كه‌ماڵ شه‌ریفی) رِۆژنامه‌نووس نییه، ده‌بێ ئێعدام بكرێ!! ... دیاری نه‌کراو
كه‌ماڵ شه‌ریفی) رِۆژنامه‌نووس نییه، ده‌بێ ئێعدام بكرێ!!
2008 08 18 - 14:20
یاسین حاجی‌زاده
دوو رۆژ له‌مه‌وپێش له ماڵپه‌ری "رێنسانس"ـدا چاوم به بابه‌تێكی كاك (كۆسار فه‌تاحی) له ژێر ناوی "كامه ته‌یفی نێو رێبه‌رایه‌تیی حدك راست ده‌كا؟"، كه‌وت كه تێیدا له لایه‌ك سیاسه‌تی "توندوتیژانه"ـی حدكی به زه‌ربه‌لێدان له "به‌ستێنه‌كانی كاری مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی" زانیبوو و، له لایه‌كی دیكه‌ش گومانی خۆی له‌مه‌رِ رۆژنامه‌نووسبوونی كه‌ماڵ شه‌ریفی ده‌ربرِیبوو و، وه‌رِێخستنی كه‌مپێنی بۆ رزگاریی گیانی كه‌ماڵ به "دروستكردنی فه‌زایه‌كی كازب" له قه‌ڵه‌م دابوو.
كاك كۆسار له‌و بابه‌ته‌دا وێرِای ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه چالاكیی چه‌كداری و كاری توندوتیژانه "خزمه‌ت به به‌هێزكردنی به‌ستێنه‌كانی كاری مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی ناكه‌ن"، ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره سیاسه‌تی نارِوون و زۆرجاریش هه‌لپه‌رستانه‌ی چه‌ند حیزبه كه مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ئێران ده‌قۆزنه‌وه بۆ ته‌راتێنی حیزبی و پێكانی مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی خۆیان. دواتر به‌رِێز فه‌تاحی باس له‌وه ده‌كا كه حدك دوای كۆنگره‌ی خۆی و له ئه‌نجامی شلبوونه‌وه‌ی پشتێنی ئه‌منییه‌تیی ناوچه‌كه چه‌ندین تیمی چه‌كداری ره‌وانه‌ی نێوخۆ كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ واش نیشان بده‌ن كه ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا بۆ كاری رێكخراوه‌یی ده‌چنه‌وه، به‌لاَم كه‌س نازانێ چۆن ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به گشتی و یه‌كیه‌تی و پارتی به تایبه‌تی به‌ستوویانه، پێشێل ده‌كه‌ن؟
هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه‌ی كاك كۆسار زیاتر مرۆڤ تووشی سه‌رسوورِمان ده‌كات، به‌لاَم پێم وابوو ئه‌و بابه‌ته له چه‌ند لایه‌نه‌وه شایانی ئه‌وه‌یه كه ولاَم بدرێته‌وه و رِوونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌مه‌رِ بلاَو بكرێته‌وه. به‌رِێز كۆسار له‌و بابه‌ته شیكارییه‌یدا باسی له دوو شت كردووه كه نه‌یتوانیوه وه‌لاَمی پێویست به منی خوێنه‌ر بدات كه ئه‌ویش بریتین له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌رِێزه چ به‌ستێنێكی رِه‌خساوی بۆ چالاكیی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی رِۆژهه‌لاَتی كوردستان شك بردووه كه "چالاكیی توندوتیژانه‌ی حدك" بووه‌ته هۆی بیانوویه‌ك بۆ سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگی زیاتری رژێم بۆ سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نییه؟ پێشمه‌رگه‌كانی حدك چی‌یان كردووه كه ئه‌و به‌ستێنه‌یان تێك دابێ؟ پاشان باسی له‌وه نه‌كردووه كه چ ئاڵوگورێك به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه كه بووبێته هۆی "شلبوونی پشتێنی ئه‌مه‌نییه‌تیی ناوچه‌كه". چونكه من نه ته‌نیا "شلبوونێك" له‌و پێوه‌ندییه‌دا نابینم به‌ڵكو پێم وایه كه "پشتێنه‌ی ئه‌منییه‌تی" له سه‌ر سنووره‌كان له جاران توندوتۆڵ‌تر بووه. ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندییه‌دا جێگای سه‌رسوورِمانه، ئه‌وه‌یه كه كاك كۆسار نارِاسته‌وخۆ به‌داخبوونی خۆی بۆ شتێك ده‌رده‌برِێ كه ئه‌و و هاوبیره‌كانی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش قۆڵی به‌رانبه‌ری خۆیان له حیزب‌دا وه‌ك خیانه‌تكار پێ پێناسه ده‌كرد كه ئه‌ویش بریتییه له به‌ستنی رِێككه‌وتننانه‌ی نه‌به‌زاندنی سنوور و هێرش نه‌كردنه سه‌ر ولاَتانی درواسێ له خاكی عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێمی كوردستان. هاوبیرانی كاك كۆسار قۆڵی به‌رانبه‌ری خۆیان به‌وه تاوانبار ده‌كرد كه ئه‌وان به به‌ستنی رِێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه شۆرشی رِۆژهه‌لاَتی كوردستانیان هه‌رزانفرۆش كردووه و، چه‌ندین شتی دیكه‌ش كه بۆ گوتن و نووسین نابن. به‌لاَم ئێستا چۆنه كه كاك كۆسار ده‌بێته "كاسه‌ـی داغ‌تر از اش" و، سه‌رسوورِمانی خۆی له به‌زاندنی سنووره‌كان و رێككه‌وتننامه‌كان ده‌رده‌برِێ؟!
