له شاری بۆکان ده‌یان که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون و دۆخی شار نائارامه ... دیاری نه‌کراو
له شاری بۆکان ده‌یان که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون و دۆخی شار نائارامه
2008 07 14 - 15:37
بۆرۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت: به پێی هه‌واڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له جه‌ریانی جموجۆڵ و مانگرتنه‌کانی پێوه‌ندیدار به رۆژی 22ی پوشپه‌ڕ، به ده‌یان که‌س له لاوانی کورد له شاری بۆکان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون و هاوکات شار له دۆخێکی نائارامدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له شاری بۆکانه‌وه به بۆرۆژهه‌ڵاتی راگه‌یاند که تا ئێستا 140 که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و شاره له بازداشتگای ئیتلاعات دا راگیراون و ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له کاتێکدا بنه‌ماڵه‌ی به‌شێک له‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوانه ده‌یانویست چاویان به گیراوه‌کانیان بکه‌وێ، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیتلاعاته‌وه مۆڵه‌تیان پێنادرێ و پێیان راده‌گه‌یه‌ندرێ که گیراوه‌کان تا چه‌ند رۆژی تر لای ئه‌وان ده‌مێننه‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به دوای ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که له رۆژی 22ی پوشپه‌ڕدا به "اس. ام. اس." په‌یامیان بۆ یه‌کتر ناردووه و له‌م پێوه‌ندیه‌دا چه‌ند که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له مۆبایلی خه‌ڵک داگرتووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه هێزه‌کانی ئیتلاعات به شه‌و هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵان و لاوان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.