ساڵیادی مه‌رگی شه‌هید فه‌ردین سادقی ... دیاری نه‌کراو
ساڵیادی مه‌رگی شه‌هید فه‌ردین سادقی
2008 07 01 - 21:11
هێژا مه‌نگوڕ/ سویس
سالێک له‌مه‌و به‌ر فه‌ردین سادقی تێکۆشه‌ر و هونه‌رمه‌ند له روداوێکی هاتوچۆدا بۆ هه‌میشه چاوی له سه‌ر یه‌ک دانا و ماڵاوایی له دنیای رون کرد و داخی خسته سه‌ر دڵی هاورێیان و خۆشه‌ویستانی. من وه‌ک یه‌کێک له نزیکترین هاورێیانی فه‌ردین به پێویستم زانی که له سالیادی شه‌هید بونی دا چه‌ند دێرێک وه‌ک وه‌فاداری بۆ گیانی پاکی بنوسم و خوێنه‌رانیش زیاتر له گه‌ل که‌سایه‌تی ئه‌و لاوه به ئه‌مه‌ک و ماندو نه‌ناسه ئاشناتر بکه‌م.
فه‌رزین سادقی (فه‌ردین) خه‌لکی شاری دوژمن به‌زێنی سنه سالی 1381 هه‌تاوی په‌یوه‌ستی ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات بوو و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندونه‌ناس شانی دایه به‌ر خه‌بات و تێکۆشان و به‌وپه‌ری توانا و لێ هاتوییه‌وه ئه‌رکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له قالبی که‌سایه‌تیه‌کی هونه‌رمه‌ند ده‌ست پێ‌کرد. فه‌ردین به‌ر له‌وه‌ی که رۆژهه‌لاتی کوردستان به جێ بێڵێت و تێکه‌ڵی ریزه‌کانی پێشمه‌رگه بێت، له شاری سنه و تارانیش به هاوکاری دوستانی هونه‌رپه‌روه‌ری سنه و کوردانی تاران چالاکی هونه‌ری به‌رفره‌وانی هه‌بو. فه‌ردین هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنی بۆ نێو ریزه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی، باسی له تواناکانی خۆی له بواری هونه‌ری هه‌لپه‌رکێی ره‌سه‌نی کوردی کردبو و به‌و ئیمکاناته که‌مه‌ی که له‌به‌ر ده‌ست داب‌و، کۆمه‌لێک کچ و کوری له خۆ کۆ کردبۆوه و درێژه‌ی به کاره هونه‌ریه‌کانی داب‌و. (هه‌لبه‌ت من ئه‌و کات نه‌مده‌ناسی و له رۆژهه‌لاتی کوردستان بوم)... فه‌ردین وه‌ک ماموستایه‌ک ده‌ستی به راهێنانی لاوان کرد بۆ هه‌رچی باشتر به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکی هونه‌ریی و هه‌ر زوو تیپی
هه‌لپه‌رکێی رۆژهه‌لاتی دامه‌زراند و به به‌رێوه‌بردنی چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزوێنی له کاناله کوردیه‌کان، ناوبانگی له نێو کوردان‌دا ده‌نگی دایه‌وه... هونه‌ری فه‌ردینی روح سوک گیانی لاوانی وه‌سه‌ما ده‌خست و زۆر جار ده‌بیسترایه‌وه که منالانی کورد کاتێک فه‌ردینیان له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزوێن ده‌دیت ده‌یانکوت؛ دایه منیش وه‌ک فه‌ردین سه‌رچۆپی ده‌کێشم!؟ فه‌ردین مرۆڤێکی زۆر ساده‌و دلپاک بوو. هه‌رچی جارێک بیدیتبایه خۆشی له هاونشینی و هاورییه‌تی ئه‌و لاوه ده‌هات. باوه‌ری به خوڵقاندنی جوانی و شادی و خۆشی هه‌بوو. زیاتر له80 فۆرمی هه‌لپه‌رکێی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی وه‌ستایانه ده‌زانی. هه‌لپه‌رکێ له لای فه‌ردین ته‌نیا سه‌ما و به‌زم نه‌بو ، به‌لکو هێمایه‌ک له ژیان و ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌ک نان و به‌رخۆدان و هیوا به ژیان بوو. فه‌ردین بایخێکی زۆری به راهێنانی منالانی کورد بۆ فێر بوونی هونه‌ری هه‌لپه‌رکێ ده‌دا و چه‌ند تیپێکی هه‌لپه‌رکێی منالانیشی رێبه‌ری ده‌کرد. به هیممه‌ت و توانایی فه‌ردین فستیوالێکی فۆرمه جیا جیاکانی هه‌لپه‌رکێ له شاری کۆیه به‌رێوه‌چوو. هه‌روه‌ها فه‌ردین به‌رنامه‌و پرۆژه گه‌لێکی یه‌کجار زۆری هه‌بوو که به‌داخه‌وه رۆژگاری ره‌ش مه‌ودای پێنه‌داو فه‌ردینی له ناو دڵی خاکی پیرۆزی نیشتیمان شارده‌وه...
