به‌ڕیز هیجری دیسان وه‌قسه هات! ... دیاری نه‌کراو
به‌ڕیز هیجری دیسان وه‌قسه هات!
2008 08 24 - 15:56
هه‌یاس کاردۆ
ماوه‌یه‌ک بوو به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری له‌به‌ر سه‌رقاڵی به ئاماده کردنی راپۆرتی کۆنگره‌ی داهاتوویان، وێرانه‌ده‌گه‌یشت خۆی له‌کاروباری رۆژانه وه‌ردا و بێده‌نگ بوو.ئه‌و بێده‌نگی یه لای هێندێک که‌س گومانی ئه‌وه‌ی دروست کردبوو که ره‌نگه به هه‌ڵویسته هه‌ڵه‌کانیدا چووبێته‌وه و ئیتر نه‌یه‌وێ چیدیکه فه‌زای نێوان لایه‌نه سیاسی یه‌کان تۆزاوی بکا.هه‌ڵبه‌ت لای زۆر که‌سیش شته‌که پێچه‌وانه بوو.واته ده‌یانگوت هێنده‌ی ده‌سته گوڵ به‌ئاو داداون، گوڵی لێ بڕاون.به‌ڵام وا دیاره به‌ڕیزیان به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی گوڵ هه‌ر شک ده‌با جۆگه‌له‌کانی پێ گوڵباران بکا.تازه‌ترین پێشنیاری کاک مسته‌فا بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌سته گوڵێکی دیکه‌ی به‌رێزیانه.
مێدیاکان بڵاویان کرده‌وه که سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری له نامه‌یه‌ک دا بۆ پێکهێنه‌رانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که قه‌راره له هه‌ولێر بگیرێ و هه‌موو لایه‌نه سیاسی یه‌کانی کوردی تێدا به‌شدار بن،داوای کردوه بۆ:"که‌مکردنه‌وه‌ی راده‌ی توندی یان ئه‌گه‌ر بکرێ ریشه‌کێشکردنی نه‌خؤشیه‌کی کوردانه" قانوونی پێشگیری له به‌کار هێنانی ناو و تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی حیزبی ئه‌سڵی له لایه‌ن لایه‌نی جیابۆوه له‌و حیزبه په‌سند بکرێ و ببێته بڕیاری دایمی.هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌ش ده‌کا ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی جیا بۆوه پابه‌ندی ئه‌و قه‌راره نه‌بوو:
1-"هیچ کام له حیزبه‌کانی کوردستان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دانه‌مه‌زرێنن".
2-"هیچ حیزبێکی دیکه یارمه‌تیی دارایی یان نه‌کا".
به‌ڕیز هیجری له چوار چێوه‌ی نامه پێشنیار کراوه‌که‌ی دا هێندێ تووڕه بوونیشی له به قسه‌ی خۆی به پێشوازه‌وه چوونی لایه‌نی جیا بۆوه و یارمه‌تی پێ کردنی له لایه‌ن حیزبه کوردستانی یه‌کانه‌وه ده‌ربڕیوه و کۆی هه‌ڵوێسته‌کانی به‌مجۆره داڕشتوون:"ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ و وه‌ک رابردوو هه‌ر گروپێک که جیا بۆته‌وه،هه‌موولایه‌ک له پێشوازییدا بێ و ئه‌م و ئه‌و یارمه‌تیی ماڵیی پێ بکه‌ن،له جیاتی ئه‌وه حیزبایه‌تی له‌خزمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی گه‌لدا بێ ده‌بێته دووکانداری و هۆیه‌ک بۆ ژیان.له راستیدا ئه‌وه‌ی تا ئێستا کراوه،هاندانێکی ناڕاسته و خۆ بۆ کوت کوت کردنی رێکخراوه سیاسیه‌کان و به‌م چه‌شنه بێ هێزکردنیان که بێگومان ویستی حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانه و بێجگه له‌وان که‌س به‌ری ناچنێته‌وه".
