به یادی مامۆستا مه‌لا خدر دۆڵه‌گه‌رمی ... دیاری نه‌کراو
| به یادی مامۆستا مه‌لا خدر دۆڵه‌گه‌رمی | |||
جه‌عفه‌ر حاميدی"مانگێک به‌ر له ئێستا ئا له‌م کاته‌دا" مانگێک به‌ر له ئێستا، دره‌نگانی شه‌و هات و له گه‌ڵ ماڵ و منداڵ چوینه جێگاوه، به ده‌نگی زه‌نگی ته‌له‌فونی کچه‌که‌م،میدیا،له شیرینی خه‌وی پێش کاری به‌یانی زووی رۆژی داهاتو، وه‌خه‌به‌ر هاتم؛ کێ یه به‌م نیوه شه‌وه زه‌نگ لێده‌دا؟ چ ڕوویداوه؟ به‌ده‌م ئه‌م بیرانه‌وه شڵه‌ژاوو، به په‌رۆش بیرم له هه‌ر شتێک ده‌کرده‌وه که ڕووی دابێ. میدیای کچم به دڵپری هات و، له درگای ديوی نووستنی ئێمه‌ی دا‌و گوتی بابه ئاره‌زوویه! ئاره‌زوو میدیا؟ به‌ڵێ ئاره‌زوویه، ده‌گری! ته‌له‌فونه‌که‌م لێوه‌رگرت و، پرسیم چی بووه؟ ده‌نگه ئاشنا‌و ئارامه‌که‌ی ئاره، شه‌که‌تی گریان بوو:کاک جه‌عفه‌ر چیمان لێ ده‌که‌ی بابم! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوت و خامۆش بوو، ده‌نگی جگه‌ر گۆشه‌ی هاوڕێی گیانی گیانیم کاک مه‌لا خدر؛ ئاره‌زوو؛ سه‌رسامی کردم، حه‌په‌سام، په‌شۆکام ، خوایه نه‌که‌ی، ئه‌م برایه‌م لێ دوور نه‌خه‌یه‌وه، عه‌سه‌به‌کانی سه‌رم وه‌ک گڵۆڵه‌ی ئاڵمه‌چێری ماشێن، تێکه‌وه ده‌گلان و، سه‌ری لێ قورس ده‌کردم، هیچم بۆ نه‌گوترا ئه‌وه نه‌بێ که‌بڵێم : ئه‌وه هاتم ئاره‌گیان! له کوێن؟ له نه‌خۆشخانه؛ ته‌له‌فونم داناوه؛ سوغرا،له سه‌ر جێگاکه‌ی هه‌ستابوو، به ده‌نگێکی کڕو پڕله ماته‌م گوتی جه‌عفه‌ر؛ چی بووه؟ مامۆستا چی لێهاتووه؟ گوتم نازانم؛ ئاره ده‌گری؛ هه‌ستن با بڕۆین؛ بێ یه‌ک و دوو لێکردن، خۆمان پێچاوه‌و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه وه‌ڕێ که‌وتین. شه‌و دره‌نگه دنیا خامۆشه، بیر‌و هۆشم هه‌ر له لای مامۆستایه و به‌س، ماشێن له بن پێم‌دا ده‌رده‌چێ وئێمه‌ش چرکه‌ژمێری ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه! خۆشه‌ویستێکمان؛ ناسر، به دایم هانی ده‌داین زوو بگه‌ینێ، ده‌نا: ده‌ناچی؟ ده‌نا؟ ناسر: بڵێ بزانم وه‌زعی مامۆستا چۆنه؟ له حاڵی خۆی دایه؛ به هه‌ناسه‌بڕکان له پارکی ماشێنه‌کان وه‌ده‌رکه‌وتین. ساختمانه به‌رزه‌کان به سه‌رماندا ده‌شکانه‌وه، موزایک و ئاسفاڵت و زیخ و چه‌وی ناو مه‌یدانی نه‌خۆشخانه به سیڕه‌و خڕه‌و خرمه له گه‌ڵ بنی که‌وشه‌کانمان له به‌ربه‌ره‌کانی دا بوون. چووینه ژوور، یه‌ک به پێپلیکان و یه‌ک به ئاسانسۆڕدا سه‌رکه‌وتین، چووینه ته‌به‌قه له پێشدا ناسراوه‌که، کۆڕی دۆستان وکه‌سان ونزیکان که به ژوماره که‌م نه‌بوون، له کۆریدۆر، به‌ر ده‌م ژووری نیشته‌جێبوونی مامۆستا و له ده‌وری ته‌ختی مامۆستا ئاپۆرایان به‌ستبوو، جگه‌ر کۆشه‌کان ده‌گریان، نۆبه‌ی ئێمه‌بوو بچێنه به‌ره‌وه، ده‌ره‌تانمان په‌یدا کرد و، که‌یشتینه مه‌به‌ست، گه‌یشتینه ئازیزه‌که‌مان، گه‌یشتینه لای هاوڕێی گیانی گیانیم کاک مه‌لا خدر؛ کات چه‌ند خوله‌کێکی ده‌ویست بۆ 12 ی شه‌وی4 له سه‌ر 5ی