کاتێک هونه‌ر و کوردایه‌تی ده‌ست له ملانی یه‌ک ده‌که‌ن! ... دیاری نه‌کراو
کاتێک هونه‌ر و کوردایه‌تی ده‌ست له ملانی یه‌ک ده‌که‌ن!
2008 08 10 - 20:52
هه‌یاس کاردۆ
به راشکاوی ده‌توانم بڵێم هونه‌ری کوردی له سه‌رده‌می ئێستا دا که ده‌ورانی په‌ره‌ئه‌ستاندنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی یه، ئه‌گه‌ر نه‌بێته پاڵپشتی خه‌بات و له هه‌وراز و لێژه‌کانی سه‌ر رێی تێکۆشان دا تێکه‌ڵی رێره‌وانی ئه‌و رێگا پیرۆزه نه‌بێ، مه‌ودای ژیانی زۆر نابێ. به جۆرێکی دیکه بڵێم،کورد که هه‌تا ئێستاش خه‌ریکی تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به ئازادی یه،پێویستی به به‌شداریی چالاکانه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵه هه‌تا هاوده‌نگ و هاوڕا ئه‌و ئه‌رکه قورسه به‌رێوه به‌رن.ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه چه‌ک له‌شان به‌ره‌نگاری هێرشی دوژمن ده‌بێ،ئه‌گه‌ر دیپڵۆماتی کورد هاواری مه‌زلوومیه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌رده‌برێ،ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دار رێگاکانی خه‌بات ده‌دۆزێته‌وه،ئه‌گه‌ر رووناک‌بیر که‌م و کووریه‌کانی بزووتنه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کا،ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس چه‌ند و چۆنی پێشکه‌وتن و دواکه‌وتنه‌کان لێك ده‌داته‌وه،هونه‌رمه‌ندیش رووحی خه‌بات به زیندوویی راده‌گرێ و رێگا نادا گوڵی ئاواتی گه‌یشتن به سه‌ربه‌ستی سیس هه‌ڵگه‌رێ.له نێو هونه‌ریش دا به تایبه‌ت مۆسیقا گرینگی یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌توانێ شوێنێکی زۆر قووڵ له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌بات و وره‌ی خه‌باتکاران دابنێ.گۆرانی که کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی مۆسیقای کوردیه،له‌و نێوه‌دا جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.که‌س ناتوانێ رۆڵی کارسازی تایه‌ر تۆفیق له په‌ره‌گرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی دا له‌به‌ر چاو نه‌گرێ.یان ئه‌وه که نرکه‌ی شوانپه‌روه‌ر چه‌نده‌ها لاوی کوردی وه‌جۆش هێناوه و ره‌وانه‌ی مه‌یدانی خه‌باتی کردوون، ئه‌دی لاوانه‌وه‌ی حه‌مه جه‌زای کورد په‌روه‌ر که هه‌موو هونه‌ری خۆی له‌پێناو کوردایه‌تی دا سه‌رف کردوه.بۆ مه‌گه‌ر ده‌کرێ چریکه‌ی ناسری ره‌زازی که به کورد و کوردستان هه‌ڵده‌ڵی گوێ لێراگری و وره‌ی شۆرشگێرانه‌ت به‌رز نه‌بێته‌وه؟له‌وانه را ده‌توانین قیاسی ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژی کورد بیه‌وێ هونه‌ره‌که‌ی به نه‌مری بمێنێته‌وه و له نیو دڵی گه‌ل دا جێ بگرێ ،پێویسته خه‌می دوارۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌به‌ر بێ.