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی فه‌ردین به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجار به‌رفراوان و شایان به‌رێوه‌چوو. ته‌رمی فه‌ردین به نێو روباری فرمێسکی کوران و کچانی که‌مپه‌کانی حیزبی دێموکرات و شاری کۆیه دا به‌ره‌و گۆرستانی شه‌هیدان وه‌رێ که‌وت. له مراسمی پرسه‌ی فه‌ردین چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و هونه‌ری و حکومه‌تی به‌شدار بوون که هه‌ر کامیان به شێوه‌یه‌ک باسیان له که‌سایه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جوانه مه‌رگه ده‌کرد. مامۆستا عه‌بدوللا حه‌سه‌ن زاده وتی؛ له ته‌مه‌نی خۆم دا زۆر که‌م دیتومه لاوێک وه‌ک فه‌ردین به ته‌مه‌نی که‌می خۆی که 24 سال بوو، ئاوا نێوبانگ ده‌ربکات و خۆی بکاته خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌ی. کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار وتی؛ به‌داخه‌وه فه‌ردینمان له ده‌ست دا، فه‌ردین خۆشه‌ویستی هه‌مو هاوسه‌نگه‌ران بوو، فه‌ردین خۆشه‌ویستی مندالان بوو، فه‌ردین خۆشه‌ویستی هه‌مومان بوو. کورده عومه‌ر قایم‌مه‌قامی کۆیه له وتاره‌که‌ی خۆیدا وتی؛ ئه‌مرۆ شاری کۆیه، شاری حاجی قادر و دلدار و خاڵه تایر، تاساوه و سه‌رتاپا ره‌شپۆشه، وتی من شانازی ده‌که‌م که فه‌ردین چه‌ند سالێک له شاره‌که‌م دا ژیاوه و فه‌ردین خه‌لکی کۆیه بوو. هه‌روه‌ها هه‌ر له پرسه‌که‌ی دا کورده خان به‌لێنی دا که تابلۆیه‌کی وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند فه‌ردین سادقی له ده‌روازه‌ی شاری کۆیه هه‌لواسرێت ( هه‌لبه‌ت نازانم که ئه‌و به‌لێنیه جێبه‌جێ کراوه یا نا). فه‌ردین گه‌رچی مالاوایی له هاوسه‌نگه‌رانی و له گه‌له‌که‌ی کرد به‌لام قه‌ت له یاد ناچێته‌وه چون که‌سێک بوو له‌ناو دلان دا جێگای خۆی کردبۆوه.
فه‌ردین ئه‌ویندار بوو!؟مه‌رگی فه‌ردین دڵی دۆست و ره‌فیقه‌کانی هه‌ژاند، فه‌ردین به بنه‌ماله‌که‌ی راگه‌یاند که ده‌یهه‌وی زه‌ماوه‌ند بکات و بۆیه له که‌لوپه‌لی زه‌ماوه‌ندی فه‌ردین ئاماده کرابوو قه‌رار وا بوو که خزم و که‌سی بێن بو زه‌ماوه‌ندی فه‌ردین. مه‌رگی فه‌ردین ته‌نیا 14 رۆژ به‌ر له زه‌ماوه‌نده‌که‌ی بو... دایکی فه‌ردین جل و به‌رگی زاوایه‌تی بۆ هێنابوو به کێلی گۆری جگه‌رگۆشه‌که‌ی هه‌لاوه‌سی، نۆقل و شیرینی که بۆ زه‌ماوه‌ندی فه‌ردین ئاماده کرابون، له سه‌ر گلکۆی فه‌ردین دابه‌شی مندالان کران.....
سلاوی بی پایان بۆ گیانی پاکی شه‌هید فه‌ردین و به‌هیوای وه‌دی هاتنی ئاواته‌کانی فه‌ردین که رزگاری نیشتیمان و سه‌ربه‌ستی گه‌لی کورد بو.
