ئاماژه: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش بیستوسێهه‌مین کۆنگره‌ی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ، که چه‌ند حیزبێکی کوردی وه‌ك میوان و ئه‌ندام تێیدا به‌شدار بوون، کۆتایی پێهات.
بیستوسێهه‌مین کۆنگره‌ی ئه‌و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه له نێو مێدیا کورییه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتر بوو له‌وانه‌ی پێشوو، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه به‌و هۆیه‌وه بێ که سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی، که هاوکات سکرتێری یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستانیشه، بوو به جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خوێندکاری زانکۆی "کوینزله‌ند"ی ئوسترالیا سه‌لاح پوورئه‌سه‌د بۆ ڕێنێسانسی ڕوونکرده‌وه، ڕێکخراوه‌که هیچ ده‌ورێکی له چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی جیهاندا نییه و کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی و مافی هاووڵاتیبوون چاو لێده‌کا.
سه‌لاح پوورئه‌سه‌د له‌و وتوووێژه‌دا و له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه‌دا، له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و رێکخراوه له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕاده‌وه‌ستێ. ئه‌و پێیوایه ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ قورساییه‌کی که‌می هه‌یه له سیاسه‌تی نێونه‌توه‌ییدا و خۆی به کێشه سیاسییه‌کانه‌وه مژووڵ ناکات، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شه که ده‌یه‌وێ نه‌زمی ئێستای جیهانی بپارێزێ، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامه به‌رچاوه‌کانی، کێشه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لانی پێکهێنه‌ری وڵاته‌که‌یاندا هه‌یه. ئه‌وه چه‌ندین بابه‌تی دیکه له‌و وتووێژه‌دا بخوێنه‌وه ...
ئا: کامڕان سۆهرابی
سۆهرابی: سه‌ره‌تا سپاستان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریتان له‌م وتووێژه‌دا و له بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی سوسیالیست ئینته‌رناشناله‌وه ده‌ست پێده‌که‌ین ...
پوورئه‌سه‌د: ئه‌منیش سپاستان ده‌که‌م.
دامه‌زرانی سوسیالیست ئینته‌رناشناڵ له ساڵی 1951 دژکرده‌وه‌یه‌كی حیزبه ڕیفۆرمیسته چه‌په‌كانی ئوروپای رۆژئاوا بوو دژی سوسیالیسمی سوننه‌تی و ستالینزیم به سه‌رکردایه‌تی سوڤییه‌تی پیشوو. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ده‌یهه‌وێت له رێگای ڕیفۆرم له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، بێئه‌وه‌ی ئه‌م ڕیفۆرمه زیان به بنه‌ماکانی ئابووری سه‌رمایه‌داری بگه‌یه‌نێت، ئیسلاحانتێک له سیستمی بازاری ئازاد‌دا پێک‌بێنێت.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه سه‌ره‌تا له ئورووپا دامه‌زراوه و به گه‌وره‌ترین رێکخراوی ناوحکومه‌تی (ئێن جی ئۆ) ده‌ژمێردرێ و ئێستاش زیاتر له 160 حیزب و ڕێکخراو له هه‌موو به‌شه‌كانی دونیادا له ده‌وری ئه‌م ڕێکخراوه کۆبوونه‌وه، به‌شێک له‌م حیزبانه‌ی که له‌م ڕێکخراوه‌دا ئه‌ندامن یان حکومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه یان له به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار دان.
سۆهرابی: ده‌وری سوسیالیست ئینته‌رناشناڵ له چارسه‌ریی قه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهاندا چییه؟
پوورئه‌سه‌د: ئه‌م رێکخراوه هیچ ده‌ورێکی له چاره‌سه‌ریی کێشه‌كانی جیهاندا نییه، بڕیاره‌کانی زه‌مانه‌تی جێبه‌جێبوونیان نییه و زیاتر له شێوه‌ی به‌یاننامه‌دا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ مه‌حکوم ده‌کات و هه‌روه‌ها که‌متر خۆ له کێشه سیاسییه‌کان ده‌دا و زۆرتر دروشم ده‌دا بۆ ئاشتی جیهانی، ئه‌مه بێئه‌وه‌ی ڕێگاکانی پێکهاتنی ئه‌م ئاشتییه ده‌ستنیشان بکات. زۆرتر گوێڕایه‌ڵی بڕیاره‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه، دیاره هه‌ر وه‌ک ده‌زانین بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش بۆ یه‌کجاریش له قازانجی گه‌لانی بنده‌ستی وه‌ک گه‌لی کورد نه‌بووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی که حکومه‌تیان له ئوروپادا به‌ده‌سته‌وه‌یه خۆیان خوڵقێنه‌ری به‌شێک له‌م قه‌یرانه جیهانیه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوانیشیان لێناکرێت بتوانن چاره‌سه‌ریی بۆ بدۆزنه‌وه.
