ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كووشه‌نده دایه ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه ده‌ست "كوردستان‌و كورد" كه‌وتوه، كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان له پیلانێكی نوێی خۆیاندا له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی ژه‌هراوی كووشه‌نده دان. ئه‌م پیلانه‌ش پاش ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێ كه دوو هاووڵاتی له‌لایه‌ن كه‌سێكی سه‌ر به ئیتلاعاته‌وه ده‌رزی بارگاوی به ڤایرۆسێكی كووشه‌نده‌یان لێ ده‌درێ. تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه دوو كه‌سه‌كه له نه‌خۆشخانه كه‌وتوون‌و تا ئێستا جۆری ڤایرۆسكه بۆ رای گشتی ئاشكرا نه‌بووه. به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی "كوردستان‌و كورد" پاش روودانی ئه‌م حاڵه‌ته فه‌رمانداری شاری بۆكان ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌و فه‌رمانداریش هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیتلاعات كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پاش كۆبوونه‌وه‌كه به ته‌واوی بێده‌نگی لێ ده‌كاو تا ئێستا ئاماده نه‌بووه له‌م باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك بۆ رای گشتی ئاشكرا بكا. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه "كوردستان‌و كورد" پێوه‌ندی به چه‌ند هاووڵاتییه‌كی بۆكانییه‌وه گرت‌و ئه‌وان باسی نیگه‌رانی دانیشتووانی بۆكانیان له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه سه‌ندنی ڤایرۆسی كووشه‌نده‌دا كرد. به‌وته‌ی ئه‌و چه‌ند هاووڵاتییه دانیشتووانی شاری بۆكان به گومانه‌وه له بێده‌نگی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌ڕوانن‌و شایانی باسه نیگه‌رانییه‌كان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی حاڵه‌تێكی هاوشێوه له حه‌وتووی رابردوو له ناوچه‌ی سائین قه‌ڵا زیادی كردوه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه حه‌وتووی رابردوو له ئاوایی "باخی خواروو" سه‌ر به ناوچه‌ی سائین قه‌ڵا ژن‌و مه‌لایه‌كی سه‌ر به ئیتلاعات ده‌رزییه‌كی ڤایرۆساوی له مێرمنداڵێكی كچ به ناوی دڵشاد عوسمانی ده‌ده‌ن كه تا ئێستا جۆری ئه‌و ڤایرۆسه‌كه ئاشكرا نه‌بووه. |
كوردستان‌و كورد: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه ده‌ست "كوردستان‌و كورد" كه‌وتوه، كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان له پیلانێكی نوێی خۆیاندا له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی ژه‌هراوی