لایه‌نی خه‌فه‌تهێنه‌ری بابه‌تی كاك كۆسار له‌مه‌وه زیاتر ده‌ست پێده‌كا كه نازناوی رۆژنامه‌نووس بۆ كه‌ماڵ شه‌ریفی به رِه‌وا نازانێ و، ده‌ڵێ: كه‌ماڵ شه‌ریفی ئه‌گه‌رچی ئینسانێكی زه‌حمه‌تكێش بوو، به‌لاَم هه‌رگیز وه‌ك رِۆژنامه‌نووس ده‌رنه‌كه‌وت. وه‌رِێخستنی كه‌مپێن بۆ رزگاركردنی گیانی كه‌ماڵ شه‌ریفی وه‌ك رۆژنامه‌نووس دروستكردنی فه‌زایه‌كی كازبه". پاشان ناوبراو ده‌نووسێ كه "ئه‌وان نازانن یان نایانه‌وێ حاڵی بن كه ماڵپه‌رِێكی كوردی توانای دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی رۆژنامه‌نووسی نییه". كاك كۆسار له كۆتایی دا ده‌نووسێ كه "به رۆژنامه‌نووس له قه‌ڵه‌مدانی زیندانییه‌كی سیاسی كه له جه‌ریانی شه‌رِ و تێكهه‌ڵچوون دا گیرابێ، زوڵمێكه ده‌رحه‌ق ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه سه‌باره‌ت به پیشه‌كه‌یان له زینداندان".
من وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی كه‌مپێنی رزگاركردنی گیانی كه‌ماڵ شه‌ریفی ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم نه له لایه‌ن حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه‌مپێن وه‌رِێ خراوه و نه ئه‌و حیزبه كه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی لێ وه‌رگرتووه. سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه ده‌سته‌ی ئه‌و كه‌مپێنه له كه‌سانێك كه سه‌ر به بیری جیاواز و حیزبی جۆراوجۆر و ته‌نانه‌ت كه‌سانی بێ لایه‌نیشن، پێك هاتووه. پاشان ئه‌گه‌ر به جۆرێك له بابه‌ته‌كه ورد بینه‌وه، حیزبی دیموكرات نه‌ك ته‌نیا كاسبی به گیانی ئه‌و چالاكڤانه سیاسییه نه‌كردووه، به‌ڵكو چاوپۆشی له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی خۆیشی كردووه. حیزب به جێگای ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێ له هه‌واڵ و گوتاره‌كانی خۆیدا باس له ناوبراو بكات و وه‌ك كادرێكی خۆی ته‌بلیغ به قارِه‌مانه‌تییه‌كانی ناوبراوه‌وه بكات له به‌رانبه‌ر هه‌وڵًه‌كانی كه‌مپێن دا ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بووبێ ئه‌وا كارشكێنی نه‌كردووه. جا پرسیار ئه‌مه‌یه كه حدك له كوێ و چۆن بازرگانیی سیاسی به گیانی كه‌ماڵ شه‌ریفییه‌وه كردووه؟ دواتر ده‌بێ بڵێم كه كه‌مپێن قه‌ت نه‌یگوتووه كه كه‌ماڵ شه‌ریفی ته‌نیا رِۆژنامه‌نووس بووه و هیچی تر. به‌ڵكو به‌ر له‌وه‌ی بڵێ رِۆژنامه‌نووس، گوتوویه‌تی چالاكڤانی سیاسی. دواتر پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا له روانگه‌ی كاك كۆساره‌وه مرۆڤ ناتوانێ له یه‌ك كات دا سیاسیش بێ و رۆژنامه‌نووسیش؟ ئایا هه‌ر له‌و هه‌رێمه ئازاده‌دا چه‌ند رۆژنامه‌نووسی سیاسی و حیزبی و چه‌كدارمان هه‌یه؟ ئایا ئه‌وان مافی رۆژنامه‌نوسی نایانگرێته‌وه؟ هه‌روه‌ها پرسیار ئه‌وه‌یه كه كه‌ماڵ شه‌ریفی كه‌ی له شه‌رِدا به دیل گیراوه؟ چه‌ند پاسداری كوشتووه؟ به برِوای ئێمه و به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، كاك كه‌ماڵ شه‌ریفی رۆژنامه‌نووس بووه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی پڕخوێنه‌رترین ماڵپه‌ڕی کوردیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته سایتی "بۆرِۆژهه‌لاَت" وه‌ک تریبونی ناوه‌ندی رۆژنامه‌نوسانی ئازادی رِۆژهه‌لاَتی كوردستان بووه. له ناو حیزبه‌که‌شیدا کاک که‌ماڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رادیۆ ده‌نگی کوردستان بوو. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌وانه مرۆڤ ناکه‌ن به رۆژنامه‌نووس و وه‌ک جه‌نابت ده‌فه‌رمووی كه ئه‌وه خۆگێلكردنه له‌و راستییه كه سایتی كوردی ناتوانێ رۆژنامه‌نووس به‌رهه‌م بهێنی، ئه‌دی جه‌نابت له كامه رێبازی رۆژنامه‌نووسی و قوتابخانه‌ی فكریی رۆژئاوایی دا خوێندووته كه وه‌ك "روناكبیر و رۆژنامه‌نووس" له‌گه‌ڵ تیشك تیڤی دا لێدوان ده‌ده‌ی؟ جه‌نابت له كامه رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی جیهانیی دا وتاره‌كانت بلاَو ده‌كه‌یه‌وه كه ئه‌م پله‌یه‌ت پێ به‌خشراوه؟ جه‌نابت بۆ باست له تیۆرێك نه‌كردووه كه پێناسه‌ی رۆژنامه‌ووسی كردبێ، تاوه‌كوو ئێمه‌ش رۆژنامه‌نووسمان له نارِۆژنامه‌نوس بۆ جیا بكرێته‌وه؟ ئایا تۆ خۆشت هه‌ر به‌رهه‌می كێشه نێوخۆییه‌كانی حیزبی دیموكرات نه‌بووی و نیت؟
من پرسیارم له كاك كۆسار ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر وای دابنێیین كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تۆ باست كردوون، راستن؛ وروژاندنی ئه‌وجۆره پرسیارانه ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌ت به چ لایه‌نێك؟ هێنانه‌به‌رباسی ئه‌و بابه‌ته چ گرفتێك چاره‌سه‌ر ده‌كا و به چ مه‌به‌ستێك؟ من له تۆ ده‌پرسم ئه‌گه‌ر جه‌نابت بیسه‌لمێنی كه كاك كه‌ماڵ رژنامه‌نوس نییه، به چی ده‌گه‌ی؟! ئایا سه‌لماندنی ئه‌وه ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه‌دایه كه خوێنی حه‌لاَڵ بكرێ؟ ئایا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كوردانه‌ی دیكه كه گیراون چه‌كدار بوون؟ ئایا ئه‌و قسانه‌ی كه زۆر كه‌س له‌سه‌ر عه‌دنانی حه‌سه‌ن پور و فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ده‌یانكه‌ن، ده‌بێ ئێمه‌ی كورد چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌یین و به دوای سه‌لماندنی دا وێڵ بین!؟ ئایا به رۆژنامه‌نووس له قه‌ڵه‌مدانی كه‌ماڵ شه‌ریفی چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك زه‌ربه‌ی له پرسی ئه‌و كه‌سانه‌ی نێوخۆی ولاَت داوه كه له سه‌ر تاوانی كاری رۆژنامه‌نووسی گیراون و، له‌و كاته‌وه كامه رۆژنامه‌نووس به ناوی رۆژنامه‌نووسبوونی كه‌ماڵه‌وه سزاكه‌ی بۆ زیاد كراوه؟
هه‌رچه‌نده من تاوه‌كوو ئێستاش له ئه‌نجامی زۆر پۆزه‌تیڤی كاری كه‌مپێن دڵنیا نیم و ناتوانم به ته‌واوه‌تی دڵ به‌وه خۆش بكه‌م كه ئه‌گه‌ری رزگاربوونی گیانی كه‌ماڵ له ئارادایه، به‌لاَم دڵنیام كاركردن بۆ ئه‌م پرسه له‌م رِێگایه‌وه ده‌توانێ زۆر زیاتر له جۆرێكی تر ئه‌نجامی دڵخوازی هه‌بێ. بۆیه من به‌و ئاكامه ده‌گه‌م كه ئێوه زۆرتان حه‌ز له‌وه‌یه كه كه‌ماڵ سه‌ری به سلاَمه‌تی له‌و رِێگایه‌دا به ده‌ر نه‌با، ئه‌گه‌ر وا نییه ئه‌وا ده‌بوایه ئه‌و بابه‌ته كه‌سێك بینووسیبایه كه دوژمنی كورد و بزوتنه‌وه‌ی كورد بێ. ده‌بوایه كه‌سێك بینووسێ كه به خوێنی سه‌ری كه‌ماڵ شه‌ریفی تینوو بێ. ده‌بوایه له لایه‌ن كه‌سێك نووسرابایه كه چاوی به زیندوومانه‌وه‌ی شۆرشگێرِ و چالاكڤانێكی كورد هه‌ڵنه‌هاتبایه. گومان خستنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسبوونی كه‌ماڵ شه‌ریفی بریتییه له رِه‌واییدان به له سێداره‌دانی ئه‌و.
كه بیریش له تۆ و له رِابردووت و له بنه‌ماڵه‌كه‌ت و رِابردووه‌كه‌یان ده‌كه‌مه‌وه، نابێ وابێ، به‌لاَم نازانم بۆ...؟
یاسین حاجی زاده