هێمن سه‌یدی
ڕه‌وتی ئاڵوگۆره‌کانی ناو حدک، به‌تایبه‌تی دوای کۆنگره‌ی 14ی ئه‌و حیزبه، هه‌م له که‌سایه‌تێکاندا وه‌ک تاک و هه‌میش له کوللی پێکهاته‌که‌دا ئه‌وه‌نده ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تین که هه‌زم و ته‌حلیلی پێویستی به‌دیدێکی به‌رفراوان، زێهنێکی وردبین و دڵێکی ئاواڵاوه هه‌یه که پێ ده‌چێ کاک کۆسار نیه‌تی و هه‌ر بۆیه‌ش به‌رهه‌می بیر و هزری بۆته وتارێکی سه‌تحی و ته‌کبوعدی که چه‌ند رۆژێکه که‌وتۆته به‌ر دیدی خوینه‌رانی ڕێنێسانس. کاک کۆسار له ده‌للاقه‌یه‌کی زۆر بچوک و به‌رته‌سکه‌وه هه‌وڵی راڤه‌کردنی روداوه‌کانی ناو "حدک"ی داوه‌و هه‌ربۆیه‌ش توشی چه‌ند هه‌ڵه‌ی زه‌ق و به‌رچاو بووه که به‌رهه‌می راسته‌وخۆی ئه‌و جۆره روانینه‌ن و من لێره به‌کورتی ئاماژه‌یان پێده‌که‌م.
یه‌که‌م. کاکی برا کاتی هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌حلیلی روداوه‌کانی ناو حدک له گۆشه‌نیگای دژایه‌تی و رکه‌به‌رایه‌تی ده‌گه‌ڵ حدکا به‌سه‌ر چووه. ئه‌وه به‌ره‌و دوو ساڵ ده‌چێ که حدک و حدکا دوو حیزبی جیاوازن و هه‌ر کامه‌یان بۆخۆیان و سه‌ربه‌خۆ له لایه‌نه‌که‌ی تر له‌سه‌ر چلۆنایه‌تی کار و چالاکی و پێوه‌ندێکانیان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک و حیزبه‌کانی تر بریار ده‌ده‌ن. ئیسراری جه‌نابتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی حدک به‌رکه‌به‌رایه‌تی و یان لاساییکردنه‌وه‌ی حدکا له قه‌ڵه‌م بده‌ی، فه‌قه‌ت "قیاس با النفس" ه‌و ته‌وه‌هومێکه که تووشی بوون و به‌رهه‌مه‌که‌شی ئه‌م وتاره‌یه که ده‌یبینین. له‌و روانگه‌وه حدک بۆیه خه‌بات ده‌کا، چونکه حدکا ده‌یکا. خۆمان سازمان ده‌ده‌ینه‌وه، کاری راگه‌یاندن ده‌که‌ین، پێوه‌ندی داده‌مه‌زرێنین، کۆنگره ده‌گرین و ته‌نانه‌ت گیانیشمان داده‌نێین، هه‌ر چونکه حدکا وجودی هه‌یه و ئه‌گه‌ر حدکایه‌ک وجوودی نه‌بوایه ئه‌وه هه‌موومان ده‌چوینه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆمان و مێشێکیشمان لێ میوان نه‌ده‌بوو. ئه‌و روانگه‌یه خودمێحوه‌رێکی گه‌وره‌ی پێوه دیاره که شیاوی روناکبیری کوردی سه‌رده‌م نییه. تکایه که‌مێک دابه‌زه.