مانگی شه‌شی 2008 زاینی، یه‌ک چاو غه‌مگین، یه‌کی تر دڵ به‌کۆڵ، ئه‌وانی دیکه ده‌روون له سووتان بوون، ئاهی ده‌روون و ئه‌سرینی چاوانی ئاپۆرای قه‌وم و خێش و دۆستان و، سۆزی گریانی جگه‌ر گۆشه‌کان و شه‌ریکه ژیانی میهره‌بانی هه‌ر هه‌موو ده‌ورووبه‌ری شوێنه‌که‌ی ته‌نی بوو؛ جه‌سته‌ی هاوڕێم لاواز، ئارام، بێ ده‌نگ، چاوه‌ڕوان، به‌ڵام نه‌ترس له سه‌ر گازه‌رای پشت ڕاکشابوو. ده‌ستی به‌نیشانه‌ی پاکی و بێ مینه‌تی له سه‌ر له‌په‌کانی به ڕووی دۆشه‌گه‌که‌ی دا ڕاکشابوون. سه‌راسه‌ری له‌شی به ئاسووده‌یی ته‌واوه‌وه میچی دیوه‌که‌و له‌وێشڕا عاسمانی بێ کۆتایی له ئامێز گرتبوو، سه‌ری به لای چه‌ند ئازیزێکی ئیشاڕه گرتبوو، مسکێن، بێ ڕیا وبێ ته‌مه‌لوق، ئارام، ئارام نه‌فه‌سی لێده‌دا،چاوه‌کانی هه‌ر وه‌ک جاران ورد ده‌یڕوانی به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان، تیشکی کزتر ببوو. داوام له جگه‌ر گۆشه‌و خزمان کرد نه‌گرین؛ با رووحی عازاب نه‌کێشێ، هه‌موو تا توانییان بێده‌نگ بوون؛ ده‌ستی چه‌پیم که چه‌ند خوله‌کێک بوو له نێو ده‌سته‌کانم دابوو، هه‌ڵگڵۆفی، ده‌ستم به سه‌ر داهێنا؛ کاکه! کاکه! با‌نگم کرد. بێ سه‌بر ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌بووم ئاوڕبداته‌وه لام؛ کاکه! کاکه؛ به ئارامی به‌ڵام بێپسانه‌وه ئیلتیماسم لێده‌کرد، ئاوڕی داوه؛ چاوی له چاوه‌کانم کرد، ئومێدێکم که‌وته‌وه به‌ر دڵ به‌ڵام خۆم فریوده‌دا؛ ئه‌وه ئاخرین ماڵئاویی کاکه بوو، پرستاره‌که‌ش که‌وته قسه و گوتی: ئه‌وه عادی یه، ئێستا دێته‌وه سه‌رحاڵ. یه‌کێک له جگه‌ر گۆشه‌کانی: ئاسۆ هاته لام وگوتی با مهابادی بۆ بگرم؛ مهاباد، جگه‌ر گۆشه‌ی یه‌که‌مینی کاکه یه. ته‌له‌فون که‌وته قسان، مهاباد یه‌ک ته‌ڕه‌فه به ده‌نگی بڵیند له گه‌ڵ بابه ئاخه‌وت، چه‌ن چرکه ساتێکی تریش رۆیشت، ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که ته‌فونه‌که کۆتایی پێ بێ. نه‌بزی ده‌ستی چه‌پی که له نێو ده‌سته‌کانم دابوو، گه‌یشته بن 50،جارێکی تریش نه‌بزیم گرته‌وه، دوکتورێکی ژن له لاشانی ئێمه‌وه راوه‌ستابوو، به چاو یه‌کترمان حاڵیکرد که کار ته‌واوه، دوکتوره‌که‌ش هه‌ر وه‌ک ئێمه چاوه‌ڕوان مابۆوه، پرستاره‌که، سه‌رگه‌رمی ئه‌رکی دڵسۆزانه‌ی خۆی بوو، لاسه‌ری کاکه‌ی به ده‌ستێک و ده‌سماڵکاغه‌زی لا ده‌موو چاوی کاکه‌ی به ده‌سته‌که‌ی دیکه‌یه‌وه بوو. نه‌بز گه‌یشته 40،35 لێدانی دڵی ورده‌ورده که‌متربووه. دوکتور که تازه ده‌ستی داشوتبوو، به ئاسپایی گوتی ، ته‌واو. كاکه، بێ ترس، به کاووخۆ هه‌ر وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌ی خۆی بوو، بێ ئه‌وه له‌شی پاک و بێگرد و پڕ له هه‌ستی دڵسۆزی و کوردایه‌تی ته‌کانێک بخوا، ئاسووده وه‌ک دنیایه‌ک له وره وتوانای مه‌عنه‌وی به حه‌ریری دۆشه‌گی ته‌خته‌که‌یه‌وه شقڵ ببوو، چڵدانی ڕه‌گ، لێدانی دڵ، وردبینی