سمایل سه‌رده‌شتی وه‌ختێک به جێ‌مان دێڵێ که هه‌وڵ ده‌ده‌ن لیباسی کوردی له مۆد بخه‌ن ... دیاری نه‌کراو
سمایل سه‌رده‌شتی وه‌ختێک به جێ‌مان دێڵێ که هه‌وڵ ده‌ده‌ن لیباسی کوردی له مۆد بخه‌ن
2008 08 03 - 16:50
سامڕه‌ند
ده‌ینه‌ڕڕاند وه‌ک شێر، به گوڕ بوو، هاواری ده‌کرد و بانگی ده‌دا، کوڕه نه‌که‌ن! به‌رگی کوردی فڕێ نه‌ده‌ن! له‌و لاوه تلڤزیۆنه‌کانیش (بێجگه له یه‌ک دووانێک) به پشتیوانیی ده‌سته‌ڵاتی کوردی و ئه‌حزابی سیاسی هه‌وڵیان ده‌دا جل و به‌رگی کوردی له مۆد بخه‌ن و به زه‌بری شانۆیان بێ‌ئابڕووی که‌ن و به کلیپی و دیمه‌نی بێ‌مه‌ززه لاوی کوردی له پۆشینی جل و به‌رگی کوردی نامۆ بکه‌ن. له‌و کاته عه‌سته‌مه دا و له به‌ره‌نگاریی دوو سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی دا خودا سمایل سه‌رده‌شتی ی لێ‌ئه‌ستاندین.
ئه‌گه‌ر قه‌دیم ئاغای ئه‌سغه‌رنیژاد له ده‌بیرستانی موحه‌ممه‌دڕه‌زاشا ـ ی مهاباد ـ ێ ڕاو ڕاوێنی پێ ده‌کردین و ڕێمان ده‌که‌وت و، له سه‌ر ده‌به‌ر کردنی پاتۆڵی کوردی ئه‌وسه‌رئه‌وسه‌ری حه‌سارێی پێ‌ده‌کردین، ئه‌وڕۆ شاشه‌ی تلڤزیۆنی شۆڕشگێڕانی پێگه‌یشتوو له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و زه‌حمه‌تی تێکۆشه‌ران دا، هه‌مان کاری ئاغای ئه‌سغه‌رنیژاد ده‌که‌ن به یه‌ک ته‌فاوه‌ته‌وه: ئه‌سغه‌رنیژاد حوکمی شای له پشت بوو، قوتابی نه‌یانده‌وێرا زۆر له گه‌ڵی ده‌رگیر بن. ساحێبانی ئه‌و مێدیایانه له ئاکامی خه‌باتی هه‌ر ئه‌و پاتۆڵ کوردی له‌به‌رانه گه‌یشتنه سه‌ر کورسی به‌ڵام ئێستا بێ‌منه‌ت له گه‌لی خۆیان و له دابی ڕه‌سه‌نی، فه‌ڕش له به‌ر پێی برایم تاتله‌س و جه‌مشیدان ڕاده‌خه‌ن و که‌چی سمایل سه‌رده‌شتی به وته‌ی خۆی پووڵی دانی کرێ‌خانووی له " کۆ" یه نه‌بوو. هۆیه‌که‌ی ڕوون بوو، ئه‌وان له وه‌زاڕه‌تی ڕۆشنبیری‌یه‌وه ده‌عوه‌تی ڕه‌سمی ده‌کران، سمایل به شاخان دا هه‌ڵده‌هات و له تاو ڕه‌دوونان و مه‌ترسیی گیانی ماشێنی لێ وه‌رده‌گه‌ڕا و برای ده‌کوژرا. ئه‌وان به ته‌یاره ده‌هاتن و ژنان سینگیان ده‌کرده‌وه که جه‌نابی تاتڵه‌س ئیمزای له سه‌ر لێدا. سمایل بۆ کورد و نه‌ته‌وه‌که‌ی گۆرانی ده‌گوت و به‌ین به‌ین ده‌یانبرده زیندانێ، به‌ریان ده‌دا، گۆرانی ده‌گوته‌وه دیسان ده‌یانگرته‌وه.
له ڕاستی دا بواری گۆرانیی سمایل و سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی حوکمی کوردی وه‌ک دوو قه‌تار وان که له دوو جیهه‌تی به‌رامبه‌ر دا لێ ده‌خوڕن. سمایل مۆد نه‌بوو، په‌نکی نه‌بوو، دیسکۆیی نه‌بوو و سه‌ر وشکڵی وه‌بزانه پێشمه‌رگه‌یه‌کی تۆزاوی و خوڵاوی که تازه له چیای هاتۆته خوارێ و ده‌یه‌وێ له نێو دێی دوو نانان وه‌ربگرێ و بچێته‌وه سه‌نگه‌رێ. ئه‌و هه‌میشه وابوو. ئه‌گه‌ر سمایل سه‌روڕیشی تاشیبا و تیسکێکی سمێڵ به ئه‌داداری‌یه‌وه له بنه‌وه‌ی لێوی دانابا، گواره‌ی له گوێی کردبا و چه‌ند ڕه‌ققاسه‌ی ڕووته‌ڵی غه‌یره کوردی له گه‌ڵ خۆی گێڕابا و بێزی له کورد و کوردستان هه‌ستابا و شه‌رمی به لیباسی کوردی هاتبا، وه‌زعی وا نه‌ده‌بوو. پێم وابێ هینده‌ی خانوو ده‌بوو ئه‌لعان به‌شی ئێمه‌شی ده‌دا که ئه‌وه له کرێ نشینی دا ده‌ژین.