ئه‌گه‌ر پێشنیاری کاک موسته‌فا هیجری بکرێته قانوون، ده‌بێ مێژووی حیزبی دێموکڕات ژێر و ڕوو بکرێ ... دیاری نه‌کراو
ئه‌گه‌ر پێشنیاری کاک موسته‌فا هیجری بکرێته قانوون، ده‌بێ مێژووی حیزبی دێموکڕات ژێر و ڕوو بکرێ
2008 08 23 - 11:10
سامڕه‌ند
پێــم بڵێ به‌هـــــری چــیه زوڵفت موقیمی ڕوومه‌ته
خۆ به شه‌رعی موسته‌فا جه‌ننه‌ت به کافر نادرێ
کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، له نووسینێکی خۆی له‌م ئاخیره دا ڕه‌خنه‌ی له حیزبه کوردستانی‌یه‌کان گرتووه که بۆ چی پشتی لایه‌نه جیابووه‌وه‌کان ده‌گرن که جار و بار له ته‌شکیلاتی ئه‌حزابی خۆیان جودا ده‌بنه‌وه. ناوبراو داوا ده‌کا حه‌قه نه‌هێڵن که ئه‌و جۆره گرووهه ئینشیعابی‌یانه له ئیمکاناتی وه‌ک ناسران، که‌ڵکوه‌رگرتن له ناو و سیمبۆله‌کانی حیزبی ئه‌سڵی که‌ڵک وه‌رگرن. به‌ڕێز هیجری ئه‌و بیره‌ی وه‌ک ته‌رحێک داوه به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که قه‌راره له داهاتوو دا له هه‌ولێر بگیرێ و داوا ده‌کا بکرێ به قه‌رارداد و وه‌ک یاسایه‌ک په‌یڕه‌وی لێ بکرێ. دیاره به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری ئه‌وه وه‌ک پڕه‌نسیپ و ئه‌سڵ چاو لێ ده‌کا نه‌ک وه‌ک ته‌نیا تا‌کتیکێک بۆ ئه‌وڕۆ که لایه‌نی جیابووه‌وه له حدکای پێ لاواز کا
به گوێره‌ی پێشنیاری به‌ڕێز هیجری ئیمکاناتی ناو و ناسران و پشتگیری‌کردن نابێ بدرێ به که‌سانێک که ئینکاری ته‌شکیلاته‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن و لێی جودا ده‌بنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه که به ناوێکی دیکه‌وه ده‌ست به فه‌عالییه‌ت بکه‌ن. که سه‌یری مێژووی حیزب بکه‌ین له کۆنگره‌ی دووهه‌می حیزب دا گرووهێک به پێچه‌وانه‌ی بڕیاراتی کۆنگره، به شێوه‌ی سه‌ر به خۆ ده‌ستیان به فه‌عالییه‌ت کرد و ڕێبه‌ریی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یان قبووڵ نه‌ده‌کرد. له نێو ئه‌وانه دا کاک مه‌لا حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار، دوکتور قاسملو و که‌سانێکی دیکه هه‌بوون که کاتێک چاوه‌ڕوانی‌یان ده‌بێ تا خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی به ڕه‌سمی وه‌ک حیزبی دێموکڕاتیان بناسێ، بارزانی ده‌ڵێ که ئه‌و ته‌نیا کاک ئه‌حمه‌د ده‌ناسێ. ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی له چوارچێوه‌ی ته‌رحه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌ڕێز کاک موسته‌فا دایه. جا، به‌م جۆره ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌رحه شامیلی ڕابردووش بێ، ده‌بێ مێژووی حیزب ژێر و ڕوو بکرێ و له دوای کۆنگره‌ی دووهه‌م به هۆی ئه‌وه که دوکتور قاسملو و مه‌لا حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و لایه‌نگره‌کانیان بڕیاراتی دووهه‌م کۆنگره‌یان قبووڵ نه‌بووه و خاریج له‌و ده‌ستیان به کار کردووه هه‌قیان نیه به ناوی حیزبی دێموکڕاته‌وه له مێژوو دا کار بکه‌ن. ئه‌و حوکمه شامیلی هه‌ر دوو به‌شی ئه‌مڕۆی حیزبی دێموکڕاتیش ده‌بێ.