به‌خۆشی یه‌وه کورد هونه‌رمه‌ندی به تایبه‌ت له بواری مۆسیقا و گۆرانی دا زۆرن.له به‌ر ئه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی له سه‌ر ده‌ریایه‌ک له فۆلکلۆری ده‌وله‌مه‌ند دامه‌زراوه،گۆرانیبێژه‌کانیشی مه‌جالی خۆ نواندنی زیاتریان له‌و بواره دا هه‌یه.ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌ی عیشق و خۆشه‌ویستی گه‌ریین که وه‌ک به‌شێکی دانه‌براو له ژیانی کورد و فۆڵکڵۆره‌که‌ی ماوه‌ته‌وه و بوه‌ته ده‌سمایه‌ی گۆرانیبێژانی کۆن و ئێستا،به دڵنیایه‌وه ده‌توانم بڵێم هونه‌ری به‌ره‌نگاری و فیداکاری له‌نێو هونه‌ری مۆسیقای کوردی دا جێگایه‌کی گه‌لێک به‌رزی هه‌یه.زۆرێک له‌و حه‌یران و مه‌قام و لاوکانه‌ی هه‌تا ئێستاش به نه‌مری ماونه‌ته‌وه و سینگ به سینگ هاتوون و گه‌یونه‌ته نه‌سلی ئێمه،تێکه‌ڵاوێکن له خۆشه‌ویستی و خه‌بات.جا ئه‌گه‌ر خه‌بات به‌دژی ده‌وله‌تێکی داگیر که‌ریش نه‌بێ،بۆ به‌گژداچوونی زالمێکی خۆجێیی،یان لایه‌نێکی چه‌وسێنه‌ره.له لایه‌کی دیکه‌وه ژێرده‌ستیی ماوه‌درێژی کورد و زه‌جر و عه‌زابێک که له چنگ دوژمنان نه‌سیبی ئه‌م نه‌ته‌وه بێده‌ره‌تانه بوه،به‌رده‌وام ده‌نگخۆشانی هان داوه هاوار و تووک و نزای خۆیان له‌رێگای له‌راندنه‌وه‌ی تۆنی ده‌نگیان دا وا ده‌ربرن که شوێن دانه‌ر بێ و هانی خه‌ڵک بدا زیاتر وه‌خۆ بێنه‌وه.خۆشیی ده‌نگ و سه‌دا نیعمه‌تێکی سروشتی یه که به‌نسیب هه‌موو که‌س نابێ.ئه‌وانه‌ی له‌و نیعمه‌ته به‌هره‌مه‌ندن له راستیدا له هه‌ڵبژارده‌کانن و هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک چاویان تیده‌بڕن.ده‌نگ خۆشی کورد ئه‌گه‌ر له‌و هونه‌ره خۆرسکه‌ی خۆی به باشی که‌ڵک وه‌رگرێ و هه‌ستی برینداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی پێ دامرکێنێ،توانیویه‌تی رێگای خۆی بدۆزێته‌وه.ئه‌گینا ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ک بازارگه‌رمی ساز بکا و دوایه سارد بێته‌وه.لێمان تێک نه‌چی من ناڵێم هه‌ر گۆرانیبێژێک به‌و رێچکه‌یه دا نه‌روا هونه‌رمه‌ند نیه،به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی هونه‌ره‌که‌یان ده‌خه‌نه خزمه‌ت شۆرشی گه‌له‌که‌یانه‌وه،مه‌ودای مانه‌وه‌یان له گۆره‌پانی ژیانی هونه‌ری دا زیاتره و مێژووش به چاوێکی پڕ له رێزه‌وه سه‌یریان ده‌کا.
به‌و سه‌ره‌تا کورته‌وه ده‌مه‌وێ که‌مێک خۆم له‌هونه‌ری نه‌مر سمایل سه‌رده‌شتی نزیک بکه‌مه‌وه و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌باتی کوردایه‌تی لێک بده‌مه‌وه.به‌ڵام به‌ر له‌وه به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به هێندێک راستیی دیکه بکه‌م که دتوانن وه‌ک هۆیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی هونه‌ر به سه‌بکی سمایل سه‌رده‌شتی بناسێندرێن.هه‌موومان ده‌زانین به داوای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران،رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ژیر ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ک هه‌ر له‌هه‌موو ئاسه‌وارێکی خۆشی و شادی بێ به‌ش کراوه ،بگره له‌ژێر قورسترین باری چه‌وسانه‌وه و توند و تیژیدا رۆژگاری تێپه‌راندوه.بۆ به‌ره‌نگاری ده‌گه‌ڵ ئه‌وره‌وته، رۆڵه‌کانی گه‌ل قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه و به مه‌به‌ستی وه‌چنگ هێنای ئاواته‌کانیان درێژه‌یان به خه‌باتێکی سه‌خت و خوێناوی داوه.له درێژه‌ی هێرشی دۆژمن و به‌ربه‌ره‌کانی گه‌لدا لایه‌نی دۆژمن که هێزی زیاتر و توانای سه‌رکوتی به‌رفره‌وانتر بوه به‌ره‌به‌ره هه‌موو که‌لێن و قوژبنه‌کانی وڵاتی کوردانی به هێزی سه‌رکوتکه‌ر ئاخنیوه و فه‌زایه‌کی به‌ته‌واوی پۆلیسی به‌سه‌ر کوردستان دا زاڵ کردوه.دوژمنی کورد هاوکات ویستوویه‌تی له چه‌ند بواری گرینگ دا هێزی کورد به چۆکدا بێنێ که ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م،له بواری نیزامی دا دوژمن ویستوویه‌تی هێزی به‌ربه‌ره‌کانی کوردان به ته‌واوی تێک بشکێنێ و ناوی پێشمه‌رگه له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری یه‌کاندا بسڕێته‌وه.له‌و بواره دا دوژمن هه‌تا ئێستاش به مه‌رامی خۆی نه‌گه‌یوه.
