راپۆرتێك له‌باره‌ی كاری سیاسی‌و ته‌بلیغی تێكۆشه‌رانی حیزب له ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت‌و سه‌قز ... دیاری نه‌کراو

راپۆرتێك له‌باره‌ی كاری سیاسی‌و ته‌بلیغی تێكۆشه‌رانی حیزب له ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت‌و سه‌قز |
 له كۆتایی‌یه‌كانی مانگی جۆزه‌ردان تا 22ی پووشپه‌ڕ رۆڵه به بیر‌وباوه‌ڕ‌و ماندوویی نه‌ناسه‌كانی حیزب شاره‌كانی سه‌رده‌شت‌و سه‌قز، ناوچه جوراوجۆره‌كانی ده‌ورووبه‌ریان كرد به مه‌یدانی ده‌نگدانه‌وه‌ی تێكۆشانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی‌و ته‌بلیغی به‌ربڵاوی خۆیان.
ئه‌م تێكۆشانه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر دوو چالاكی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی حیزبی دیموكراتی كوردستان له نێو شاری سه‌قز له رۆژی 5ی پووشپه‌ڕدا. له‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه‌دا، به داخه‌وه تێكۆشه‌ری دێرین، شێخ غه‌ریب حوسێنی گیانی له ده‌ست دا‌و، هاوڕێ كه‌ماڵ شه‌ریفی، رۆژنامه‌نووس‌و تێكۆشه‌ری بواری راگه‌یاندن، به دیل گیرا. رووداوی 5ی پووشپه‌ڕی سه‌قز‌و تاوانی جینایه‌تكارانه‌ی رێژیمی ئیسلامی ده‌رحه‌ق به دوو رۆڵه‌ی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، تێكۆشه‌ران‌و ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر كار‌و تێكۆشانی سیاسی، ته‌بلیغی‌و خه‌باتگێڕانه، شێلگێرتر كرد. كۆمه‌ڵانی دڵ برینداری خه‌ڵكی كوردستان به پێشوازی رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانیانه‌وه چوون‌و له هیچ چه‌شنه هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵیان درێغیان نه‌كرد. تێكۆشه‌رانی حیزب، رۆڵه خۆشه‌ویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له نزیكه‌وه سه‌باره‌ت به ئاكامه‌كانی كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزبی دیموكراتی كوردستان، قسه‌یان بۆ خه‌ڵك كردوه‌و، سه‌باره‌ت به تاوانی 22ی پووشپه‌ڕی كۆماری ئیسلامی‌و چۆنیه‌تیی رێزگرتن له رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملووی نه‌مر، له‌گه‌ڵیان دواون. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ر‌و دێموكرات دۆستی ناوچه‌كانی سه‌قز‌و سه‌رده‌شتیان دڵنیا كردۆته‌وه كه خوێنی به ناحه‌ق رژاوی تازه‌ترین شه‌هیدی رێگه‌ی ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شێخ غه‌ریب حوسێنی، ئه‌وان له‌سه‌ر درێژه‌ی رێگه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان، سوورتر ده‌كا. ئه‌و گوندانه‌ی كاری سیاسی‌و ته‌بلیغییان تێدا كراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان به چالاكیی سیاسیی رۆڵه‌كانی دیموكرات، چاویان روون بۆته‌وه بریتین له:
ناوچه‌ی سه‌قز: سیانزار، میك، باینجان، ده‌ره‌ی ئاوی، سه‌رسێف، گه‌وره‌قه‌ڵا، هێجانان، مله، ماسیه‌ره‌كۆن، قاراوه‌ی سلێمان، كه‌كه‌وسان، ده‌ره‌هوان، سۆڵه، ده‌ره‌ویانی شێخ، ماسیه‌ری شێخ، سرنج دا‌غ، سه‌رده‌ره، ده‌ره‌زپاروت.
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت: دۆڵه توو، هه‌واره‌كانی گردێنه، نێوچوان، ساوانی تازه، مه‌زرا، ئاغه‌ڵان، وه‌ردێ، هه‌ڵوێ، دیواڵان، نارستێ، باساوه، كونه‌مشكێ، قه‌له‌ره‌شێ، قووڵه سوێروو، هه‌واره‌كانی شڵماش، بێژوێ، گوێزڵێ‌و به‌ردان. كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی ئه‌م هه‌وڵه به نرخانه ده‌ستخۆشیی له رۆڵه‌كانی دیموكرات ده‌كا‌و سوپاسی خۆشی به خه‌ڵكی دڵسۆز‌و پێشمه‌رگه په‌روه‌ری ناوچه‌كانی سه‌قز‌و هاوكاری‌و پێشوازیی گه‌رمیان له‌م چالاكییانه راده‌گه‌یه‌نێ.
|
|
z ڕێکه‌وتی 2008-7-15-11:50 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?