ته‌ره‌غه
له‌نێو به‌دره‌قه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی كه‌م وێنه‌دا ... دیاری نه‌کراو
له‌نێو به‌دره‌قه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی كه‌م وێنه‌دا
ته‌رمی سمایل سه‌رده‌شتی له گۆڕستانی شه‌هیدانی دێموكرات به‌خاك سپێردرا
كاتژمێر 5ی دوانیوه‌رۆی رۆژی 2ی ئاگۆست (12ی گه‌لاوێژی 1387) له نێو به‌دره‌قه‌ی جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره دا ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ سمایل سه‌رده‌شتی، له گۆرستانی شه‌هیدانی دیمۆكرات له نزیك شاری كۆیه به خاك سپێردرا.
كوردستان و كورد: ته‌رمی هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی كه رۆژی هه‌ینی 11ی گه‌لاوێژ له ده‌ربه‌ندی رانیه له كاره‌ساتێكی ماشێن لێخورین دا گیانی له ده‌ست دا، كاتژمێر 5/3ی دوانیوه‌رۆی شه‌مه 12ی گه‌لاوێژ، له نێو به‌دره‌قه‌ی خه‌ڵكی شاری رانیه و سه‌دان كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌دان ماشێن له شاری رانیه‌وه به‌ره‌و كۆیه وه‌رێ كه‌وت. كاتژمێر 5ی دوا نیوه‌رۆ، له رێوڕه‌سمێك دا كه شایانی خۆشه‌ویستی و گه‌لدۆستیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیشتمانپه‌روه‌ره بوو، ته‌رمی سمایل سه‌رده‌شتی له گۆرستانی شه‌هیدانی حیزبی دیمۆكرات، به خاك ئه‌سپێردرا.
له رێوڕه‌سمی به خاك سپاردنی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ سمایل سه‌رده‌شتی دا، ئه‌ندامانی رێبه‌ری/ سه‌دان كادر و پێشمه‌رگه، بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، سه‌دان كوردی رۆژهه‌ڵاتیی كوردستان دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كاربه‌دستانی حیزبی و حكومه‌تی قه‌ڵادزه و رانیه و جه‌ماوه‌رێكی هه‌زار كه‌س له ئۆگرانی هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان، به‌شدار بوون. دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ له نێو فرمێسك بارانی خۆشه‌ویستان و ئۆگرانی دا له په‌نای شه‌هیدانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به خاك سپێردرا، كه‌سایه‌تیی سیاسی ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و تێكۆشه‌ری دێرینی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان مامۆستا عه‌بدووڵڵا حه‌سه‌ن زاده، وتارێكی پێشكه‌ش كرد. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده، باسی هۆیه‌كانی خۆشه‌ویستیی سمایلی جوانه‌مه‌رگ له نێو حیزبی دیمۆكراتی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌دا كرد‌و گوتی سمایل سه‌رده‌شتی چونكه هونه‌رو گۆرانیی خۆی بۆ خزمه‌تی ئاواته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو، هه‌ر كوڕی حیزبی دێموكرات نه‌بوو كوری هه‌موو میلله‌تی كورد بوو و ئه‌م رێوره‌سمه كه‌م وێنه‌یه كه بۆ به‌خاكسپاردنی ئه‌و پێك هاتوه، به‌ڵگه‌یه بۆ خۆشه‌ویستیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جوانه‌مه‌رگه.
دواتر مامۆستا مه‌لا جه‌ماڵ به نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی، لقی كۆیه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و سمایل سه‌رده‌شتی به شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌م دا چونكه له‌سه‌ر داواكردنی ئازادی‌و مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له زێد‌و نیشتمانی خۆی راو نرابوو. له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا كه هه‌ر له‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، شاعیران ره‌سووڵ سوڵتانی، بێبه‌ش‌و كۆمه‌ڵێكی دیكه له ئۆگرانی سمایل سه‌رده‌شتی، په‌خشان‌و وته‌ی هاوده‌ردییان خوێنده‌وه.
له كۆتایی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی سمایل سه‌رده‌شتی دا، به‌شدارانی رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان به باوكی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ مام میرزای باییزی ئه‌مانێ‌و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه به‌هه‌ڵوێست‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌و به رێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان راگه‌یاند.
z
ڕێکه‌وتی 2008-8-4-4:53 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0)
-
?
بۆ چوونه‌کان
?
لاپه‌ڕه‌کان
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
زانیاری
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئه‌رشیڤ
په‌یوه‌ندی
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان
لۆگۆ
چینه‌کان
ده‌نگۆباس.سیاسی.ئه‌ده‌ب ۆ هۆنه‌ر
ڕۆژ ژمێر
«
November 2008
»
Mon
Tue
Wed
Thu
Fri
Sat
Sun
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
نووسه‌ره‌کان
bokan
ئه‌رشیڤ
جه‌عفه‌ری حامیدی ده‌ڵێت ئێران دژی هه‌ر چه‌شنه نزیككهوتنهوهیهكی عێراقه له ئه‌مریكا
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌مگۆی ده‌ست له کار کیشانه‌وه‌ی خالید عه‌زیزی.
مانای وشه‌ی " کورد" چیه ؟
ژماره ٤٩٧ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان له ژێر چاپ هاته ده‌ر
گه‌ڕانه‌وه‌ی سیمورغی پانئێرانیست، یان عه‌ره‌باندنی کورد و زێده‌که‌ی؟.
دۆستان
لینکه‌کان
کۆردۆستان ۆ کۆرد
بۆ رۆژهه‌لات
رادیۆ ده‌نگی کۆردۆستان
تاڤگه
دیدار-نۆۆسراۆه
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
سه‌رده‌شت
لاۆان
گیاره‌نگ
کیله‌شین
لینکی کۆردی
پیامی بۆکان
دیمانه
green horse
گه‌ڕان
به‌هێز کراوه له‌لایان
RSS
Powered By
K
urd
B
logger