یادێک له تێکۆشه‌ری رێگای رزگاریی کوردستان،کاک عه‌لی کاشف‌پوور ... دیاری نه‌کراو
| یادێک له تێکۆشه‌ری رێگای رزگاریی کوردستان،کاک عه‌لی کاشف‌پوور | |||
رحیم محهمهدزادهههژده ساڵ له مه‌وبه‌ر له پازده‌ی ئاگۆستی 1990 دا، تێکۆشه‌ری ناوداری گه‌له‌که‌مان کاک عه‌لی کاشف‌پوور ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، به پێی به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراو له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه له‌شاری '' کونیه‌ی'' وڵاتی تورکیه تیرۆر کرا و گیانی فیدای ئازادی گه‌ل و نیشتمان کرد. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیهه‌وێ باس له که‌سایه‌تی کاک عه‌لی بکات، پێویسته پێش هه‌موو شتێک باس له هه‌ل و مه‌رجێک بکات که ئه‌و کات که‌سایه‌تی سیاسی کاک عه‌لی سه‌ری تێدا هه‌ڵدا و پێی نا یه قۆناخی خه‌باتی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی. کاک عه‌لی له هه‌ل و مه‌رجێکدا هاته مه‌یدانی خه‌بات، که بۆ ناوچه‌ی شیمالی کوردستان وه‌ک هه‌ڵقوڵانی کانیاوێکی سارد له مه‌زرایه‌کی قاقڕ و ڕووانی گوڵێک له‌ده‌شتێکی وشک و بێ ئاو دا وا بوو. کاک عه‌لی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا هاته مه‌یدانی خه‌بات که که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا به پێوانه‌ی عه‌شیره‌تی و گه‌وره‌یی بنه‌ماڵه هه‌لده‌سنگێندرا و به‌و عه‌یاره له مه‌حه‌ک ده‌دران. به‌ڵام که‌سایه‌تی به‌رزو خه‌باتکارانه‌ی وی ئه‌و مێعیارانه‌ی گۆڕی. هه‌رچه‌ند ئه‌و نه کوڕه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بوو و نه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ست رۆیشتووی مه‌ڵبه‌نده‌که له دایک ببوو به‌ڵام یه‌کێک له که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕ وسیاسییه‌کانی ناوچه و یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که جێگا په‌نجه‌و کارتێکه‌ری له ره‌وتی رووداوه‌کانی سیاسی ناوچه‌دا به‌ته‌واوی دیار بوو. رووحی به‌رز و سه‌رکه‌شی ئه‌و به پێوه‌رێکی دیکه ئه‌ویش هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌کان نه به مێعیاری باو له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، به‌ڵکوو به مێعیاری پێشکه‌وتووی مافی یه‌کسان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه که له کۆمه‌ڵگادا ده‌ژین، هه‌ڵس و که‌وتی ده‌کرد. عه‌لی ئه‌و خو‌ێندکاره خوێن گه‌رم و شۆڕشگێڕه بوو که له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی چرۆی خه‌باتی گه‌لانی ئێران به مه‌به‌ستی رووخاندنی حکوومه‌تی پاشایه‌تی، سه‌ره‌ڕای به‌شداری له‌و خه‌باته، رێگای خه‌باتی بۆ ر‌زگاری گه‌لی کورد و نیشتمانه‌که‌ی کوردستان هه‌ڵبژارد. ئه‌و کات ئه‌و ساڵی 4ی حقوقی سیاسی دانشگا بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داهاتوویه‌کی روونی شه‌خسی چاوه‌ڕوانی بوو، به‌ڵام خه‌بات بۆ ر‌زگاری گه‌ل و نیشتمان له‌سه‌رووی هه‌موو ئاوات و چاوه‌ڕوانییه‌کانی وی بوو، بۆیه زانستگای به‌جێ هێشت و بێ راوه‌ستان بۆ به‌شداری له خه‌باتی گه‌له‌که‌ی گه‌ڕاوه زێدی خۆی کوردستان و هه‌موو ئاوات وئامانجه شه‌خسییه‌کانی فیدای ئه‌ورێگایه کرد. ئێستا هاسانه چ به کوتن و چ به نووسین باس له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و کاتی خه‌بات له ناوچه‌ی باكوو‌ری كوردستان بکه‌ین، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ بتۆانێ به‌کرده‌وه، خۆی له گۆڕه‌پانی واقیعی رووداوه‌کانی ئه‌وکاتی ناوچه‌که‌داببێنێته‌وه، واقیعێک که سیستمی عه‌شیره‌تی تا ئه‌و کاتیش به‌سه‌ر بیر‌و مێشکی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زۆربه، به‌ڵام به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی ناوچه‌دا زاڵ بوو. مه‌یدانی دیدی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رته‌سک و زۆر جار خۆی له چوارچێوه‌ی قازانجی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌تدا، ده‌د‌یته‌وه. راست