فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی به‌کرێگیراو بوو نه "پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ر" ... دیاری نه‌کراو
فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی به‌کرێگیراو بوو نه "پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ر"
2008 08 07 - 17:58
ئه‌بوبه‌کر ئیبراهیمی
رۆژی 7ی گه‌لاوێژ یه‌کێک له جاشه به ناوبانگه‌کانی ناوچه‌ی سه‌ڵماس به ناوی فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی ناسراو به فه‌یسه‌ڵ عه‌تمانی مرد. فه‌یسه‌ڵ عه‌تمانی خه‌ڵکی گوندی گه‌رماوێژی ناوچه‌ی سه‌ڵماس بوو که له هه‌ر دوو ده‌وره‌ی پاشایه‌تی و ئیسلامی چه‌کدار و جاشی حکومه‌تی ئێران بوو. له جه‌ریانی حه‌مله‌ی سه‌رتاسه‌ریی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان و داگیرکردنی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، فه‌یسه‌ڵ عه‌تمانی تا ئاخرین نوقته‌ی حدود وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی جاشه‌کان گولله‌ی به سینگی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه نا و دواتریش هه‌ر له خزمه‌ت ئه‌و رێژیمه‌دا مایه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا سه‌رنجراکێش بوو، میدیاکانی سه‌ر به حدکا هه‌ر به دوای مردنی فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی رایانگه‌یاند که فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری دێرین له ناوچه‌ی سه‌ڵماس کۆچی دوایی کرد! و له کۆتاییش دا وتیان روحی شاد و رێگای پڕ رێبوار بێ!
دیاره ئه‌م هه‌واڵه دواتر له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌م حیزبه لابرا به بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ناوچه‌ی سه‌ڵماس بکه‌ن که چۆن بوو جاشێکیان وه‌ک رۆڵه شه‌هیده‌کانی ئه‌وان به خه‌ڵک ناساند؟ مرۆڤ لێره‌دا بێ ئیختیار گریانی دێ به حاڵی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز مه‌لا داوود خه‌مسی، نسره‌ت مامه‌دی، عه‌لیره‌زا ده‌لان زاده، مه‌لا جاسم ئیسماعیلی و شه‌هیدانی دیکه‌ی ناوچه‌ی سه‌ڵماس و هه‌موو شه‌هیدانی حیزبی دێموکرات که له شه‌ر به دژی خۆفرۆشانی وه‌ک فه‌یسه‌ڵ عه‌تمانی گیانیان له ده‌ست دا به‌ڵام ئێستا که‌سانی وه‌ک حه‌مه ساڵح قادری جاشه‌کانیش وه‌ک ئه‌وان حیساب ده‌که‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا زۆر که‌سی ناسیاو له ناوچه‌ی سه‌ڵماسه‌وه به ته‌له‌فۆن ئاگاداریان کردومه‌ته‌وه که له‌م پێوه‌ندیه‌دا ناره‌زایه‌تی خۆیان به حدکا گه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ش له جێژنیکان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی کۆیه‌یان کردووه و ناره‌زایه‌تی خۆیان له محه‌ممه‌د سالح قادری ده‌ربڕیوه که جاش و بکوژی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی وه‌ک یه‌ک حیساب کردووه.
به‌داخه‌وه له سایه سه‌ری که‌سانی وه‌ک محه‌ممه‌د ساڵح قادری یه‌وه ده‌بێ چاوه‌روان بین له ساڵی داهاتۆوه له رۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه، عه‌کسی فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی جاش و به‌کرێگیراو له پاڵ عه‌کسی رێبه‌رانی شه‌هید قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و شه‌هیدانی دی دابندرێ. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێبه‌ریی حدکا هه‌رده‌م خۆی به قوتابی رێبازی دوکتور قاسملوو داده‌نێ؟ ئه‌رێ ئه‌وه بوو رێبازی قاسملوو که جاش و پێشمه‌رگه وه‌ک یه‌ک حیساب بکرێن؟