دار له کورد و پواز له کورد ... دیاری نه‌کراو
دار له کورد و پواز له کورد
2008 07 01 - 23:59
(نامه‌یه‌کی کراوه بۆ رێبه‌رایه‌تی حدکا)
باوکی جوتیار
وته سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی کادرێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌ویش له به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆی فارسی ده‌نگی ئامریکادا، جارێکی تر ناوی حدکای به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ کردۆته‌وه به سه‌ردێڕی هه‌واڵه تاڵه‌کانی رۆژ. سووکایه‌تیکردن به تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و شوبهاندنی به کاری تیرۆریستان، کارێکی ئه‌وه‌نده قێزه‌ون و ناپه‌سه‌نده که پاساوی هیچ بێدنگییه‌ک هه‌ڵ ناگرێت. رووداوی دڵته‌زێنی که‌شفبوونی تیمێک پێشمه‌رگه، که بوو به هۆی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و به به‌دیلگیرانی دوو که‌سی تر، دووپاتبووونه‌وه‌ی دڵته‌زێنی ئه‌و کاره‌ساته‌یه که سی ساڵه به سه‌ر تێکۆشه‌رانی ره‌نجدیتووی کورستان‌دا دێت و، مێژووی هاوچه‌رخی کورد به گشتی و تێکۆشه‌رانی رێگای ئازدی له حیزبی دێموکرات‌دا هه‌رده‌م به حورمه‌ته‌وه یادیان لێکردۆته‌وه. به‌کاری تیرۆریستی شوبهاندنی جه‌وله‌ی تێکۆشه‌رانی بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگیی دێموکرات، یان نیشانه‌ی نامۆبوونی دڵته‌زێنی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران به رابردوووی خوێناوی و جێگای رێزی ئه‌و حیزبه‌یه - که خۆی به‌رهه‌می گیانبازیی شێخ غه‌ریبه‌کان و که‌ماڵی شه‌ریفییه‌کانی رابردووی حیزبه - یان ئه‌وه‌تا نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئانارشیزمێک به سه‌ر ئه‌خلاقی سیاسیی له‌و حیزبه دایه.
وته‌ی کادرێکی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، ره‌حیمی ره‌شیدی، ئه‌ویش له کاناڵێکی راگه‌یاندنی فارسیزمانه‌وه، ناشێ کارێکی بێ به‌رنامه و له پێشدا خه‌تپێدراو نه‌بووبێت. ئه‌وه ئیتر ئه‌رکی حیزب و به‌رپرسانی ئه‌و کادره‌ی به‌شی راگه‌یاندنی حدکایه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه بسه‌لمێنن. بۆچوونه "رۆشنگه‌رانه"کانی ره‌حیمی ره‌شیدی له به‌رنامه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه و- روو له هه‌موو گوێگر و بینه‌رێکی فارسی زان - شتێک نین که بڵێین به چرپه و له بێده‌نگه‌دا کراون. تیشک تیڤی خۆش بێت، بیچمی ئه‌و کادره‌ی حدکا بۆ بینه‌رانی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه ئاشنایه و، هه‌ڵوێسته‌باوه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ش ئه‌وی نه‌ک وه‌ک "تافته جدا بافته" به‌ڵکو رێک وه‌ک یه‌کێک له ده‌مڕاسته‌کانی باڵی توندڕه‌وی نێو حدکا به بیروڕای گشتی ناساندووه.
