با خاتوو هێلێن قاسملوو نه‌كرێته له‌مپه‌ری سیاسی‌و بۆ شه‌ڕێكی نا‌مه‌شروع راكێش نه‌كرێت ... دیاری نه‌کراو
با خاتوو هێلێن قاسملوو نه‌كرێته له‌مپه‌ری سیاسی‌و بۆ شه‌ڕێكی نا‌مه‌شروع راكێش نه‌كرێت
2008 07 17 - 14:08
عه‌زیز شێخانی
له به‌ره‌به‌ره‌ی 19 ساڵه‌ی یادی تیرۆری نه‌مر، دوكتۆر قاسملوودا و بۆ ریسواكردنی كرده‌وه‌ی ره‌شه كوژی كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بۆنه و كۆڕ پێكهاتن. یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و كاره‌ساته له سێ مه‌یدان و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بنكه و باره‌گاكانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكڕاتی كوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتانی رۆژئاوایی به ڕێوه چوون. به لای منه‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هێندێك ناوه‌ندی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له یادكردنه‌وه‌ی 22 ی پووشپه‌ڕدا بوونه سه‌نگی مه‌حه‌ك. ئه‌وه‌ی كه له بنكه و باره‌گاكاندا و له نێو كۆڕی ئه ندامانی حیزبیی دا یادی كه‌سایه‌تی هه‌ڵكه‌وتووی كورد، دوكتۆر قاسملوو ده‌كرێته‌وه وه‌ك سوننه‌تێك وایه كه له ماوه‌ی 19 ساڵه‌ی رابردوو دا له ئاستی جۆراوجۆر دا به‌ڕێوه چووه. له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی بوونه‌ته نیشتمانی دووهه‌می كۆرده كۆچكردوه‌كان كه‌م و زۆر و هێندێك جار له ئاستێكی به‌ریندا یادی كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام بۆ نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانین بڵێین ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا، له رۆژه دیار‌و مێژوویه‌كاندا و به‌رامبه‌ر به زوڵم له ئه‌ژمار نه‌هاتوه‌كانی نیزامی ئیمامی خوێن و خه‌یانه‌ت هه‌ڵوێستی دیار و هه‌نگاوی به بڕشت هه‌ڵگرن. لێره‌دا جێگای خۆیه تی، كه رۆڵ و نه خشی راگه یاندنی ده‌نگ و ره‌نگ و بارودۆخی سه رده م له بیر نه كرێت، كه له فاكته ره هه ر به هێزه كانی ئاگاداركردنه وه ی كۆمه ڵانی خه ڵكی كوردستانن. بوونی دوو كاناڵی راگه یاندنی ده نگ و ره نگ و ده ستپێكردنی هه ڵمه تی راگه یاندن و دووپاتكردنه وه ی وته و هه ڵوێسته كانی قاسملوو و بیره وه ری دۆستان و نزیكانی ناوبراو رووداوی تیرۆری قاسملووی شه هیدی به جۆرێك له جۆره كان زیندوو ده كرده وه. نه وه ی نوێ و ئه وانه ی، كه له سه رده می كاره ساتی 22 ی پووشپه ڕ دا ته منیان كه م بووه یان چاویان به ژیان هه ڵنه هێناوه، به ره به ره له رێگای خوێندنه وه و دیتنی به شێك له مێژووی پڕ له خوێن خه ڵتانی گه له كه یان، چاكتر و وریاتر ده توانن جه وهه ری نیزامی كۆماری ئیسلامی بناسن. بێجگه له وه رادیۆ و ماڵپه ڕه جۆراوجۆره حیزبیی و تاكه كه سیه كان له بڵاوكردنه وه ی تراكت و كورته فیلم و هتد دا نه خشی رێژه ی خۆیان گێراوه. راگه یاندنی دیكه ی كوردیی له ده ره وه ی وڵات و ناكوردیش و ه ك به شی فارسی ئه مریكا و ته نانه ت ژماره یه ك ناوه ندی راگه یاندنی ناحیزبیی له باشووری كوردستان به به راوه رد له گه ڵ ساڵانی رابردوو دا گرینگی زیاتریان به و رووداوه داوه.
ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا بۆ من و به‌شێكی دیكه‌ش له هه‌ڵسوور و تێكۆشه‌رانی سیاسیی سرنجراكیش بوو، تێكه‌ڵ كردنی خاتوو هێلێن قاسملوو له گه‌ڵ كێشه‌كانی نێوخۆیی حیزبی دێموكڕات و ره‌وتی له‌تبوون و ترازانی كۆتایی ساڵی 2006 زایینی بوو. پێش هه‌ر شتێك ده‌بێت بواری ره‌وانناسی و كۆمه‌ڵناسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گه‌ڵ باشوور و باقی پارچه كانی كوردستان لێك جیا بكه‌ینه‌وه. به‌ستێنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له عورف و مێژووی سیاسیی خۆیدا نه یتوانیوه و ناتوانێت، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك یا هاوسه‌ری تێكۆشه‌رێك له قه‌واره‌ی سیاسیی كه‌سی شه‌هید بوو دا ببینێت. ئه وه‌ی بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت له باشووری كوردستاندا توانیویه‌تی ره‌گ و ریشه دابكوتێ و هه‌تا ئه‌مرۆش له مه‌یدانی سیاسیی دا قسه‌ی یه‌كه‌م بكات، ده گه‌رێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌و پاڕچه‌یه‌ی كوردستان. هه‌روه‌ها نه خشی ده‌وڵه‌ته‌كانی زاڵ به سه ر كوردستان بۆ پاراستنی ئه و سیستمه، كه له درێژخایه ندا له به رژه وه ندی سیاسی و ئابوریی خۆیان دایه، نه خش و رۆڵێكی دیار و له بیر نه كراوه. به ڵام رۆژهه ڵاتی كوردستان ئه گه ر به ستێنی گوڵكردنی ئه و نه مامه ی هه بایه، له پاش له دار دانی قازی محه ممه د، كوڕ و خزمه كانی ده بوونه سه رۆكی حیزب و ئه كته ری سه ر گۆڕه پانی سیاسی رۆژهه لاتی كوردستان. بۆیه نه بوونی ئه و كلتووره له نێو زۆربه ی رێكخراو حیزبه كانی رۆژهه ڵاتی كوردستان مایه ی دڵخۆشیه. لێرده دا جێگه ی خۆیه تی، كه خاتوو هێلێن قاسملووبۆ گۆڕه پانی كێشه ی نێوخۆیی راكه ێش نه كرێت و ئه رك و وه زیفه یه كی قورس‌تر و گه وره تری پێ بسپێڕدرێت. مه حكووم كردن و به خایین ناوبردنی به شێك له ئه ندامانی حیزبی دێموكڕات بارته قای هاوسه ری قاسملوو نیه و ناوبراو له ئه گه ری چاكه نه كردن و پاراستنی ته بایی دا، زۆر به ئاسانی ده توانێت به سه ر ئه و كێشانه دا بازدات . جێگای دڵخۆشیه كه ئه وه نده ی له توانای دا هه بووه له بواری حقووقیه وه كاری بۆ سه رخستن و دواتر زیندوو كردنه وه ی په روه نده ی تیرۆری دوكتۆر كردووه. له وه ش گرینگتر ئه وه یه، كه له راگه ینه گشتیه كاندا به گوێره ی ئه گه ر و ئیمكان ده ربكه وێ و له سه ر رووداوی 22 ی پووشپه ڕی فییه ن بۆ بیسه ر و بینه ران بدوێت.
