ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی و کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ ... دیاری نه‌کراو
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی و کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ 2008 07 10 - 22:05 له کاتی ناشتنی لاوێکی کورد له نۆروێژ کاک قادر ئه‌لیاسی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتیکوردستانی ئێران ده‌بێته ڕێگر له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئایا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی جێگای ململانێی سیاسیه؟ له کۆمه‌ڵگای کوردی دا واباوه که له‌کاتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی دا خه‌ڵکی دوور‌و نزیک پۆل پۆل سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی کۆچ کردوو ده‌که‌ن و هیوای سه‌رسا‌غی و سڵامه‌تیان بۆ به‌ئاوات ده‌خوازن و خۆیان به شه‌ریکی غه‌میان ئه‌زانن. ڕێکه‌وتی 04.07.2008 کاتژمێر 13:00 وه‌ڤدێکی ڕێکخراوه‌که‌مان یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که پێک هاتبوو له به‌ڕێزان کاک ناسری فه‌تاحی به‌رپرس، کاک شۆڕش ئوستادی ئه‌ندامی ڕاوێژکار و کاک ئاژوان مامه‌ش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شداریان کرد له مه‌راسمی به‌خاک سپاردنی لاوی جوانه‌مه‌رگ وه‌ته‌ن فرامه‌رزی دا که له ته‌مه‌نی 17 ساڵی دا به‌ده‌ستی هاوڕێ پاکستانیه‌که‌یه‌وه له ڕێکه‌وتی 29.06.2008 دا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. له ڕۆژی به‌خاک سپاردن ڕیکه‌وتی 04.07.2008 دا بۆ به‌رز ڕاگرتنی ڕۆحی شادی وه‌ته‌نی جوانه‌مه‌رگ و سه‌بووری بنه‌ماڵه‌که‌ی، هه‌ڤاڵانی له هۆڵی کۆڕه ماته‌مینیه‌که دا وتاریان پێشکه‌ش کردوو هه‌ستوو سۆزی خۆیان بۆ له‌ده‌ست دانی ده‌ربڕی. یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و نیشتیمانی پرسه‌نامه‌یه‌کی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌هۆڵه‌که‌دا پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌و به‌شداربوانی کۆڕه‌که‌ی بکات. بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌که‌ش له‌پێشدا مۆڵه‌ت له باوکی وه‌ته‌ن کاک شه‌مسه‌دین فرامه‌رزی، کاک ئیبراهیم لاجانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرام وه‌رگیرابوو. به‌داخه‌وه له‌کاتی خۆئاماده‌کردن بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌که له‌لایه‌ن کاک شۆڕش ئوستادیه‌وه، کاک قادر ئه‌لیاسی نوێنه‌ری حیزبی دێمو‌کراتی کوردستانی ئێران ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌ر خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌که‌و، ئاماژه به‌وه ئه‌کات که‌له پرۆگرامه‌که‌یاندابۆ ئه‌م کۆڕه ماته‌مینیه هه‌ر بۆ هاوڕێیانی وه‌ته‌ن، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی ئه‌وان هه‌یه وتار بخوێننه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ناوبراو ئاگای له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامی کۆره‌که‌یش نه‌بووه له‌ساڵۆن. بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه کاک قادری ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) له کاتی به‌خاکسپارنه‌که‌یشدا بڕیار ئه‌دات که ناوی حیزبی دێمو‌کراتی کوردستان له پرۆگرامدا ڕه‌ش بکرێته‌وه که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆره‌که گونجێنرابوو. کاک شۆڕش ئوستادی پێداگری له خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌که ئه‌کات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌پێشدا مۆڵه‌ت له باوکی وه‌ته‌ن وه‌رگیراوه‌و هیچ پاساوێک نیه بۆئه‌وه‌ی له کۆڕی ماته‌مینی دا ڕێگه نه‌دریت هاوده‌ردی و شه‌ریکی غه‌م بکرێت. به‌ڵام کاک قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆی. كاک