سۆهرابی: مه‌به‌ستت له کام حیزبانه‌یه، ده‌توانی ئاماژه به ناوی هێندێکیان بکه‌ی؟
پوورئه‌سه‌د: بۆوێنه حیزبی "کۆماری گه‌ل" له تورکیه که ئه‌ندامێکی سوسیالیست ئینته‌رناشناڵه و بیروبۆجوونێکی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به کورد و نه‌ته‌نیا هیچ مافێک به کوردان ڕه‌وا نابینێط، به‌ڵکوو وه‌ک مرۆڤیش سه‌یریان ناکات.
حیزبی کرێکاری بریتانیا دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه کورد ببێته خاوه‌ن وڵاتی خۆی، هه‌روه‌ها حیزبی کرێکاری ئوسترالیا ده‌یهه‌وێت کێشه‌ی گه‌لانی ژێرده‌ست بداته ده‌ست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان، حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیا که خۆی له گه‌ڵ کێشه‌ی که‌مایه‌تی "باسک" به‌ره‌وڕوویه نایهه‌وێت ئه‌و نه‌زمه جیهانییه تێکبچێت که ئێستا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له به‌ره‌سمی ناسینی ده‌وڵه‌تی "کۆسۆڤۆ"ش خۆی پاراست، یه‌كێکی تر له‌و حیزبانه حیزبی سوسیالیستی یۆنانه، به‌كورتی سوسیالیست ئینته‌رناشناڵ نایهه‌وێت نه‌زمی جیهان به مانا جوغرافیایه‌که‌یه‌وه ده‌ستکاری بکرێت.
سۆهرابی: باشه که‌وایه حیزبه کوردییه‌کان چۆن بوو له‌م ڕێکخراوه‌یه نزیک بوونه‌وه؟
پوورئه‌سه‌د: به درێژایی مێژوو خه‌باتی گه‌لی کورد له لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌کانه‌وه بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خراوه‌ته پشتگوێ، گه‌لی کورد سه‌ره‌ڕای خه‌باتی بێ‌وچان نه‌یتوانیبوو له دونیادا خۆی بناسێنێت، دوای هاتنه سه‌رکاری ڕیژیمی ئیسلامی له ئێران دونیا چاوی له‌وهه‌مووه جینایه‌تی ڕێژیمی ئێران نوقاند و هیچکه‌س له‌م وه‌زعه ناله‌باره نه‌هاته جواب که کۆماری ئیسلامی بۆ کوردی خوڵقاند. بۆ نموونه یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له به‌ر نزیکایه‌تی له حکومه‌تی ئێران ئاماده نه‌بوو په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ح د ک ئێران بگرێت ئه‌مریکاش چونکه پێیوابوو ئه‌م حیزبه بیروبۆچوونێکی چه‌پی هه‌یه، له پێوه ندی خۆی پاراست، له‌وه‌ها حاڵه‌تێکدا د.عبدالرحمن قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو دۆست بۆ کورد و خه‌باته‌که‌ی بدۆزێته‌وه. ئه‌وه بوو یه‌که‌مجار له ساڵی 1986دا بانگهێشتن کرا بۆ کۆنگره‌ی سوسیالیست ئینته‌رناشناڵ له "لیما" پێته‌ختی وڵاتی پێرۆ، ئه‌م پێوه‌ندییه هه‌روا پارێزراو له ساڵی 1997 ئه‌و کات که عه‌بودالله حه‌سه‌نزاده سکرتێری ح د ک ئێران بوو، ئه‌و حیزبه بوو به ئه‌ندامی چاو‌دێر.
سۆهرابی: ئه‌دی یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان چۆن چووه ناو؟
پوورئه‌سه‌د: مام جه‌لال له ڕێگای شه‌هید دوکتور قاسملووه‌وه توانی له گه‌ڵ سوسیالیست ئینته‌رناشناڵ پێوه‌ندی بگرێت و ئێستاش ده‌بینین به هۆی ئه‌و مه‌وقعیه‌ته و ئیمکاناته‌ی که هه‌یه‌تی توانیویه‌تی ببێته یه‌كێک له جێگره‌کانی سه‌رۆکی ئه‌نترناشنال سوسیالیست.
