پیلانه‌كانی رێژیم بۆ به‌رگرتن له جموجۆڵی خه‌ڵك له رۆژی 22 پووشپه‌ڕ په‌ره ده‌ستێنێ ... دیاری نه‌کراو
| پیلانه‌كانی رێژیم بۆ به‌رگرتن له جموجۆڵی خه‌ڵك له رۆژی 22 پووشپه‌ڕ په‌ره ده‌ستێنێ | |||
كوردستان‌و كورد: له به‌ره‌به‌ری 19 ساڵه‌ی تیرۆری رێبه‌ری بلیمه‌تی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان، د.قاسملوو، رێژیم بارودۆخێكی پۆلیسی به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان دا سه‌پاندوه. به‌پێی هه‌واڵه‌كان له شاری مههابادهێزهكانی رێژیم له ئاماده‌باشی ته‌واو دان‌و له شاره‌كانی ورمێ، پیرانشار‌و سایین قه‌ڵاوه هێزیكی زۆریان بۆ سه‌ركوتی هه‌رجۆره چالاكییه‌ك هێناوه‌ته ئه‌و شاره‌و له ئیداره‌ی ئه‌ماكین مۆڵیان داون. به به‌سیجه‌كان فه‌رمان دراوه تا دره‌نگانی شه‌و كۆنترۆڵی جموجۆڵی خه‌ڵكی بكه‌ن‌و هه‌ر كه‌سێك رۆژانه كه‌سێك له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێوه بكا، 300 هه‌زار تمه‌ن خه‌ڵات ده‌كرێ. زۆربه‌ی جاش‌و به‌سیجه‌كان چه‌كدار كراون. كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له دووكه‌س قه‌ده‌غه‌یه. ماوه‌یه‌كه رێژیم جێگۆڕكێ به جاش‌و به‌سیجه‌كانی ناوچه‌و شاره‌كانی كوردستان ده‌كا، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا جاشه‌كانی مه‌هابادیان راگۆازتۆته پیرانشار‌و جاشه‌كانی پیرانشاریشیان هێناوه‌ته مه‌هاباد. هه‌روه‌ها ده‌بێ بگوترێ شاری ورمێ‌ش به‌توندی له ژێر چاوه‌ێری ئه‌منیه‌تی دایه‌و فه‌رمان دراوه تا رۆژی 24ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كان، جموجۆڵی خۆیان چه‌ند به‌رانبه‌ر بكه‌ن‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه پێش به داخرانی دوكان‌و بازاڕ له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا بگرن. پێویسته بگوترێ رێژیم ئه‌وساڵ ترسێكی زۆری لێ نیشتوه‌و به دانی ده‌یان به‌ڵێن، وه‌ك خه‌ڵات‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله به هێزه‌كانی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به‌ر به یادكردنه‌وه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ بگرێ. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵه‌كان له‌شاری سه‌قزه‌وه، له كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و شاره رایانگه‌یاندوه كه رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ دوكان‌و بازاڕه‌كان داده‌خه‌ن، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌رگریكردن له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵك سه‌ردانی هه‌موو دوكانه‌كانیان كردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر دوكانه‌كانیان داخه‌ن، ئه‌وا مۆڵه‌تنامه‌ی كاركردنیان لێ ده‌ستێننه‌وه. هه‌واڵه‌كان له سه‌قزه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی رێژیم له ئاماده‌باشی ته‌واو دان‌و جگه له هێزه چه‌كداره‌كان كه به نێو شاردا ده‌گه‌ڕێن، كه‌سانێك ده‌بینرێن كه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه لاوان ده‌پشكنن‌و جموجۆڵی خه‌ڵك ده‌خه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. |
كوردستان‌و كورد: له به‌ره‌به‌ری 19 ساڵه‌ی تیرۆری رێبه‌ری بلیمه‌تی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان، د.قاسملوو، رێژیم بارودۆخێكی پۆلیسی به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان دا سه‌پاندوه. به‌پێی هه‌واڵه‌كان له شاری مه‌هاباد