بۆ تێكۆشه رانی دێموكڕات و به تایبه ت بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌ر دووك حیزبی رێبواری قاسملوو گرینگه، كه به هۆكاری لۆژیكییه وه كه‌سایه‌تی دوكتۆر قاسملوو و ته نانه ت هاوسه ری ناوبراو فیدای هێندێك تاكتیكی حیزبایه تی نه كه ن. بۆ ئه م داوایه ش به ڵگه و ئار‌گومێنت زۆرن، بۆ ئه وه ی راكیش كردنی خاتوو هێلێن قاسملوو به هه ر بیانویه ك بێت له گه ڵ ویژدان و مۆڕاڵی مێژووی سیاسیی حیزبی دێموكڕات دا یه ك ناگرێته وه. ئه گه ر دوو لایه نی دێموكڕات بڕیاریان داوه وه ك مه سعود بارزانی، كه له سه رده می شه ڕی نێوخۆی دا ده‌یگوت، بۆ لێدانی به رامبه ر په نا بۆ شه یتانیش ده به م، درێژه به خه باتی شكاندنی به رامبه ر بده ن، ئه وه داهاتووی ئه و سیاسه ته یان له به‌ر چاوه. ئه و ده‌سته‌ی كه مه‌سعود بارزانی قه رار بوو بیبڕێت، ئه گه ر له گه ڵ تاڵه بانی تۆقه ی پێبكات، ئێستا له به رده م خه ڵكی كورد و بنه ماڵه ی خۆیاندا نه ك جارێك به ڵكو به ژماره ی كوژراوه كانی شه ڕی نێو خۆی تۆ قه ی پێكردووه. له ژێر رووناكی مه نتقی مێژووی كورد دا، راگه یاندنی حیزب نا كرێت سه كۆی شكاندن و بێ پرستیژ كردنی به ها نه ته وه ییه كان، مێژووی حیزبی دێموكڕات، ئیعتباری خوێن و ماندووبوونی پێشمه رگه و رێبه ره كانی بێت. له كام دیرۆكی خه باتی سه ركه وتوو بۆ رزگاری نه ته وه یی نه ته وه یه ك دا هه وڵدراوه قورسای مێژوویی كاره ساتێك فیدای درووشم و وته ی بازاڕیانه بكرێن.
خاتوو هێلێن با بۆ هه میشه جێگای رێزی هه موو تێكۆشه رانی دێموكڕات بێت و په لكێشی شه ڕی ناپیرۆزی كێشه ی نێوخۆیی حیزبی دێموكڕات نه كرێت. ئه و خاتوونه به‌و ته‌مه‌ن و ئازاره‌ی كه هه‌یه‌تی، با دڵخۆش بێت، كه هاوسه ره كه ی رێبواری خاوه ن ئیراده ی وای په روه‌رده كردووه، كه له قبوڵكردنی نه یاری سیاسیی كورد نه ك ترس و دڵه راوكه‌یان نیه، به ڵكو به وه زیفه ی سه ره كی رێبازی حیزبێكی دێموكڕاتی بزانێت. مادام له وتوێژه كاندا خاتوو هێلێن به زمانی سه ربه رزیه وه ده‌ڵێت، من سیاسه‌تمه‌دار نیم و زۆر ئاگاداری رووداوه‌كان نیم، چ مه نتقێك حوكم ده كات له رێبازی لێپرسینه وه له په روه نده ی شه هیدێكی دووره وڵات‌دا راكیشی شه ڕی خۆخۆری بكه‌ین. جێگای خۆیه‌تی ئه‌و خاتوونه له رێگای مه‌حكومكردنی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی نیزامی ئیمامی خوێندا یارمه تی بدرێت و بكرێته زمان حاڵ و شایه تی قوربانیه كی به ئه زموون. بۆ ئه و مه به سته ش وڵاته یه گرتووه كانی ئه مریكا، پارلمانی یه كێتی ئورووپا و زۆر رێكخراوی ناده وڵه تی سه كۆی خه باتی گونجاون. سه رده می ئه مرۆ بۆ مرۆڤێكی وه ك خاوه ن كه یسی نه مر قاسملوو ده توانێت زۆر سنوور ئاواڵه بن و سرنجی زۆر ناوه ند به ئاسانی راكیش بكرێن، بۆ ئه وه ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ته واوییه تی خۆیدا وه ك نموونه یه كی سه ره تانی سیاسی سه رده می ئه مرۆ پێناسه بكرێت. با هێز و تواناكان بۆ دژایه تی كۆماری خوێن و تیرۆر ئاراسته بكرێن، كه ماكه ی ئازار و زوڵم و نه هامه تیه كانی نیشتمانی ئێمه و ناوچه یه.
15.07.2008