له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا بوو که کاک عه‌لی و ژوماره‌یه‌ک نوخبه‌ی ده‌سته برای کاک عه‌لی هاتنه مه‌یدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و به هه‌ڵس و که‌وتی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی زاڵ به‌رسه‌ر ناوچه وه‌ک مۆم داگیرسان و به سووتان و فه‌وتان خۆیان فیدا و ئاسمانی ته‌ماوی ئه‌و کاتی ناوچه‌یان رووناک و هیوای ئازادی و سه‌ربه‌ستیان خسته ناودڵی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره. کاک عه‌لی و ده‌سته براکانی هاوبیری ده‌یانزانی که هاتنه مه‌یدانی خه‌بات بۆوان له‌و ناوچه‌یه گه‌لێک دژوار و چه‌توونه، ده‌یانزانی که پێویستیان به خه‌باتی هاوکات له چه‌ند به‌ره‌داهه‌یه، به‌ره‌ی خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی بۆ نه هێشتنی زوڵمی چه‌ندقاتی نه‌ته‌وه‌یی و جیاوازییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها خه‌بات دژی بیری پاشکه‌وتووی عه‌شیره‌تی له ناوخۆدا که ئه‌ویش به نۆبه‌ی خۆی زه‌ربه‌ی له گه‌شه کردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دا، بۆیه ئه‌وان رێگایه‌کی گه‌لێک سه‌خت‌تریان له شۆڕشگێرانی ناوچه‌کانی دیکه گرته به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مایه‌ی گه‌لێک گه‌و‌ره‌یان دانا. من سه‌ره‌تای هاوینی 1980 کاتێک بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رکی حیزبی چوومه ئه‌و ناوچه‌یه، شانازیی ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ کاک عه‌لی و ژوماره‌یه‌ک له رووناکبیره به کرده‌وه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌م به نسیب بوو. هه‌ر له ده‌ست پێکی کاردا بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌وان بێهڕه‌نگییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و کتێب به ده‌ستێکه‌وه بۆ وشیار کردنه‌وه و بردنه سه‌ری زانیاری خه‌ڵکی ناوچه تێده‌کۆشن و چه‌ک به ده‌سته‌که‌ی دیکه‌وه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و گه‌له دژی داگیر که‌رانی ئه‌و خاک‌و ئاوه خه‌بات ده‌که‌ن. کاک عه‌لی مرۆڤێکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کسانیخواز، ریئالیست، ، رادیکاڵ و واقیع بین بوو. ئه‌و کوڕه زه‌حمه‌تکێشێکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوو که به ته‌واو ی هه‌ستی به سته‌می نه‌ته‌وه‌یی باڵ کێش به‌سه‌ر گشت چین و توێژه‌کانی ناوچه و هه‌روه‌ها سته‌می کۆمه‌ڵامه‌یه‌تی که نیزیک به ته‌واوی توێژی زه‌حمه‌تکێشی ناوچه‌ی ئازار ده‌دا، ده‌کرد. ر‌زگاری له ده‌ست سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌و‌ێن و مایه‌ی ئه‌سڵی هرز و بیری ئه‌و خه‌باتکاره بوو. حه‌ساس بوونی هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که وایده‌ویست که ئه‌و زۆر ژیرانه له گه‌ڵ واقیعی وه‌زعه‌که هه‌ڵس و که‌وت بکا، ئه‌و ده‌یزا‌نی که ده‌بێ رۆڵ و سیاسه‌تێکی ئه‌وتۆ بلێزێ که له کاتێکدا بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه و کز کردنی بیری عه‌شیره‌تی تێده‌کۆشێ کا‌رێکیش بکات که له توانا و کارامه‌یی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و تێکۆشه‌رانی هێڵی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و تۆێژه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵکی وه‌رگرتبێ. کاک عه‌لی له‌و باره‌وه زۆر به وشیاری هه‌نگاوی هه‌ڵده‌گرته‌وه و هه‌وڵی ده‌دا که ئه‌و سیاسه‌ته هاوته‌ریب به‌رێته پێش و نه‌هێڵێ که دوژمن له‌و که‌له‌به‌ره که‌ڵک وه‌ربگرێ. به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و وردبینی‌یه سیاسیانه‌ی ناوبراو، تۆێژی کۆنه‌پارێزی ناو حیزب و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه له ئه‌ندێشه و بیری رادیکاڵی وی ده‌ترسان و ئه‌و ترسه‌شیان له کۆبوونه‌وه‌و دانیشتنه‌کاندا نه‌ده‌شارده‌وه و پێیانوابوو که بیری تیژی وی سه‌رئه‌نجام شۆڕشێک له‌و ناوچه‌یه به‌رپا ده‌کا بۆیه بوونی وی‌یان