دووهه‌م،له باری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه دوژمن ویستوویه‌تی شیرازه‌ی پێوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی کورد تێک برووخێنێ و له‌سه‌ر وێرانه‌کانی، کۆشکی پیلانه گڵاوه‌کانی خۆی بنیات بنێ.ئه‌و پیلانه‌ی دوژمن که هاوکات له چه‌ند بوار دا کاری له‌سه‌ر کراوه ،مه‌ترسی یه‌که‌ی له هێرشی نیزامی که‌متر نیه.
سێهه‌م،دوژمن ویستوویه‌تی گه‌رای کرمی ناهومێدی و ده‌سته‌وه‌ستانی له نێو دڵ و ده‌روونی لاوانی کورد دا بڵاو بکاته‌وه و به‌مجۆره له هه‌رشتێک که بۆنی خه‌بات و خۆڕاگری لێدێ دووریان کاته‌وه.
چواره‌م،هاوکات ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه دوژمنی کورد هه‌وڵی به‌ربڵاوی داوه کورد له فه‌رهه‌نگ و مۆسیقای خۆی دوور کاته‌وه و خۆشی یه‌کی ده‌ستکرد بۆ لاوانی کوردستان ساز بکا که ئاکامه‌که‌ی ون کردنی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی و هوویه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیمانه.
هه‌رچه‌ند من ناهومێد نیم و پێم وایه بیر و مێشکی رۆڵه‌کانی کورد مه‌جالی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پیلانانه‌ی دوژمن ناده‌ن،به‌ڵام ده‌بێ ئیقرار بکه‌م ده‌رباز بوون له هه‌موو ئه‌و داوانه که دوژمن له بست به بستی خاکی کوردستان دایناونه‌ته‌وه،کارێکی ئاسان نیه.جێگای داخه که ده‌بینین به‌شیک له لاونی کورد گیرۆده‌ی ئه‌و داوانه بوون و ولات و میله‌تی خۆیان فه‌رامۆش کردوه.به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌که‌یه.ئێمه شاهیدی هه‌ڵوێسته نه‌ترسه‌کانیش هه‌ین که له وجوودی که‌سانی وه‌ک سمایل سه‌رده‌شتی دا خۆیان ده‌نوێنن.
