كوڕانی ره‌فسه‌نجانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه زێڕ ئاودیوی ئێران ده‌كه‌ن ... دیاری نه‌کراو
| كوڕانی ره‌فسه‌نجانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه زێڕ ئاودیوی ئێران ده‌كه‌ن | |||
كوردستان‌و كورد: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون رۆژی 20ی گه‌لاوێژ هێزه ئینتزامییه‌كانی سه‌ر سنوور له رێگه‌ی بارخانه‌ی كونهمێرو ــ دووپلوسكانی ده‌ست به سه‌ر 360 كیلۆ زێردا ده‌گرن كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاودیوی ئێران ده‌كرا. پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ خاوه‌نی ئه‌و باره زێره كووڕهكانی رهفسهنجانین كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مهولوودییهكانی بانه‌وه به‌ره‌و تاران راده‌گوێزرێ. ده‌وترێ كه بانكی میللی شاری بانه له راگواستنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان یارمه‌تی بانده‌كه‌ی كوڕه‌كانی ره‌فسه‌نجانی ده‌دا. شایانی باسه كوڕه‌كانی ره‌فسه‌نجانی گه‌وره‌ترین باندی تاڵانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی ئێران‌و ناوچه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌و بانده به‌تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوودا زیاترین ئاسه‌واری مێژوویه‌كانی كوردستانیان به تاڵان بردووه. |
كوردستان‌و كورد: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون رۆژی 20ی گه‌لاوێژ هێزه ئینتزامییه‌كانی سه‌ر سنوور له رێگه‌ی بارخانه‌ی كونهمێرو ــ دووپلوسكانی ده‌ست به سه‌ر 360 كیلۆ زێردا ده‌گرن