پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستان له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ست دا ... دیاری نه‌کراو
| پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستان له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ست دا | |||
كوردستان‌و كورد: پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوی سمكۆ عه‌باس تاهیر خه‌ڵكی شاری مهاباد له رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ست دا.سمكۆ عه‌باس تاهیر پێشمه‌رگه‌ی حدك شه‌وی 21ی گه‌لاوێژ له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستان له رووداوێكی هاتووچۆدا به سه‌ختی بریندار دهبێو پاش چه‌ند رۆژ به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ مه‌رگ پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ 24ی گه‌لاوێژ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر به داخه‌وه كۆچی دوایی كرد‌و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له حیزبهكهیو هاوسه‌نگه‌رانی كرد. سمكۆ عه‌باس تاهیر كوڕی سه‌ید حه‌سه‌ن رۆژی 7ی رێبه‌ندانی 1363 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری مهاباد له گه‌ڕه‌كی ئه‌سحابه سپی له دایك بووه‌و خوێندنی تا پۆلی یه‌كی دوا ناوه‌ندی درێژه پێداو دواتر له ساڵی 1385 دێته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه. ماڵپه‌ڕی "كوردستان‌و كورد" به بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ست دانی هاوڕێ سمكۆ عه‌باس تاهیر سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه سهربهرزهكهیو كهسو كاری‌و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كا. ![]() |
كوردستان‌و كورد: پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوی سمكۆ عه‌باس تاهیر خه‌ڵكی شاری مهاباد له رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ست دا.