وڵامێك بۆ ئه‌و گیا كه‌ڵانه‌ى هه‌رده‌م له جیَیه‌ك سه‌رهه‌ڵدیَنن ... دیاری نه‌کراو
وڵامێك بۆ ئه‌و گیا كه‌ڵانه‌ى هه‌رده‌م له جیَیه‌ك سه‌رهه‌ڵدیَنن
2008 08 19 - 13:04
هه‌ژیر عه‌بدوڵڵاپوور
دواى چه‌ند رۆژیَك كه سه‌ردانى ئینترنیَتم كرد و چاویَكم به بابه‌ته‌كانى ماڵپه‌رِى ریَنیَسانس دا خشاند به‌داخه‌وه چاوم به به‌ناو بابه‌تیَكى كاك كۆسار فه‌تاحى كه‌وت له ژیَر سه‌ردیَرِى "كامه ته‌یفى نیَو ریَبه‌رایه‌تى حدك راست ده‌كا"، كه دیسان به داخه‌وه هه‌ر له دیَرِى یه‌كه‌مه‌وه واته "یه‌كیَك له‌و خاڵانه‌ى كه حیزبى دیمۆكرات وه‌ك ریَكخراویَكى تازه‌پیَگرتوو له تازه‌ترین كۆنگره‌ى خۆیان دا جه‌ختیان له‌سه‌رى كردوه و..." تا دیَرِى كۆتایى واته "به راى من لازمه حدك، شه‌فافتر و دروست‌تر ره‌فتار بكا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا مه‌سئوولییه‌تى میَژوویى خۆى له ئاست وشیارى تاكى كورددا فه‌رامۆش نه‌كا"!! زۆر له خۆى نووساوه و چنگه‌گركیَیه‌تى و هه‌روا به ربه‌ى خۆى ده‌یپیَوىَ و یه‌ك لایه‌نانه و هه‌رِه‌مه‌كییانه ده‌كه‌ویَته سه‌روپۆتراكى حدك و دیسانیش مخابن به‌بىَ ئه‌وه‌ى سه‌ردیَرِى به ناو بابه‌ته‌كه‌ى پیَوه‌ندییه‌كى ئه‌وتۆى به ناوه‌رۆكه‌وه هه‌بىَ حیزبى دیمۆكراتى كوردستان به په‌ره‌پیَده‌رى كارى توندوتیژى و خۆسه‌پیَنانه و گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تى نارِوون و هه‌لپه‌رستانه ده‌شوبهیَنىَ و گوایه به قه‌ولى ئه‌و به‌رِیَزه حدك به‌م كرده‌وانه‌ى ده‌یه‌وىَ كه "مه‌یدانى خه‌باتى مه‌ده‌نى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى ئیَراندا بقۆزیَته‌وه بۆ ته‌راتیَنى حیزبى و پیَكانى مه‌به‌سته سیاسییه‌كانى خۆى"!! و له پاراگرافى دووش‌دا ده‌ڵىَ: "حدك، وه‌ك ریَكخراویَكى تازه‌پیَگرتوو، له رووى ستراكتۆرى ریَبه‌رییه‌وه چه‌ندین ته‌یفى له خۆگرتووه كه هه‌ر جاره عه‌قڵییه‌تیَكى به‌شیَك له‌وانه له ره‌فتارى حیزبى و ریَكخراوه‌ییدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌م نۆبه‌كردنه له راستیدا ئه‌م حیزبه تازه‌پیَگرتووه‌ى گه‌لیَك ئاڵۆز كردووه و كه‌س نازانىَ كه سه‌ره‌نجام ئه‌م ریَكخراوه به دواى چیدا ده‌گه‌رِىَ!" و دواتر له‌ویَرِا قه‌ڵه‌مبازى بردۆته سه‌ر خه‌باتى چه‌كدارى و به لیَكدانه‌وه سه‌قه‌ته‌كانى گه‌ره‌كییه‌تى بڵىَ كه حدك به كارى چه‌كدارییه‌وه خه‌ریكه و ده‌یه‌وىَ له‌م ریَگه‌یه‌وه پیَگه‌یه‌ك بۆخۆى بكاته‌وه و متمانه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك وه‌ده‌ست بیَنىَ!! و دواتر گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌یكه به‌رِیَز كه‌ماڵ شه‌ریفى رۆژنامه‌نووس بووه و ئه‌و ناوزه‌دكردنه به زوڵمیَك ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسانى ناو زیندان ناو ده‌با و هتد.
