با این جست و خیزها آهو نمی‌شوی ...! ... دیاری نه‌کراو
با این جست و خیزها آهو نمی‌شوی ...!
2008 08 22 - 02:35
رزگار ئه‌حمه‌دی
په‌ندێک
چیرۆکه‌که ئاوه‌ها بوو که رۆژێک له رۆژان شوانێک مه‌ڕ و ماڵاته‌که‌ی ده‌باته لێڕه‌وارێکی سه‌رسه‌وز. زۆری پێناچێ مامزێک وه‌ک شنه‌ی گوڵ به‌وێدا تێده‌په‌ڕێ و به هه‌نگاوه ورد و بازبازێنه بڵنده‌کانی دوور ده‌که‌وێته‌وه. شوانه‌که که هیچی پێ ناکرێ و ئه‌و مامزه جوانه‌ی له ده‌ست چووه به ناهومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه و پاڵ به پاڵی تاقه داره‌وه ده‌نێ. شوانی خه‌م داگرتوو له‌پڕ مه‌ڕێک ده‌بینێ
که به به‌رده‌میدا دێت و ده‌چێت و هه‌ڵبه‌ز دابه‌ز ده‌کا. هه‌ر بۆیه وای پێ ده‌ڵێ: با این جست و خیزها آهو نمی‌شوی گوسپند!
کامه‌تان راست ده‌که‌ن؟!
به هیچ شێوه‌یه‌ک نامه‌وێ هێرش بکه‌مه سه‌ر به‌ڕێز کاک کۆسار فه‌تاحی که به بۆچوونێکه‌وه ده‌رکه‌وتووه و له بنی تیانه ره‌شه‌که‌ی کوردی هه‌ژاری داوه و هه‌رچی به ده‌م به خه‌ڵکی گوتبوو ئێستا به نووسین درکاندوویه! ناشمه‌وێ مه‌به‌سته گچکه‌کانی پشت ئه‌و نووسینه‌ش ده‌ربخه‌م و په‌رده له‌سه‌ر لاوازی‌یه به‌رچاوه‌کانی شوناسی سیاسی، فیکری، فه‌لسه‌فی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوبراو لاببه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێ که پێموابوو ده‌بێ که‌سێک پێی بڵێ که له کوێی ئه‌م ئاشوفته بازاره‌دا جێی گرتووه‌و چ کاراکتێرێکی هه‌یه و رۆڵی چییه؟!
ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ریبڕیوه راست دوو شت باس ده‌کا؛ یه‌که‌م "حدک" قه‌واره‌یه‌که که له خۆڕا رواوه و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که "که‌مال شه‌ریفی" نه رۆژنامه‌وانه و نه نووسه‌ر، به‌ڵکوو ئه‌ندامێکی فه‌قیر وساده‌ی 'حدک"ه که بۆ مه‌ئموورییه‌تی چه‌کداری رۆشتۆته‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باشتر وایه ئیعدام بکرێ! بۆیه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا چه‌ند خاڵێک هه‌بوو که پێمخۆشه به کورتی ئاماژه‌ی بده‌مێ.
یه‌که‌م
ئه‌و براده‌ره سه‌ر و بنی بۆچوونه‌که‌ی ئه‌وه‌یه خۆی وه‌کوو نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، راڤه‌کار، رووناک‌بیر و هه‌زار شتی دیکه (که له فه‌زای ئێستای کوردستاندا به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده دووپات بوونه‌ته‌وه که شوناسی ئه‌ساسی ئه‌و وشانه‌یان به له‌جه‌ندا کێشاوه!) بناسێنێ و بڵێ که: ها ئاگاتان لێبێ ئه‌گه‌ر که‌سێک ویستی یه‌ک له‌م شتانه بێ ده‌بێ له پێش‌دا ئیجازه له من وه‌رگرێ ده‌نا کارتی پێناسه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرمه‌وه!!
