كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ـ ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا ... دیاری نه‌کراو
| كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ـ ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا | |||
كوردستان‌وكورد: كومیته‌ی ناوه‌ندی تازه هه‌ڵبژێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ـ ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی كۆنگره‌كه‌ی خۆیان راگه‌یاند. له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه به كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه(كۆنگره‌ی ریفۆرم) ناودێر كراوه،ناوی رێكخراوه‌كه‌یان له "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه" بۆ "كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" گۆڕیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مه‌به‌ستی شی¬كه‌نه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره دوێنێ چوارشه‌مه كومیته‌ی ناوه‌ندی تازه هه‌ڵبژێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له شاری سلیمانی كۆنفرانسێكی چاپه‌مه‌نیان سازدا كه ره‌زا كه‌عبی، فه‌ریبامحمدی‌و حوسێن شه‌به‌ق تێیدا به‌شدار بوون. له‌م كۆنفرانسه‌دا سه‌ره‌تا ره‌زا كه‌عبی باسێكی گشتی سه‌باره‌ت به هه‌لوومه‌رجی پێكهاتنی كۆنگره‌و ئاماده‌كارییه‌كان‌و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه چوونی كۆنگره پێشكه‌ش كرد‌و جه‌ختی له سه‌ر دێموكراتێك بوونی كه‌شی نێو كۆنگره كرده‌وه. ره‌زا كه‌عبی له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی¬دا باسی له گۆڕانكارییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵه له‌م كۆنگره‌یه‌دا كرد‌و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی وه‌كوو حیزبێكی سۆسیالیست‌و چه‌پی كوردستانی كه شان به‌شانی هێزه خه‌باتگێڕه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌وڵ بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، پێناسه‌كرد. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه چاپه‌مه‌نی¬یه‌دا به‌رێز كه‌عبی له وه‌ڵامی پرسیارێكی ماڵپه‌ری " كوردستان‌وكورد" دا هه‌ڵوێستی كۆنگره‌كه‌یانی سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند كه:" ئێمه هیچ مه‌رجێك یا پێش مه‌رجێكمان بۆ دانیشتن‌و دیالۆگ‌و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنه‌وه‌ی رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه نییه‌و له داهاتووش دا به‌م ئاراسته‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین،" ناوبرا‌و هه‌روه‌ها له درێژه‌دا جه‌ختی له سه‌ر پێوه‌ندی دۆستایه‌تی‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه خه‌باتكاره‌كانی كوردستان كرده‌وه. ![]() |
كوردستان‌وكورد: كومیته‌ی ناوه‌ندی تازه هه‌ڵبژێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ـ ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی كۆنگره‌كه‌ی خۆیان راگه‌یاند. له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه به كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه(كۆنگره‌ی ریفۆرم) ناودێر كراوه،