ئه‌ز وه‌ك خۆم زۆر به كه‌مى خۆ له هه‌ڵڵا و كیَشمه‌كیَشى ناو حیزبه‌كان و حیزب حیزبیَنه و به تایبه‌تى ئاڵۆزى و كیَشه‌ى ناو حدك و حدكا ده‌ده‌م و ته‌نیا ئه‌و كاتانه وه‌جواب هاتووم كه كه‌سانى وه‌ك ره‌شیدییه‌كان، خه‌باتكارانى وه‌ك شه‌هید شیَخ غه‌ریب و كه‌ماڵ شه‌ریفى به تیرۆریست ناو ده‌به‌ن و میدیاكانیشیان له ئاست شه‌هیدبوون و به‌دیل گیرانیان و هه‌روه‌ها كۆچى ناواده‌ى سمایل سه‌رده‌شتى هونه‌رمه‌ند دا مته‌قیان لیَوه‌نایا و سیاسه‌تى قرِوقه‌پیان ره‌چاو كردوه. بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته‌ش زۆر شتى نابه‌جىَ و دوور له راستیم له به‌ناو بابه‌ته‌كه‌ى كاك كۆسار دا وه‌به‌رچاو كه‌وت كه پیَم حه‌یف بوو كورته وڵامیَكییان نه‌ده‌مه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه كاك كۆسار چه‌ندین جار حیزبى دیمۆكراتى كوردستانى وه‌ك ریَكخراویَكى تازه‌پیَگرتوو ناوبردوه كه تازه‌ترین كۆنگره‌ى خۆى گرتوه، ده‌بىَ بڵیَم كه هیچ كه‌س و لایه‌نیَك بۆى نیه كه میَژوو و خه‌بات و فیداكارى چه‌ندین ساڵه و ته‌نانه‌ت ده‌یان ساڵه‌ى كۆمه‌ڵه كه‌سانىَ كه به‌شى هه‌ره زۆرى ژیانى خۆیان بۆ خه‌بات له پیَناوى وه‌دیهیَنانى مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌كه‌یان له حیزبیَك‌دا ته‌رخان كردوه بستیَنیَته‌وه و هیچ دادگایه‌كیش دیارى نه‌كردوه كه فیساره كه‌س هه‌موو میَژووى حیزبه‌كه‌ى پیَده‌برِىَ و خه‌ڵكانى دیكه‌ش له هه‌موو شتىَ بیَبه‌رى ده‌بن. هیچكام له دوو لاباڵى حیزبیش به ته‌نىَ ناتوانىَ بڵىَ میَژووى حیزبى دیمۆكرات به ته‌نیا میَژووى ئیَمه‌یه و، هه‌ردووك لاباڵه‌كه هه‌قى خۆیانه له كۆنگره‌كه‌یان‌دا برِیارى ئه‌وه بده‌ن كه میَژووى خۆیان به‌كار دیَنن و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و میَژووه دریَژه به خه‌بات و تیَكۆشانى خۆیان ده‌ده‌ن یان نا. ئه‌ندامانى "حدك"ش له كۆنگره‌ى چوارده دا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر تیَكۆشانى خۆیان له‌سه‌ر بنه‌ماى میَژووى خه‌باتى دوور و دریَژى پیَشوویان و هه‌ر بۆیه‌ش به تیَكرِاى ده‌نگ كۆنگره‌ى خۆیان به كۆنگره‌ى چوارده ناوزه‌د كرد. نابىَ له بیریشمان بچىَ كه كۆنگره‌ى سیَى "حدكا"ش له بارودۆخیَك‌دا به‌سترا كه سكرتیَرى هه‌ڵبژیَراوى كۆنگره‌ى دوو و به‌شیَكى زۆرى ریَبه‌رایه‌تى هه‌ڵبژیَراوى ئه‌و كۆنگره‌یه‌ى تیَدا به‌شدار نه‌بووه و هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌ش‌دا حیزبیَكى ته‌واو نویَخواز و ریَفۆرِمخواز له‌سه‌ر بناغه‌ى حیزبه‌كه‌ى پیَشوو دامه‌زراوه و دواتریش مه‌شرووعییه‌تى له كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك وه‌رگرتوه و ئیَستاش هه‌ر ئه‌و سیناریۆیه دووپات بۆته‌وه و هه‌ردووكى ئه‌و حیزبه ده‌توانن دریَژه به خه‌باتى خۆیان بده‌ن و له داهاتوودا با كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ریَژه‌ى مه‌شرووعییه‌تى ئه‌وان دیارى بكه‌ن.