بریا کاک مسته‌فا جارێک له جاران به ئاکامی هه‌ڵوێست و وتار و نامه و راگه‌یاندراو و وتووێژه‌کانیدا دا ده‌چۆوه و به حیسابێکی ورد نه‌ک سه‌رپێی و به له‌به‌ر چاو گرتنی "خزمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی گه‌ل" بڕێک گوێێ بۆ ره‌خنه‌گرانی راده‌گرت و تاوێک ده‌گه‌ڵ ویژدانی به‌خه‌به‌ر خه‌ڵوه‌تی ده‌کرد و جگه له خۆی که‌سانی دیکه‌شی ده‌خوێنده‌وه.بریا کاک مسته‌فا له جیاتی ئه‌و په‌ند و نه‌سیحه‌تانه بۆ لایه‌نه سیاسی یه‌کانی کورد، حیسابی لایه‌نی بۆده‌کردن و ئه‌ویش گوێی بۆ داوا و ره‌جا و پێشنیاره‌کانی ئه‌وان شل ده‌کرد.بریا کاک مسته‌فا به ئامارێکی دروستی جێی بڕوا سه‌لماندبای داخوا کار و کرده‌وه‌کانی ئه‌و زیاتر له خزمه‌تی ئامانجه‌کانی کورد دان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و خه‌ونی نه‌مانیان پێوه ده‌بینێ؟.بریا کاک مسته‌فا جارێک له جاران ئه‌و راستی یه‌ی سه‌لماندبا که کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و خزمه‌ت هه‌ر به ڕبه‌ی ئه‌و ناپێورێن و بۆ ئه‌و قه‌زاوه‌ته ته‌رازووی دیکه‌ش هه‌ن.خۆزگه‌به‌ڕێز هیجری به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌یشت زه‌مانی تاک ده‌سه‌ڵاتی باوی نه‌ماوه و که‌س ناتوانێ خه‌ت و نیشان بۆ که‌س بکێشێ.به‌و بریا و خۆزگانه و زۆر خۆزگه‌ی دیکه‌ش که ده‌زانم بایی توورێک له لای جه‌نابیان ناخوێندرێنه‌وه،ده‌چمه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌وزووع.
خۆ له حه‌وای را دیاره مه‌به‌ستی کاک مسته‌فا ته‌نیا هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن له تێکۆشانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه و هیچی دیکه.وه‌ک رۆژ لێم روونه ئه‌گه‌ر خۆی ئه‌و موشکیله‌یه‌ی نه‌با و له‌وه خاترجه‌م با بن پێی قایمه،پێشنیارێکی ئاوای هه‌ر به مێشکیش دانه‌ده‌هات.ره‌نگه کاک مسته‌فا له‌بیری بێ به ده‌رزه‌ن چریکی لێک جیابۆوه هه‌بوون و هه‌مووشیان بنکه‌یان له کوردستان و پێوه‌ندی یان ده‌گه‌ڵ حدکا هه‌بوو.خه‌باتی شۆڕشگێر له خه‌باتی دیکه جیا بۆوه و له په‌نای حیزب بنکه‌ی دانا‌و و کاک مسته‌فا رووشی لێ وه‌رنه‌گێرا.کۆمه‌ڵه‌ش تووشی لیکدابڕان هات و کاک مسته‌فا قه‌ت ئه‌و باسه‌ی نه‌هێنایه گۆڕێ. که‌وا بوو تکایه به‌و شته عه‌نتیکه‌یه کڵاو له سه‌ری رێکخراوه کوردی یه‌کان مه‌نێ و رووک و راست بڵێ: داواتان لێ ده‌که‌م ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانم بۆ له برسان بکوژن.ئه‌وه یه‌ک ، دووش:
تکایه به خه‌ڵکی کوردستان بڵێ چ زه‌ره‌رێکی هه‌یه دوو حیزب به ناوێک کار بکه‌ن؟خۆ زه‌مانی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه بڵێی تووشی ته‌قه ده‌بن و لێکتری ده‌کوژن.ئێستا جه‌نابت و حیزبه‌که‌ت باسی "خه‌باتی مه‌ده‌نی" ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ناردنه‌وه‌ی تیمی چووکی ته‌شکیلاتیش به تاوان ده‌زانن.که‌وا بوو مادام هه‌ر قسه و درووشمه چ ده‌بێ با سه‌ت حیزبی هاو ناو وێکڕا هاوار بکه‌ن: "ئای خه‌ڵکی دنیا کۆماری ئیسلامی لێمان ناگه‌ڕێ خه‌باتی مه‌ده‌نی بکه‌ین.خۆ به‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک له‌به‌ینی ئه‌و حیزبانه دا دروست نابێ.ئه‌وه دوو ، سێش:
باوه‌ر بفه‌رموو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان هه‌م به ناو و هه‌م به نێوه‌رۆک ده‌گه‌ڵ حیزبی ژێڕ رێبه‌ریی جه‌نابت جیاوازی هه‌یه و ئه‌وه‌ش بۆته راستی یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر.بوونی دوو حیزبی جیاواز که ته‌نیا له هێندێک وشه دا وه‌ک یه‌کن بۆ که‌س کێشه خوڵقێن نیه وهه‌ر ئێوه‌ن باسی ئه‌و گرفته ده‌که‌ن. ئه‌ویش نه‌ک له‌به‌ر ناوه‌که،به‌ڵکوو له‌به‌ر حه‌ساده‌ته.من ده‌رکی ئه‌وه ده‌که‌م که بۆ جه‌نابت زۆر ناخۆشه "تاقمێکی چه‌ند که‌سی" له په‌نای ده‌ستت ناو و ئاوازه‌ی به باشی بڕوا و له حاڵی په‌ره گرتن دا بێ،به‌ڵام تۆی به‌ڕێز بکه‌ویه ژێر بارانی ره‌خنه و گله‌یی.ئه‌وه سێ،چواریش:
خۆت باش ده‌زانی حیزبی یه‌کگرتوو ئیمکانی پێکه‌وه ژیانی نه‌ما بوو و به‌شی زۆری خه‌تاکه‌ش جه‌نابت وه‌ک سکرتێر ده‌گرێته‌وه.تۆ که بۆ راگرتنی حیزبی یه‌کگرتوو هه‌نگاوێکی کارسازت هه‌ڵنه‌گرت و به کرده‌وه بۆ لێک بڵاو کردنی هه‌وڵت دا،ده‌ته‌ویست ته‌واوی ئه‌و کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و رێبه‌رایه‌تی یه ناڕازی یه تۆقی یه‌خسیریت بۆ له ملی که‌ن و سوژده‌ت بۆ به‌رن؟که ئه‌وه نه‌کرا و حیزب راست له نێوقه‌دێ را دووله‌ت بوو،بۆ جه‌نابت ئه‌سڵیه‌که‌ی و له‌ته‌که‌ی دیکه جیابۆوه‌یه؟مه‌گه‌ر معیار هه‌ر ئه‌و چه‌ند که‌سه رێبه‌ری یه‌ن یان سه‌رجه‌م به‌ده‌نه‌ی حیزب؟پاشان بۆ پێت وایه تۆ چۆن مه‌سه‌له‌که ده‌بینی خه‌ڵکی دیکه‌ش ده‌بێ ئاوای ببینێ؟مه‌گه‌ر به‌کرده‌وه بینینه‌کانی جه‌نابت به هه‌ڵه ده‌رنه‌چوون؟ئه‌وه نیه هه‌م لایه‌نه‌کانی دیکه و هه‌م به‌شێکی زۆری خه‌ڵک ئه‌و راستی یه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتوه.ئه‌وه چوار،پێنجیش:
ئه‌تۆ چۆن ده‌زانی لایه‌نه‌کانی دیکه پووڵ و پاره ده‌ده‌ن به هه‌واڵانی پێشووت که ئاوا هه‌ڵچووی و خه‌ت و نیشانیان بۆ ده‌کێشی؟بۆ ده‌ته‌وی دوای لێک‌دابڕانیش هه‌ر چاو له ده‌ستی تۆ بن و تۆش هه‌زار مه‌رجیان بۆ ریز که‌ی؟باشه به خه‌ڵکی کوردستان ناڵێی مانه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به‌و شکڵ و نێوه‌رۆکه‌وه بۆ "به‌ره‌که‌ی دوژمن ده‌یچنێته‌وه"؟ئایا ئه‌وه هه‌ڵوێستی رێبه‌ریی حیزبێکی به قه‌ولی خۆت پێشره‌وی خه‌باتی گه‌لی کورده؟مه‌گه‌ر تۆ چیت بۆ کورد کردوه که ئه‌وان نه‌یان کردوه؟له مێژه ده‌ڵێن:تفی سه‌ربه حه‌وا هه‌ر بۆ خۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه.هیوادارم ئه‌وه دوایین هه‌ڵه‌ی پێش کۆنگره‌ت بێ و هه‌ر وه‌ک له وتارێکی دیکه‌م دا ئاواتم خوازتبوو ئه‌ندامانی کارای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران پیشی ئه‌و هه‌ڵانه‌ت بگرن.