دوای تێپه‌ڕبوونی پتر له ده رۆژ، ئیتلاعات هه‌روا ده‌ستی به سه‌ر ته‌رمی شێخ غه‌ریب دا گرتووه ... دیاری نه‌کراو
دوای تێپه‌ڕبوونی پتر له ده رۆژ، ئیتلاعات هه‌روا ده‌ستی به سه‌ر ته‌رمی شێخ غه‌ریب دا گرتووه
2008 07 06 - 22:37
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ده رۆژ به سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی شاری سه‌قز که تێیدا چالاکی سیاسی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی گیانی له ده‌ستدا و رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی که‌ماڵ شه‌ریفی ده‌سبه‌سه‌ر کرا، کۆماری ئیسلامی هه‌ر وا ده‌ستی به سه‌ر ته‌رمی شێخ غه‌ریب دا گرتووه و هاوکات ئاماده نییه ده‌رفه‌تی هیچ دیدار و چاوپێکه‌وتنێک به که‌ماڵ شه‌ریفی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزیک له بنه‌ماڵه‌ی شێخ غه‌ریب له پێوه‌ندیه‌کدا به بۆرۆژهه‌ڵاتی راگه‌یاند که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی، خزم و که‌سه‌کانی ناوبراو چه‌ندین جار سه‌ردانی شوێنه جۆراوجۆره‌کانی حکومه‌تیان له شاری سه‌قز کردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره نه ئاماده‌ن ته‌رمه‌که‌ی بده‌نه‌وه و نه هیچ زانیاریه‌کیش له‌م باره‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نن.
له لایه‌کی تره‌وه به پێی زانیاریه‌کانی بۆرۆژهه‌ڵات، به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له دۆخی کوڕه‌که‌یان، بنه‌ماڵه‌ی که‌ماڵ شه‌ریفی سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌یان کردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ئیتلاعات ئاماده نه‌بوون هیچ زانیاریه‌ک له‌م باره‌وه رابگه‌یه‌نن و ته‌نیا پێیان وتوون که که‌ماڵ جارێ له لای ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه.
هاوکات ماڵپه‌ڕی چل‌چه‌مه له هه‌واڵێکدا رایگه‌یاند که کرێکارێکی نانه‌واخانه به ناوی "سه‌یدعه‌تا حسه‌ینی" که له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رووداوی 5 ی پووشپه‌ڕی گه‌ره‌کی به‌ردبڕان ده‌سبه‌سه‌رو بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ له گرتووخانه‌ی شاری سنه‌دا بوو رێکه‌وتی 13 ی پووشپه‌ڕی 87 به بارمته‌یه‌کی "چل میلیۆن تمه‌نی" ئازادکرا.