له بابه‌ت ئه‌وه‌یكه حدك به ناردنه‌وه‌ى كادر و پیَشمه‌رگه بۆ ناوچه جیاجیاكانى كوردستان په‌ره به توندوتیژى و خۆسه‌پاندن ده‌دا و سیاسه‌تیَكى نارِوون و هه‌لپه‌رستانه‌ى گرتۆته‌به‌ر و به گوته‌ى ناوبراو ئه‌و كرده‌وانه‌ش خزمه‌ت به به‌هیَزكردنى به‌ستیَنه‌كانى كارى مه‌ده‌نى و ریَكخراوه‌یى ناكه‌ن!! ده‌بىَ بڵیَین كه حدك به‌شیَوه‌یه‌كى ره‌سمى له راگه‌یه‌ندنه‌كانى‌دا رایگه‌یاندوه كه ئه‌و پۆله پیَشمه‌رگه‌یه‌ى بۆ كارى سیاسى و ته‌شكیلاتى و ته‌بلیغى و دیدار نویَكردنه‌وه و ئاماده‌بوون له ناو خه‌ڵك‌دا ناردۆته‌وه. پیَموابىَ جه‌نابت پیَتوایه ریَژیم ریَگه‌ى به خه‌باتى مه‌ده‌نى و ریَكخراوه‌یى داوه و ئه‌وه پیَشمه‌رگه‌ى "حدك"یه شه‌رِى له دژى ریَژیم راگه‌یاندوه. به‌رِیَز! با بزانى تا نووسینى ئه‌م بابه‌ته له هیچ شویَنیَكى كوردستان‌دا هیچكام له كادر و پیَشمه‌رگه‌كانى حیزب هیَرشیان نه‌بردۆته سه‌ر هیچ پیَگه و باره‌گایه‌كى ریَژیم و ئه‌وه به‌كریَگیراوان و خۆفرۆشه‌كانى ئه‌و ریَژیمه بوون كه بۆسه‌یان بۆ پیَشمه‌رگه‌ى "حدك"ه داناوه و به‌داخیَكى گرانه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى لیَكه‌وته‌وه. خۆ له‌و ده پازده ساڵه‌ى كه پیَشمه‌رگه نه‌ده‌چوونه‌وه بۆ ناوخۆى وڵات، گرتن و كوشتنى چالاكانى مه‌ده‌نى هه‌ر به‌رده‌وام و بگره رووى له زیادبوونیش كردبوو. خۆ پیَش كۆنگره‌ى سیَزده‌ش كه یه‌ك بووین به ده‌یان جار حیزب تیمى ده‌نارده‌وه بۆ ناوچه جیاجیاكانى كوردستان و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌ش‌دا مخابن چه‌ندین كادر و پیَشمه‌رگه شه‌هید بوون، خۆ ئه‌و كاتیش كارى مه‌ده‌نى و ریَكخراوه‌یى به‌رِیَوه ده‌برا. تا به‌ر له چوونه‌وه‌ى ئه‌و پۆله پیَشمه‌رگه‌یه‌ى "حدك"ه‌ش كارى مه‌ده‌نى و ریَكخراوه‌یى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كرا و به ده‌یان كه‌س له هه‌ڵسوورِاوانى مه‌ده‌نى گیرابوون و هه‌ندیَكیشیان حوكمى له‌سیَداره‌دانیان بۆ برِابۆوه و هه‌ر ئیَستا زیاتر له ده كه‌س له‌و هه‌ڵسوورِاوانه حوكمى ئیَعدامیان بۆ ده‌رچووه. ئه‌وه ده‌ریده‌خا كه ریَژیمى ئیسلامى نه ته‌نیا هه‌ڵده‌كوتیَته‌سه‌ر هیَزى پیَشمه‌رگه به‌ڵكوو هیَرش ده‌كاته سه‌ر چالاكانى مه‌ده‌نى و هه‌ركه‌س زیانى بۆ په‌ز هه‌بىَ لیَپیچینه‌وه‌ى ده‌گه‌ڵ ده‌كا. با ئه‌وه‌شت وه‌بیر بیَنمه‌وه كه به گوته‌ى د.قاسملووى نه‌مر گه‌لیَك ئازادى بوىَ ده‌بىَ نرخى ئه‌و ئازادییه‌ش بدا.
