سه‌ره‌تا کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌م کۆڕیاده ساڵۆنی مه‌راسیمه‌که‌یان به ئاڵای سێ ڕه‌نگی کوردستان و وێنه‌ی شه‌هیدانی ڕێبه‌ر قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و چه‌ندین درووشمی تایبه‌ت و ئارمی حیزب و وێنه‌ی شه‌هیدانی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی وییه‌ن ڕازاندبۆوه. کاتژمێر 2:30 خوله‌کی دوای نیوه‌ڕۆ له لایه‌ن خاتوو شوعله قادری وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری کۆڕیاده‌که به خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ شه‌هیدانی کوردستان ڕێ‌وڕه‌سمی یادی شه‌هیدانی وییه‌ن ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌وجار به خوێندنه‌وه‌ی پارچه هه‌ڵبه‌ستێک سرنجی به‌شدارانی بۆلای کۆڕیاده‌که راکێشا و به‌خێرهاتنی حیزب و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کان و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی و کۆمه‌ڵه کوردی‌یه‌کان و به گشتی به‌شداربووانی کرد.
پاسان نۆره گه‌یشته په‌یام و برووسکه‌ی ماته‌مینی که بۆ ئه‌م یاده ئا،ماده کرابوون.
په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوێد له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا ئاشق ئه‌ندامی هه‌ئیه‌تی ئیجرایی پێشکه‌ش کرا.
په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن خاتوو شلێر حه‌سه‌ن‌پوور پێشکه‌ش کرا.
خوێندنه‌وه دوو پارچه شێعر له لایه‌ن به‌رێز کاک چالاک به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له شاری ئۆرێبرۆ خوێندرایه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی و ناو هێنانی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی که په‌یام یا برووسکه‌یان له‌م کۆڕیاده دا پێشکه‌ش بۆ کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کرد بوو وه‌ک:
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان – به‌شی پێوه‌ندی یه‌کان
که‌رتی سێی رێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان- ئۆرێبرۆ
پارتی دێموکراتی کوردستان – رێکخراوی ئۆرێبرۆ
په‌یامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان- سوئێد
دوابه‌دوای ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن خاتوو شوعله قادری داوا له به‌رێز کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی چاوه‌دێر و کارناسی سیاسی کرا که بێت و وته‌کانی خۆی له سه‌ر
که‌سایه‌تی سیاسی، روانگه‌ی فیکری و رۆڵی دوکتور قاسملوو پێشکه‌ش به به‌شداربووان بکات.
به‌رێز کاک ئه‌حمه‌د وێرای به‌خێرهێنانی به‌شدارانی ئه‌م کۆڕیاده باسه‌که‌ی خۆی له سه‌ر ئه‌و چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی خواره‌وه بۆ به‌شداربووان باس کرد که ئه‌مه‌ش پوخته‌یه‌ک له وته‌کانی به‌رێز کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی‌یه.
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی باسه‌که ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له که‌سایه‌تی، روانگه‌ی فکری و رۆڵی د.قاسملو وه‌ک رێبه‌ری حیزبی دێموکرات و سیاستمه‌دارێکی ناوداری کورد. ئه‌و له‌م پێوه‌ندیه دا باسی ئه‌وه‌ی کرد که هه‌وڵده‌دا به شێوازێک باسه‌که‌ی بکا که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ستیارانه وپێداهه‌ڵگوتن دا بێ. ئه‌و له‌و باوه‌ره‌دا بوو که پێویسته یادکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک د.قاسملوو پێویسته له چوارچێوه‌ی یادکردنه‌وه‌یه‌کی روتینی ده‌ربچێ، به جۆرێک که قاسملوو وه‌ک خۆی و له روی فاکتا و بنه‌مای ئوبژێکتیڤه‌وه پێناسه بکرێ نه‌ک له رووی لایه‌نگری و روانگه‌ی تاکی و حیزبیه‌وه. وه‌ک مه‌به‌ستێکی دیکه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێمه‌ی کورد نابێ هه‌ر چاوه‌روانی گه‌ڕیده‌ی غه‌واره و رۆژنامه‌نیگاری هه‌نده‌ران بین که له سه‌ر مێژوو که‌سایه‌تیه‌کانمان لێکۆڵینه‌وه‌مان بۆ بکه‌ن، به‌ڵکوو ئێمه‌ی کورد، که خۆمان تیکه‌ڵ به مێژوه‌که‌ین و که‌سایه‌تیه‌کانی خۆمان باشتر ده‌ناسین، بۆ خۆمان له‌م باره‌وه هه‌نگاو بنێین.