شۆڕش ئوستادیش له پاداشتدا “سوپاسی ئه‌و دێموکراسیه ده‌کات که کاک قادر ئه‌لیاسی و حیزبه‌که‌ی پێڕه‌وی ده‌که‌ن” . له ئاکام دا کاک ناسری فه‌تاحی به قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) ڕاده‌گه‌یه‌نێ که یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان هه‌م له ناو و هه‌م له پێره‌وپرۆگرامدا جیاوازه له لاوانی ئه‌وان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه هه‌ڵگری دروشمی نه‌ته‌وایه‌تین و کوردستانین. بۆیشمان گرینگ نیه که لاوی کۆچ کردوو سه‌ر به هه‌ر ڕێکخرواێک بوبێت. مه‌رجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که وه‌ته‌نی جوانه‌مه‌رگ له‌پێش هه‌موشتێک دا مرۆڤێک بوو له‌م کۆمه‌ڵگایه‌داو له‌پاشانیشدا کورده. هه‌ر بۆیه‌ش به ئه‌رکی خۆمانی ئه‌زانین که شه‌ریکی غه‌می بنه‌ماڵه‌که‌ی بین. به‌لام قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) هه‌ر سوور ئه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆی و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی بۆ نیه. له ئاکام دا کاک ناسری فه‌تاحی، کاک شۆڕش ئوستادی و کاک ئاژوان مامه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پرسه‌نامه‌که پێشکه‌ش به کاک شه‌مسه‌دین فرامه‌رزی باوکی وه‌ته‌نی جوانه‌مه‌رگ ئه‌که‌ن و هۆڵی کۆڕه ماته‌مینیه‌که به‌جێ ئه‌هێڵن. ئێمه وه‌کوو یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یه‌ی کاک قادر ئه‌لیاسی نوێنه‌ری حیزبی دێمو‌کراتی ئێران شه‌رمه‌زار ئه‌که‌ین و بڕیاره‌که‌ی به بڕیارێکی ناشایسته‌و دوور له هه‌موو پێوه‌رێکی شارستانی له پێنووس ئه‌ده‌ین. داوایش له کاک قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) ئه‌که‌ین که بۆ جارێکی تروو له هه‌ر کۆڕێکی تر دا‌و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیک بێت به چه‌کمه‌وه نه‌یه‌ته ژوور‌و، بۆی نیه مافی بڕیاردان نه‌ک له خاوه‌ن ماڵ به‌ڵکوو له هیچ که‌سێکی تر وه‌ربگرێته‌وه. هیواداریشین که حیزبی دێمو‌کراتی ئێران نموونه‌ی وه‌کوو کاک قادر ئه‌لیاسی زۆر بیت. چه‌ند پرسیارێک بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه که بۆ خوێنه‌رانی به‌جی ئه‌هێڵین، که بریتین له: ٠١ ئایا کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ ئه‌وه ئه‌بێت که کاک قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) دووبه‌ره‌که‌ی حیزبی لێ بنێته‌وه‌و بفه‌رموێت که ئه‌م پرسه ماته‌مینیه ته‌نهاو ته‌نها هه‌ر به به‌ژن و باڵای حیزبه‌که‌ی ئه‌و بڕاوه‌و که‌سی تر بۆی نیه هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کۆچ کردوو دا بکات؟ ٠٢ تۆ بڵێ یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لاوێکی سۆمالی یان نۆروێژی به په‌رۆشتر نه‌بێت بۆ له‌ده‌ست دانی لاویکی کورد وه‌کوو وه‌ته‌ن؟ ٠٣ ئایا کاک قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) که خۆی به هونه‌رمه‌ندوو ده‌مڕاستی حیزبه‌که‌ی له ولاتی نۆروێژ ئه‌زانیت، بۆ تا ئێستا فێری وانه‌کانی دیموکراسی نه‌کراوه له فێرگه‌ی سیاسی حیزبه‌که‌ی دا؟ ٠٤ ئه‌گه‌ر له ناو حیزبه‌که‌ی دا فێری وانه‌ی دێموکراسی نه‌بوو، بۆ که هات له نۆروێژ هه‌وڵی فێربوونی ئه‌و وانانه‌ی نه‌دا؟ به‌داخه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ند پرسیارێکی تر بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌و بۆ کاک قادر ئه‌لیاسی (نوێنه‌ری حدکا) و داروده‌سته‌که‌ی نه بای دێ و نه بۆران. له کۆتایی دا دیسانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز کاک شه‌مسه‌دین فرامه‌رزی، هاوڕێیانی وه‌ته‌نی جوانه‌مه‌رگ و گشت خه‌ڵکی کوردی دانیشتووی نۆروێژ ئه‌که‌ین. کومیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمو‌کراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان/ نۆروێژ 10.07.2008 |