ئه‌م گۆشه‌نیگایه به داخه‌وه ته‌نیا کێشه‌ی کۆسار نییه به‌ڵکوو تا راده‌یه‌کی زۆر ئاکامی ئه‌و فه‌رهه‌نگه باوه‌یه که به تایبه‌ت له رابردوودا و تا راده‌یه‌کی زۆر ئێستاش هه‌ر دوو لاباڵی حیزبی دێموکراتی گرتبۆوه و گرتوویه‌ته‌وه. هه‌موومان باش ده‌زانین ئه‌و حیزبه له رابردوویه‌کی نه دووردا بوونی هه‌ر مه‌وجوودێکی دیکه‌ی نه‌ک له‌به‌رانبه‌ر به‌ڵکوو له کن خۆشی‌دا پێ ته‌حه‌مول نه‌ده‌کرا و ئه‌گه‌ر حافزه‌مان هێشتا کار بکا له‌یادمانه ئه‌و هه‌موو به‌یاننامه و راگه‌یه‌ندراو و روونکردنه‌وه‌یه‌ی که حیزب به دژی لایه‌نه تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان و بزاڤه مه‌ده‌نی‌یه‌کان ده‌ریده‌کرد. ئه‌مه تا راده‌یه‌کی زۆر کۆمه‌ڵێک له‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که چوارچێوه‌ی ده‌روونی‌یان له کۆمه‌ڵگای حیزب‌دا شکڵی گرتووه. ئه‌و که‌سانه به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن بۆ سه‌لماندنی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به نه‌فی کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه، که کاک کۆساریش یه‌ک له‌وانه‌یه.
دووهه‌م
به‌کاربردنی ئه‌و وشانه به پێچه‌وانه‌ی کاک کۆسار که وه‌ک ئاوی خواردن ده‌یانڕێژێ هێنده‌ش ئاسان نییه و دیققه‌تی تیئۆریکی ده‌وێ، شتێک که من له‌و بۆچوونانه‌دا نه‌مبینی. ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر، رووناک‌بیر، رۆژنامه‌نووس، رۆژنامه‌ڤان، رۆژنامه‌گه‌ری و هتد چین کێشه‌یه‌که که به درێژایی میژووی ته‌کاموڵی فیکری مرۆڤ هه‌بووه و ده‌شبێ. به‌ڵام لێره‌دا ناڕۆینه ئه‌و باسه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ریئال ده‌که‌ین له نێوان کاک کۆسار و کاک که‌مال‌دا.
کاک کۆسار رۆژنامه‌نووسه، رووناکبیره و نووسه‌ریشه و هۆیه‌کانیشی ئه‌گه‌ر له‌و بۆچوونانه‌دا باسی ناکا به‌ڵام ئه‌مانه‌ن: کاک کۆسار له رۆژنامه‌ی کوردستان کاری کردووه، له رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران کاری کردووه، به ده‌یان خه‌به‌ری له رادیۆ فه‌ردا دابه‌زاندووه و ته‌رجه‌مه‌ی کردۆته‌وه سه‌ر کوردی و له بولته‌نی نێوخۆیی و رۆژنامه‌ی کوردستاندا که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه جا زۆر یان که‌م!
هه‌ر بۆیه خۆی به رووناک‌بیر ده‌زانێ و جورئه‌ت به خۆی ده‌دا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس بوون، رووناک‌بیر بوون و نووسه‌ر بوونی خه‌ڵک نه‌زه‌ر بدا ده‌نا قه‌د نه‌ده‌هات و مورته‌کیب نه‌ده‌بوو ئه‌و بۆچوونانه بڵاو بکاته‌وه. به‌ڵام کاک که‌مال:
کاک که‌مال هه‌روه‌ک کاک کۆسار، له رۆژنامه‌ی کوردستان و رادیۆ ده‌نگی کوردستان دا کاری کردووه و به ده‌یان وتار و راپۆرت و هه‌واڵی ئاماده کردووه و ته‌نانه‌ت وه‌ک من دیبێتم له راگه‌یاندنی باشووریش‌دا به‌رهه‌می بڵاو کردۆته‌وه. ته‌نیا به یه‌ک جیاوازی‌یه‌وه که کاک کۆسار به که‌می ده‌زانێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاک که‌مال سایتێکی ئینتێرنێتی بڕێوه بردووه یان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بووه، شتێک که کاک کۆسار به که‌می ده‌زانێ، راست له کاتێکدا راگه‌یاندنی ئێلێکترۆنیک له رۆژئاوای مه‌زن‌دا که بۆ خۆشی لێی ده‌ژی، گرینگ‌ترین رۆڵی هه‌یه و جه‌ماوه‌ر له جیاتی کاغه‌ز، رۆژانه رۆژنامه و هه‌واڵ و وتار و بابه‌تی زانستی، فیکری و ئاکادێمیک به موبایل و ئێم‌پێترێ و هتد وه‌رده‌گرن!! جگه له‌وه‌ش له یادمان نه‌چێ که ئه‌گه‌ر کاک کۆسار وه‌ک کارمه‌ندێکی په‌یمانی له حیزب‌دا کاری کردووه ئه‌وا کاک که‌مال وه‌ک کادرێکی سیاسی له ریزه‌کانی حیزب‌دا کاری کردووه و ئه‌وه‌ش ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حدک به‌ڵکوو له حیزبی یه‌کگرتووشدا هه‌ر کادێر بووه و کاک کۆسار و هه‌مووشمان ده‌زانین کاری له‌و بابه‌ته‌ی وتم کردوویه. جا ئه‌وه چۆنه که کاک کۆسار ماف به خۆی ده‌دا رۆژنامه‌نووس بێ به‌ڵام ماف به کاک که‌مال نادا به تایبه‌ت کاتێک که ئه‌و به‌ڕێزه به هه‌ر هۆیه‌ک له ژێر گیۆتینی کۆماری تاریکی ئیسلامی‌دایه، جێگای پرسیارێکی ئێجگار گه‌وره‌یه که هیوادارم له ویژدانی خۆی بپرسێ؟!!
سێهه‌م
سایتی "بۆرۆژهه‌ڵات" چاک یان خراپ ماوه‌یه‌که کار ده‌کا. ئه‌وه‌ی له قۆناغێکدا به داخه‌وه لایه‌نی یه‌کێک له باڵه‌کانی حیزبی ده‌گرت و به داختریشه‌وه کۆمه‌ڵێک بابه‌تی نه‌چاک و لایه‌نگرانه‌ی ته‌وهینئامیزی تێدا بڵاو ده‌بۆوه له که‌س شاراوه نییه و دڵنیاشم خۆشیان ئێستا پێی دڵگرانن و جار و باره‌ش ده‌بینم هه‌وڵی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌رچی پێم که‌مه و حه‌ز ده‌که‌م بوێرانه هه‌نگاو بنێن و قۆناغی پێشتر به ته‌واوی بسڕنه‌وه. به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌و قۆناغه سترۆکتۆر و ناوه‌رۆکێکی دیکه‌ی هه‌بوو و ئێستاش قۆناغێکی دیکه‌یه. ده‌کرێ به‌توندی ره‌خنه‌یان لێبگرین به‌ڵام په‌یوه‌ست کردنی رابردوو به ئێستاوه کارێکی باش نییه. به هه‌ر حاڵ ئه‌و سایته ده‌بێ به عه‌قلییه‌تێک دیکه‌وه به‌ڕێوه بچێ و هه‌وڵیش بدا متمانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌رگرێ.
چواره‌م
سه‌نگی رۆژنامه‌نووسانی زیندانی له سینه‌دان ئه‌دی کاری کاک کۆسار نییه. باشه کاتێک که جووڵانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، رووناکبیری و رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له رۆژهه‌ڵات له زاوزێ‌دا بوو ئێوه له کوێ بوون؟! پێموابێ خۆشی چاک ده‌زانێ که هیچ سه‌همێکی له‌و شه‌پۆله نوێیانه‌دا نه‌بووه و نییه‌تی به‌ڵام بۆته موده‌عی بزاڤێک که ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه ده‌یناسێ و نه به شێوه‌یه‌کی ته‌قاڕونی له‌گه‌ڵی دێته‌وه. لێره‌دا پرسیارێک ده‌که‌م: ئه‌رێ کاک کۆسار ئه‌وه هه‌ر جه‌نابت نه‌بووی که له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی ماشێنی سه‌رکوتی فه‌رهه‌نگی له رۆژهه‌ڵات هێرشت ده‌کرده سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی که بۆ که‌سانێکی وه‌ک عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، هیوا بووتیمار و ده‌یان که‌ڵه نووسه‌ری راونراویان گه‌وره کردۆته‌وه؟! خۆزگا ئه‌و قسانه‌ی له‌ملاولا ده‌تکرد ئێسته‌ش له سایته‌کاندا بڵاوت ده‌کرده‌وه. به‌ڕای من ئه‌و جورئه‌تی درکاندنت نه‌بوو چوونکه به‌هانه‌یه‌کت نه‌بوو و نه‌تده‌توانی تاوانباریان بکه‌ی به ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ حیزبێکن! نه‌تده‌توانی چوونکه که‌س نه‌بوو پشتیوانیت لێ‌بکا! ئێستاش بڵێ که ئه‌وه درێژه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی ئیتیهامه‌یه که رووبه‌ڕووی رووناکبیرانت ده‌کرده‌وه! بڵێ که ئێستا به‌هانه‌ت ده‌ست که‌وتووه و به لکاندنی که‌مال به "حدک"ه‌وه پشتیوانت راکێشاوه و مه‌ترسی هێرش نه‌ماوه! دان به‌وه‌دا بنێ که ده‌ته‌وێ وه‌ک ئامرازێک له حدکا که‌ڵکوه‌رگری بۆ شاردنه‌وه‌ی ئێره‌یی بردنی خۆت به رووناکبیران و ده‌ته‌وێ ئۆپۆرتونیستانه درێژه به پڕکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌کانی شوناسی خۆت و هاوبیرانت بده‌ی! ده‌نا ئه‌وه تۆ نه‌بووی که هه‌جمه‌ی ناڕه‌وات ده‌کرده سه‌ر هاوڕێیانی حدکا؟! ئه‌وه تۆ نه‌بووی هه‌موویانو به بێسه‌واد و ناشۆڕشگێڕ و چه‌پاڵچی ده‌زانی؟! باشه بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌ش بڵاو ناکه‌یته‌وه؟!
پێنجه‌م
دانانی "حدک" له به‌رانبه‌ر "حدکا"دا درووست کردنی ته‌قارونێکی ئۆپۆرتۆنیستانه‌یه که هیچ پێوه‌ندی‌یه‌کی به سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌مال شه‌ریفی‌یه‌وه نییه. مه‌به‌ستی ئه‌ساسی تۆش هێرشه بۆسه‌ر که‌مال و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ناکۆکی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌وهاوڕێیه‌یه له حیزبی دیموکرات‌دا. ده‌نا ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ت ئه‌و دوو حیزبه‌یه بۆ وتارێکی راڤه‌کارانه‌ی زانستی له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ناو حیزبی دیموکرات و حدک و حدکا بڵاو ناکه‌یته‌وه؟! دڵنیام ئه‌و ته‌قارون درووست کردنه هیچ سوودێکی سیاسی و ته‌شکیلاتی له لایه‌ن حدکاوه به تۆ ناگه‌یه‌نێت و تۆ هه‌ر ئه‌و کاک کۆساره‌ی که رێبه‌رایه‌تی هه‌ر دوولات ته‌جره‌به کردووه!
شه‌شه‌م
له‌و بۆچوونانه‌دا دۆو دۆشاوت تێکه‌ڵاو کردووه و به بێ ئه‌وه‌ی ئیزن بخوازی راو بۆچوونی خۆت به راو بۆچوونی رووناکبیرانی رۆژهه‌ڵات ده‌زانی! لێره‌شدا ده‌بوو لانیکه‌م بیرت له‌وه کردباوه که رووناکبیران له رۆژهه‌ڵات نه‌ته‌نیا دژی بۆچوونی تۆن به‌ڵکوو ئه‌و شێوه بۆچوونانه به ده‌ستکردی دوژمنانی گه‌ل ده‌زانن. له کاتێکدا رووناکبیرانی رۆژهه‌ڵات دێن و کوردیزم راڤه ده‌که‌ن، له کاتێکدا رووناکبیران بیر له قووڵبوونه‌وه له ناخی فه‌لسه‌فه‌ی بوونی مرۆفی کورد له مێژوودا ده‌که‌نه‌وه، له کاتێکدا وڵامی گوتاری رووناکبیرانه وڵام ناداته‌وه و رووناکبیران وڵامی شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی داگیرکه‌ران به شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ده‌نه‌وه و داوای دژکرده‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌که‌ن و ده‌یان و سه‌دان جار زیاتر له جاران له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی چه‌کدارانه له به‌رانبه‌ر دوژمن‌دا ده‌که‌ن تازه ئێسته جه‌نابت دێیت و باس له مه‌ده‌نییه‌ت و گوتاری هاوچه‌رخ ده‌که‌ی؟! کاک کۆسار ده‌بێ ئه‌وه بزانی که ئه‌و رووناکبیران له‌و ده‌ورانه تێپه‌ڕیون و جه‌نابیشت تازه وه‌خه‌به‌ر دێی!