ئێستا من بۆ ئه‌وه‌ی که کاک مسته‌فا ئه‌وه وه‌ک پڕه‌نسیپ چاو لێ ده‌کا داوایه‌ک له به‌ڕێزیان ده‌که‌م:
ـ تکایه له کۆنگره‌ی 14 ی حیزب دا بۆ په‌یڕه‌وی له‌و یاسایه (که جیابووه‌وه‌کان مافی به‌هره‌مه‌ند بوون له ناو و ناسران و ئیمکاناتیان نیه)، بڕیار بده‌ن که ئه‌وانه‌ی له ساڵی 1341 له کۆنگره‌ی دووهه‌می حیزب جیا بوونه‌وه حوکمی باتڵ بوونی کاره‌که‌یان له ژێر ناوی حیزبه‌وه بدرێ و حه‌قیان نه‌بێ به حیزبی دێموکڕات بناسرێن. به‌م جۆره شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق که له کۆنگره‌ی دووهه‌م دا وه‌ک شه‌خسی یه‌که‌می حیزب دیاری کرابوو به ئه‌سڵی حیزب ده‌ر ده‌چێ و ئه‌وانه‌ی لێی جوێ بوونه‌وه ده‌بنه غه‌یری حیزب. لێره دا ئه‌وانه‌ی پشتیوانی‌یان له گرووهی جیابووه‌وه له کۆنگره‌ی دووهه‌م کردووه دژی ئه‌و ته‌رحه‌ی کاک مسته‌فا ده‌بن.
ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌کانی مێژووی حیزب وه‌ک هی گرووهی مامه غه‌نی له کۆنگره‌ی 4، ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ له کۆنگره‌ی 8 و هی دوای کۆنگره‌ی 13 شیاوی بایکۆت کردن بن و حه‌قی که‌ڵک وه‌رگرتن له ناوی حیزبیان نه‌بێ ئه‌وا مه‌لا ئاواره، کاک حه‌سێن مه‌ده‌نی، مه‌لا حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار، دوکتور قاسملوو، من و کاک مسته‌فای هیجری هیچکاممان مافی ئه‌وه‌مان نه‌بووه که له ناوی حیزب که‌ڵک وه‌رگرین. چونکه هه‌م ئه‌فڕادی کۆمیته‌ی ئینقیلابی که ساڵه‌کانی 46 و 47 ڕاپه‌ڕین، جیا بوون له بڕیاراتی کۆنگره‌ی دووهه‌م، و هه‌م به‌شی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به خۆی ده‌ڵێ حیزبی دێموکڕات له‌و کۆنگره و بڕیاره‌کانی لایان دابوو و جودا ببوونه‌وه و به ده‌ر له ته‌شکیلاتی پێوه‌ندیدار به کۆنگره‌ی دووهه‌م و شه‌خسی ئه‌حمه‌د تۆفیق کاریان کرد. به حیسابی ئه‌سڵیه‌ت دان به نه‌تایجی کۆنگره ئه‌و گرووهه نه‌ده‌بوو و نابێ به حیزب بناسرێن و ڕه‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی کارێکی دروستی کردبوو که هه‌ر کاک ئه‌حمه‌دی به ڕه‌سمی ده‌ناسی.
ئه‌مڕۆ ته‌نیا گرووهێک که به عه‌داڵه‌ت و بۆ پاراستنی حه‌قی هه‌ر که‌سه له حیزب دا، ناو و یادی ئه‌حمه‌د تۆفیق به وێڕای باقی سکرتێره‌کان ڕێز لێ ده‌گرێ کۆمیته‌ی پێکهێنه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه. به‌ڵام نه لایه‌نی حدک و نه لایه‌نی حدکا هه‌تا ئێستا ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق‌یان قبووڵ نه‌کردووه. خودی ئه‌وه که ئه‌مڕۆ له هه‌ر دوو به‌ش ناوی شه‌خسی یه‌که‌می هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 2 قاچاغه یانی ئه‌وانه له بڕیاراتی کۆنگره‌ی 2 لایان داوه که وابوو مافی که‌ڵک وه‌رگرتنیان له ناوی حیزب و حه‌تتا گرتنی کۆنگره‌ی 3 به بێ مۆر کردن و ته‌ئییدی ڕێبه‌ریی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پێشوو دێته ژێر سوئال.
به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌ی 14هه‌م و هه‌موو هاوڕێیان