ته‌ره‌غه
به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی 3 شه‌هیدی نوێی گه‌له‌که‌مان له شاری ڤێسترۆس ... دیاری نه‌کراو
به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی 3 شه‌هیدی نوێی گه‌له‌که‌مان له شاری ڤێسترۆس
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدکرانی 3 که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به ده‌ستی جه‌نایتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له گوندی گردێنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و بنه‌ماڵه و دۆستان و ئاشنایانی ئه‌و شه‌هیدانه و ئۆگرانی ئازادی کوردستان.
به بۆنه‌ی له ده‌ستدان و شه‌هید بوونی 3 تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادی کوردستان و 3 هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی ئاسمانی شینی کوردستان، شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی فه‌رمانده‌ی به‌وه‌ج و کارامه و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌روه‌ها به‌رێزان کاک قادر نه‌زمی هاورێی به‌وه‌فای ڕێگای شه‌هیدان و کاک قادر قادری پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌نه‌زم و دیسیپلینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، کۆڕێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کاک ره‌حمان خدرزاده " ڕه‌حمان نستانی" به هاوکاری دۆستانی نێزیک و به‌وه‌فای شه‌هید هه‌مزه سارتکه‌یی و قادره‌کان، له شاری ڤێسترۆس له وڵاتی سوێد به‌ڕیوه چوو.
کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و پۆله شه‌هیدی نوێ‌یه‌ی گه‌له‌که‌مان کاتژمێر 1ی دوانیورۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 16 ـ 08 ـ 2008 له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری ڤێسترۆس به‌ڕیوه‌چوو، شایانی باسه که ده‌یان که‌س له دۆستانی نێزیکی شه‌هید هه‌مزه سارتکه‌ی وشه‌هیده‌کانی‌تر له ڕێگای دوور و نێزیکه‌وه هاتبوون و بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیدانه له ناخه دله‌وه شین گێریان ده‌کرد و هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی کاک ڕه‌حمان نستانی و دۆستانی نێزیکی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌ر ده‌بری، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دۆسته نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌هیدانه و به‌رحه‌ق بوونی ڕێباز و ئامانجی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی چاکتر نیشان ده‌دا، به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کارگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان و به تایبه‌ت وته‌بێژی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رێز خالید عه‌زیزی نیشانه‌ی خۆسه‌ویستی و ڕێز و وه‌فا ده‌ربرین بوو به‌رمابه‌ر به‌و پۆله شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان. به‌شدارانی ئه‌م کۆڕه زۆر به خه‌مباری باسیان له‌و ڕووداوه ده‌کرد و له ده‌ستچوونی ئه‌و شه‌هیدانه و به تایبه‌ت هه‌مزه سارتکه‌یان به خه‌سارێکی گه‌وره ده‌زانی له بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازنه‌ی گه‌له‌که‌مان و هیوایان ده‌خواست که گه‌له‌که‌مان بتوانێ مرۆڤی وه‌ک هه‌مزه سارتکه‌یی و قادره‌کان زیاتر له داوێنی خۆی دا په‌روه‌رده بکات بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه و گشت شه‌هیدانی کوردستان وله هه‌مان کاتدا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیدانه نوێ کرده‌وه که تا سه‌ر هاوڕیی به وه‌فای ڕیگای ئه‌و شه‌هیدانه بن و درێژه‌ده‌ری تاسه‌ری ئامانجه‌کانیان بن.
کۆڕیاد و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ دوا چه‌ندین کاتژمێر کۆتایی پێهات.
جێی خۆیه‌تی که سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له
ڕیگا
ی جۆراوجۆره‌وه هاوخه‌می و هاوده‌ردیان له‌گه‌ڵ کردووین و خه‌می له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ش کردین و خه‌مه‌کانیان له سه‌ر شان که‌م کردینه‌وه.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاویی
سڵاو له بیر‌و ڕیباز و ئامانجیان
مه‌رگ و نه‌مان بۆ سوپای جه‌هل و نه‌زانی کۆماری ئیسلامی ئێران
z
ڕێکه‌وتی 2008-8-19-11:16 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0)
-
?
بۆ چوونه‌کان
?
لاپه‌ڕه‌کان
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
زانیاری
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئه‌رشیڤ
په‌یوه‌ندی
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان
لۆگۆ
چینه‌کان
ده‌نگۆباس.سیاسی.ئه‌ده‌ب ۆ هۆنه‌ر
ڕۆژ ژمێر
«
December 2008
»
Mon
Tue
Wed
Thu
Fri
Sat
Sun
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
نووسه‌ره‌کان
bokan
ئه‌رشیڤ
پۆپۆلیزمی رووستاییو سوسیالیزمی دیموکراتیکی ئیسلامی به‌رهه‌می رویزیۆنیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز له "حدکا"دا
ئۆبامای ئهوانو ئۆبامای ئێمه!!
بڕیارنامەى دووهەمین کۆنگرەى یەکیەتیى ژنانى دێموکراتى کوردستان لە بەرامبەر دیاردەى فرەژنى.
ده‌ست و مشتاق (مصافحه) ی کوردی: نووسینی: ح. س. سۆران
جه‌عفه‌ری حامیدی ده‌ڵێت ئێران دژی هه‌ر چه‌شنه نزیككهوتنهوهیهكی عێراقه له ئه‌مریكا
دۆستان
لینکه‌کان
کۆردۆستان ۆ کۆرد
بۆ رۆژهه‌لات
رادیۆ ده‌نگی کۆردۆستان
تاڤگه
دیدار-نۆۆسراۆه
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
سه‌رده‌شت
لاۆان
گیاره‌نگ
کیله‌شین
لینکی کۆردی
پیامی بۆکان
دیمانه
green horse
گه‌ڕان
به‌هێز کراوه له‌لایان
RSS
Powered By
K
urd
B
logger