حه‌وته‌م
من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و که‌مپینه‌م واژۆ نه‌کردووه چوونکه کوردێک گیراوه و ده‌بێ به‌رگری لێبکه‌ین(هه‌رچه‌نده گوناح نییه و کاتێک کۆماری ئیسلامی جینایه‌تکاران به پرۆفیسۆر و دوکتور ده‌زانێ و ده‌یانکاته وه‌زیر ئێمه‌ش مافی خۆمانه له چوارچێوه‌ی به‌رگری نه‌ته‌وه‌ییدا دیفاع له تاکه کورده‌کان بکه‌ین!) به‌ڵکوو راست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم و بڕوام هه‌یه که ئه‌و هاوڕێیه رۆژنامه‌نووسه واژۆم کردووه. بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌نابت بڕوات به‌وه نییه وه‌ره و شی بکه‌وه و هۆیه‌کانت ده‌ربخه. ئه‌دی چ نیازه به که‌ڵک وه‌رگرتن له کێشه‌ی حدک و حدکا و شێر و رێوی هێنانه‌وه؟!
هه‌شته‌م
ته‌وسییه‌م بۆ تۆ و ئه‌وانه‌ی ره‌وتی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یه‌ک له مافه ئینسانی‌یه‌کانی خۆی به "ره‌وتی ناسه‌رکه‌وتووی خه‌باتی چه‌کداری" ده‌زانن ئه‌وه‌یه که روونتر بڕۆنه ناو باسه‌که‌وه. قسه فڕێدان و خۆ به خاوه‌ن نه‌کردنی کاری رووناک‌بیر نییه. رووناک‌بیر به مه‌سئوولییه‌ته‌وه قسه ده‌کا و راڤه‌ی هه‌یه بۆ هه‌موو شتێک، رووناک‌بیر ئۆپۆرتۆنیستانه هه‌ل ناقۆزێته‌وه و له پشت هیچ که‌سه‌وه سه‌نگه‌ر ناگرێ، رووناک‌بیر ده‌م ده‌می مه‌زاج نییه و هه‌ر ساته و له‌سه‌ر ئیجماعێک نییه، رووناک‌بیر نایه سروودی ئه‌لایا بۆ هه‌موو دنیا بڵێ و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکاته گورگی شه‌وو دوژمنانیشی به پێغه‌مبه‌ری گوتاری ئاشتی‌یانه!!
وه‌رن و چاوێک له مێژوو بکه‌ن... نا مێژوو نه هه‌ر ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش: کۆزۆڤۆ به چی مافی وه‌رگرت؟! ئابخازیا و ئووستیای باشوور به‌چی وه‌ریده‌گرن؟! ناوچه‌کانی جێگای کێشه‌ی وه‌ک که‌شمیر، تایوان و زۆر شوێنی دیکه ده‌یانه‌وێ چبکه‌ن؟! من ناڵێم بێین و هه‌تا ده‌توانین شه‌هید بده‌ین و سبه‌ی هه‌زار ئیمتیازی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید، بنه‌ماڵه‌ی شاهید و هتد بکه‌ینه بار له‌سه‌ر که‌مه‌ڵگاکه‌مان به‌ڵکوو ده‌ڵێم خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی و مافی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌کان نرخی ده‌وێ!!!
باشه ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م هه‌ڵبه‌ز دابه‌زانه نه جه‌نابت ده‌کا به رووناک‌بیر و نووسه‌ر و ئیستراتژیست نه جوڵانه‌وه‌ی رووناکبیریش له داوا ره‌واکانیان چه‌واشه ده‌کا!!