ئه‌ستێره‌ی رووناکی هه‌میشه له دڵی شه‌وزه‌نگی تاریک‌دا خۆی وه‌دیار ده‌خا و مزگێنی کرانه‌وه‌ی باوه‌شی رۆژمان بۆ دێنی. هه‌میشه هه‌ر وا بوه له‌و کاتانه دا که ترس و خۆف ولاتی کوردانی ته‌نیوه و قاژ و قیژی شه‌مشه‌مه‌ی کوێر ته‌نگی به نه‌وای بولبول هه‌ڵچنیه‌وه،ناره‌ته‌ی هێزێکی هانده‌ر به گوێ گه‌یوه و دڵه‌کانی لاواندۆته‌وه.ناره‌ته‌ی ئه‌مجاره‌ی هێزی هانده‌ر له گه‌رووی پر له هه‌ست و له گوێیان خۆشی تازه لاوی خوێن گه‌رمی ئاشقی کورد و کوردستان، واته کاکه سمایلی ئیبراهیمی که دواتر به سمایل سه‌رده‌شتی ناسرا هاته ده‌رێ.ئه‌و ده‌نگه به‌ڵام ده‌نگێک نه‌بوو ته‌نیا بوارێک داگرێ و هه‌ر بۆ لایه‌نێک بچڕێ.ده‌نگی سمایل سه‌رده‌شتی که له کۆڵانێکی ته‌نگی رێگا لێ‌گیراو را ده‌ستی پێ‌کرد،زۆری نه‌گرت هه‌موو شه‌قام و گه‌ڕه‌ک و ماڵی شاره‌کان و ئینجا پێده‌شته‌کانی کوردستانیشی گرته‌وه و بوو به میوانی هه‌ر کوردێکی خاوه‌ن ئاوات و ئاره‌زوو.ئه‌و ده‌نگه،هه‌مان ده‌نگ بوو که پیر و لاو،ژن و پیاو، شاری و دێهاتی حه‌زی لێده‌کرد و لێی تێده‌گه‌یشت.ئه‌و ده‌نگه ده‌پێشدا جوانی و هه‌یبه‌تی چیا به‌رز و گه‌ردنکه‌شه‌کانی کوردستانی به گوێی لاوان دا چرپاند و پێی گوتن له جیاتی هه‌ڵمژینی بۆنی دووکه‌ڵ و تۆز و خۆڵی ژێر گوشاری بێده‌ره‌تانیدا،بیر له هه‌وای ساف و بێ گه‌ردی چیاکانی کوردستان بکه‌نه‌وه و خۆیان ده‌گه‌ڵ هه‌یبه‌تی ئه‌و شاخانه رابێنن.دواتر به گوێێ هه‌ڵینان خۆ له پؤشینی جل و به‌رگی بێگانه ببوێرن و خۆیان به به‌رگی شازی کورده‌واری بڕازێننه‌وه.ئه‌وه‌تا بزانن له هه‌ڵبه‌ستێکی ساده‌ی خۆماڵی یانه‌دا که به چریکه‌ی سیحراویی خۆیتێی هه‌ڵده‌کا چۆن بێزاریی خۆی له پؤشینی جلی بێگانه ده‌رده‌بڕێ:
ئێران هه‌مووی گه‌ڕاوم
وه‌ڵا تاکه به تاکه
هیچ عه‌جه‌مێکم نه‌دیوه
جلی کوردی له‌به‌ر کا
فه‌قه‌ت هه‌ر رۆڵه‌ی کورده
ته‌قلید له ئه‌وان ده‌کا
دابی بێگانه هیچ نێ
که‌س دڵی پێ خؤش نه‌کا
ئینجا روو له‌و که‌سانه ده‌کا که له جیاتی گوێ را‌گرتن له مۆسیقا و گۆرانیی ره‌سه‌نی کوردی به هه‌وای گۆرانیبێژانی بێگانه وه‌سه‌ما ده‌که‌ون و مه‌ست ده‌بن و پێیان ده‌ڵێ:
نه‌وارێک لێی حاڵی نه‌بی
بۆ کورد عه‌یبه هه‌ڵی کا
له جیات نه‌واری تورکی
حه‌سه‌ن زیره‌کێک هه‌ڵکه
یان ده‌نگی خۆشی ماملێ
به جوانی گوێی بۆ شل که
له درێژه‌ی به کوردایه‌تی کردنی هونه‌رکه‌ی دا، لاوی به توانا سمایل سه‌رده‌شتی هه‌نگاوی خێراتر هه‌ڵده‌گرێ و ئیتر هه‌ر به ده‌ربڕینی گله‌یی له لاوان به‌س ناکا.له‌و قۆناغه دا ره‌نگێکی ته‌واو سیاسی و خه‌باتکارانه به گۆرانیه کانی ده‌دا و کۆڕی مه‌جلیس و زه‌ماوه‌ندان به رێز گرتن له شه‌هیدانی رێی ئازادیی کوردستان ده‌ڕازێنێته‌وه.لێره دا ئیتر سمایل سه‌رده‌شتی ته‌واو ده‌بێته ئاگر و به‌رده‌بێته گیانی دوژمن.لێره‌دا ئیتر هیچ دیوار و په‌ردوویه‌ک ناتوانێ پێشی هه‌ڵچوونی ئه‌و لاوه به جه‌رگه‌له ده‌ربڕینی هه‌ستی شۆڕشگێرانه‌ی بگرێ که هه‌ستی هه‌موو کورده.سه‌یری ئه‌م هه‌سته خڕۆشاوه بکه‌ن که چۆن له گه‌رووی ده‌نگخؤش دێته ده‌ر و شانازی یه‌کانی کورد زیندوو ده‌کاته‌وه:
رێبه‌ندان سوێندم به‌و شه‌هیدانه
له رێگای تۆ دا که گیانیان دانا
رێگایان ده‌گرین زۆر به شانازی
رێگات ون ناکه‌ین پیشه‌وا قازی
له هه‌ر کوێ بژیم گه‌رمێن و کوێستان
له دووی رێبه‌ندان به خۆم و دۆستان
له دووی رێبه‌ندان ده‌یکه‌م به شایی
له کورد پیرؤزه جێژنی ئازادی
یان ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڵ وه‌ته‌ن هاو خه‌می ده‌کا و له به‌سته‌یه‌کی جوان دا ده‌ڵی:
ئه‌ی وه‌ته‌ن تاکه‌ی زه‌لیل بی،هه‌ر ئاوا چاوت لی که‌م
له ژێر سایه‌ی کیوه‌کانت سه‌ری ته‌عزیم نه‌وی که‌م؟
زه‌مانه وای لێ هاتوه به‌قا به براکه‌ی خۆم ناکه‌م
ئه‌ی وه‌ته‌ن تا که‌نگێ وابی،بۆ نه‌که‌ی ده‌نگ؟
بۆ هه‌ڵۆی بێگانه بیت و کێوه‌کانت بگرێته چه‌نگ؟
به‌سه تاکه‌نگێ تۆ وا بی،هه‌ر نه‌ماوه روخسار و ره‌نگ
تۆ له بۆ گه‌نجانی لادێ و من له بۆ لاوانی شار
تۆ له داخی هه‌ڵپه‌رین و من له داخی عوود و تار
ئه‌شکی خوێنین هه‌ڵبڕێژین هه‌ر وه‌کوو هه‌وری به‌هار .
ئه‌م به‌یته ساکار به‌ڵام پر نیوه‌رۆکانه ئه‌گه‌ر له زمانی یه‌کی وه‌ک منه‌وه بێنه ده‌ر و لاپه‌ره‌کانی کاغه‌ز ره‌ش که‌نه‌وه ره‌نگه شوێنێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر هه‌ڵویستی گشتیی خه‌ڵک دانه‌نێن.به‌ڵام کاتێک ده‌نگێکی زوڵال و سیحراوی له ژێر نه‌زمی نۆتی مۆسیقایه‌کی ره‌سه‌نی کوردی‌دا ئه‌م وشانه تێکه‌ڵی شه‌پؤله‌کانی هه‌وا ده‌کا و به‌گوێی کۆمه‌ڵانی تینووی داده‌خوینی،ئیدی دڵی وه‌ک به‌ردیش ناتوانێ خۆی راگرێ و جووڵه‌یه‌ک له خۆی نیشان نه‌دا.هه‌ر بۆیه هونه‌ری سمایل سه‌رده‌شتی ئیدی کاری خۆی ده‌کا و به جۆرێک له سه‌ر دڵه‌کان ده‌نیشێ که لێکدابڕانیان بۆ نیه.لێره‌دایه که هونه‌ر ده‌بێته پاڵپشتی شۆڕش و له خه‌باتی به‌رده‌وامی ئازادیی نه‌ته‌وایه‌تی دا وه‌ک چه‌کی پێشمه‌رگه دڵی دوژمن ده‌نگێوێ.رێگایه‌ک که هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی زۆر زوو دۆزیه‌وه و پێیدا رۆیشت،رێگایه‌کی پاک،بێ گرێ و گؤل،کوردانه و خۆمالی یانه بوو.رێگایه‌ک بوو که پێچ و په‌نای نه‌ده‌ناسی،هه‌وراز و لێژی هه‌بوو به‌ڵام کوێره رێ نه‌بوو.دوور و درێژ بوو به‌ڵام ئاسۆی روون بوو.
