رێوڕه‌سمی 63 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له بنكه‌ی دفته‌ری سیاسی ... دیاری نه‌کراو

رێوڕه‌سمی 63 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له بنكه‌ی دفته‌ری سیاسی |
 كوردستان كورد: كاتژمێر 5ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌ورۆ به بۆنه‌ی 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان رێوڕه‌سمێكی به شكۆ به به‌شداری ئه‌ندامانی رێبه‌ری و سه‌دان كه‌س له كادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له بنكه‌ی دفته‌ری سیاسی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا رێوڕه‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی پێكرد. پاشان هاوڕێ حه‌سه‌ن قادرزاده ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد. كاك حه‌سه‌ن قادرزاده دامه‌زراندنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له 25ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی به ده‌ستی به توانای قازی محه‌مه‌د وه‌ك نوخته گۆڕانێكی گرینگ و مێژوویی له‌و سه‌رده‌مه دا پێناسه كرد و وتی: دامه‌زراندنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان نوخته گۆڕانێكی گرینگ و مێژوویی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه چونكه یه‌كه‌م حیزبی كوردیی مودێرن بوو كه بۆ رێبه‌ری كردنی خه‌باتی سیاسی، نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان دا پێك هات. كاك حه‌سه‌ن له په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی دا وێڕای ئاماژه كردن به خه‌باتی سێ ده‌یه‌ی رابردووی حیزبی دیمۆكرات له به‌رانبه‌ر هێرشی كۆماری ئیسلامی، هێرشی سه‌ره‌تای كۆماری ئیسلامی له 28ی گه‌لاوێژی 1358 ی‌دا وه‌بیر هێنایه‌ه‌وه كه له‌و رۆژه‌دا خومه‌ینی رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی فتوای جیهادی له دژی خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یاند و شه‌ڕِێكی داسه‌پاوی 30 ساڵه‌یان به سه‌ر گه‌لی كورد دا داسه‌پاند، له به‌شێك له په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی دا له‌مباره‌یه‌وه هاتووه: له درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕه داسه‌پاوه دا، هه‌زاران كه‌س له ژن و منداڵ و پیر و گه‌نج بوونه قوربانی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی كۆماری ئیسلامی، كوردستان به‌ته‌واوی میلیتاریزه كرا، له‌بواری ئابووری دا گه‌مارۆ درا، گرتن و ئازاری ئازادیخوازان، ئێعدامی به كۆمه‌ڵی لاوان ده‌ستی پێكرد. ئه‌م شه‌ڕه تا ئێستاش به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڕێز قادرزاده به ئاماژه كردن به شێوازه‌كانی خه‌باتی حیزبی دیمۆكرات له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان وتی: حیزبی دیمۆكراتی كوردستان زۆر له مێژه تێده‌كۆشێ به لێك گرێدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات بۆ به جه‌ماوه‌ری كردنی خه‌بات له كوردستان دا كه زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی به‌شدارییه‌كی به‌رین و به‌ربڵاو و لێبڕاوانه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، گوڕوتینێكی زۆرتر به‌و تێكۆشانه بدا. له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب‌دا كاك حه‌سه‌ن قادرزاده باس له پێویستی یه‌كگرتوویی و هاوپێوه‌ندیی گه‌لانی ئێران به هه‌موو چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانه‌وه كرد و بوونی به‌رنامه‌یه‌كی دیار و هاوبه‌ش بۆ وه‌ڕێخستن و رێبه‌ریی كردنی خه‌باتی هه‌مه لایه‌نه به ئه‌ركی هێزه سه‌رانسه‌ری و نیشتمانییه‌كانی ئێران و به تایبه‌ت هێزه ره‌سه‌نه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازنه‌ی گه‌لانی زۆر لێكراوی ئێران زانی. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پێویستی هاوكاری و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاك حه‌سه‌ن قادرزاده وتی: حیزبی دیمۆكراتی كوردستان بڕوای قووڵ و راسته‌قینه‌ی به هاوكاری و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سسیاسی‌یه‌كان به‌تایبه‌ت هێزه سیاسی‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه و ئاماده‌یی ته‌واو بۆ دیدار و دیالۆگ بۆ گه‌یشتن به پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و تێده‌كۆشێ به‌ستێنی هاوكاری بۆ پێكهێنانی هه‌ر هاوپه‌یمانی و ئیتیلافێك به دوور له هه‌ژموونی خوازی پێك بێنێ. له رێوڕسمی ئه‌و ساڵ دا خه‌م و ماته‌می شه‌هید بوونی 3ی رۆڵه‌ی به‌وه‌جی دیمۆكرات ببووه هه‌وێنی هه‌رچی باشتر بیركردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی دامه‌زرانی حێزبێك كه شه‌هیدان هه‌مزه سارتكه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری له داوێنی خۆی په‌روه‌رده كردوه. بزه و شادیی جاران رێوڕه‌سمی 25ی گه‌لاوێژ جێگه‌ی خۆی دابوو به عه‌زم و ئیراده‌ی سووربوون له سه‌ر رێبازی شه‌هیده‌كان. له‌م رێوڕه‌سمه دا ئه‌گه‌رچی جێگه‌ی كۆمه‌ڵێك له باشترین تێكۆشه‌رانی حیزب خاڵی بوو، به‌ڵام خه‌می له ده‌ستچوونیان ببووه هه‌وێنی په‌یمان نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ رێبازه پڕ له شانازییه‌كه‌یان.
له رێوڕه‌سمی 63یه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان دا، هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ محه‌مه‌د جه‌زا به سروود و گۆرانییه نیشتمانی و شۆڕشگێڕانه‌كانی ئاوڕشێنی هه‌ست و ئیراده و باوه‌ڕی خه‌باتگێڕانه‌ی رۆڵه‌كانی دیمۆكراتی كرده‌وه. له دری َِژهی رێوڕه‌سمه‌كه دا شاعیری به هه‌ست مامۆستا سواره قه‌ڵادزه‌یی شێعرێكی خۆی به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه خوێنده‌وه. دواتر هونه‌رمه‌ندانی كۆڕی هونه‌ریی حیزب دوو سروودی تایبه‌ت به بیری 25ی گه‌لاوێژ، رۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانیان پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه كۆمه‌ڵێك برووسكه‌ی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی 63 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبه‌وه بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه هاتبوون.  |
|
z ڕێکه‌وتی 2008-8-16-3:01 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?