ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ كه دووهه‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب، رۆژانی 8 تا 12ی گه‌لاوێژی 1387 (29ی ژوئیه تا 2ی ئاگۆستی 2008) به به‌شداریی زۆربه‌ی نزیك به‌ته‌واوی ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب له كوردستان، پێك هاتو، پاش چه‌ندین دانیشتنی پڕباسو ههڵسهنگاندنو بیر‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی به‌سوودو، په‌سندكردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و راسپارده‌ی گرنگ، كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
له سه‌ره‌تای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پلینۆم دا، وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب، هاوڕێ خالید عه‌زیزی، بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی كوردستان، به تایبه‌تی هاوڕێیان كاوه عهزیزپوورو شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی، شه‌هیدانی حیزبی دیموكراتی كوردستان له نێوان دوو پلینۆم دا، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی راگه‌یاند. پاشان ده‌ستووری كاری پێشنیار كرا‌و له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیه‌وه، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه په‌سند كرا. یه‌كه‌م كار كه له ده‌ستووردا هاتبوو، پێشكه‌ش كردنی باسێكی سیاسی له‌لایه‌ن كاك خالید عه‌زیزییه‌وه بوو. قهیرانو ئاسته‌نگه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌ركی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی باسه‌كه‌ی وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێك هێنابوو. له ته‌وه‌ری دووهه‌می باسه‌كه‌یدا، كاك خالید عه‌زیزی چووه سه‌ر چالاكی‌و تێكۆشانی سیاسی‌و دیپلۆماسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای كۆنگره‌ی چاردهیهمو، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا پێوه‌ندیی حیزبی ئێمه‌و دهوڵهتانو حیزب‌و رێكخراوه رۆژاوایییهكانو، هه‌روه‌ها پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئێرانی‌و كوردستانییه‌كانی خسته به‌رباس.
به‌شدارانی پلینۆم له به‌شدارییه‌كی چالاكانهدا، تیشكیان خسته سه‌ر لایه‌نه‌كانی خه‌بات له پێناوی ئازادی، دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران، كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژادو سه‌رجه‌م سیسته‌می سه‌ركوتی رێژیمی توتالیتێری كۆماری ئیسلامی، له شكڵ‌و شێوه‌ی جۆراوجۆر دا، درێژه‌ی هه‌یه. پلینۆم گرتنی چالاكانی مهدهنیو سه‌پاندنی حوكمی زاڵمانه به‌سه‌ر ئه‌وانی دا مه‌حكووم كرد. له‌م پێوه‌ندییه‌دا داوای له ده‌فته‌ری سیاسی‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی له قاودانی تاوان‌و پێشێلكارییه‌كانی رێژیمی دژی ئینسانیی كۆماری ئیسلامی له كوردستان‌و ئێران، زیاتر بكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی داوای له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش كرد له‌سه‌ر پشتیوانی‌و هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆڵه تێكۆشهرو ئازادیخوازهكانیان كه له‌گه‌ڵ پیلانی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان‌و پهروهندهسازیو سزای قورسی ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و رێژیمه به‌ره‌و روون، به‌رده‌وام بن.
پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، گه‌شه‌كردنی خهباتو نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی له نێو خه‌ڵكی كوردستان دا‌و، شانبه‌شانی ئه‌ویش قووڵبوونه‌وه‌ی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ساڵ به ساڵ زیاتر خۆی ده‌رده‌خا، به گۆڕانێكی گرنگ‌و هیواده‌ر زانی. پلینۆم رێزی له‌و حه‌ره‌كه‌ته مه‌ده‌نییه به‌رینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ داگرت كه به نیشانه‌ی بێزاری له رێژیمی تێرۆریستی كۆماری ئیسلامی‌و، به مه‌به‌ستی پێشاندانه‌وه‌ی وه‌فاداری به ئامانجه‌كانی رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملووی نه‌مر به‌ڕێوه چوو. كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و پێشنیاریشی دا به ده‌فته‌ری سیاسی‌و ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كان كه جێبه‌جێكردنیان له خزمه‌ت به هێز كردن‌و پشتیوانیی خه‌باتی مه‌ده‌نی دایه.له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و گوشاره دهرهكییانهدا كه به‌ره‌ورووی رێژیمی ئێران كراونه‌وه، پلنیۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌گه‌ره جۆراوجۆره‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له ململانێی نێوان رێژیمی ئێران و دنیای ده‌ره‌وه‌ی تاوتوێ كرد‌و، پێی وابوو كه جۆر‌و چۆنیه‌تی یه‌كلابوونه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیی نێوان ئه‌و رێژیمه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، كار ده‌كاته سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی دژ به كۆماری ئیسلامی له كوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران. هه‌ربۆیه حیزبی دیمۆكراتی كوردستان وه‌ك هێزێكی چالاك و دیاری ئوپوزسیۆنی كۆماری ئیسلامی، پێویسته ئاماده‌یی به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ره جۆراوجۆره‌كان له خۆی دا پێك بێنێ. به‌ڵام له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر ئه‌گه‌رێك دا،ئه‌وه‌ی ده‌بێ هیوای پێ ببهسترێو حیسێبی له سه‌ر بكرێ، خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌ندو چۆنی رۆڵ و نه‌خشی حیزبمان له رێنوێنیوبهرهو پێشبردن و به‌رده‌وامیی خه‌باته‌كه دایه. له‌م باره‌یه‌شه‌وه پلنیۆم بڕیار‌و راسپارده‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌بوو كه جێبه‌جێ كردنیان، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له سه‌ر سه‌نگی حیزبی ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له نێو گۆڕان و پێشهاته سیاسی یه‌كان دا ده‌بێ.
دووه‌مین پلنیۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی چارده‌یه‌م، قامكی له سه‌ر ئه‌و پێشكهوتنانهدانا كه له بواری پێوه‌ندیی سیاسی‌و كاری دیپلۆماسیداو، له دوای كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزبه‌وه، به‌دی هاتوون. هه‌ر له‌و كاته‌ش دا ئه‌و مه‌یدان و بوارانه‌ی ده‌ستنیشان كردن كه ده‌بێ كاری زیاتریان تێدا بكرێ. پلنیۆم جارێكی دیكه له سه‌ر بڕیاری كۆنگره‌ی چارده‌یه‌م له باره‌ی پێویستیی كاركردن بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، پێكهێنانی هاوكاری‌و هاوخه‌باتی پێیدا گرته‌وه‌و، داوای له ده‌فته‌ری سیاسیی كرد هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌م پێوه‌ندییه‌دا زیاتر بكا. پلنیۆم، وه‌ك بایه‌خدانی زیاتر به پێوه‌ندییه كوردستانیه‌كان و له پێناوی رێك‌وپێك كردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه، ره‌زامه‌ندیی له گه‌ڵ پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ژێر ناوی" كۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه كوردستانییه‌كان"دا راگه‌یاند.