سۆهرابی: باشه ئێستا ئه‌وه دوو حیزبی کوردیمان هه‌یه له‌و ڕێکخراوه‌دا و پێشتریش پارتێکی کورده‌کانی باکوور ئه‌ندامیفه‌رمی بوو، بوونی ئه‌وانه چ ده‌ورێکی ده‌بێت له سه‌ر چاره‌سه‌یی کێشه‌ی کورد؟
پوورئه‌سه‌د: باوه‌ڕ ناکه‌م کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت، چونکه سوسیالیست ئینته‌رناشناڵ بۆنموونه باوه‌ری به دامه‌زرانی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ نییه، کێشه‌ی کورده‌کان وه‌ک که‌مایه‌تی له‌وڵاتانه‌ی که تێیدا ده‌ژین چاولێده‌كات و ده‌یهه‌وێت له رێگای هێندێک ئازادیی فه‌رهه‌نگی کێشه‌که له ئاستێکی نزمدا ڕابگرێت و داوا له حکومه‌ته‌کان ده‌کات توندوتیژی دژی گه‌لی کورد نه‌که‌ن.
ئه‌م حیزبه کوردییانه‌ی که له‌وێدا ئه‌ندامن یان ئه‌ندامی ڕاوێژکارن بێجگه له ته‌بلیغات بۆخۆیان هیچیان وه‌ک حیزبی کوردستانی له‌وێدا ئه‌ندام نین، به‌ڵکوو وه‌ك حیزبی ئێرانی و ئێراقی و تورکی پێناسه‌کراون.
ده‌بینین پاش ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه، کێشه‌ی گه‌لی کورد تا ڕاده‌ی داوای هاووڵاتیبوون و مافی فه‌رهه‌نگی دێته خوارێ، ئه‌مه له کاتێکدایه که کێشه‌ی کورد کێشه‌ی گه‌لێکی 40 ملیۆنیه که حه‌قی خۆیه‌تی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بێت. به‌ڵام ئه‌مه له گه‌ڵ بنه‌ماکانی سوسیالیست ئینه‌رناشناڵ ناکۆکه، چوونکه ئه‌و ڕێکخراوه ده‌یهه‌وێت سنووره‌کان ده‌ستیان لێنه‌درێت، بۆیه بوون به ئه‌ندام له‌م رێکخراویه‌دا جگه له‌وه‌ی که هێندێک دۆست په‌یدا ده‌که‌ن قازانجێکی دیکه‌ی نییه.
سۆهرابی: حیزبی کرێکاری ئوسترالیا ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه و سه‌رۆکی ئه‌و پارته "کێڤن ڕاد" که سه‌رۆکوه‌زیرانی ئێستای ئوسترالیایه به ئاشکرا باسی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، به هۆی پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ، بدرێته دادگای ناوده‌وڵه‌تی؛ له هه‌مانکاتدا مام جلال وه‌ك سکرتێری یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان که ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه چاوپۆشیی له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ده‌کات و زۆر جاریش، ئه‌گه‌ر ناراسته‌وخۆش بێت، پشتیوانی‌یان لێده‌کات یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆچوونی تۆ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چۆنه؟
پوورئه‌سه‌د: دیاره "کێڤن ڕاد" قه‌ت له سه‌ر پێشێلکردنی ماڤی مرۆڤ داوای نه‌کردووه که ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بدرێته دادگا، به‌ڵکوو له به‌ر خاتری قسه شه‌رئه‌نگێزه‌کانی به دژی ئیسرائیل دوو جار باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی کردووه که جێگای خوشحاڵییه، به‌ڵام ئه‌من له گه‌ڵ "کێڤن راد" چه‌ند جارێک له سه‌ر کێشه‌ی کورد باسمان کردووه، هه‌ر چه‌ند له قسه‌دا سه‌رکوتی گه‌لی کورد (وه‌ك که‌مایه‌تی) مه‌حکوم ده‌کا، به‌ڵام پێیوایه که نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان ته‌نیا مه‌رچه‌عێکه که له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێت بڕیار بدات و ئه‌وه وه‌پێش هه‌ڵوێستی یه‌که‌می ده‌خات.