چاو، هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌و هه‌موو جه‌سته‌ی که‌وتنه خه‌وێکی ئارامه‌وه. خۆم نه‌گرت، گوتم کاکه ته‌واو،کاکه بۆ ئه‌به‌د خه‌وی لێکه‌وت! هه‌موو ده‌گریاین جیا له جه‌سته‌ی به مقاوه‌مه‌ت وبه‌توانای کاکه نه‌بێ، له نێو ئێمه دا هه‌ر کاکه بوو، ئاسووده بوو. به‌م جۆره شۆڕشگێڕێک، خه‌باتکارێک، کوردپه‌روه‌رێک، نه‌سره‌وتوویه‌ک، بێباکێک، رێبوارێکی ڕێگای کوردایه‌تی، ڕێبه‌رێکی به‌وه‌جی مه‌یدانی تێکۆشانی گه‌ل، دادوه‌رێکی دڵ پڕ له هیوای سه‌رکه‌وتن، دۆستێکی به‌وه‌فای، نزیکانی، مامۆستایه‌کی به‌ته‌واو مانای پرس و خواسه کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیه‌کان، سه‌رپرستێکی تابڵێی دێمۆکڕاتی بنه‌ماڵه‌و دڵسۆز‌و ئه‌ندامێکی هه‌ره دڵسۆزی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزبی دێمۆکرات له ئاواره‌یی دا و، به بێ ئه‌وه ئازادی گه‌له‌که‌ی به چاو ببینێ، سه‌ری نایه‌وه‌و ماڵئاوایی لێ‌کردین! مامۆستا مه‌لا خدری دۆڵه‌گه‌رمی، ئه‌و ئینسانه پاکه بوو، که به جوانترین شێوه‌و به پاکترین ره‌وشتی ئینسانییه‌وه، له نێو ماندا ژیا. ئه‌و له دارا بوونی هۆش و زه‌کاوه‌ت، په‌ند وئه‌نده‌رز، بزه‌و شادی له رێکی ده‌وڵه‌مه‌ندترینی ئینسانکانی سه‌رده‌می خۆی بوو. گومان له‌وه‌دا نییه که داستانی سه‌ربه‌رزی وخه‌باتکاری و نه‌سره‌وتوویی ئه‌م مرۆڤه هه‌ڵکه‌وتووه، سینه به سینه ده‌ڕواو هه‌ر له بیرویادی مرۆڤه به ویژدانه‌کان دا ده‌مێنێته‌وه. مه‌لا خدر به‌ر له ڕۆیشتنی چۆکی به هه‌موو داب و نه‌ریتێکی دزێو‌و ناحه‌ز‌دا دا. مه‌لا خدری مه‌جلیس خۆش و به ئه‌زموون له سه‌ر هه‌موو شتێک ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانی که خه‌ڵکی لێوه فێر ببێ. مه‌لا خدر، کۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌وشت جوان وله سه‌ر دڵان بوو. نه پیر، نه لاو، نه مه‌سله‌کی ونه غه‌یره مه‌سله‌کی، که‌س له دیداری تێر نه‌ده‌بوو. شه‌ودانیشتنه‌کانی مامۆستا مه‌لا خدر هه‌ر هه‌مووی وه‌ک مانگه شه‌وی، شه‌وی چارده ده‌دره‌وشانه‌وه، مه‌جلیسی رۆژانه‌ی مامۆستا، قه‌ت ماندوویی و بێزاری به خۆوه نه‌ده‌بینی. مه‌ردی هه‌مه فه‌ن حه‌ریف وهاوڕێی هاوڕازی دڵان بوو مامۆستا. ئه‌و مه‌تانه‌ته، سه‌برو حه‌وسه‌له‌و بورده‌بارییه که له‌و ئینسانه به‌دی ده‌کرا به ئاسانی له لای خه‌ڵکی ئاسایی وه‌گیر نه‌ده‌که‌وت. له باس وبۆچوون دا ده‌مار گرژی و ته‌عه‌سوب ڕووی نه‌ده‌کرده مامۆستا؛ ئه‌و قسه‌ی خۆی ده‌گوت، بۆ چوونی خۆی ڕاده‌گه‌یاند، گوێی له قسه‌ی تۆش ده‌گرت، به‌ڵام هه‌ر گیز ئیسراری ئه‌وه‌ی نه‌بوو، هه‌ر چی ئه‌و ده‌یڵێ ده‌بێ به قسه‌ی بکرێ. بێ منه‌ت بوو له هه‌موو که‌س. دڵسۆز بوو بۆ هه‌موو لایه‌ک. له لۆمه، ته‌شه‌ر، ریا‌و ته‌زویر دووری ده‌کرد. ....... ڕووحت شاد مامۆستا، ڕووحت شاد کاکی به‌وه‌ج! جه‌عفه‌ر حامیدی شه‌وی 4 له سه‌ر 5ی مانگی حه‌وتی 2008 ی ز اینی |
جه‌عفه‌ر حاميدی