چه‌ند هه‌واڵی كورت له نێوخۆی وڵاته‌وه ... دیاری نه‌کراو
| چه‌ند هه‌واڵی كورت له نێوخۆی وڵاته‌وه | |||
كه‌سانی نه‌ناسراو به نارنجۆك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ره‌كی به‌سیج له مه‌هاباد كوردستان‌و كورد: شه‌وی رابڕدوو ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 12ی شه‌و كه‌س یا كه‌سانێكی نه‌ناسراو به نارنجۆك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شاری مه‌هاباد. تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ر‌و زیانه‌كانی ئه‌م هێرش له‌به‌ر ده‌ست دا نیه‌و هیچ كه‌س‌و لایه‌نیكیش به‌رپرسایه‌تییه‌كی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. هاووڵاتییه‌كی بۆكانی 5 ساڵ زیندانی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه كوردستان‌و كورد: محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌هاباده‌وه 5 ساڵ زیندانی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. به پێی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان، ناوبراو به تۆمه‌تی پێكهێنانی گروپێكی نایاسایی دژی رێژیم سێ ساڵه له زیندان دایه، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش مه‌هاباده‌وه به 5 ساڵ حوكم و دوور خرانه‌وه بۆ شاهرود حوكم دراوه. ده‌وترێ تا ئێستا دادگه‌ی شۆڕش رازی به ئازادی مه‌رجداری ناوبراو نه‌بووه. 4 هاووڵاتیی له ماكۆ حوكم ده‌درێن كوردستان‌و كورد: له شارستانی ماكۆ هاووڵاتیان یوسف ئاهه‌نگ خۆش، حه‌سه‌ن چیلان، محه‌ممه‌د عومه‌ر پوور‌و سه‌عید ئه‌هواز به تۆمه‌تی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتێكی كوردی له‌لایه‌ن دادگه‌ی شۆڕشه‌وه به سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم ده‌كرێن. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی كوردستان ئه‌و چوار كه‌سه له‌لایه‌ن لكی 101ی دادگه‌ی شۆڕشی ماكۆوه هه‌ركام به تۆمه‌تی پێوه‌ندی كردن به پارتێكی كوردی‌یه‌وه به سێ ساڵ زیندان حوكم دراون. پێویسته بگوترێ سه‌عید ئه‌هواز‌و حه‌سه‌ن چیلان‌و محه‌ممه‌د عومه‌رپوور پێشتر به تۆمه‌تی به‌شداری له كوشتنی مه‌ئموورێكی ئه‌منیه‌تی دا هه‌ركام به 20 ساڵ زیندان حوكم درابوون. |