به‌ڵام له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مام جه‌لال نه‌مبیستووه که به‌رگری له سیاسه‌تی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد کردبێت، هه‌رچه‌ند من بۆخۆم زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ناوبراوم لاوه په‌سه‌ند نییه، به‌ڵام به گشتی حیزبه کوردییه‌كانی باشوور چاویان له جینایه‌تی ڕێژیمه‌کانی ئێران، سوریه و تورکیه به دژی گه‌لی کورد نوقاندووه، له حاڵێکدا ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیان به سه‌عات له سه‌ر شتی بێناوه‌رۆک به‌رنامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هیج بایه‌خێک به خه‌باتی به‌شه‌کانی ترناده‌ن. بۆوێنه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مانگرتنێکی سه‌رانسه‌ری به بۆنه‌ی تیرۆری دوکتور قاسملوو له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام هیچ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له میدیاکانی سه‌ر به حیزبه کوردییه‌كانی باشووردا نه‌بوو.
سۆهرابی: با وه‌ک دوایین پرسیار له پێوه‌ندی ده‌گه‌ل ئه‌و به‌شه‌ی که له زانکۆ ده‌خوێنی پرسیارێکیت لێبکه‌م؛ مێژووی کورد تا چه‌ند له وانه‌کانی ئێوه‌دا جێگه‌ی هه‌یه، ئایا وه‌ک بابه‌تێکی گشتی چاوی لیده‌کرێ یان جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی پێدراوه؟
پوورئه‌سه‌د: ڕوونه مێژوو باسی ڕووداوه کۆنه‌کان ده‌کا و ڕووداوه مێژوویه‌کان به شێوه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت.خوێندنی ئه‌کادیمی ده‌گه‌ل کاری سیاسی جیاوازی زۆری هه‌یه ،له سیاسه‌تدا ده‌کرێ له شه‌و وڕۆژێکدا مرۆڤه‌کان 180 پله بگۆڕدرێن،هاوڕیی چه‌ندساڵه به سه‌عاتێک ده بێته دوژمنی قه‌سده سه‌ر و به‌ره‌وه لێکترازان و نزیکبوونه‌وه له گه‌ڵ کۆنه‌په‌ره‌سترین حکومه‌ت یان حیزب‌دا دروست بکرێت به‌ڵام دونیای ئاکادیمی به شێوه‌یه‌کی زانستیانه به بێ ده‌مارگرژی و هه‌ڵچوون باسی .ڕووداوه‌کان ده‌كات و لێکدانه‌وه‌ی باش و خرابی هیچ شتێک له سه‌داسه‌د چاک یان خراب نابینێت بۆکێشه‌ی کوردیش هه‌روا.
دیاره نووسه‌ران و مێژوو نووسانی بێگانه له سه‌ر کورد و خه‌باته‌که‌ی کتێبی زۆریان نووسیوه هه‌رکامه‌ی له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه لێکیداوه‌ته‌وه که زۆربه‌یان باشتر مه‌سه‌له‌که‌یان پێکاوه هه‌تا مێژوو نووسانی حیزبی.
ده‌رس له سه‌ر کورد له زانکۆ وه‌ک به‌شێکی جیا که چه‌ند مانگی بۆ ته‌رخان بکرێت نییه، به‌ڵام له هه‌موو وانه‌کانی پێوه‌ندیدار به مێژووی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، چ کۆن چ هاوچه‌رخ، له هه‌رکامه‌یاندا چه‌ند کاتژمێرێک بۆ مێژووی کورد ته‌رخانکراوه که له‌وێدا مامۆستا و قوتابیان باسی له سه‌ر ده‌که‌ن.
نه‌بوونی مامۆستایه‌کی کورد که بتوانێت ده‌رسی مێژووی گه‌لی کورد گه‌ڵاله بکات و بیداته به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی زانکۆ بۆ په‌سه‌ندکردن و گوتنه‌وه‌ی، وایکردووه که میژووی کورد به جیا نه‌گوترێته‌وه.
له نێو نووسه‌ره کورده‌کاندا کتێبه‌کانی پرۆفسۆر "عه‌باسی وه‌لی" دوکتور "ئه‌میری حه‌سه‌نپوور" وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگی ئاکادیمی حیسابیان له سه‌ر ده‌کرێت.
سۆهرابی: له کۆتاییدا دیسان سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی بۆ ئێمه‌ت ته‌رخانکرد و داوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌که‌ین له درێژه‌ی خوێندنتدا.
پوورئه‌سه‌د: سوپاس له ئێوه‌ش