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ئاماژه‌ی به دوو گرفت و له‌مپه‌ر له سه‌ر رێگای باسه‌که‌ی کرد: یه‌که‌م ئه‌و که‌شه هه‌ستیاریه و پێداهه‌ڵگوتنه‌ی که به سه‌ر ساڵیادی که‌سایه‌تی د.قاسملودا زاڵه. ئه‌و پێی وابوو که ئه‌م که‌شه گرفتێکه له به‌رده‌م ئاوردانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه و بابه‌تیانه‌دا. خاڵی دووهه‌م ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا وتراوه و نووسراوه له سه‌ر که‌سایه‌تی د. قاسملو یان به ته‌واوی لایه‌نگرانه‌و پێداهه‌ڵگوتن بوون یان له لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه له دژی که‌سایه‌تی د.قاسملو هاتوونه ئاراوه. هه‌ربۆیه که‌ڵکوه‌رگرتن له فاکتا و له لێکدانه‌وه‌ی پێشووی که‌سانی دیکه له سه‌ر که‌سایه‌تی د.قاسملوو زۆر به ده‌گمه‌ن مه‌یسه‌ر ده‌بێ. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناوبراو ئاماژه‌ی به وه دا که له‌م دوایانه‌دا رۆژنه‌یه‌کی هیوا له روی ئه‌م جۆره لێکدانه‌وانه کراوه‌ته‌وه و هیوای خواست که ئه‌م باسه‌ش بتوانێ یارمه‌تیده‌ر بێ له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا.
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی سه‌باره‌ت به دروستبوونی که‌سایه‌تی سیاسی د.قاسملوبه کورتی باسی ئه‌وه‌ی کرد که قاسملوو له پرۆسه‌یه‌کی مێژوییدا پێگه‌یشت و کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر و هۆکار یارمه‌تیان دا که ببێ به که‌سایه‌تیه‌کی به‌رزی سیاسی ئه‌وتۆ که ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه به‌رز ده‌نرخێندرێ. بۆ وێنه ده‌سترۆیشتوویی له خۆ پێگه‌یاندن و خوێندنی له هه‌موو پله‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له نێوخۆ و زانستگا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌شی سیاسی له ده‌ورانی لاویه‌تی، کارتێکه‌ری کۆماری کوردستان، ئاڵوگۆره سیاسیه‌کانی پاش شه‌ری دووهه‌می جیهانی له ئێران و به تایبه‌ت خواست و لێهاتوویه‌کانی شه‌خسی بنه‌ما و زه‌مینه‌یان بۆ رێزدار قاسملو ره‌خساند تا وه‌ک کادرێکی چالاکی حیزبی دێموکرات له کوردستان وهاورێ له گه‌ڵ حیزبی توده‌ی ئێران له بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێران‌دا ره‌وتی پێگه‌یشتنی فیکری و سیاسی خۆی بپێوێ. بنه‌مای که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادیمی قاسملوو له ماوه‌ی نیزیک به 25 سال (1945_1970) دا شکڵی گرت. نووسین و بڵاو بوونه‌وه‌ی کتێبی "کوردستان و کورد" سیمای که‌سایه‌تی ئاکادیمی قاسملووی به‌رجه‌سته کرد. له بواری فیکریه‌وه روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی نیسبه‌ت به ئایدۆلۆژی مارکسیستی، به تایبه‌ت نیسبه‌ت به حیزبی توده‌ی ئێران پێناسه‌یه‌کی فیکری تایبه‌تی به‌که‌سایه‌تی سیاسی د.قاسملوو دا. حزووری د.قاسملو له پۆستی سکرتێکری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ره‌تای 70 کانه‌وه هه‌تا کاتی شه‌هیدبوونی مه‌یدانی به‌رزبوونه‌وه‌ی که‌سایه‌تی سیاسی د.قاسملوو له نێو بزوتنه‌وه‌ی کورد دا بوو. هۆکاری ئه‌مه‌ش ته‌نیا حزووری فیزیکی ئه‌م له‌م پۆسته‌یه‌دا نه‌بوو به‌ڵکوو له کارامه‌یی، ئه‌زموون و توانامه‌ندی له فورموڵه‌کردنی روانگه‌ی فیکری و ئامانجه سیاسیه‌کانی حیزب له به‌رنامه‌ی نوێ، توانایی له هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ووردی سیاسی رووداوه‌کان و هتد دا بوو. رایه‌ڵکه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی له دنیای ده‌ره‌وه و توانایی دیپلۆماسی لایه‌نێکی دیکه‌ی که‌سایه‌تی دوکتۆر قاسملوو بوو..
