كۆڕێك بۆ یادی شه‌هید شێخ غه‌ریبی حه‌سه‌نی به‌ڕێوه‌چوو ... دیاری نه‌کراو
| كۆڕێك بۆ یادی شه‌هید شێخ غه‌ریبی حه‌سه‌نی به‌ڕێوه‌چوو | |||
رۆژی 15ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن كۆمیسیۆنی فێركردنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانه‌وه كۆرێك بۆ یادی شه‌هید شێخ غه‌ریبی حه‌سه‌نی له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له كۆیه به‌سترا.به‌رنامه‌كانی ئه‌م كۆڕه به یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هید غه‌ریب و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، پاشان په‌یامی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌و فێر كردن به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێ عه‌لی قۆیتاسییه‌وه خۆێندرایه‌وه كه تێیدا ئاماژه به لێوه‌شاوه‌یی سیاسی‌و كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رهه‌م و تێكۆشانی شێلگیرانه‌ی شه‌هید غه‌ریب كرابوو. هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا هاوڕێ رامبود لوتف پووری ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و به‌رپرسی كۆمیسیۆنی فێركردن باسێكی له‌سه‌ر كولتوور‌و واتای چه‌مكی شه‌هاده‌ت و هوشیاری‌و پله‌ی به‌رزی شه‌هید له روانگه‌ی حیزبێكی شۆرشگێری وه‌ك دیمۆكراته‌وه كرد‌و كه‌سایه‌تی‌و رۆڵی شه‌هید غه‌ریبی وه‌ك پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدی كوردستان به‌رز نرخاند. له‌م رێوره‌سمه‌دا چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوڕێیان عه‌باسی حه‌ق بین، سانیه میری، ئه‌سعه‌د حه‌سه‌نی (ئامۆزای شه‌هید غه‌ریب)و منداڵی خاوه‌ن هه‌ست هه‌تاو ناسرییه‌وه پێشكه‌ش به به‌شدار بووان كرا. پێشكه‌ش كردنی چه‌ند سرودێكی شۆڕشگێری به‌شێكی دیكه له به‌رنامه‌كه بوون كه له‌لایه‌ن هاوڕێی ده‌نگ خۆش فه‌رهاد ساڵحی‌و هونه‌رمه‌ند ئارام ئیزه‌دپه‌ناوه ئاماده كرا بوون. |
رۆژی 15ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن كۆمیسیۆنی فێركردنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانه‌وه كۆرێك بۆ یادی شه‌هید شێخ غه‌ریبی حه‌سه‌نی له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له كۆیه به‌سترا.