وه‌ختێک ره‌حیم ره‌شیدی ده‌بێ به دمڕاست ... دیاری نه‌کراو
وه‌ختێک ره‌حیم ره‌شیدی ده‌بێ به دمڕاست
2008 07 02 - 19:17
میوانی کورتبێژی بۆرۆژهه‌ڵات
.له سابڵاغێ ڕا به‌ره‌و گه‌رمێنێ وه‌ڕێ که‌وتبوم، به ڵکو باره چایه‌ک، سابونێک شتێک بکڕم و بژیوی ماوه‌یه‌کی منداڵه سه‌ر به کۆچکه‌کانم په‌یدا بکه‌م، له به‌ری گه‌رمێنێ به شه‌که‌تی گه‌یشتمه تاقه ماڵێک که به قه‌د‌ی به‌نده‌نێوه گیرسابۆوه. هه‌ر له دووره‌وه هاوارم کرد؛ ئه‌رێ ماڵێ میوانی ڕاده‌گرن؟ خاوه‌ن ماڵ زۆر به گه‌رمی وه‌ڵامی دامه‌وه؛ فه‌رموو میوان حه‌بیبی خودایه، فه‌رموو به‌خێر بیێ! وه‌ژور که‌وتم و ژن و مێردی خانه‌خوێش هه‌روا به دابی کورده‌واری میواندارییه‌کی باشیان لێکردم. وه‌لای سه‌رێ که‌وتبوم و له گه‌ڵ چا خواردنه‌وه قسانمان داده‌به‌ست که پیاوه‌که لێی پرسیم؛ ئه‌رێ عه‌یب نه‌بێ خه‌ڵکی کوێی؟ کوتم وه‌ڵا کاکه گیان خه‌ڵکی سابڵاغێم. ژنی خاوه‌ن ماڵ خێرا لێم قوشقی بوو، گوتی حه‌ک یاره‌بی به‌خێرێی، دا توخوڵا بڕێکمان باسی سابڵاغێ بۆ بکه بزانم سابڵاغه که مان چی لێ هاتۆ! پیاوه‌که‌ش هه‌ر خێرا قسه‌ی بۆ ئه‌ستانده‌وه و گوتی؛ کاکه گیان خێزانم سابڵاغییه و له مێژیشه خه‌به‌رێکی وای له سابڵاغێ نه‌بیستۆ! خۆ له‌و به نده‌نه‌ی مه‌گین به هه‌ڵکه‌وت میوانێک یان ڕێبوارێک روومان تێبکا ده‌نا بۆ دانه وێڵه و شتی واش ئه‌وه ده‌چینه قه‌ڵادزێ و لێروکانی نیزیکه. ئه‌منیش به کاوه خۆ باسی پانبوونه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان و گه‌وه‌ره بوونه‌وه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی سابڵاغم بۆ ده‌کرد و سه‌ره‌نجام هاتمه سه‌ر بارودۆخی ئیداریی شار و ده‌نێو قسان دا کوتم فڵانه که‌سیش حاکمی تازه‌ی شاره. ژنه گرم چه‌پۆکێکی به خۆی دادا و گوتی په ککووو! په ککو له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی! زۆرم پێ سه‌یر بوو؛ ئه‌و ژنه بوای لێهات و حاکم له کوێ ده‌ناسێ؟! پرسیم؛ خوشکێ چ بۆ؟ ڕۆژی ڕه‌شی چی؟ ئه‌و په‌کو په‌کویه‌ت له چێ؟ پیاوه‌که کوتی؛ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێی بۆته حاکمی تازه‌ی شاری سابڵاغێ، برای خیزانمه. رووم ده ژنه کرد و کوتم جا په‌کووی بۆ چێ، پیاو ده‌بێ خوڵا خوڵای بێ که‌سی خۆی ئه‌وه‌نده کاربه‌ده‌ست بێ، ماڵت نه‌شێوێ. ژنه به دڵێکی پڕ له غه‌مه‌وه گوتی؛ کوڕه کاکه برای خۆمه و ده‌یناسم، وا دیاره سابڵاغه‌که‌مان که سی وای تێدا نه‌ماوه که برای من بۆته حاکمی! په‌ککوو په‌ککوو ...
جا خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، ئه‌و به‌سه‌رهاته راست له ئێمه‌ومانان قه‌وماوه. کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی بۆته ڕوناکبیر و دمڕاست و سیاسه‌تمه دار!
ئه‌ڕێ ئه‌و حیزبه که‌سی تێدا نه‌ماوه؟!
دێمه‌وه...