‌ته‌مان چه‌ند ده‌وره‌ی دیکه‌ش هه‌ر ئه‌و سکر‌تێر بێ ؟ کۆنگره‌یه‌كی دیکه کاک مسته‌فا ده‌بێته حه‌فتا ساڵ ئه‌و وه‌خت چ ده‌كه‌ن؟ که‌واته ئه‌و وشتره له‌به‌رده‌رکی ئێوه‌ش داده‌نیشێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌که ره‌هبه‌ری لای ئیوه مادام‌العمری بێ. بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو جێگر سکرتێریش هه‌نگاوێکی زۆر پیرۆزه به‌ڵام وادیاره ئه‌تۆ به دوای دا نه‌چووی یا لێی حاڵی نه‌بووی.
12. ده‌ڵێ "له حیزب جیا نه‌بوه‌وه، ئاڵوگۆڕی له ئاڕمی حیزبی‌دا نه‌کرد، ده‌ستی له دروشمی ستراتیژی وه‌رنه‌دا، وشه‌ی ئێرانی لانه‌برد، لای خه‌ڵکی فارس بڵێ ته‌نیا بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ناوه، لای کوردیش بڵێ بیری نه‌ته‌وه‌ییم تۆختر کردوه، دوایه داوای یه‌کگرتنه‌وه بکات". ئه‌من ده‌ڵێم حیزب له‌ت بووه و ئه‌گه‌ر لایه‌ک له حیزب جودا بووبێته‌وه ئێوه‌ن. ئێوه‌ن که له میراتی ئه‌زموونێک که به خوێن و فرمێسک و حه‌سره‌ت وه‌ده‌ست هاتبوو جودا بوونه‌وه، ئێوه‌ن که له زۆربه‌ی شته‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕ و کرداری رێبه‌رانی شه‌هید‌تان کرد و بۆ خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به شتێکه‌وه نووسان و بیره‌وه‌ری وانیشتان ته‌زویر کرد. ئه‌و فکره وشکه‌ش که پێی وایه نابێ ئاڵوگۆڕ له هیچ شتێک دا بکرێ و قسه‌ی پیاوان تا قیامه‌ت یه‌که هیچ ئه‌قڵێکی سه‌لیم هه‌ڵی ناگرێ و هیچ خێری بۆ گه‌ل نیه. ئه‌و د. قاسملووه‌ی ئه‌تۆ به حه‌یاتت نه‌تدیوه تا بیناسی، هه‌ر ئه‌و بوو که له وه‌ختی خۆیدا هه‌م ئارمی حیزبی گۆڕی، هه‌م ناوی حیزبی گۆڕی، هه‌م ستراتژی حیزبی گۆڕی. سیاسه‌تیش راست ئه‌وه‌یه که بزانی له پێناوی قازانجی گه‌له‌که‌تدا مانۆڕ بده‌ی. له‌و باره‌وه له کاکه‌که‌ی بانده‌ست خۆت بپرسه بۆت روون ده‌کاته‌وه، ئه‌و چاک له‌و شتانه ده‌زانێ. پاشان داوای یه‌کگرتنه‌وه بۆ خراپه؟ زۆر پیرۆز و به‌جێیه و داوای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیشه. ئه‌وه هه‌ر تۆ و نه‌خۆشه‌كانی دیکه‌ن که ئه‌گه‌ر رۆژێک دێموکرات ببنه‌وه به یه‌ك له داخان دیق ده‌که‌ن.
13. ده‌ڵێ "وه‌کوو ره‌واڵی ئاسایی‌و حیزبی، له کاتی خۆیدا سکرتێری هه‌ڵبژارد". قالبتان ساغ بێ. ئه‌وه‌ت راسته.
14. ده‌ڵێ "که‌س نه‌بوو بڵێت، ئه‌رێ بابه خۆ نه سکرتێرمان هه‌بووه، نه جێگری سکر‌تێر، ئه‌دی سه‌رمایه‌و پوڵه‌که لای کێه، کێ یارمه‌تیمان ده‌کات، چمان هه‌یه، چمان نیه؟" وایه وه‌ڵا، ده‌بوو حیزبی دێموکراتی کوردستانیش وه‌ک ئێوه با که هه‌موو داهات و سه‌رمایه له قه‌بزه‌ی که‌سێک دا بێ، جا پیاوم ده‌ویست ورته‌ی هاتبا. موهیمش نه‌بوو ئه‌و پوڵه چۆن ئیداره ده‌کرێ و چه‌نده‌ی حه‌یف و مه‌یل ده‌کرێ، چ سات و سه‌وایه‌کی پێ ده‌كرێ و چه‌ند که‌سی گه‌نده‌ڵکاری پێ په‌روه‌رده ده‌بێ.
