چه‌ند پرسیار بۆ ڕێبوار سه‌فه‌ری که خۆی به قوتابی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی له قه‌ڵه‌م ده‌دا ... دیاری نه‌کراو
چه‌ند پرسیار بۆ ڕێبوار سه‌فه‌ری که خۆی به قوتابی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی له قه‌ڵه‌م ده‌دا
2008 07 16 - 22:50
وریا شه‌خسی
ئه‌مڕۆ که کامپیوتێره‌که‌م داگیرسان وه‌ک هه‌مو ڕۆژانی دی سه‌ره‌تا که چاوێکم به ماڵپه‌ڕی کوردستان و کورد دا خشاند یه‌ک سه‌ر ماڵپه‌ڕی 4 ڕۆژهه‌ڵاتم کرده‌وه، چاوم به بابه‌تێک که‌وت له ژێر سه‌ڕدێری "نه‌كوژاندنه‌وه‌ی چراكان له رۆژی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو، له‌لایه‌ن تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگاره‌وه" که‌وت که لام زۆر سه‌یر بو. که کردمه‌وه ته‌نیا 20 که‌س چاویان لێکردبو و به منه‌وه بون به 21، به‌و پێیه وادیاربو بابه‌ته‌که زۆر تازه‌یه و هێنده له مێژ نیه دانراوه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ناو بابه‌ته، به‌ڕاستی هێندێک پرسیار لای من دروست بون که داخوا کاکی نوسه‌ر به چ پێوانه‌یه‌ک بیر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام زۆرم لا سه‌یر نه‌بو چونکا ئه‌وه عاده‌تێکه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خۆی به قوتابی دوکتور قاسملوو ناساندووه، قسه‌ی گه‌وره پیاوانی ئێستای حدکان و زۆر جار ئه‌و قسانه‌مان له ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی حدکا بیستووه و بۆی هه‌یه ئه‌و رێبوار سه‌فه‌ریه هه‌ر رێبوار سه‌فه‌ریه‌که‌ی پێشوو بێ که کاک ته‌یمور مسته‌فایی خۆی له پشت دا شاردبۆوه. جا منیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی جه‌نابی چه‌ند پرسیاری ئاراسته ده‌که‌م و به داوای لێبوردن له خوێنه‌ران، هه‌ر خۆم وڵامی هێندێک له پرسیاره‌کان ده‌ده‌مه‌وه.
جه‌ماعه‌تی کاک مسته‌فای هیجری به قه‌ولی کاک ته‌یمور مسته‌فایی له ڕۆژی 22ی جوزه‌ردان دا ڕاگه‌یاندراوێکیان ده‌رکرد بۆوه‌ی رێز له شه‌هیدانی ویه‌ن و له‌سه‌روی هه‌مویان شه‌هید د. قاسملو بگرن. که ده‌توانن له ژوماره 488 ڕۆژنامه‌یاندا چاوی لێ بکه‌ن. له‌و ڕاگه‌یاندراوه دا ئاماژه به چوار خاڵ کراوه که تێیاندا داوایان له خه‌ڵکی کوردستان کردوه ئه‌و خاڵانه ڕه‌چاو بکه‌ن.
خاڵی یه‌که‌م ده‌ڵێ هه‌رکه‌س له‌ماڵ و شوێنی ژیانی خۆی دا له کاتژمێر 10ی شه‌و بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ک چرای ماڵه‌کانیان بکوژێننه‌وه.
جا پرسیاری یه‌که‌م بۆ ڕێبوار سه‌فه‌ری (کاک ته‌یمور مسته‌فایی) ئه‌وه‌یه که داخوا له کام وڵاتی دنیا له ناو کام نه‌ته‌وه‌دا بۆ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌کانیان یا له‌ده‌ستچوه‌کانیان چرای ماڵه‌کانیان ده‌کوژێننه‌وه که میلله‌تی کورد دوهه‌م نه‌ته‌وه بێ؟ ئه‌گه‌ر قه‌راره چرا کوژاندنه‌وه هه‌ڵگری په‌یامی ناره‌زایه‌تی له کۆماری ئیسلامی بێ، بێگومان هه‌ڵکردنی مۆمێکیش بۆ دوکتوری شه‌هید وه‌فاداریه به‌و رێبه‌ره شه‌هیده و خه‌باتێکیشه له حاند تاریکی و جه‌هل که رێبازی قاسملووی نه‌مر بوو.
