نه‌فره‌ت له کوشتن و ڕفاندن ... دیاری نه‌کراو
نه‌فره‌ت له کوشتن و ڕفاندن
2008 07 21 - 08:29
ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
"با ڕێگه نه‌ده‌ین جارێکی تر کوردستانی ئازاد بکرێته‌وه دۆزه‌خ بۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات"
له دوای ڕاپه‌ڕینی نه‌وه‌د و یه‌که‌وه سه‌دان که‌س له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ستی هاوزمان و هاوخوێنه‌کانی خۆیان له باشووری کوردستان کوژران و ڕفێندران؛ و ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرانه‌وه و له سێداره دران. هه‌زاران کادر و پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌ر ناچاری و بێده‌ره‌تانی چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تییان فڕێ‌دا و ڕوویان کرده وڵاتانی ئورووپا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا؛ و ژیانی تاراوگه‌یان هه‌ڵبژارد؛ ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌دا که ژیانیان پارێزراو بیت و له‌و دۆزه‌خه قوتاریان بێت که ناوی کوردستانی ئازاد بوو. له ڕاستیدا بۆ هه‌موو که‌س ئازاد بوو ته‌راتێنی تێدا بکات ته‌نیا بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بێت، که که‌ڵ به موو به‌ند بوو...
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه که دوێنێ له ماڵپه‌ڕی "بۆڕۆژهه‌ڵات"دا له‌باره‌ی کاک خالید ساره‌وانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، وا ده‌رده‌که‌وێت کۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌ره‌کی بێت جارێکی تر له ڕێگای شانه جاسووسی و تێرۆریستییه‌کانییه‌وه که ساڵانێکه له باشووری کوردستان پێکیانی هێناوه و مه‌سره‌فیان ده‌کێشێت، ده‌ست بکاته‌وه به کوشتن و ڕفاندنی تێکۆشه‌ران و خه‌باتگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌مان. ئه‌مه له کات و ساتێکدایه که ڕه‌وشی ته‌ناهی و ته‌بایی له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا و له نێوان هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا - ئه‌گه‌ر به ڕوواڵه‌تیش بێت- له ئاستی به‌رزدایه؛ و کار ده‌کرێت بۆ سه‌پاندن و چه‌سپاندنی حکوومه‌تی قانوون؛ و دامه‌زران و چالاکبوونی ده‌زگا و سازییه سیڤیله‌کان له په‌ره‌سه‌ندن دایه.
دوا به دوای شه‌هید بوون و به‌دیلگیرانی ئه‌و کۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه که له مه‌ریوان و سه‌قز که‌وتنه داوی پاسدار و به‌کرێگیراوانی ده‌وڵه‌ته‌وه، وێده‌چێت کۆماری ئیسلامی هه‌ستی به مه‌ترسییه‌ک کردبێت و پێیوابێت که هێزه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات نیازی خۆڕێکخستنه‌وه و خۆگورجکردنه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری؛ هه‌ربۆیه هه‌وڵده‌دات به‌رله‌وه‌ی بکه‌وێته ژێر گوشاری زیاتره‌وه، شانه تێرۆریستییه خه‌وتووه‌کانی هۆشیار بکاته‌وه و چالاکیان بکات له دژی شۆرشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵات که له دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری کوردستانه‌وه به کرده‌وه خه‌باتی چه‌کدارییان وه‌لاناوه و هه‌موو هه‌وڵ و هیوایان له یه‌کلابوونه‌وه ڕه‌وشی ئه‌و پارچه‌یه‌ی وڵات‌دا ده‌بیننه‌وه.
هیچکه‌س نه‌زانێت ئێمه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر باش ئاگادارین که کۆماری دژی ئیسلامیی ئێران سه‌دان شانه و خانه‌ی جاسووسی و تێرۆریستیی له نێو کورده‌کانی باشووردا سازداوه؛ و ده‌یان و سه‌دان به‌رپرسی حیزبی و حکوومی له خوارترینه‌وه تا به‌رزترین ئاستی به‌رپرسایه‌تیی له هه‌رسێ چوار پارێزگادا ده‌سته‌مۆ کردووه؛ و هه‌ر کاتێک بیه‌وێت مه‌به‌سته ناڕه‌وا و نامرۆڤانه‌کانی خۆی له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه جێبه‌جێ کردووه و ده‌کات؛ به‌ڵام ئه‌وه ئه‌رکی پڕ گرنگ و به‌رپرسانه‌ی سه‌رشانی سه‌رکردایه‌تیی باشووره که ده‌بێ وه‌ک چۆن ته‌ناهی و ئاسایشی سنووره‌کان بۆ کۆماری ئیسلامی مسۆگه‌ر ده‌که‌ن، ئاوایش ئاسایش و سه‌لامه‌تیی خوشک و براکانی خۆیان که له‌ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ده‌ژیێن ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. وه‌ک چۆن بڕیاریان داوه جارێکی تر شه‌ڕی براکوژی و نێوخۆیی له نێوانیاندا ڕوونه‌داته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بڕیار بده‌ن که خوێنی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات حه‌ڵاڵ و هه‌رزانفرۆش نه‌که‌ن؛ و ڕێز بۆ هه‌ڵوێست و ته‌حه‌ممول و خۆڕاگرییان دابنێن. بڵا سه‌رکردایه‌تیی باشوور ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌کات که تا ئێستا کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات که‌مترین ڕادده له خیانه‌ت و خۆفرۆشییه‌کانی ئه‌وانیان به چاویاندا نه‌داوه‌ته‌وه؛ و به هه‌موو تواناوه کۆشاون ڕابردوو له‌بیر بکه‌ن؛ و به چاوی پڕ له هێواوه بڕواننه داهاتووی پڕ له یه‌کێتی و ته‌بایی. کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تا ئێستا نه کوشتن و ڕفاندنی پێشمه‌رگه‌کانیان، نه بانگهێشتکردنی پاسدار و به‌سیجییه‌کانی ئێران، نه هێنانی تانک و تۆپ و فڕۆکه‌کانی تورکیا، و نه په‌نابردن بۆ ئه‌رته‌شی سه‌ددام و هێنانی بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر که به‌رزترین پله‌ی خیانه‌تن، به ڕووی مامه‌گیان و کاک مه‌سعوودیان دا نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌مه ڕه‌نگه به‌شێکی که‌می له‌به‌ر بێده‌سه‌ڵاتییان بووبێت، به‌ڵام ده‌بێ زۆر باش بزانن له سه‌دا نه‌وه‌دی له‌پێناو پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی کورد و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌که بووه.