رێوڕه‌سمی 22ی پووشپه‌ڕ له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدك ... دیاری نه‌کراو

رێوڕه‌سمی 22ی پووشپه‌ڕ له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدك |
 كوردستان‌و كورد: له رێوڕه‌سمێكدا كه ئه‌وڕۆ له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو به‌ڕێوه چوو، قادر وریا له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی دا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شی كرد،
كه‌سایه‌تی دوكتوور قاسملووی به سیمبوولی یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی گه‌لی كوردی پێناسه كرد‌و وتی: . ئه‌گه‌ر درێژه‌ده‌رانی رێبازی قاسملوو ته‌نیا ئه‌و رێنوێنیه‌ی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه له به‌ر چاو بگرن كه ده‌ڵێ: دێموكرات ئه‌و كه‌سه‌یه كه رێز بۆ بیر‌و باوه‌ڕی جیاواز له خۆی داده‌نێ، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی كورد ئه‌وڕۆكه تووشی ئه‌و پڕش‌و بڵاوییه نه‌ده‌بوو. قادر وریا هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی دا سوپاس‌و پێزانینی ده‌فته‌ری سیاسی‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد كه ئه‌وڕۆ له مانگرتنێكی گشتیدا و به داخستنی دوكان‌و بازاڕه‌كان وه‌فاداری خۆیان بۆ رێبازی دوكتور قاسملوو دووپات كرده‌وه‌و نه‌فره‌ت بێزاری خۆیان له رێژیمی بكووژی دوكتوور قاسملوو ده‌ربڕی. قادر وریا هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكی قسه‌كانی دا حه‌ره‌كه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌وڕۆی خه‌ڵكی كوردستانی به نیشانه‌ی گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوو‌و هه‌روه‌ها وه‌كوو پێوانه‌یه‌ك بۆ چووته سه‌ری راده‌ی وشیاری به‌ره‌ی نوێ‌و تازه لاوی ههڵسهنگاندو وتی: دوكتور قاسملوو ئه‌وڕۆ زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه خه‌ڵكی كورد له په‌یامه‌كه‌ی له رێبازه‌كه‌ی تێ ده‌گه‌ن‌و پێی وه‌فادارن، به جۆرێك كه به‌ره‌ی نوێ‌و لاوانی ئه‌وڕۆ ویست‌و داخوازییه‌كان خۆیان له كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوودا ده‌بیننه‌وه، مانگرتنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌وڕۆی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌ربڕی ئه‌و راستییه‌یه. قادر وریا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا ئاماژه‌ی به لایه‌نی ئاشتیخوازی كه‌سایه‌تی دوكتوور قاسملوو كرد‌و وتی: دوكتوور قاسملوو باوه‌ڕی قووڵی به رێگه چاره‌ی ئاشتیخوازانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ههبووو پاش كۆتایی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه بیری لێ ده‌كرده‌وه ئه‌وه بوو كه كوردیش له ئه‌گه‌ری جێگیر بوونی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بێ به‌ش نه‌بێ، هه‌ر بۆیه‌ش ماوه‌یه‌ك دواتر له سه‌ر مێزی وتوووێژ له لایه‌ن دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه شه‌هید كرا. له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا ئاماژه‌ی به كۆنگره‌ی 14ی حدك كرد‌و وتی: وتی ده‌توانین بڵێین كه ئه‌م كۆنگره‌یه به ته‌واوی له ژێر رێنوێنیه‌كانی دوكتور قاسملوودا به‌ڕێوه چوو كه فێری كردین به‌رده‌وام بو خۆماندا بچینه‌وه‌و له بیری نوێ بوونه‌وه‌و داهێناندا بین. له په‌یامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا هه‌روه‌ها یادی شه‌هید عه‌بدووڵڵا قادری ئازه‌ر، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوهندیو نوینه‌ری حیزب له ئورووپا كه له ویه‌ن هاوڕێ له گه‌ڵ دوكتوور قاسملوو شه‌هید كرا، به‌رز راگیرا. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌كوو ساڵانی رابردوو هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یادی كاك سه‌ید سه‌لامی عه‌زیزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كه له ده‌یه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی دوكتوور قاسملووداو له رۆژی 24ی پووشپه‌ڕی 1378دا به هۆی به‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، به‌رز راگیرا. شایانی باسه ئه‌م رێوڕه‌سمه به به‌شداری ئه‌ندامانی رێبه‌ری حیزب‌و سه‌دان كه‌س له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزب دانیشتوو له باشووری كوردستان به‌ڕێوه چوو. به‌شێكی دیكه له بڕگه‌كانی ئه‌م رێوڕه‌سمه بریتی بوون له: ــ سروودێك له لایه‌ن گرووپی منداڵپارێزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ــ په‌خشانێك له لایه‌ن مامۆستا بێبه‌ش ــ په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ــ سروودی قاسملوو له لایه‌ن كۆڕی هونه‌ری حیزب ــ په‌یامی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی سروودێكی تایبه‌ت به‌م رۆژه به هاوبه‌شی له لایه‌ن فه‌رهاد ساڵحیو سارێژ حه‌كیم زاده

|
|
z ڕێکه‌وتی 2008-7-14-9:45 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?