په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد به بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی تێرۆری دکتۆر قاسملوو و هاورێیانی ... دیاری نه‌کراو

په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد به بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی تێرۆری دکتۆر قاسملوو و هاورێیانی |
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست میوانه به‌رێزه‌کان نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان رۆژی 13ی جولای نۆزده ساڵ به سه‌ر شه‌هیدکرانی ڕێبه‌ری مه‌زن و لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،
دوکتور عه‌بدوڕه‌حمانی قاسملوو و کاک عه‌بدوڵڵای قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی ئه‌و کاتی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب و دکتۆر فازڵ ره‌سووڵ مامۆستای زانستگا و دۆستی حیزب دا تێ‌ده‌په‌ڕێ. به‌ڵێ، ڕۆژی 22ی پوشپه‌ر به‌رابه‌ر به 13ی جوولای ساڵی 1989 وه‌ک ڕۆژێکی تاڵ له مێژووی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا تۆمار کراوه، چونکه له‌و ڕۆژه دا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی به بیانووی وتووێژ و ئاشتی‌یه‌وه ئه‌و گه‌وره‌پیاوه و هاورێکانی، له شاری وییه‌نی پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش بخاته داوه‌وه و به هۆی دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی خۆیه‌وه تێرۆریان بکا.
خزمه‌ته‌کانی دوکتور قاسملووی شه‌هید به حیزبی دێمۆکڕات و نه‌ته‌وه‌ی کورد، شوێنه‌واردانانی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای له سه‌ر خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد به گشتی، داهێنانی شێوه‌ی نوێ، گونجاو و مۆدێرنی بۆ خه‌بات و ڕێبازی تێکۆشانی ئازادیخوازان، ئاشناکردنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی به چوارچێوه‌ی دیپلۆماسیی سه‌رده‌می‌یانه، هه‌وڵه‌کانی بۆ ناساندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد به کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان و گه‌یاندنی هاواری مافخوازیی گه‌له‌که‌ی به بیروڕای گشتیی جیهانی، که نێوه‌رۆکی تێکۆشانی سیاسیی ئه‌ویان پێک‌هێناوه، ئه‌وه‌نده به‌رین و به‌رچاون که ئه‌م په‌یامه کورته‌ی ئێمه له به‌یانێکی ته‌نانه‌ت کۆبه‌ندکراو و گشتیی تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی ئه‌و دا ده‌سته‌وه‌ستانه. هه‌رله‌و کاته‌ش دا له لایه‌ک شوێنه‌واره‌کان، ئامۆژگاری‌یه‌کان، پێشبینی‌یه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌کانی، که له کتێب و نووسراوه‌کانیشی دا تۆمار کراون، له به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی نوێ دا، نوێنگه‌ی بیری به‌رز، تیژبینیی سیاسی و تێگه‌یشتنی به‌رین له دیپلۆماسی ئه‌ون و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دیاربوونی شوێنه‌واری فکری و ڕێبازی دیپلۆماسیی ئه‌و، ته‌نانه‌ت له سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی حیزبی دێمۆکڕات و حیزبه کوردی‌یه‌کانی دیکه‌ش دا، ئه‌ویان وه‌ک مامۆستایه‌کی سیاسه‌تزان و دیپلۆماتێکی کارامه به بیروڕای گشتیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ناساندوه. شێوه‌ی سیاسه‌تکردن و دیپلۆماسیی دوکتور قاسملوو نه‌ک هه‌ر بۆ ڕۆڵه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی کورد، جێگای لێ‌وردبوونه‌وه، لێ‌فێربوون و سه‌رمه‌شق بوون و ئێستاش دوای تێپه‌ڕێنی نۆزده ساڵ به سه‌ر شه‌هیدبوونی ئه‌و دا ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له مه‌یدانی خه‌باتی کوردستان دا که‌ڵکیان لێ‌وه‌رده‌گیرێ. ئه‌و که باوه‌ڕی وا بوو سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینه و بارودۆخ و هه‌لومه‌رج شوێنێکی گرینگ‌یان له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌یه، ئه‌و ئامۆژگاری‌یه‌ی دابوو به هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی که وشکه‌ڕۆیی و که‌لله‌شه‌قی "دوگماتیسم" له سیاسه‌ت دا ئاکامێکیان نیه و له ڕاستیش دا ئه‌و که‌سایه‌تی‌یه‌کی ئه‌وتۆ بوو که توانایه‌کی که‌م وێنه‌ی له ناسینی بارودۆخی سیاسی، موتوربه‌کردنی ئه‌زموون و شاره‌زایی سیاسی له گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و هونه‌ره له پێچوخواره‌کانی مه‌یدانی خه‌بات دا هه‌بوو. دوکتۆر قاسملوو له قۆناخێکی ناسک، دوورودریژ و پڕ هه‌وراز و نشێو دا، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو و ده‌ورێکی گه‌وره و حاشاهه‌ڵنه‌گری له نوێکردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ڕێکخستن، داڕشتتنه‌وه‌ی پێره‌و و پرۆگرام و له سه‌ر یه‌ک وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وه‌ی تێکۆشانی ئه‌و حیزبه دوای ته‌جره‌به‌ی تاڵی ڕووخانی کۆماری کوردستان هه‌بوو. ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌باتی بێ‌وچانی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌ت له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێو بیروڕای گشتیی جیهانی، ناسرانی حیزب له نێو کۆڕوکۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان و سه‌ره‌نجام وه‌رگیرانی حیزب له نێو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی سۆسیالیست دا، به‌رهه‌می کار و هه‌ڵسووڕانی ئه‌و بوون. خاڵێکی گرینگی دیکه له نێو لیستی خزمه‌ته‌کانی دوکتور قاسملووی نه‌مر به حیزبی دێمۆکڕات دا، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی بوو، که ئه‌و چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی له سه‌ر دامه‌زراند و له‌و باره‌شه‌وه حیزب قه‌رزداری ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌یه. دوکتور قاسملوو وته‌یه‌کی به نێوبانگی هه‌یه که ده‌ڵێ:" گه‌لێک که ئازادیی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی‌یه بدا". وه‌ک دیتمان بۆخۆشی له ڕێگای ئه‌و ئازادی‌یه دا شه‌هید بوو و به ڕاستیش له ده‌ستدانی ئه‌و ڕێبه‌ره به ئه‌زموونه نرخێکی گه‌وره بوو که حیزبی دێمۆکڕات و گه‌لی کورد له‌و ڕێگایه دا دایان. وه‌ک ده‌زانین ئه‌وه یه‌که‌م جاریش نه‌بوو که حیزب ڕۆڵه‌یه‌کی به‌وه‌جی ئه‌وتۆی له ڕێگای ڕزگاری دا ده‌به‌خشی، به‌ڵکوو تا ئێستا هیچ‌کام له ڕێبه‌رانی پله‌یه‌که‌می حیزب به مه‌رگی سروشتی نه‌مردوون و به ده‌ستی دوژمنان شه‌هید کراون. ئه‌وه‌ش بێجگه له هه‌زاران شه‌هیدی دیکه له پله جۆراوجۆره‌کانی ته‌شکیلاتی و پێشمه‌رگایه‌تی دا بووه. لێره دایه که مرۆڤ ده‌توانێ به‌راوه‌رد بکا، که حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی دا چ نرخێکی گه‌وره و چ سامانێکی مه‌عنه‌ویی بێ‌سنووری له‌و ڕیگایه دا داوه. ڕاسته که شه‌هیدکرانی دوکتورقاسملوو زه‌بریکی قورس و به‌ژانی له په‌یکه‌ری حیزبی دێمۆکڕات دا، به‌ڵام ئه‌وه جێگای شانازی و خۆشحاڵی‌یه که ڕۆڵه‌کانی ئه‌و حیزبه هه‌رگیز نه‌یان‌هێشت ئاواتی دژی ئینسانیی ڕێژیمی تێرۆریست‌په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌دی بێ و خه‌باتی دوکتور قاسملوو بێ‌ڕێبوار بمێنێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه‌یان کرده چرای ڕێگای تێکۆشان و نیشانیان دا که گه‌لی کوردی سته‌م‌لێکراو تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به مافی ڕه‌وای خۆی ده‌گا، له خه‌بات ناوه‌ستێ. جارێکی دیکه‌ش له‌م ساڵیاده دا، یادی ڕێبه‌ری مه‌زن، دوکتور قاسملوو و کاک عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرین. نه‌مری بۆ یادی شه‌هیددوکتور قاسملوو و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان! حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد 12/7/2008 |
|
z ڕێکه‌وتی 2008-7-14-9:31 له‌لایان بۆکان
بۆ چوونه‌کان(0) -
?