په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ... دیاری نه‌کراو

په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ کۆریادی 19 ساڵه‌ی تێرۆری دکتۆر قاسملوو و هاورێکانی، له مه‌راسیمی کۆمیته‌ی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری ئۆرێبرۆ
خوشک و برایانی به‌ڕێز!
به‌شدارانی مه‌راسیمی یادی د. قاسملوو هاوڕێکانی! له یادی نۆزده ساڵه‌ی تێرۆری رێبه‌ری مه‌زنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هاوڕێکانیدا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان داده‌نوێنین و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌که‌ینه‌وه که تا وه‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واکانیان که ویست و داوای ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستانن درێژه‌ده‌ری رێگایان ده‌بین. له ده‌ستدانی د. قاسملوو و هاوڕێکانی جگه‌له‌وه‌ی بۆ حیزبی دێموکڕات خه‌سارێکی گه‌وره و به‌ژان بوو له هه‌مان کاتدا زه‌برێکی کاریگه‌ریش بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه و رزگاریخوازانه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئێران و ناوچه‌که‌ش، به‌ڵام به خۆشیه‌وه خه‌ونی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ئاواته واته ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی وه‌دی‌نه‌هات که پێیان وابوو ده‌توانن بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگ بکه‌ن. به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتن بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، حیزبی رێبه‌رانی مه‌زن قازی، قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی. کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان/ سوئێد
12/07/2008 |
|
z ڕێکه‌وتی 2008-7-14-9:34 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?