كاك كۆسار بۆ باسى ئه‌وه ناكه‌ى كه هاوبیره‌كانت به‌ر له كۆنگره‌ى سیَزده مامۆستایان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه مامۆستا حیزبى له ده‌شتى كۆیه مراندوه و ده‌بىَ خه‌باتى چه‌كدارى ده‌ست پیَبكه‌ینه‌وه و پیَشمه‌رگه بنیَرینه‌وه ناو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و ژماره‌یه‌ك لاوى ساكاریان به‌م دروشمه پرِ زریقه‌وبریقانه فریو دا و زۆرایه‌تى كۆنگره‌یان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد، زۆرایه‌تییه‌ك كه له‌تبوونى ریزه‌كانى حیزبى لیَكه‌وته‌وه. ئه‌وان له‌و كاته‌وه تاكوو ئیَستا نه ته‌نیا كه‌مترین چالاكی چه‌كدارییان له ناوچه‌دا نه‌بووه به‌ڵكوو ئه‌ندامه ئاشكراكانیشیان هیچ چه‌شنه كاریَكى ریَكخراوه‌یى و سیاسیشیان له ناوچه‌دا به‌رِیَوه‌نه‌بردوه و ئیَستاش هه‌ر خه‌ریكى خۆخواردنه‌وه و كۆتله‌به‌ندی و سه‌روه‌ت و سامان كۆكردنه‌وه‌ن و به‌شى هه‌ره زۆرى ئینیَرژی خۆیان دژى حدك و ئه‌ندامه‌كانى به‌كاردیَنن و میَشكى ئه‌ندامانیان به گیانیَكى دوژمنكارانه‌وه زاخاو ده‌ده‌ن و ساتیَكیش له ده‌نگۆسازكردن و هاتوهووت ده‌ست هه‌ڵناگرن و بۆ سه‌لماندنى ئه‌و قسانه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵیَم كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پیَش كه كۆمه‌ڵیَك كادر و پیَشمه‌رگه‌ى حدك له ناوچه‌ى ره‌به‌ت و ده‌ورووبه‌رى بوون، كاك ته‌یموورى مسته‌فایى له رادیۆى حیزبه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵیَك چه‌كدار به ناوى حیزبى دیمۆكراته‌وه داواى هاوكارى له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ناوبراو داواى له خه‌ڵك كرد كه هاوكارییان مه‌كه‌ن و راست ساڵى پاریش كه ژماره‌یه‌ك كادر و پیَشمه‌رگه‌ى حدك له ناوخۆ بوون له ته‌له‌ویزیۆن و رادیۆكه‌یانه‌وه هه‌ر ئه‌و قسانه‌یان دووپاته كردبۆوه، پیم‌باشه ئیَوه و هاوبیره‌كانتان پیَوه‌ندیی به لایه‌نگره‌كانتان له ناوخۆوه بكه‌ن تاكوو بزانن خه‌ڵك چه‌نده و‌ڵامى داخوازییه‌كه‌ى ئیَوه‌ى داوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش بزانى كه حدك چ پیَگه‌یه‌كى له ناو خه‌ڵك دا هه‌یه من له هیچكام له‌و هاورِیَیانه‌م نه‌بیست كه خه‌ڵك له ناوچه‌دا هاوكارییان نه‌كردبیَتن و داڵده‌یان نه‌دابیَتن و متمانه‌یان پیَنه‌كردبیَتن. من تیَناگه‌م له كوردستانیَك كه بستیَكى به‌ده‌ست "حدك"ه‌وه نیه ئه‌و حیزبه چۆن ده‌یه‌وىَ خۆى بسه‌پیَنى و بۆ سیاسه‌تى "حدك"ه‌ش نارِوون و هه‌لپه‌رستانه‌یه هه‌ر ده‌بىَ كاك كۆسار خۆى و‌ڵامى بداته‌وه؟ كه من پیَموابىَ كاك كۆسار ته‌نیا ویستوویه‌تى كایه به هه‌ندىَ وشه بكا و به ریزكردن و ورووژاندنیان خه‌بات و چالاكى ئه‌و حیزبه به‌ریَته ژیَر پرسیار.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه كاك كۆسار له نۆرویَژه‌وه گومانى له رۆژنامه‌نووس‌بوونى كاك كه‌ماڵ شه‌ریفى‌یه، ده‌مه‌وىَ سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵیَم كه نازانم ورووژاندنى ئه‌و بابه‌ته چ قازانجیَكى بۆ ناوبراو هه‌یه و چ نانیَكى لیَده‌خوا و له جیاتى ئه‌وه‌یكه به سازدانى چاوپیَكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵاتانى ئورووپایى و كۆرِ و سمینار گرتن لانیكه‌م له ئه‌شكه‌نجه و گوشاره‌كانى سه‌ر ناوبراو له لایه‌ن ریَژیمى ئیسلامییه‌وه كه‌م بكاته‌وه، جارىَ بیانووى ئه‌وه‌ى ده‌گرىَ كه گوایه ناوبراو رۆژنامه‌نووس نه‌بووه و ئه‌وه زوڵمیَكه ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسانى زیندانى دیكه!! هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه پیَشیش بوو كه هاورِىَ ره‌شیده‌كه‌شى له پاریسه‌وه كه‌ماڵ شه‌ریفى به تیرۆریست ناو بردبوو!! به‌رِیَز خۆشت چاك ده‌زانى كه له بیَدادگاكانى ریَژیمى ئیسلامى دا ده‌كرىَ زیاتر داكۆكى له رۆژنامه‌نووسیَك بكرىَ تاكوو چالاكیَكى سیاسى یان كه‌سیَك كه به چه‌كه‌وه گیرابىَ. ئه‌من كه له نزیكه‌وه كاك كه‌ماڵ شه‌ریفى ده‌ناسم، ئاگادارم كه به ده‌یان وتارى له سایت و رۆژنامه كوردییه‌كان دا بڵاو كردبۆوه و ماوه‌یه‌كى زۆریش بوو ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى رادیۆ كوردستان و سایتى بۆ رۆژهه‌ڵات بوو. خۆ ئه‌گه‌ر خۆتت لىَ ون نه‌بووبىَ جه‌نابیشت هه‌ر له رادیۆ و چاپه‌مه‌نى حیزبى دیمۆكراته‌وه بووى به رۆژنامه‌نووس، ناكا بڵیَى له رۆژنامه‌ى واشینگتۆن پۆست قه‌ڵه‌مم لیَداوه یان خواى نه‌كرده سه‌رنووسه‌رى تایمزى له‌نده‌ن بووم.
له كۆتایى‌دا ده‌ڵیَم ئه‌گه‌ر ئه‌وه شیَوه‌ى تیَرِوانین و بیركردنه‌وه‌ى كاك كۆسارى رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر! ئه‌ویش له وڵاتى نۆرویَژه‌وه بىَ تۆ بڵیَى دواى دوو ساڵ له له‌تبوون، ئه‌ندامانى ساده‌ی حدكا له ده‌شتى كۆیه كه تا ساڵ و نیویَك له‌مه‌وبه‌ر سیره‌ى چه‌كه‌كانیان له جه‌سته‌ى كادر و پیَشمه‌رگه‌كانى حدك گرتبوو، ئیَستا چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و ئاستى وشیارى و ئاگاییان به كوىَ گه‌یشتبىَ. به‌راستى چاوه‌رِیَى وه‌ها هه‌ڵویَست و تیَرِوانینیَكم له كاك كۆسار نه‌ده‌كرد.