له هه‌موو ئه‌و قسانه گه‌ڕێین پرسیار له کاڕه‌حیم: ئه‌گه‌ر کۆنگره‌که‌تان ئه‌وه‌نده سه‌رکه‌وتوو بوه که تۆ به چارده جێ پینه و په‌ڕۆت بۆ کردوه پێم ناڵێی ئه‌و وتار و بۆچوونانه‌ی ئه‌ندامان و نزیکانی حیزبه‌که‌ی خۆتان که هێندێک به ناوی خۆیانه‌وه له ئینترنێت باسی دڵساردبوونیان له کۆنگره‌که‌تان ده‌كه‌ن له بابه‌ت چیه؟ پێم ناڵێی بۆچی هێندێک نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌تان وا به خه‌مساردی گه‌ڕاونه‌وه؟ پێم ناڵێی راگه‌یاندنه‌کانی ده‌ره‌وه سه‌هله، بۆچی له راگه‌یاندنی خۆشتاندا ئاوێکی ساردی به‌سه‌ردا کرا و به که‌می نه‌بێ خۆی لێ ناده‌ن؟ پێم ناڵێی بۆچی ئێستاش که ئێستایه مه‌علووم نه‌بوو جوابی ئه‌و کۆنگره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیار و چاوه‌ڕوانیانه‌ی خه‌ڵک هه‌یانبوو چیه؟ و پێم ناڵێی ئه‌و شه‌ڕه شه‌قه چ بوو که له که‌مپی جێژنێکان له نێو ئه‌ندامانی خۆتان‌دا رووی‌دا؟
له کۆتاییدا به په‌یره‌وی له فه‌رمانی سکرتاریای کاک حه‌مه‌نه‌زیف قادری، ره‌حیم ره‌شیدی سایتی بۆرۆژهه‌ڵاتی خسۆته به‌ر هێرش و ئه‌و سایته‌ی به سایتێک داناوه که له‌وێدا جنێو ده‌درێ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سایته‌شی به سیخوڕ و به‌كرێگیراوی کۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌م داوه که گیانی شوڕشگێڕی کز ده‌كه‌ن. جارێ زۆر باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئاغا ره‌حیم تاقه نموونه‌یه‌کی هێنابایه‌وه و به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندبای که له بۆرۆژهه‌ڵاتدا جنێو به خه‌ڵک ده‌درێ. با خه‌ڵک بۆخۆیان قازی بن داخوا له سایتی بۆرۆژهه‌ڵات که بۆته جێگای متمانه‌ی رووناکبیرانی نێوخۆ و که‌سایه‌تی زۆر پایه‌به‌رز و به‌ڕێز بابه‌ت و وتووێژی تێدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه بێ‌ڕێزی به‌خه‌ڵک ده‌كرێ یان له‌و سایته‌ی حدکادا که کاک ره‌حیم بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڵاو کردۆ‌ته‌وه بۆ وه‌ی مه‌علووم بووبا له چ سایتێکدا قسه‌ی سووک ده‌كرێ و درۆ و بوختان له‌سه‌ر تێکۆشه‌رانی کورد بڵاو ده‌بیته‌وه و جنێویان پێ ده‌درێ و تۆوی ته‌فره‌قه و براکوژی و دوژمن شادکردن ده‌چێندرێ. پاشان له‌نێو هاوکارانی سایتی بۆڕۆژهه‌ڵات‌دا زۆر که‌س هه‌ن که یا بێلایه‌ن یا ته‌نانه‌ت لایه‌نگری حدکان. رووی زه‌مانه‌ش ره‌ش بێ که ئێستا له‌ژێر ناوی پیرۆزی حدکادا که‌سێكی وه‌ک ره‌حیم ره‌شیدی قسه ی وا به که‌سانێک بڵێ که به قه‌د هه‌موو عومری ره‌حیم له سه‌نگه‌ری پیشمه‌رگه‌دا دیفاعیان له ئامانجه‌كانی ئه‌و حیزبه و له که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌یان کردووه و ئی وایان تێدایه که ئیستاش پڕیشکی چه‌كی دژمن له له‌شیدا ماوه و ته‌نانه‌ت یه‌كێک له به‌ڕێوه‌به‌ڕانی ئه‌و سایته هه‌ر ئێستا له زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دا له ژێر شکه‌نجه‌دایه. گه‌لۆ گیانی شۆڕشگێڕی له که‌ماڵ‌شه‌ریفی و شێخ غه‌ریب و هه‌مزه سارتکه‌یی‌دایه یا له ره‌حیم ره‌شیدی و کاکه‌کانی‌دا که ئه‌و ڕۆڵه به جه‌رگ و گیانفیدایانه به ترۆریست نێو ده‌به‌ن و به لێدوان و روونکردنه‌وه بێجێ و قیناوی‌یه‌کانیان دژمن له بوونیان له‌نێو خه‌ڵک ئاگادار ده‌که‌نه‌وه؟
هه‌ر چۆنێک بێ هیوادارم کاڕه‌حیم نا‌نێکی له‌و بێ‌حورمه‌تی‌یه تازانه‌ی وه‌ده‌ست که‌وێ و به خه‌یاڵی ئاسووده شوغڵی تا ئێستای که هه‌ر له خۆی جوانه درێژه بدات و ئه‌گه‌ر رۆژێکیش ئامانجی خۆی و ئه‌مسالی ئه‌و که هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براکوژییه وه‌دیهات میداڵی ئیفتخاری وه‌رگرن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی نامه‌که ئێره کلیک بکه‌ن