به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌ژمارد. کاک عه‌لی یه‌کێک له‌شۆڕشگێڕه ریئالیست و واقیع بینه‌کانی سێ ده‌یه‌ی رابردووی خه‌باتی نه‌ته‌وا‌یه‌تیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. ئه‌و مرۆڤێکی نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌وتوو بوو و له کاتێکدا که قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کوردی زۆر لا گرینگ و به‌رز بوو هاوکات رێزی بۆ مافی گه‌لانی دیکه‌ش هه‌بوو و پێی‌وابوو که پاراستنی مافی گه‌لانی زۆر لێکراوی دیکه گاڕ‌انتی و زه‌مانه‌تی پاراستنی گه‌لی ئێمه ده‌سته‌به‌ر ده‌کا. کاک عه‌لی خه‌باتکارێکی خاکه‌ڕا و بێ پۆز و ئیفاده بوو و ئه‌و له ناخی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کورده‌واری رسکابوو و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که هه‌ڵس و که‌وتی وی له گه‌ڵ هاوڕێیانی و تاکی کۆمه‌ڵگا له هه‌ل و مه‌رجی جۆراوجۆردا ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک بێ که قه‌ت که‌لێن نه‌خاته نێوان که‌سایه‌تی وی و تا‌ک و کۆی کۆمه‌ڵگا. کاک عه‌لی مرۆڤێکی به‌وه‌فا به ڕێباز، ئازا، نه‌ترس ، له خۆبووردوو بوو. له بیرمه کاتێک له هاوینی 1980 دا سینگی به پارچه بۆمبێکی فڕۆکه‌کانی رێژیم زۆر به سه‌ختی قه‌ڵه‌شابۆوه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیمکاناتی ته‌شکیلاتی له ناو جه‌رگه‌ی دوژمن‌دا چاره سه‌ر ده‌کرا، ئه‌وه‌ی لای وی بایخی نه‌بوو ترس و دوژمن بوون، ئه‌و هه‌موو کات به‌ڕوی مه‌رگ و ترس پێده‌که‌نی. کاتێک له زستانی هه‌مان ساڵدا به هۆی هێندێک پیلانی ره‌نگاو ره‌نگ کاک عه‌لی و هاوڕ ێیانی مه‌جبوور بوون به شێوه‌ی کاتی له گوندی به‌ردێزی ناوچه‌ی سۆما جێگیر بن و کاتێک مه‌ترسی له هه‌موو لایه‌ک را رووی له‌وان بوو، عه‌لی هه‌میشه دیگوت که ئێره ده‌بێته'' لێنینگڕاد'' که‌س زه‌فه‌ری پێ نابا و ئه‌و هه‌میشه یه‌کپارچه وره و ئیراده بوو. ئیمانی پۆڵایین و وره‌ی به‌رزی وی هانده‌ر‌ی کۆڕی هه‌واڵان بوو. کاک عه‌لی مرۆڤێکی له خۆبووردو، جێگای بڕوا، ده‌ست و داوێن پاک بوو. کاک عه‌لی له کاتێکدا که له راده‌به‌ده‌ر ئۆگری بنه‌ماڵه و خێزان و منداڵه‌کانی بوو، به‌ڵام تا مانگه‌کانی پێش شه‌هید بوونی زۆر به‌که‌می ده‌ره‌تانی دیداری بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ ره‌خساو زۆر جار که چاومان به‌یه‌ک ده‌که‌وت به تاسه‌وه ده‌یگوت که چه‌ندین هه‌یوه'' شۆڕش'' وئه‌وانم نه‌دیتوه، ئه‌و له کاتێکدا که جه‌رگی بۆ بنه‌ماڵه‌و ماڵ ومنداڵه‌کانی ده‌سووتا به‌ڵام هه‌میشه ده‌یگوت که دایکی گه‌وره‌مان'' نیشتمان'' چاوی له خه‌باتی ئێمه‌یه و داخی دووری به ناخی ده‌رونیدا ده‌برده خوار. کاک عه‌لی ئه‌گه‌ر ویستبای که‌ڵکی خه‌راپی له‌و پله و پایه‌ی که به زه‌حمه‌ت و فیداکاری وه‌دستی هێنابوو وه‌ربگرتبایه، به وه‌رگرتنی پاره له مافیا و بانده‌کانی قاچاغی ئه‌و ناوچه‌یه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌بوو به ده‌وڵه‌مه‌ندێکی قورس، به‌ڵام هه‌میشه پێکه‌نینی به عه‌قڵ و هرزی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌هات و کێوی پاره‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆیدا به په‌له‌پووش داده‌نا. کاک عه‌لی نه‌ته‌نیا جێگای بڕوا، به‌ڵکوو هه‌وێنی بڕوا و ته‌بایی و برایه‌تی کۆڕی دۆست و هه‌واڵانی بوو. ئه‌وه راسته‌که دوژمن به شه‌هید کردنی کاک عه‌لی خه‌باتکارێکی نه‌سره‌و‌توو و کۆڵنه‌ده‌ری له گه‌له‌که‌مان و سه‌رکرده‌یه‌کی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و ره‌فیقێکی خۆشه‌ویستی له ئێمه و ئه‌ندامێکی به نرخی له بنه‌ماڵه‌که‌ی و مێردێکی مێری له خێزان و باوکێکی جگه‌ر سۆزی له منداڵه‌کانی ئه‌ستاند، به‌ڵام با باش ئه‌وه بزانێ که هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی کاك عه‌لی وه‌ک بوڕکانێک له ناخی خاکی کوردستاندا مۆنج ده‌دا و رۆژێک ته‌خت و به‌ختی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له بنه‌ره‌ت را ده‌سوتێنێ. ئاگۆستی 2008ی زایینی |
رحیم محه‌مه‌دزاده