راگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفرانسی ... دیاری نه‌کراو
| راگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفرانسی |
ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتکوردستانیانی هێژا! کچان و کوڕانی لاو! به‌خۆشحاڵیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین، سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا، هه‌روه‌ک پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو ڕۆژی هه‌ینی 2008.07.11 سه‌عات 15.00 له هاوینه هه‌واری ئۆستیۆته گۆردێن هه‌ڵکه‌وتوو له 35 کیلۆمیتری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد، به به‌شداری نوێنه‌رانی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان کۆنفڕانس ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌وه به‌رێزان ناسر فه‌تتاحی و سنوور محه‌ممه‌دزاده به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شدارانی کۆنفڕانس کرا و سوپاسی کۆمیته‌ی سوئێدی یه‌کیه‌تیی لاوان کرا بۆ میوانداری له کۆنفڕانسی سێهه‌می یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌چه‌ند پارچه شێعری ناسک نێواخنی به‌رنامه‌کانی کۆنفڕانسیان ڕازاندبۆوه. ژماره‌یه‌ک په‌یام بۆ کۆنفڕانس نێردرابوون که به‌م شێوه‌یه پێشکه‌ش کران: · په‌یامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کاک سه‌باح ڕه‌حمانی. · په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن خاتوو ئاوات نستانی. · په‌یامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک سه‌عید بیگزاده. · په‌یامی کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن خاتوو شه‌پۆل شێخه‌نه‌ژاد. · په‌یامی کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک پیران قادرزاده. · په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سوئێد و په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان/فینلاند له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌وه پێشکه‌ش کران. ڕاپۆرتی کاروچالاکی یه‌کیه‌تیی لاوان له نێوان دوو کۆنفڕانسی دووهه‌م و سێهه‌م دا له‌لایه‌ن کاک مه‌ریوان نستانی‌یه‌وه پێشکه‌ش کرا، پاشان نستانی باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به بارودۆخی تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێنایه به‌رباس و باسی له هه‌لومه‌رجی پێکهێنانی کۆنفڕانسی دووهه‌م کرد و به‌شداری نوێنه‌رانی لاوانی له کۆنگره‌ی چواره‌مدا پڕبایه‌خ نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌سه‌ند کردنی چه‌ند خاڵێک کرد له‌لایه‌ن کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه که خزمه‌ت به هه‌رچی پته‌وتر بوونی پێوه‌ندی‌یه‌کانی نێوان لاوان له‌ده‌ره‌وه و له کوردستان ده‌که‌ن. به‌دوای ڕاپۆرتی کاروچالاکی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفڕانس زۆر چالاکانه به‌شداری باسه‌کان بوون و ڕه‌خنه، پێشنیار و پرسیاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد، له لایه‌ن به‌رپرسانی لاوانه‌وه به‌وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان درایه‌وه، هه‌روه‌ها کاک کاک سه‌عید بیگزاده وه‌ڵامی به‌شێک له پرسیاره‌کانی دایه‌وه و له‌سه‌ر پشتیوانی بێ‌درێغی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ یه‌کیه‌تیی لاوان پێ‌ی داگرته‌وه. دوا به‌شی کاری کۆنفڕانس ته‌رخانکرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێنه‌رایه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی بڕیاری کۆنگره‌ی چواره‌م هه‌ڵبژاردنی چوار ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی که ئه‌ندامن له کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان دا له کوردستان، له ئاکامی هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیک دا ئه‌م به‌ڕێزانه وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێردران: 1. مه‌ریوان نستانی 2. شه‌پۆل شێخه نه‌ژاد 3. کوێستان بابایی 4. ڕه‌حیم ده‌ستیار 5. سلێمان قه‌له‌نده‌ری 6. شۆڕش ئوستادی 7. چیمه‌ن محه‌مه‌دی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش به ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژێردران: 1. سیامه‌ند ئالانی 2. که‌ریم سه‌فه‌ری هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی (کوردستان) هه‌ڵبژێردران و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بوونه 11 که‌س وه‌ک له کۆنگره‌دا بڕیاری له‌سه‌ردرابوو: 1. مه‌ریوان نستانی 2. کوێستان بابایی 3. ڕه‌حیم ده‌ستیار 4. شۆڕش ئوستادی له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێردراوی کۆنفڕانسی سێهه‌م به‌ڕێز مه‌ریوان نستانی به به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێردرا. یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات |
ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات