کوڵێک بۆ سمکۆی شەهید و جوانەمەرگ ... دیاری نهکراو
کوڵێک بۆ سمکۆی شەهید و جوانەمەرگ
2008 08 24 - 14:51
شاڵاو
بە دنیایەک حەز و خۆزگە و ئەوین و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و لە بەرەبەری هەڵاتنی خۆری ڕزگاری و ئاسمانی ساماڵ و هەگبەیەک لە شادی و پێکەنینی خۆم و دڵسۆزانی نیشتمان دا و رۆژێک پێش جێژنی لە دایکبوونی دایکی ئاواتمان ،کە تا دوا پشوو و هەناسە سینگی بۆتە قەڵغان و لەمپەر لە بەرانبەر دێوەزمەی بیرچرووک و مڵهوڕ دا ، ئاڵاوواڵا بەرەو پیری دەچووم تا ئەو وتەی دکتوری مەزن و کەڵە پیاوی ڕۆژە دژوارەکان قەت لەبیرنەکەم و هەمیشە جوان و بە باوەشێک لە چاوەڕوانی و هیواداربوون بە ئاسۆی پشت سەرم ، لە نێو خەڵک دا دیار بم ، بەڵام لە شەوێکی تەماوی و لێوانلێو لە توورەیی و بێ هیوایی دا ، لە شەوێک کە تا دوا بڕستم بەردەوام یادم دەکردی ، بەڵام وەکو گشت جارانی دیکە ، ڕۆژگاری نەگبەت و کێوی هەڵەمووتی ژیانم چۆکی دادا و قەڵافەت و باڵای بەرزی سمکۆی برا و خۆشەویست و هاورێی دەست لە ملانی منداڵیم لە نەکاو ویشکی کردم کە بۆ لە وەها رۆژێک دا ، ئەستێرەی شادیم تا دێ ، کزتر و کزتر و لاوازتر دەبێت .
بەڵێ سمکۆم گیانی بەرزەفڕی کردە میداڵی سەربەرزی بۆ نیشتمان و لە پەیکەرەی خۆیدا خۆڕاگری و نەترسی و بوێری و ئازایی ،.....هتد بۆ دڵسۆزان و بنەماڵەیی و هاورێیانی کردە دیاری و بە یەکجاری و بۆ هەمیشە هەموو ئاواتەکانی کردە هەوێنی کوردایەتی و بردنیە ژێر گڵ.
ئاخ....ئاخ دەگەڵ پێنووسم دەست دەکەم بە گریان ، هەرچەند لێرەدا بڕیاری پێغەمبەری ئاشتیم شکاند کە نەگریم، بەڵام چ بکەم....! هەوێنی دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ ، کوڵێک کە هیوا خواز بووم بۆ شادی دەریبڕم ، بەڵام گەردوونی بێ ویژدان و تەڵزمی بێ هیوایی لە شەوی تاریک و تنووک دا گێژی کردم و بە کەشکۆڵێک ئاوات و بە لەشێکی ناساغ ، نەمتوانی دوا ساتەکانی ژیانی هاودەنگ و هاوڕێی بم .
ئاخ لەم دنیا پڕ تەنگ و چەڵەمە و دڵ ڕەقە ...... لاپەرەکانی ژیانم ساڵانێکی زۆرە بەدەم گریان و خەفەت و خۆزگەخواستن پڕ کراوەتەوە و هەر لاپەرەیەک بۆ خۆی لە بێ هیوایی دا زەرد هەڵگەراوە .
سمکۆ گیان بۆ وا زوو ئاسمانی گەش و بێگەردی وڵاتت پڕ کرد لە هەوری ڕەش ؟ بۆ شادی و پێکەنینت دا بە بێ دەنگی ؟ بڕیار وابوو بە چەکی شەڕافەت و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بێیەوە و پارێزگاری لە خاک و وڵات بکەی و وەکو دەورانی منداڵی و لاوێتی ، بە پێکەنینە وەجۆش هێنەکانت دابنیشین و لە یاد و بیرەوەری یەکتری دا خۆش بژین .
ئاسمانی شار و گەڕەکەکەمان وا هەست دەکەی چۆلەوانییە و کەسی تێدا ناژی . شار و گەڕەکت لەو ڕۆژەدا بێ دەنگ کرد . مەگەر بڕیار وانەبوو سەرچۆپی ئەو رۆژە لە نێو رەشبەڵەکی دێموکراتەکان دا خۆت بگێری ؟
ئاخ هەرچەند دەکەم و دەگەڵت دەدوێم بێ دەنگی و وەڵام نادەیەوەو وادیارە لێم توورەی ، بەڵام بەڵێنت پێدەدەم بۆ رێبوارابی وەکو تۆ و گشت شۆرە سوارانی کوردستان پشوو درێژم و بۆ وەدیهێنانی هیواکانت هەردەم لە پێشەوەی کاروانی خزمەت کردن دا بم .
لەو ڕۆژەدا دنیایەک لە چەپکە گوڵی نێرگز و خۆشەویستی دەکەمە دیاری بۆ گیانی نەمرت و ئاواتم سەربەرزی وڵاتە .