یادێک له سمایل سه‌رده‌شتی. برایم جه‌هانگیری ... دیاری نه‌کراو
| یادێک له سمایل سه‌رده‌شتی. برایم جه‌هانگیری |
پاییزی 1379 له داوه‌تێک بانگ کرابووم، ئه‌و کات سمایل سه‌رده‌شتی گه‌رمه و هه‌ره‌تی خوش‌ویستنی بوو، زۆر به زه‌حمه‌ت بۆ شایی و داوه‌تان وه‌ده‌ست ده‌که‌وت، ده‌بوو زۆر له پێشتر دا قه‌ول و به‌لێنیت لێ ئه‌ستاندبا تا له به‌زمێکی ته‌واو خه‌لکی و خۆمالی دا و بۆ گرتنی شایی و ره‌شبه‌ڵه‌کی کوردانه، نۆره‌ت به‌رکه‌وتبا.هه‌ر ئه‌و کات من ده‌مبیسته‌وه که سمایل سه‌رده‌شتی هۆگریی و خۆشه‌ویستی بۆ حیزب هه‌یه به‌ڵام هه‌ر له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌رام تا په‌یامێکی کورتی بۆ بنیرم، راستییه‌که‌ی له سمایل نیگه‌ران نه‌بووم چوونکه په‌یامی من وه‌ک په‌یامێکی ریزدانان و حورمه‌ت گرتنی حیزب بوو بۆ سمایل سه‌رده‌شتی و ئه‌و کاره‌ش ولامی ناخۆش و نیگه‌تیڤی لێ چاوه‌روان نه‌ده‌کرا، من له دڵه خۆم دا دام نابوو که سمایل به ئیحتیاته‌وه له وڵام دا بڵێ" سوپاستان ده‌که‌م " و هیچی تر ئاخر متمانه کردن و خۆ له کاری وا دان ده‌و کاتی دا گه‌لێ دژوار بوو. هه‌رچۆنیک بوو په‌یامه‌که‌م به دۆستێک دا که ئیستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاته بۆ نارد، په‌یامه‌که ئه‌وه بوو" کاک سمایل سه‌رده‌شتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ریز و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر خۆت و هونه‌ره‌که‌ت هه‌یه وهیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازێ، هه‌روه‌ها هیوادارین هه‌ستی دۆستایه‌تیمان به‌گه‌رمی وه‌رگری. چی پێ نه‌چوو ئه‌و براده‌ره هاته‌وه و که لێم پرسی ئایا په‌یامه‌که‌ت گه‌یاند ده‌س به‌جێ کوتی به‌ڵێ به‌لام پێم وابێ ده‌بێ ئیمه هه‌ستی دۆستایه‌تی وی به‌گه‌رمی وه‌رگرین! پرسیم مه‌به‌ستت چییه؟ کوتی کاکه گیان سمایل ده‌لێ "به‌و براده‌ره بلێ سوپاسی هه‌ستی خۆشه‌ویستی ده‌که‌م به‌لام خۆشه‌ویستی حیزبی دیمۆکرات ده‌خوینم دایه و تا خوێن ده‌ده‌ماره‌کانم دا بگه‌ڕێ ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌ر به‌تین تر ده‌بێ." ئه‌وه هه‌لوێستی ئینسانێکی نه‌ترس و باوه‌ر به‌خۆ و بویر بوو که له کاتی زه‌برو زه‌نگی حاکمانی دڵ ره‌ش و ئازادی کوژی ئێران دا به راشکاوی و بێ دڵه‌راوکێ ده‌ری ده‌بڕێ. من ده‌گه‌ل ئه‌و هاورێیه سه‌رگه‌رمی ئه‌و قسانه بووین دۆستیک هاته لامان و کوتی: کوڕینه با هه‌ڵێین ته‌قه‌یه! کوتم ته‌قه‌ی چی و ده‌ڵێی چی ؟ وڵامی داوه کاکه مه‌گه‌ر گوێت لێ نییه سمایل ته‌قاندی! که سه‌رنجمان دایه له گه‌رمه‌ی داوه‌تێ دا به‌ند به به‌ند به شه‌هیدانی مه‌نگورایه‌تی و گه‌ورکایه‌تی حیزبی هه‌ڵده‌کوت، ناوی شه‌هیدانی دانه به دانه دێنا و هه‌مووشی به شه‌هید بانگ ده‌کردن، به‌راستی من ئه‌و ده‌می ئه‌و کاره‌ی ئه‌وم پێ جۆرێک توندڕه‌وی و حه‌ره‌که‌تی ئێحساسی بوو، جگه له‌مه به‌ڕاستی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی له‌ده‌وری یه‌ک راوه‌ستابووین خه‌ریک بوو داوه‌ته‌که چۆل بکه‌ین و ئه‌گه‌ر له‌به‌ر عه‌یبه‌ی ده‌ورو به‌ر نه‌با من یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم که داوه‌ته‌که‌م به‌جێ ده‌هێشت، چوونکه له‌و کات و ده‌مه دا ئاوا به‌ئاشکرا باسی شه‌هیدانی شۆرش و به‌رخۆدانی گه‌لی کورد کردن کارێکی هینده سووک و سانا نه‌بوو. ده‌راستی دا سمایل سه‌رده‌شتی وێرای ئه‌وه‌ی که ئه‌و کات وڵامی ناردبۆوه که خۆشه‌ویستی حیزب ده‌ده‌ماره‌کانی دا ده‌گه‌ڕێ به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی حیزبی به‌رچاو ته‌نگ نه‌ی روانییه رووداو و پێشهاته‌کان، بۆ نموونه هه‌ر له عه‌بدوڵڵا ئۆجالان سه‌رۆکی پارتی کریکارانی کوردستان را بگره تا کاک مه‌سعوود و مام جه‌لال و زۆر که‌سایه‌تی دیکه‌ی کوردستانی ده‌کرده هه‌وێنی به‌ند و هه‌ڵبه‌ستی خۆی و له بۆنه و مه‌راسیمه نیشتمانییه‌کان دا وه‌ک کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی هونه‌ری خۆی به پیی توانا به‌جێ ده‌گه‌یاند. دیاره ئه‌و کاره‌ی سمایل نه‌ک جارێک به‌ڵکوو چه‌ندین جار دووباره کرایه‌وه و تا وای لێ هات دوچاری زیندان و گرتن هات و له هه‌مووش گرانتر له گۆرانی کوتن مه‌نع کرا به‌ڵام من پێم وابێ سمایل سه‌رده‌شتی ئه‌و شێعره‌ی مامۆستا هێمنی ئاوێزه‌ی دڵ و ده‌روونی کردبوو: هه‌تا دوژمن نه‌گه‌وزێنێ ده‌خوێنم ده‌خوێنم بۆ گه‌لی خۆم هه‌ر ده‌خوێنم هه‌ر بۆیه تا دوا هه‌ناسه له پێدا هه‌ڵگوتن به نیشتمانه جوانه‌که‌ی، کوردستانه ره‌نگینه‌که‌ی و شۆرش و به‌رخۆدان له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان سڵی نه‌کرده‌وه، سمایل سه‌رده‌شتی تا ما نقورچی له دوژمنان گرت و بۆ شادی و شایی خه‌لک چریکه‌ی هات ، له کانگای سه‌فا، له لادێ و گونده‌وه چاوی به دنیا پشکوت و هه‌ر به‌و سه‌فا و خۆشه‌ویستییه‌ش له گه‌ڵمان ژیا و هه‌ر واش به جێێ هێشتین. هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی هونه‌رمه‌ندی گه‌لی و نه‌ته‌وه‌یی سمایل سه‌رده‌شتی که تا دوا هه‌ناسه بۆ گه‌ل و وڵاته‌که‌ی به په‌رۆش بوو و به هونه‌ری گۆرانی کوتنی ته‌واو خۆماڵی ئه‌رکی نیشتمانی خۆی به جێ گه‌یاند. |