دووهه‌م ماده‌ی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی باسێكی گشتی له سه‌ر وه‌زعی حیزب بوو. ئه‌م باسه كه له لایه‌ن هاوڕێی به‌ڕێز كه‌ماڵ كه‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه پێشكه‌ش كرا، كۆمه‌لێك پرس و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به وه‌زعی حیزب له دوای كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می گرتبووه خۆی. هاوڕێ كه‌ماڵ كه‌ریمی به‌شێك له‌و بریارو راسپاردانه‌ی پلنیۆمی پێشوو، جێبه‌جێكردنیانی خستبووه سه‌ر شانی ده‌فته‌ری سیاسی، وه‌بیر هێنایه‌وه و له باری راده‌و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێبوونیان، هه‌روه‌ها كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێبوونی به‌شێكی دیكه‌یان، روونكردنه‌وه‌ی پێویستیدا. له درێژه‌ی ئه‌و باسه گشتی یه‌دا، به‌شدارانی پلنیۆم كه‌م و كورتی‌و لاوازیی كاری حیزبی له ئورگانه‌كانی خۆیان و شوێن و به‌شه‌كانی دیكه‌ی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانیان ئاماژه پێ كرد. ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له درێژه‌و ئاكامی به‌شداریی چالاكانه‌ی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ڕیی حیزب دا گه‌ڵاڵه‌و په‌سند كران، له رێكخستنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزب و كار‌و تێكۆشانی حیزبی به تایبه‌تی له بواره‌كانی راگه‌یاندن و ته‌شكیلات و، جێبه‌جێكردنی نه‌زم و دیسیپلین له نێو حیزب دا، ده‌سه‌ڵات و به‌ر چاو روونی ده‌ده‌ن به ده‌فته‌ری سیاسی.
كارێكی دیكه‌ی پلنیۆمی ئه‌مجاره‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی، باس له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ئاییننامهیهك بوو كه ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ تێكوشانی فراكسیۆنی فكری و سیاسی له نێو حیزبی دیمۆكراتی كوردستان دا ئاماده‌ی كردبوو. ئه‌م ئاییننامهیهش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداران بیرورا‌و ره‌خنه‌و پێشنیاری خۆیان به مه‌به‌ستی ئیسلاحی ماده‌و به‌نده‌كانی هێنایه گۆڕێ، په‌سندكرا.

پلنیۆمی دووه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندی له درێژه‌ی كاری خۆیدا چووه سه‌ر كارێكی دیكه، كه كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی به كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌سپاردبوو، ئه‌ویش ئاماده كردن و په‌سه‌ند كردنی ئارمی نوێی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان بوو. ئه‌و ئارمه كه رۆژانی پێش پلنیۆم بۆ ئه‌ندامانی ڕێبه‌ڕیی حیزب به مه‌به‌ستی نه‌زه‌ر له سه‌ردان، ره‌وانه كرابوو، له كوبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا قسه‌ی له سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی پێشنیار‌و تێبینییهكانی به‌شداران له ئارمهكهدا گونجێندران، په‌سه‌ند كرا.
پێویسته بگوترێ دووه‌مین پلنیۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێراوی كونگره‌ی چارده‌یه‌م له كاتێك دا ده‌ستی پێ كرد كه رۆژی پێشتر هێرشێكی تیروریستیی خۆێناوی له دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ڕێوه چووبوو . هه‌روه‌ها له رۆژه‌كانی كاری پلنیۆم دا، ده‌ستدرێژیی هه‌وایی فڕۆكه‌كانی توركیه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، درێژه‌ی هه‌بوو.
به‌شدارانی پلنیۆم ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌یان بۆ سه‌ر خه‌ڵك و خاكی كوردستان، به توندی مه‌حكووم كرد‌و وێڕای ده‌ربڕینی هاوپێوه‌ندیی قووڵی خۆیان له گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م هێرشانه، داوای وه‌ستانی هێرش و تاوان و جینایه‌ت له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باشوری كوردستانیان كرد. پلنیۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان پشتیوانیی خۆی له داوای ره‌وا و قانوونیی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه.
به‌م جۆره پلنیۆمی دووه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندی پاش 5 رۆژ كار‌و چه‌ندین كۆبوونه‌وه، كار‌و ئه‌ركه دیاریكراوه‌كانی خۆی، دلگهرم به گه‌شه‌و پێشچوونی تێكۆشانی حیزبی و له‌به‌ر رووناكایی بریارو په‌سندكراوه‌كانی كۆنگره‌ی 14 و له ره‌وتی باس و موناقشهیهكی جیدی و ره‌خنه‌گرانه دا، كۆتایی پێهێنا.
حیزبی دیمۆكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
3/8/2008
13/5/1387