سه‌باره‌ت به روانگه‌ی فیکری د.قاسملو کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی له‌و بروایه‌دا بوو که د.قاسملوو لایه‌نگری مارکسیسم بوو به‌ڵام مارکسیسمی به زانستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نا و له‌و بروایه‌دا بوو که مارکسیسم ده‌بێ گونجاو بێ له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا. به‌رێز عه‌زیزی ئه‌و نه‌زه‌ره‌ی ره‌تکرده‌وه که د. قاسملوو له دژی لینین بوو. قاسملوو له دژی ئه‌وه بوو که نه‌زه‌ریاتی لینین وه‌ک مارکسیسم جیهانگیر بێ و له په‌نا مارکسیسم دا باس له لینینزم بکرێ چونکه نه‌زه‌ریاتی لینینی تایبه‌ت به روسیه داده‌ناوله‌و بروایه‌دا بوو ئه‌م نه‌زه‌رانه ناکرێ له ولاتانی دیکه دا ته‌تبیق بکرێ. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا د.قاسملوو پێی وابوو که لینین نه‌زه‌ریاتی مارکسی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی سۆسیالیستی راستکرده‌وه، له‌و بواره‌دا که شۆرشی سۆسیالیستی به پێچه‌وانه‌ی نه‌زه‌ری مارکس ده‌توانێ له وڵاتانێک که ره‌وتی پێشه‌سازی سه‌رمایه‌داریشیان نه‌پێواوه روو بدا. د.قاسملوو دژی دوگماتیسم و ئولگوسازی له ئایدۆلۆژی سۆسیالیستی بوو و ره‌خنه‌ی له سۆسیالیزمی مه‌وجود له بواری دێموکراسیه‌وه بوو. ئه‌و پیی وا بوو که ئه‌و سۆسیالیزمه مه‌وجووده گرفتی سه‌ره‌کی چینایه‌تی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یی تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌رکردوه به‌ڵام دێموکراسی سیاسی تێدا به‌ربه‌ست کراوه. هه‌ر بۆیه د.قاسملوو لایه‌نگری سۆسیالیزمێک بوو که دێموکراسی تێدا بێ واته سۆسیالیزمی دێموکراتیک، سۆسیالیزمێک که سه‌رمایه‌داری نه‌بێ به‌ڵکوو دێموکراتیک و دوور له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی بێ. ئه‌و سۆسیالیزمه دێموکراتیه‌ی د.قاسملوو لایه‌نگری بوو له گه‌ڵ سۆسیال دێموکراسی که له چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌داریدا هه‌وڵی به‌رته‌سک کردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و جیاوازی چینایه‌تی له رێگای کۆنترۆڵی ده‌وله‌ته‌وه ده‌دا جیاواز بوو.
د.قاسملوو هه‌ر له کۆنفرانسی سێ (1970) و کۆنگره‌ی سێ (1973) ی حیزبی دێموکراته‌وه بۆ دانی پێناسه‌یه‌کی فیکری به به‌رنامه‌ی حیزب هه‌وڵی دا. باس له سیمای دێموکرات له کۆنگره‌ی چوار و باسه‌کانی سه‌باره‌ت به کورته‌باس له کۆنگره‌کانی دواتردا له راستای ئه‌م روانگه فیکریه‌ی د.قاسملوودا بوو. قاسملوو بۆ خۆی له شیکردنه‌وه‌ی کورته‌باس دا ئه‌مه به رێبازێکی نوێ له حیزب دا داده‌نێ.
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی سه‌باره‌ت به روانگه‌ی فیکری قاسملوو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که د.قاسملوو بروایه‌کی قووڵی به مافی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌ری گرفتی کورد له رێگای دێموکراسی یه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه تاریفی ئه‌و دێموکراسییه نه‌کرا و که‌متر باس له‌وه کرا که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی کام تاریفه له دێموکراسی له ئێرانێکی فره نه‌ته‌وه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. د.قاسملوو چه‌ند جار ئاماژه به سیستمی فیدراڵی و ته‌نانه‌ت یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌کا به‌ڵام ئه‌مانه زه‌ق ناکاته‌وه و مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی نێوخۆیی‌دا ده‌هێلیته‌وه.