گۆرانیی سمایل سه‌رده‌شتی هه‌ر گۆرانی یه‌کی ساکار نه‌بوو.چه‌ک بوو،قه‌ڵه‌م بوو،وتار بوو،هه‌واڵ بوو،کادری ته‌شکیلاتی بوو،مامۆستای قوتابخانه بوو،سیاسه‌تمه‌داری کورد بوو،دیپڵۆمات بوو.ده‌نگی سمایل سه‌رده‌شتی هه‌ر ده‌نگێکی ئاسایی نه‌بوو.هاوار بوو،هه‌ڕه‌شه بوو،به گوێ دا چرپاندن بوو،لای لایه بوو،به‌گژدا چوون بوو،کورد وه‌خۆ هێنانه‌وه بوو.هونه‌ری سمایل سه‌رده‌شتی هه‌ر هونه‌ر نه‌بوو.خه‌بات بوو،شۆڕش بوو،به‌رخۆدان بوو،سیاسه‌ت بوو،کوردایه‌تی بوو.سه‌یر که‌ن بۆ خۆی ده‌ڵی چی:"هونه‌رمه‌ند ده‌توانی هه‌ستی خۆشه‌ویستی و جوانیی نیشتمان هاوته‌ریبی جوانیه‌کانی تری ژیان بکا.ئێمه پێویستیمان به‌مه هه‌یه که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان له هه‌موو شتێک دا ره‌نگ بداته‌وه".من ناوی ئه‌وه ده‌نێم ده‌ست له‌ملان کردنی هونه‌ر و کوردایه‌تی.ئێوه‌ش که‌یفی خۆتانه.
دڵنیام ئاواتی سمایل سه‌رده‌شتی،بیر و ئه‌ندێشه‌کانی،خزمه‌ت و زه‌حمه‌ته‌کانی،خه‌مخۆری و به‌دواداچوونه‌کانی و به‌تایبه‌ت هونه‌ره خه‌ڵکی و خۆماڵی یه‌که‌ی له نێو دڵ و ده‌روونی هه‌ر کوردێکی دڵسۆز دا ده‌مینێته‌وه.لاوانی کورد که په‌یامی سمایل سه‌رده‌شتی یان له رێگای ده‌نگی زولاڵی یه‌وه بیستوه،پێی وه‌فادارن و بۆ به جێ گه‌یاندنی هه‌وڵی لێبراو ده‌ده‌ن.ئه‌وه که بۆ کۆچی له نه‌کاوی ئه‌و رؤڵه به‌هه‌سته‌ی کورد هه‌موو لایه‌ک ئه‌نگوستی حه‌سره‌تیان گه‌ست و ئه‌ژنۆی خه‌میان ده‌باوه‌ش گرت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه په‌یامی بۆ کورد ژیان و کوردانه مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده کاریگه‌ریی خۆی بوه.ئه‌گه‌ر له‌و نێوه دا که‌سانێک هه‌ڵده‌که‌ون که خۆیان له ره‌وتی گه‌ل جیا ده‌که‌نه‌وه و سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته بێلایه‌نی ده‌رده‌بڕن هیچ له خۆشه‌ویستیی ئه‌و نه‌مره که‌م ناکاته‌وه.
ناوی سمایل سه‌رده‌شتی وه‌ک ناوی چیا سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان که ئه‌و عاشقانه خۆشی ده‌ویستن به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه. ئوسترالیا 08/8/10
----------------------------------------------------------------------
تێبینی:
1-ئه‌م باسه له کۆڕیادی رێز گرتن له هونه‌رمه‌ندی نه‌مر سمایل سه‌رده‌شتی که رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی 10 ئووتی 2008ی زایینی له شاری ئادلایدی ئوسترالیا به‌ڕێوه چوو پێشکه‌ش کراوه.
2- به‌شیک له‌و به‌یتانه‌ی لێره که‌ڵکیان لێ وه‌ر گیراوه لێ ماڵپه‌ری "دیمانه" وه‌رگیراون.