دوهه‌م. پێداگری و پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات نه‌ته‌نیا هیچ ناته‌بایی و دژایه‌تێکی ده‌گه‌ڵ چوونه‌وه‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حدک بۆ ناوخۆی وڵات نییه، به‌ڵکو ڕێک له راستای ئه‌و خه‌باته دایه. پێوه‌ندیگرتن ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و چالاکوانانی بزاڤی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌تی رێک ئه‌و شته‌یه که حیزبی دێموکڕات له تازه‌ترین کۆنگره‌ی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر کردۆته‌وه‌و دوای کۆنگره‌ش به‌کرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. حوزوری فیزیکی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزی دێموکڕات له ناوخۆی وڵات، نه‌ک بۆ زیندووراگرتنی حیزب، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی کاک کۆسار بۆ به‌هێزترکردنی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌و دانی روحیه‌یه‌کی زیاتر به‌و شۆڕشگێڕانه‌یه که ساڵهایه پاسیوبوونی حیزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات جاڕز و ناهومێدی کردوون. ئیعلامی حوزورێکی گه‌رموگوڕتره له‌ناو گۆڕه‌پانی خه‌باتدا. هاوخه‌می و هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ زیندانیانی خه‌باتی مه‌ده‌نییه. ئێمه‌ش به‌کرده‌وه هه‌ین، ریسک ده‌که‌ین و زیندانی و شه‌هیدیشی بۆ ده‌ده‌ین.
یه‌ستا که کادر و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حدک به‌مه‌به‌ستی پێوه‌ندیگرتنه‌وه ده‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی دێرینی حیزب و بزووتنه‌وه، ده‌چنه‌وه ناو خاکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و بۆ دیفاع له خۆیان، دوپاتی ده‌که‌مه‌وه ته‌نیا بۆ دیفاع له خۆیان، له ئه‌گه‌ری ده‌داوی هێزه‌کانی دوژمن که‌وتندا چه‌ک هه‌ڵ ده‌گرن، کوێی شه‌ڕی چه‌کدارییه؟ له‌کام هه‌واڵدا بیستراوه که پێشمه‌رگه هه‌ڵیکوتابێته سه‌ر پێگه‌یه‌کی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی؟ کام ناوه‌ندی نیزامی یان ئه‌منیه‌تی هێرشی کراوه‌ته سه‌ر؟ کام پایه‌گا گه‌مارۆ دراوه‌و له‌کوێ پێشمه‌رگه که‌مینی بۆ دوژمن داناوته‌وه؟ حه‌وجێ به‌گوتن ناکا که ئه‌گه‌ر ئه‌و کادر و پێشمه‌رگانه چه‌کیان پێ نه‌بایه، یه‌ستا ژوماره‌ی شه‌هیده‌کانمان له‌بیست و سیش تێده‌په‌ڕی.
سێهه‌م. کاک کۆسار به ژورنالیست ناوبردنی کاک که‌ماڵ شه‌ریفی توڕه‌یه، به‌گوناهی که‌بیره‌ی ده‌زانێ و به‌ردی لایه‌نگری له رۆژنامه‌نوسانی "واقعی" له‌سینه ده‌دا و ئه‌و ئاشکرای ده‌کا که چ غه‌درێکی گه‌وره له‌و به‌ڕێزانه کراوه.
کاکی خۆم نووسراوه‌کانی کاک که‌ماڵ له ئارشیوی "بۆ رۆژهه‌ڵات"دا مه‌وجوودن. ناو و ئای دی کاک که‌ماڵ وه‌ک ئه‌ندامی "ناوه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" له‌لای ئه‌و ناوه‌نده مه‌وجووده. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رادیۆ ده‌نگی کوردستان بووه. به‌ڵێ کاک که‌ماڵ پێشمه‌رگه‌ش بوو، به‌ڵام چاو له فه‌عالیه‌تی چه‌ند ساڵی رابردووی بکه، بزانه زیاتر پێشمه‌رگه بوو و یان رۆژنامه‌نووس. چه‌ندین وتاری نووسیوه. ناوه‌رۆک و یان بابه‌تی نووسراوه‌کانی موهیم نییه، موهیم ئه‌وه‌یه که نووسیوێتی. به‌ڵام له چه‌ند شه‌ڕدا به‌شدار بووه؟ چه‌ند فیشه‌کی ته‌قاندوه؟
کاک که‌ماڵ " بی القوه" پێشمه‌رگ ه‌و "بی الفعل" رۆژنامه‌نووس بوو و هه‌ر بۆیه‌ش زۆر ئاسایییه که به‌ژورنالیست ناو ببردرێ، ئه‌ویش راست له‌و جێگایه‌ی که بوردی زیاتره‌و به‌قازانجی ئه‌ویش و ئه‌و که‌سانه‌شه که له‌سه‌ری وه‌جواب هاتوون. خوداوه‌کیلی دوژمنیش زۆری پێ قه‌ڵسه و ته‌نیا کاک کۆسار و هاوبیرانی کاک کۆسارن که توانای هه‌زمی شتی نوێیان نییه. ته‌نیا جورمی کاک که‌ماڵ ئه‌وه‌یه که کورده، ئه‌گه‌ینا ئه‌گه‌ر گوترابا ئه‌وه رۆژنامه‌نووسێکی ، فارس، تورک و یان عه‌ره‌ب گیراوه‌و ئیمزای بۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه، دڵنیام که هیچ کاممان له‌خۆمان نه‌ده‌پرسی ئه‌رێ به‌راستی رۆژنامه‌نووسه یان نا و گورجێکی بۆمان واژۆ ده‌کرد . به‌داخه‌وه لێره‌دا هه‌ر ئه‌و بیره دێته به‌رچاو که زه‌مانێک نه‌یده‌توانی پێشمه‌رگه‌ی دانیشجو ببینێ و دانیشگا و پێشمه‌رگه‌ی به دوو شتی ناته‌با ده‌زانی و له‌مپه‌ری ده‌خسته نێوانیان. ئه‌و بیره چه‌وته‌ی که خه‌باتی مه‌ده‌نی به کانیاوێکی روون و خاوێن ده‌زانێ که حوزوری پێشمه‌رگه له هه‌ر قالب و نێوێکدا گڵاوی ده‌کا و له بیری چۆته‌وه که دوژمن بۆ میلیتاریزه‌کردنی کوردستان و سه‌رکوتی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هیچ پێویستی و نیازێکی به بیانووی ده‌ره‌کی نییه و بۆ پاساودانه‌وه‌ی زه‌بر و زه‌نگی خۆی شکه‌نجه‌و ئیعترافی به‌زۆری و ناراستی زیندانیانی سیاسی وه‌ک کارتێکی موعته‌به‌ر به‌کار هێناوه‌و دیهێنێ، تازه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌ست به زه‌روره‌تێک بکا، ده‌نا ده‌گرێ و ده‌کوژێ و شکه‌نجه ده‌کا و بۆ که‌سیشی تۆجیه ناکا که بۆ و له‌پێناو چیدا.
چواره‌م. ڵه‌مه‌یدانێکدا که به‌ناو هه‌واڵنێرانی پرۆفیشناڵ، له‌زاهیردا به‌نێوی غه‌مخۆری بۆ بزاڤی مه‌ده‌نی و له‌واقیعدا بۆ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ حدک له پاریس و هه‌ولێره‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه ناکوردێکانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن واقعیاتی مه‌وجوودی ناو کوردستان به مه‌یلی خۆیان چه‌واشه‌بکه‌ن، ئاسایییه که که‌ماڵ شه‌ریفێکان له لیسته‌ی رۆژنامه‌نووساندا جێگایان نه‌بێته‌وه گاڵته به‌و که‌سانه‌ش بکرێ که ئیمزایه‌ک ده‌نێرن بۆ نه‌جاتی ئینسانێک که به‌مانای ته‌واوی که‌لیمه که‌وتۆته زاری ئه‌ژدیهاوه. ئاخر خۆ که‌ماڵ شه‌ریفی قه‌ت نه‌ینوسی که هه‌رچی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان رووده‌دا به‌رهه‌می کار و تێکۆشانی ئه‌م به‌ڕێزانه‌یه و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نێوی ده کوله‌که‌ی ته‌ریشدا نه‌ماوه و که‌س بۆ ده‌رمانیش ناوی ناهێنێ . که‌سێکی ئاوا چۆن ده‌بێ رۆژنامه‌نووس بێ؟