له راستیدا هه‌رچه‌ند بۆ چوونه‌کانی ئه‌و "منداڵه ده‌ستپه‌روه‌رده"یه‌ی باڵی توندڕه‌وی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا و تا ئه‌و جییه‌ی پێوه‌ندی به شکاندن و سووککردنی ئه‌و که‌س و حیزبانه‌وه هه‌یه که حدکا وه‌ک ره‌قیب سه‌یریان ده‌کا، شتێکی تازه‌یان تێدا نیه، به‌ڵام به‌زاندنی هێڵه‌سووره‌کانی ئه‌مجاره ژێرپرسیارخستنی "شه‌لم کوێرم، ناپارێزمانه"ی کۆمه‌ڵێک به‌ها و پرێنسیپن که تا ئێستاش به‌شی هه‌ره زۆری به‌دنه و دۆست و لایه‌نگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش، خۆیانی لێ به‌خاوه‌ن ده‌زانن. به واتایه‌کی تر، ده‌بێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئێمه و بۆ بیروڕای گشتیی روون بکاته‌وه که ئایا رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ش حزووری پێشمه‌رگه و چالاکیی سیاسیی پێشمه‌رگه له ناوخۆی کوردستان‌دا به زیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیی کودستان ده‌زانێت؟ ئایا حدکا بڕیاری داوه که نه‌بێت به به‌شێک له‌و "جو بسیار کاذب و دروغین"ه‌ی ره‌حیمی ره‌شیدی باسی ده‌کا و هیچ کادر و پێشمه‌رگه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت بۆ چالاکیی سیاسیش نه‌نێرێته‌وه بۆ ناوخۆی کوردستان؟ ئایا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش چوونه‌وه‌ی نهێنیی تیمێکی سیاسی ته‌شکیلاتی بۆ ناوخۆی کوردستان به هاوته‌ریب له گه‌ڵ تیرۆریسم و توندوتیژی ده‌زانێ؟ ئایا له خوێن گه‌وزین یان به‌دیلگیرانی پێشمه‌رگه تیرۆریسمه؟ وه‌ڵامی کادری راگه‌یاندن، بێژه‌ری هه‌واڵ و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه له کاناڵی تیشک بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه پۆزه‌تیڤه. له‌و نێوه‌دا ده‌بێ ئیتر، ته‌کلیفی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئه‌و کادره‌ی به‌شی راگه‌یاندن بۆ جه‌ماوری خه‌ڵکی دڵ برینداری کوردستان و دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات روون ببێته‌وه: ئایا ئه‌و کادره‌ی به‌شی راگه‌یاندنی حدکا له ڕووی نه‌زانینه‌وه ئه‌و قسانه‌ی کردوون؟ ده‌بێ روون ببێته‌وه. ئایا ئه‌و قسانه ته‌عبیر له بۆچوونی حدکا ده‌کا؟ ده‌بێ روون بکرێته‌وه. له هه‌مووشی گرینگتر ئه‌وه‌یه که بزانین ئایا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له باری سیاسی و ئه‌خلاقییه‌وه، چ هه‌ڵوێستێکی ره‌سمی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی راشکاوی کادرێکی خۆی وه‌رده‌گرێت، له کاتێکدا که ئه‌و کادره نموونه‌ی به‌شێکی زۆر له شانازییه‌کانی هه‌موو مێژووی خوێناویی ئه‌و حیزبه له کاناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیی فارسی زمانه‌وه سووک و هه‌رزان فرۆش ده‌کا؟ ئایا رێبه‌رایه‌تی حدکا له ئاست نرخ و بایه‌خه خوێناوییه‌کانی رابردووی حیزبی دێموکرات‌دا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌کا؟ ده‌بێ روون بکرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت، که‌سایه‌تیی مرۆڤ له پله‌ی یه‌که‌مدا به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌یه. ئێمه ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا به رابردوودا بخشێنین و بزانین حدکا له رابردوودا و بگره تا ئێستاش به چ شێوه‌یه‌ک مرۆڤی خۆی بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له ئاست ئه‌و که‌سانه گۆش ده‌کا که دانوویان له گه‌ڵ ئه‌و حیزبه ناکوڵێ، به ئاسانی ده‌گه‌ین به‌و ئاکامه‌ی که ره‌حیمی ره‌شیدییه‌کان – مادام "مۆره‌ی چێندراوی دوژمن" نه‌بن، ئه‌وا – قوربانیانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ن که پێی گۆش کراون. بۆیه سه‌ره‌ڕای هه‌موو بێزارییه‌ک له هه‌ڵوێستی ناجوامێرانه و دوژمنخۆشکه‌رانه‌ی گۆرین، دواجار ده‌بێ ئه‌و راستییه له به‌رچاو بگرین که "عه‌یبی منداڵ، عه‌یبی گه‌وره‌کانیه‌تی" و، هه‌ڵوێستی سیاسیی ره‌حیمه‌کانیش ئاکام و درێژه‌ی لۆژیکیی ئه‌و سیاسه‌ته نامه‌سئولانه‌یه که باڵی توندڕه‌وی نێو حدکا په‌یڕه‌وی ده‌کا. وه‌ختێک رێبه‌ریێکی حدکا موخالیفی خۆی به ئه‌لقاعیده بچوێنێت، لۆژیکییه که کادرێکی راگه‌یاندنیش تێکۆشانی ئه‌لقاعیده به تیرۆریسم بشوبهێنێت. گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێ و بچووک پێی تێ ده‌نێ.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه لێره‌دا باس له باڵی توندڕه‌وی نێو حدکا ده‌که‌ین، چونکه راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌ر دڵسۆزێکی راسته‌قینه‌ی حدکا و به‌گشتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی ئه‌و حیزبه خۆیان له ره‌فتاری کاڵفامانه و هه‌ڵوێستی نه‌یارپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و کادره "پێگه‌یشتووه"ی حیزب – و پێشقه‌ره‌وڵه مه‌کته‌بییه‌کانی - به دوور ده‌زانن. بۆیه بێده‌نگه‌لێکردنی رێبه‌رایه‌تیی حیزب له ئاست ئه‌و جه‌ساره‌ته گه‌وره‌یه‌ی ره‌حیم-نژاده‌کان، به‌ر له هه‌موو شتێک بێ موبالاتیه له ئاست ویژدانی جه‌معی و که‌رامه‌تی سیاسیی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرای کوردستانی ئێران، خۆی‌دا. با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین که بێده‌نگه کردن له ئاست گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی و سیاسی و ماڵی و تاد، هه‌تا ئێستا و هه‌رگیز جگه له زیان بۆ پرێستیژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆی، خێرێکی تری بۆ که‌س به‌دواوه نه‌بووه. ئێستاش، به کاری تیرۆریستی شوبهاندنی کاره‌ساتی شه‌هیدکردن و به‌دیلگرتنی نامرۆڤانه‌ی تێکۆشه‌رانی دێموکرات – جا گریمان له باڵی به‌رامبه‌ریشدا بووبن – ئه‌ویش رێک له کاتێکدا که هێشتا خه‌ڵکی برینداری کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی سه‌قزی خوێناوی به‌تایبه‌تی، له ماته‌م و نیگه‌رانی دان، په‌رده له رووی غودده‌یه‌کی سه‌ره‌تانی له هه‌ناوی ئه‌و حیزبه تێکۆشه‌ره‌دا، لاده‌دا. غودده‌یه‌ک که به‌رهه‌می ڤایر‌وسی "فۆندامێنتالیزمێکی مه‌عریفی" له نێو باڵی توندڕه‌وی حاکم به سه‌ر حدکا دایه.
بۆیه له جیی خۆی‌دایه که بۆ ئه‌وه‌ی چیدی "داری کورد به پوازی خۆی نه‌شكێ"، له‌و په‌ڕی دڵسۆزی و به هه‌ستێکی خاوێنه‌وه داوا له رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکه‌ین که راشکاوانه و – به زمانێکی دوور له گرێ و گۆل و تانه‌وتوانج - روو له بیروڕای گشتی، وێڕای داوای لێبوردن و هاوخه‌میکردن له گه‌ڵ خه‌ڵکی کورستان، قسه‌کانی ئه‌و ده‌مڕاسته نابه‌ر‌پرسه‌ی خۆی راست بکاته‌وه و ره‌خنه له هه‌ڵوێستی ئه‌و کادره‌ی به‌شی راگه‌یاندنی خۆی بگرێت و خۆی لێ بێبه‌ری بکات.
به‌بێ هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه، رێبه‌رایه‌تی حدکا ده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی دڵ‌برینداری کوردستان و بیروڕای گشتی بۆ قه‌زاوت و بڕیاردان له سه‌رخۆی به کراوه ده‌هێڵێته‌وه.