کۆڕیادی جوانه مه‌رگی کۆچکردوو، شه‌هید کاک سمایل سه‌رده‌شتی ... دیاری نه‌کراو
| کۆڕیادی جوانه مه‌رگی کۆچکردوو، شه‌هید کاک سمایل سه‌رده‌شتی |
نووسینی: به‌هار سالحیپێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین نامرن ئه‌وانه‌ی وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین من وه‌ک کچه کوردێکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دانیشتووی شاری ئه‌ده‌لاید، ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی سه‌رجه‌م هونه‌ر دۆستان‌و هۆگرانی ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی کاکه "سمایل" ی جوانه‌مه‌رگ و بارانی سڵاو ده‌بارێنم بۆ گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره. هونه‌رمه‌ندی میللی‌و ده‌نگخۆش‌و شۆڕشگێڕ، جوانه‌مه‌رگ "سمایل سه‌رده‌شتی"، یه‌کێک بوو له‌و لاوه به‌هره‌مه‌ندانه، که ته‌نیا گۆرانی هه‌ر بۆ هه‌ڵپه‌ڕین‌و شایی نه‌ده‌گووت، به‌ڵکوو به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی کچان و کوڕانی بۆ شۆڕش و خه‌بات‌و نیشتیمان په‌روه‌ری هانده‌دا. ده‌نگی "سمایل سه‌رده‌شتی" وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵۆ سه‌ربه‌رزه‌کانی چیاکانی کوردستانه. به‌ڵام به‌داخه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئاواته‌کانی وه‌دی بێت، ماڵئاوایی له گه‌ل و نیشتیمان کرد. شه‌هید کاکه "سمایل سه‌رده‌شتی" ئازادیخواز بوو، نیشتیمان په‌روه‌ر بوو، ئاشقی ئاو‌و خاکی کوردستان بوو، هه‌ر بۆیه چه‌قڵی چاوی دوژمنانی ئازادیش بوو. هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت لێنه‌گه‌ڕان ته‌رمه پیرۆزه‌که‌شی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو باوه‌شی بنه‌ماڵه دڵبرینداره‌که‌ی. به‌ڵام پێویسته بگوترێ، که خه‌ڵکی کوردستان به‌خته‌وه‌ره که به‌شێک له کوردستانه ڕازاوه‌که‌مان ئازاده. هه‌ر بۆیه توانرا زۆر به‌ڕێزه‌وه پێشوازی له جوانه‌مه‌رگی هه‌رگیز نه‌مر بکرێت و به ئارامی ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ی ده‌باوه‌ش بگیرێت‌و به فرمێسکی چاوی هاوسۆزه‌کانی گۆڕه پیرۆزه‌که‌ی ئاو ڕشێن بکرێت. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید، کاک "سمایل و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان. ده‌با وه‌ک کاک "سمایل" بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌مان بژین و بۆ سه‌ربه‌رزی وڵات گیانمان فیدا بکه‌ین. مردن‌و نه‌مان بۆ دژمنانی ئازادی 10/8/2008 ئه‌ده‌لاید به‌هار ساڵحی |