ئایا له هه‌مو وڵاتانی دنیا و له ناو هه‌مو نه‌ته‌وه‌کان بۆ یادکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستچوه‌کانیان مۆمێک یان چه‌ند مۆم داناگریسێنن؟
ئایا میلله‌تی کورد به‌دوای تاریکی ده‌گه‌ڕێ یان به دوای ڕوناکی؟
ئایا قوتابی قاسملو ده‌بێ له تاریکی دا وه‌دوی ئامانج و ئاواته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی بکه‌وێ یان له ڕوناکی؟
ئایا قوتابی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی له کام نوسراوه‌ی شه‌هید د. قاسملو دا بیستویانه یان خوێندویانه‌ته‌وه که بیگوتبێ بۆ یادی شه‌هیدان ڕو له تاریکی و بێده‌ره‌تانی بکه‌ن؟
ئایا ڕێباز و ئامانجی دوکتور قاسملو ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هان بده‌ن به‌ره‌و تاریکی ونه‌مان یان به‌ره‌و ڕوناکی و ئاسۆی سه‌رکه‌وتن؟
ئایا ماموه‌ستا هێمن شاعیری به‌ناوبانگی کوردیش ناڵێ ده‌ڕوم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسۆی ڕون، ده‌ڕوم تا تروپکی ڕزگار بون؟
ئه‌گه‌ر وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت به ویژدانه‌وه دایه‌وه ئه‌و کات بۆت ده‌رده‌که‌وێ که کێ خائینه و کێیه قوتابی ڕاسته‌قینه‌ی به قه‌ولی جه‌نابت پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و ڕێبه‌ری گه‌لی کورد.
خاڵی دوهه‌م ده‌ڵێ ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕۆژی 21ی پوشپه‌ڕدا ده‌چنه سه‌یرانگاکان، جلی کوردی له‌به‌ر بکه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ هیچ باسێکت له خاڵی دوهه‌م نه‌کردوه ئایا باوه‌ڕت پێ نیه یان هه‌ر له بیرت چو باسی شادی و خۆشی لاینگره‌کانتان بکه‌ن له ڕۆژی 21ی پوشپه‌ڕدا؟ یان ئه‌وه‌ی غیره‌تت نیه بڵێی که ئه‌و خاڵه باش نیه؟
باشه خه‌ڵک بۆ چی ده‌چێ بۆ سه‌یرانگاکان؟ ئایا سه‌یرانگا هه‌مان شوێنی سه‌یران و که‌یف و خۆشی نیه ؟ باشه هاندانی خه‌ڵک بۆ خۆشی و شادی له ڕۆژی 21 پوشپه‌ڕدا مانای چیه که بچن بۆ سه‌رانگان؟
ئایا باشتر نه‌بو که داوا له خه‌ڵک بکه‌ن بۆ هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان که له ڕۆژی 21ی پوشپه‌ڕ نه‌چن بۆ سه‌یران و خۆیان له شادی و هه‌ڵپه‌ڕکه ببوێرن و ببنه هاوده‌ردو هاوغه‌می که‌سانی دیکه‌ش؟
خاڵی سێهه‌م ده‌ڵێ که جه‌وانه‌کان له کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ڕۆژی 22ی پوشپه‌ڕدا به لیباسی کوردی بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و یه‌ک کاتژمێر له‌سه‌ر خیابان بمێننه‌وه.
له‌وانه‌یه بۆ زۆر که‌س لێره‌دا هیچ پرسیارێک نێیه‌ته پێش به‌ڵام بۆ من پرسیاره که بۆ ڕاست یه‌ک ساعه‌ت بمێننه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن که بۆ چی هاتونه ده‌رێ؟
ئایا هاتنه ده‌ر به بێ ئامانج و هه‌ده‌ف هیچ مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ؟ خۆ ئێمه ده‌بینین که به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵک له‌و شارانه‌ی چاوه‌ڕوانی مانگرتنیان لێ ده‌کرا هه‌میشه لیباسی کوردی له‌به‌ر ده‌که‌ن.
باشه خۆ ئێوه هه‌مێشه ده‌تانگوت ته‌نیا که‌سانی ناوه‌ندی کوردستان له گه‌ڵ لایه‌نی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانن و مابه‌قی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسان هه‌موی له گه‌ڵ ئێمه‌ن!! باشه بۆ ئه‌وکات ناوه‌ندی کوردستانتان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی به‌ڕته‌سک پێناسه ده‌کرد و به لایه‌نی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانتان ده‌زانی؟ ئه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ که مانگرتنیان کردوه بونه به لایه‌نگری ئێوه؟! ئه‌وه له حالێک دایه که حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش بۆ رۆژی 22ی پوشپه‌ڕ بانگه‌وازی ده‌رکردبو. هه‌رچه‌ند بانگه‌ازی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان زۆر به جێتر بو.
شتێکی دیکه که پێم خۆشه باسی بکه‌م وتووێژی کاک ته‌یمور مسته‌فایی بو له‌سه‌ر تیشک تی وی که باسی ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌کرد .
له بابه‌ت خاڵی یه‌که‌م دا گوتی که مه‌سه‌له‌ن له شاری سه‌قز تاکه که‌سێکت نه‌ده‌دی یان له شاری مه‌هاباد له سه‌ربازانی نیروی ئینتزامی زیاتر که‌ست نه‌ده‌دی، هه‌ر وه‌ک ئێمه‌ش له وێنه‌کان دیتمان ڕاست وا بو و به ده‌گمه‌ن خه‌ڵکت له ناو شار دا ده‌دی. چونگا وێنه‌کانیش به پێی سێبه‌ری دار‌و شته‌کان ده‌رده‌که‌وت که له کاتی هه‌ره خه‌لوه‌ت وه‌ک کاتی نیوه‌ڕۆ گیرابن. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه بو که له وڵامی پرسیارێک دا که به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که لێی کرد و گوتی ئایا گه‌نجه‌کان له کاتژمێر 6ی ئێواره به لیباسی کوردی هاتنه ناو بازاڕ یان نا؟ کاک ته‌یمور خێرا گوتی جه‌وانه‌کان هه‌ر له به‌یانی ڕا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان. سه‌یرتریش ئه‌وه بوو که کاک ته‌یمور وتی جه‌وانه‌کان به جلی ئاڵ و واڵاوه هاتبوونه سه‌ر شه‌قام! مرۆڤ له‌و هه‌موو نالێکیه سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ؛ له لایه‌ک خه‌ڵک ده‌بێ له تاریکی دا دانیشێ و هه‌ڵکردنی مۆمێک بۆ ڕێبه‌ری له ده‌ستچووی لێ حه‌رام ده‌کرێ و له‌ولاوه‌ش باس له جلی ئاڵا و واڵا ده‌کا که بۆ جێژن و شایی له به‌ر ده‌کرێ!!
لێره‌دا چه‌ند تێبینی هه‌یه :
یه‌که‌م ئه‌وه که وێنه‌کان و قسه‌ی کاک ته‌یمور یه‌ک ناگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر وایه بۆ که‌س له شه‌قامه‌کان نابێنرێن هه‌ر وه‌ک که کاک ته‌یمور باسی کرد که گه‌نجه‌کان هه‌ر له به‌یانی ڕا هاتبونه سه‌ر خیابانه‌کان.
دوهه‌م ئه‌وه که به پێی قسه نالێکه‌کانی کاک ته‌یمور که‌س وڵامی بانگه‌وازه‌که‌ی وانی نه‌داوه‌ته‌وه به تایبه‌تی له سه‌ر خاڵی سێهه‌م، ئه‌گه‌ر وایه بۆ له به‌یانی ڕا هاتونه سه‌ر شه‌قامه‌کان، خۆ ئه‌وان داوایان کردبوو که له کاتژمێر 6 دا بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به کورتی قسه‌که‌ی کاک ته‌یمور ڕاست نیه و خه‌ڵک له به‌یانی ڕا نه‌هاتونه سه‌ر خیابانه‌کان.
مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه که بۆ خۆم سانسۆریشی ده‌که‌م، ده‌ڵێ: ئینسانی....... شتی زۆ له بیر ده‌چێته‌وه.
خاڵی سێهه‌م که داوا له خه‌ڵک ده‌کا نێیه‌ن بۆ شار ، منیش پێم خاڵێکی باشه و پشتیوانی لێده‌که‌م.
له کۆتایی دا ده‌کرێ کاکی نوسه‌ر پێناسه‌یه‌کی ڕیبازی د. قاسملومان بۆ بکا که داخوا ڕیبازه‌که‌ی چی بووه؟ ده‌کرێ باسی ئه‌وه‌مان بۆ بکه‌ی که له بیر‌و باوه‌ڕی د. قاسملو دا به کێ ده‌گوترا خائین و به کێ ده‌گوترا خزمه‌تکار؟ ده‌کرێ بۆمان باس بکه‌ی که به چ پێوانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر که‌سێک به قسه‌ی تۆ نه‌کا یان خاوه‌نی رای خۆی بێ، خائینه؟
ئایا دۆستایه‌تی له گه‌ڵ شاپه‌ره‌ست و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان به هیچ مه‌رجێک و هێنانیان بۆ سه‌ر تیشک تی وی خه‌یانه‌ت نیه به ڕێبازی د. قاسملو و هه‌مو شه‌هیدانی کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له زه‌مانی ڕژیمی پاشایه‌تی دا گیانیان فیدای گه‌ل و نیشتمان کردوه؟؟؟/ ئایا خه‌یانه‌ت نیه به د.قاسملوو هه‌مو هاوڕییه‌کانی که شانبه‌شانی ڕێبه‌ری سه‌رکرده دژی ڕژیمی پاشایه‌تی ساڵانێکی زۆر خه‌باتیان کردوه و ئێستا له ڕیزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دان؟؟؟؟ ئایا له قاموسی جه‌نابت دا خائین به کێ ده‌ڵێن؟
با له کۆتایی دا شتێکت وه‌بیر بێنمه‌وه که خه‌ڵک له‌به‌ر خاتری خوێنی ئه‌و هه‌مو شه‌هه‌یدانه و به تایبه‌تی شه‌هیدانی ڕێبه‌ره که ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن نه‌ک له‌به‌ر سکرتێره‌که‌ی جه‌نابت؟؟؟؟