رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی ... دیاری نه‌کراو
عه‌بدوڵڵا بههرامیپهرهگرتنی ئه‌م شێوازه له خه‌بات یه‌كه‌م ده‌ربازبوونه له‌و شێوازه پڕ له توندوتیژییانه‌ی خه‌بات كه ده‌سه‌ڵاته داپڵوسێنه‌ر‌و چه‌وسێنه‌ره‌كانی تاران به سه‌ر كوردیان دا سه‌پاند بوو و دووه‌م به پاڵپشتێكی گه‌وره‌ش بۆ شێوازه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات ده‌ژمێردرێ‌و سێیه‌م یه‌كێك له نیشانه هه‌ره زه‌ق‌و به‌ر چاوه‌كانی گه‌شه‌ی وشیاریی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دایه . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شێكی داخراو و پڕ له فشار‌و سه‌ركوت ئێستاكه‌ش باڵی به سه‌ر فه‌زای سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا كێشاوه، ده‌توانین بڵێین شێوازێك له خه‌بات ئه‌مرۆكه خه‌ریكی جێگیربوون‌و گشتگیربوونه كه له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی دا پێناسه ده‌كرێ. ئه‌م شێوازه له خه‌بات كه یه‌كێك له هه‌ره پێشكه‌وتووانه‌ترین شێوازه‌كانی خه‌باته له ئاكامی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی دا سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چالاكڤانانی ئه‌م بواره رۆژانه رووبه‌رووی سه‌ركوت‌و فشاری دڕندانه‌ی داموده‌زگا داپڵوسێنه‌ره‌كانی رێژیم و ته‌نانه‌ت قورسترین سزاكان‌و گیان به‌خت كردنیش ده‌بنه‌وه، له‌خه‌بات به‌رده‌وامن‌و ئه‌م شێوازه له خه‌بات هه‌روا له په‌ره‌گرتن دایه. كورته ئاوڕێك له نێوه‌رۆكی ئامانج‌و داخوازییه‌كانی چالاكانی ئه‌م بواره به‌روونی ده‌ری ده‌خا كه ئه‌م شێوازه له خه‌بات ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك داخوازی پیشه‌یی و سینفییه به‌ڵام ئامانج‌و داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییدا خوازه‌كانی پێك دێنێ. گرنگیی سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌ی ئه‌م شێوازه له خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی كودستان له لایه‌ك بۆ كاریگه‌ریی به‌ربڵاوی ئه‌م شێوازه له خه‌بات‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ نائاماده‌یی ئه‌م شێوازه‌ی خه‌بات له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه له‌م باره‌یه‌وه به‌كورتی ده‌توانم بڵێم كه په‌ره‌گرتنی ئه‌م شێوازه له خه‌بات یه‌كه‌م ده‌ربازبوونه له‌و شێوازه پڕ له توندوتیژییانه‌ی خه‌بات كه ده‌سه‌ڵاته داپڵوسێنه‌ر‌و چه‌وسێنه‌ره‌كانی تاران به سه‌ر كوردیان دا سه‌پاند بوو و دووه‌م به پاڵپشتێكی گه‌وره‌ش بۆ شێوازه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات ده‌ژمێردرێ‌و سێیه‌م یه‌كێك له نیشانه هه‌ره زه‌ق‌و به‌ر چاوه‌كانی گه‌شه‌ی وشیاریی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دایه. په‌ره‌گرتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌گه‌رچی به خاڵێكی پۆزه‌تیڤی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگایخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵا تی كوردستان ده‌ژمێردرێ به‌ڵام ئه‌م شێوازه له خه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ببێته شێوازێكی گشتگیر‌و گۆڕانخولقێن پێویسته هه‌م له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رانی ئه‌م بواره هه‌میش له‌لایه‌ن حیزب‌و رێكخراوه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌وه گرنگیی زۆر زیاتری پێ بدرێ‌و چه‌ندی ده‌كرێ به‌هێز بكرێ. چونكه به‌هێز بوونی ئه‌م شێوازه له خه‌بات بوارێكی له‌بار بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خۆش ده‌كا. دیاره كه باس له چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌م خه‌باته مه‌ده‌نییه ئه‌مرۆكه له گۆڕێ دایه ده‌كه‌ین، ئه‌م دووخاڵه سه‌ره‌كییه‌شمان له‌به‌ر چاوه: یه‌كه‌م ئه‌وه كه هه‌م له ئاستی ئێران‌و به تایبه‌تییش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌ك هه‌ر هیچ ده‌ره‌تانێكی قانوونی بۆ تێكۆشانی مه‌ده‌نی نیه، به‌ڵكوو هه‌ر وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێ‌كرا چالاكانی ئه‌م مه‌یدانه له‌گه‌ڵ قورسترین گوشاره‌كان‌و به‌ربڵاوترین ئاستی سه‌ركوت دا به‌ره‌وروون و دووه‌م ئه‌مه كه به‌هۆی ئه‌م بارودوخه نائاسایی‌و ئه‌منییه‌تییه‌ی له كوردستان دا زاڵ بووه، ئه‌زموونی ئه‌م شێوازه له خه‌بات‌و چالاكی زۆر كه‌مه. به سه‌رنجدان به كۆی ئه‌م شتانه‌ی له م باره‌یه‌وه گوتران ده‌كرێ بێژین ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ده‌سكه‌وته‌كانی به ده‌سكه‌تێك بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و مافخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ژمێردرێن له سیاسه‌تی سه‌ركوتی رێژیمیش هه‌ره‌شه‌یه له‌چالاكانی ئه‌م بواره‌و هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سكه‌وته. بۆیه پاراستنی ئه‌م شێوازه‌ی خه‌بات‌و گه‌شه‌پێدانی به واتای پاشه‌كشه‌ی زیاتری رێژیمی ئیسلامی‌و داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانیه‌تی. |
عه‌بدوڵڵا به‌هرامی