کێشه‌ی گه‌نده‌ڵیی مه‌جید حه‌قی کێشه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان نییه ... دیاری نه‌کراو
کێشه‌ی گه‌نده‌ڵیی مه‌جید حه‌قی کێشه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان نییه
2008 07 18 - 15:29
تاهیر قاسمی
به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو بابه‌ت له مه‌ڕ گه‌نده‌ڵیه‌کانی مه‌جید حه‌قی له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له جه‌هانگیر په‌یکار(1) و تارق یوسفی(2) که هه‌ردوکیان ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن و تێیایاندا گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناوبراویان به به‌ڵگه و دۆکیۆمێنته‌وه خستبووه روو، مه‌جید له بابه‌تێک دا که له ماڵپه‌ری رێنێسانس بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان و له راستیدا ویستویه‌تی خۆی له په‌نا کێشه‌کانی نێوان حدک و حدکا بشارێته‌وه و هاوکات گه‌ره‌کیه‌تی هه‌ر که‌س له ناو حیزبه‌که‌ی خۆیدا ره‌خنه‌ی لێبگرێ، بیخاته پاڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه. ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی منه‌وه چه‌کێکی ترسناکه که ئه‌و به‌ڕێزه په‌نای بۆ بردووه و خه‌ریکه ئاوێکی وا بڕژێنێ که هه‌ر که‌س له ناو ئه‌م دوو حیزبه‌دا ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا یان په‌رده له سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی لادرا، خێرا که‌سی ره‌خنه‌گر باوێژێته ناو باوه‌شی لایه‌نه‌که‌ی تره‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌گه‌رچی له سه‌ر خاڵ به خاڵی قسه‌کانی مه‌جید قسه‌م هه‌یه، به‌ڵام چونکه به کێشه‌ی ئێستای خۆم و حیزبه‌که‌می نازانم، نامه‌وێ وڵامی خاڵ به خاڵی وته‌کانی مه‌جید بده‌مه‌وه و پێشتر و له وڵامی بابه‌تێکی هاوشێوه و پڕ له سوکایه‌تی تری ناوبراو وڵامی پێویستم داوه‌ته‌وه (3) به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم له سه‌ر دوو مه‌سه‌له‌ی ناو بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ڵوه‌سته بکه‌م.
یه‌که‌م؛ مه‌جید سه‌ردێڕی پاکانه‌نامه‌که‌ی به "خێڵی حه‌سه‌نزاده" ده‌ست پێده‌کا و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به "خێڵی حه‌سه‌نزاده" ناو دێنێ. من نه ئێستا و نه له داهاتووشدا ئه‌و ئیزنه به خۆم ناده‌م که هاوڕێیانی پێشووم یان ئه‌وانه‌ی له حیزبه‌که‌مدا ره‌خنه‌م لێده‌گرن، به خێڵ و عاشیره‌تی که‌سانی تر بشوبهێنم یان بیانخه‌مه به‌ر ناو و ناتۆره‌وه. حیزبی دیموکرات به درێژایی ته‌مه‌نی به دژی ئه‌و سیستمه بووه که ئێستا کاک مه‌جید په‌نای بۆ بردووه به‌ڵام له خوینه‌ر و له هیچکه‌س شاراوه نییه که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ لایه‌نێک له‌و دوو حیزبه که ته‌نیا دوو ساڵه لێکدابڕاون و نیزیک به سێ ده‌هه به یه‌که‌وه بوون، خێڵ بێ، لاکه‌ی تر ناتوانێ له‌م سیستمه بێبه‌ری بێ. خۆ ناکرێ پێکهاته‌ی حیزبه‌که نیوه‌ی حیزبی دێموکراتی ئه‌مریکا بێ و نیوه‌که‌ی تریشی بۆ وێنه خێڵی هه‌مه‌وه‌ند. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشێ که ئه‌وه چۆن بوو ئه‌و حیزبه مۆدێڕنه ده ساڵ سکرتێریی سه‌رۆک خێڵێکی قه‌بوڵ کرد و هه‌شت ساڵ سه‌رۆکی ئه‌و "خێڵه" جێگر سکرتێری دوکتور قاسملووی نه‌مر بوو؟!!
مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تا ئێستا له سه‌ر گه‌نده‌ڵیی مه‌جید حه‌قی له لایه‌ن ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌وه بڵاو کراونه‌ته‌وه و مه‌جیدیش له کۆتایی بابه‌ته‌که‌یدا وه‌ک پاشکۆ له شه‌ش به‌شدا دایناون، به زیادیشه‌وه له لای ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه له فینلاند ده‌ستده‌که‌ون، به‌ڵام چونکه به دوای له‌تبوونی حیزب به کێشه‌ی خۆمانمان نه‌زانیوه، به پێویستیشمان نه‌زانیوه بڵاویان بکه‌ینه‌وه. کێشه‌ی کاک مه‌جید هه‌ر وه‌ک بۆخۆی باسی ده‌کا و داستانهای بۆ هۆنیوه‌ته‌وه، بۆ به‌ر له له‌تبوونی حیزب ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتیش هیچکات ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌ی نێوان دوو جیناحی ناوخۆی حیزب نه‌بووه. هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا که ئاغای حه‌قی بڵاوی کردۆته‌وه، ناوی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌وکاتی حیزب له فینلاند به‌رچاو ده‌که‌ون که ئێستا به سه‌ر دوو لایه‌ن دا دابه‌شیون و ئه‌وکات هه‌مویان له سه‌ر گه‌نده‌ڵیی له‌و 12300 ئێورۆیه‌دا هاوده‌نگ بوون. جگه له‌وه له کۆبونه‌وه و کۆنفرانسه‌کانی حیزبیشدا کاتێک باسی گه‌نده‌ڵیی کاک مه‌جید ده‌هاته ئاراوه، که له راستی دا سه‌ره‌کیترین باسی ناو کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسه‌کان بوو، هه‌رده‌م ئه‌ندامان له سه‌ری یه‌کده‌نگ بوون و بۆخۆیشی و به‌شدارانی دوا کۆنفرانسیش باش ده‌زانن که کاک مه‌جید هیچکات وڵامی پێ نه‌بووه و ته‌نیا رێگای په‌نا بردن بۆ گریان و مه‌زلووم نمایی بووه. سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌گه‌ر قه‌راره باسی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه له لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه هاتبێته ئاراوه، ئه‌وه چۆنه کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدکا یان ده‌فته‌ری سیاسی و ... که له ماوه‌ی ئه‌و دو ساڵه‌دا به لێشاو رونکردنه‌وه‌یان داوه یان ته‌نانه‌ت کۆمیته‌ی فینلاندی ئه‌و حیزبه تا ئێستا شاهیدیی بۆ بێتاوانیی ناوبراو نه‌داوه؟
من نامه‌وێ قسه‌کانم درێژ بکه‌مه‌وه و له کۆتایی دا جارێکی تر به پێویستی ده‌زانم داکۆکی له سه‌ر ئه‌وه بکه‌مه‌وه که کێشه‌ی مه‌جید حه‌قی کێشه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان نییه و ئه‌گه‌ریش قه‌راره ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له فینلاند ئه‌وه‌نده گوێ بۆ قسه‌ی ئه‌ندامان و به‌رپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌م وڵاته شل بکه‌ن و به قسه‌ی ئێمه لێفه‌یان له سه‌ر هه‌تیوان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، هه‌ر لێره‌وه داوایان لێده‌که‌م به‌ردێک له سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه دابنێن!!
-------------------------------------------
سه‌رچاوه‌کان:
1- جه‌هانگیر په‌یکاربرسان: مه‌جید حه‌قی له سه‌ر فه‌ساد گیراو حدکاش کردی به کومیته ناوه‌ندی
2 - پێ‌داره‌کان دزیش بکه‌ن سزا نادرێن، بێ‌پێ‌یه‌کان ده‌نگ بکه‌ن ده‌ر ئه‌کرێن!(5)
3- مه‌جید حه‌قی به شوێن چیدا وێڵه؟!