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی به کورتی پێی وابوو که د.قاسملووش وه‌ک رێبه‌ری حیزبێکی که رۆڵی سه‌ره‌کی له بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌بوو به دوور له لایه‌نی هه‌ڵه و که‌مایه‌سی نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌وه که‌م ناکاته‌وه که د.قاسملوو شاره‌زاترین رێبه‌ری سیاسی حیزبی دیموکرات و به تواناترین سیاسه‌تمه‌داری بیرمه‌ندی کورد بوو.
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی باسه‌که‌ی خۆی به‌م تێبینی و پێشنیارانه‌ی خواره‌وه کۆتایی پێ هێنا:
_ پێویسته ئه‌م شێوه باسانه له داهاتوودا له په‌راوێزی بیره‌وه‌ریه فه‌رمیه‌کاندا درێژه‌ی هه‌بێ.
_ د.قاسملوو رێبه‌ری حیزبێک بوو که ئێستا بۆته دوو حیزب، حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ره‌وا نیه که که‌سایه‌تی د.قاسملوو و بۆنه‌کانی ساڵیادی کاره‌ساتی وییه‌ن وه‌ک ئامرازێک له کێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو حیزبه‌دا به‌کار بهێندرێ. د.قاسملوو پێوه‌سته به مێژووی هه‌ر دوو حیزبه‌وه.
_ د.قاسملوو وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد گیانی له پێناو مه‌سه‌له‌ی کورد دا دانا. هه‌ربۆیه قاسملوو هی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه.
_ جێگای خۆیه‌تی که هه‌ر له ئێستاوه بیر له که‌مپینێکی هاوبه‌ش، هه‌م له ده‌ره‌وه و هه‌م له نێوخۆ سه‌باره‌ت به به‌ره‌و پیره‌وه‌چوونی 20 هه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی وییه‌ن له ساڵی داهاتوودا بکرێته‌وه. ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوده‌نگی و هاوکاری گشت لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردبه تایبه‌ت هاوده‌نگی هه‌ر دوو حیزبی دیمۆکرات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌یه. له‌م که‌مپینه‌دا سێ به‌ش ده‌توانێ جێ بگرێ، یه‌که‌م ئه‌م بۆنه بکریته ده‌رفه‌تێک بۆ ریسوا کردنی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئیران و ده‌ربرینی خواستی بزتنه‌وه‌ی کورد، دووهه‌م سه‌رنجراکێشانی دنیای ده‌ره‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و سێهه‌م هه‌وڵدانیک بێ بۆ وه‌گه‌رخسته‌نه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی قوربانیانی کاره‌ساتی وییه‌ن له ئۆتریش.
دوای وته‌کانی به‌رێز کاک ئه‌حمه‌د پشوویه‌کی 20 خوله‌کی ڕاگه‌یاندرا، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند خوله‌که دا به‌شداران له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د بیروڕای خۆیان بۆ یه‌کتر باس ده‌کرد، ئه‌وجار له به‌شی کۆتایی ڕێ‌وڕه‌سمه‌که دا چه‌ند که‌س له به‌شداربووان به پرسیار و ده‌ربرینی بیروبۆچوونی خۆیان له سه‌ر وته‌کانی کاک ئه‌حمه‌د باسه‌که‌یان پرنێوه‌رۆک‌تر کرد و له کۆتایی دا به‌رێز کاک ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه و به‌م شێوه‌یه کۆتایی به ڕێ‌وره‌سمه‌ی یادی 19 ساڵه‌ی شه‌هیدانی وییه‌ن هات.
شایانی باسه که له ماوه‌ی ڕێ‌وره‌سمه‌که‌دا له لایه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌دان وێنه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی حیزب و به تایبه‌ت شه‌هید دوکتور قاسملوو به پرۆژۆکتور له سه‌ر دیواری ڕێ‌وره‌سمه‌که نیشانده‌درا و له لایه‌ن به‌شی فیلمه‌وه ئه‌م یاده فیلمی لێ هه‌ڵگیرایه‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌س وتووێژ کرا.
له کۆتایی دا سوپاسی به‌شداربووان کرا و ڕێز‌و پێزانینی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری به گشت لایه‌ک ڕاگه‌یاندرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی سوئێد
13 ـ 07 ـ 2008