په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ... دیاری نه‌کراو

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات |
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان! به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی لێوه‌شاوه و خه‌باتگێڕیی گه‌له‌که‌مان کاک سمایل سه‌رده‌شتی مان پێگه‌یشت
که له ڕۆژی هه ینی1 -8 - 2008 به هۆی ڕووداوی ماشێنه‌وه گیانی له ده‌ست دا. سمایل سه‌رده‌شتی هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتوو و دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان بوو. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا ئه‌ندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو. کۆچی نابه‌وه‌ختی ئه و هونه‌رمه‌نده‌ی گه‌له‌که‌مان، خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه هه‌م بۆ گه‌له‌که‌مان و هه‌م بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. به‌م بۆنه‌یه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هاوڕێی جوانه‌مه‌رگمان کاک سمایل سه‌رده‌شتی ، له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین و هیوادارین ڕێگای کا ک سمایلی جوانه مه‌رگ چ له باری سیاسیه‌و‌ه و چ له باری هونه‌ریه‌وه پڕ ڕێبوار بێ. گومان له‌وه‌دا نییه که چریکه‌ی حه‌قخوازانه‌ی کاک سمایل سه‌رده‌شتی هه‌تاهه‌تایه هانده‌ری لاوانی کوردستان بۆ به‌رده‌وام بوون له خه‌بات دا ده‌بێ و یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رز و تێکۆشه‌ره له دڵی هه‌موو کوردێکی وڵاتپارێزدا بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته وه. ڕووحی سمایلی جوانه مه‌رگ شاد کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 2 - 8 - 2008 |
|
z ڕێکه‌وتی 2008-8-4-4:56 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?