سالێک له‌مه‌و به‌ر فه‌ردین سادقی تێکۆشه‌ر و هونه‌رمه‌ند له روداوێکی هاتوچۆدا بۆ هه‌میشه چاوی له سه‌ر یه‌ک دانا و ماڵاوایی له دنیای رون کرد و داخی خسته سه‌ر دڵی هاورێیان و خۆشه‌ویستانی. من وه‌ک یه‌کێک له نزیکترین هاورێیانی فه‌ردین به پێویستم زانی که له سالیادی شه‌هید بونی دا چه‌ند دێرێک وه‌ک وه‌فاداری بۆ گیانی پاکی بنوسم و خوێنه‌رانیش زیاتر له گه‌ل که‌سایه‌تی ئه‌و لاوه به ئه‌مه‌ک و ماندو نه‌ناسه ئاشناتر بکه‌م.
فه‌رزین سادقی (فه‌ردین) خه‌لکی شاری دوژمن به‌زێنی سنه سالی 1381 هه‌تاوی په‌یوه‌ستی ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات بوو و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندونه‌ناس شانی دایه به‌ر خه‌بات و تێکۆشان و به‌وپه‌ری توانا و لێ هاتوییه‌وه ئه‌رکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له قالبی که‌سایه‌تیه‌کی هونه‌رمه‌ند ده‌ست پێ‌کرد. فه‌ردین به‌ر له‌وه‌ی که رۆژهه‌لاتی کوردستان به جێ بێڵێت و تێکه‌ڵی ریزه‌کانی پێشمه‌رگه بێت، له شاری سنه و تارانیش به هاوکاری دوستانی هونه‌رپه‌روه‌ری سنه و کوردانی تاران چالاکی هونه‌ری به‌رفره‌وانی هه‌بو. فه‌ردین هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنی بۆ نێو ریزه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی، باسی له تواناکانی خۆی له بواری هونه‌ری هه‌لپه‌رکێی ره‌سه‌نی کوردی کردبو و به‌و ئیمکاناته که‌مه‌ی که له‌به‌ر ده‌ست داب‌و، کۆمه‌لێک کچ و کوری له خۆ کۆ کردبۆوه و درێژه‌ی به کاره هونه‌ریه‌کانی داب‌و. (هه‌لبه‌ت من ئه‌و کات نه‌مده‌ناسی و له رۆژهه‌لاتی کوردستان بوم)... فه‌ردین وه‌ک ماموستایه‌ک ده‌ستی به راهێنانی لاوان کرد بۆ هه‌رچی باشتر به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکی هونه‌ریی و هه‌ر زوو تیپی
هه‌لپه‌رکێی رۆژهه‌لاتی دامه‌زراند و به به‌رێوه‌بردنی چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزوێنی له کاناله کوردیه‌کان، ناوبانگی له نێو کوردان‌دا ده‌نگی دایه‌وه... هونه‌ری فه‌ردینی روح سوک گیانی لاوانی وه‌سه‌ما ده‌خست و زۆر جار ده‌بیسترایه‌وه که منالانی کورد کاتێک فه‌ردینیان له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزوێن ده‌دیت ده‌یانکوت؛ دایه منیش وه‌ک فه‌ردین سه‌رچۆپی ده‌کێشم!؟ فه‌ردین مرۆڤێکی زۆر ساده‌و دلپاک بوو. هه‌رچی جارێک بیدیتبایه خۆشی له هاونشینی و هاورییه‌تی ئه‌و لاوه ده‌هات. باوه‌ری به خوڵقاندنی جوانی و شادی و خۆشی هه‌بوو. زیاتر له80 فۆرمی هه‌لپه‌رکێی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی وه‌ستایانه ده‌زانی. هه‌لپه‌رکێ له لای فه‌ردین ته‌نیا سه‌ما و به‌زم نه‌بو ، به‌لکو هێمایه‌ک له ژیان و ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌ک نان و به‌رخۆدان و هیوا به ژیان بوو. فه‌ردین بایخێکی زۆری به راهێنانی منالانی کورد بۆ فێر بوونی هونه‌ری هه‌لپه‌رکێ ده‌دا و چه‌ند تیپێکی هه‌لپه‌رکێی منالانیشی رێبه‌ری ده‌کرد. به هیممه‌ت و توانایی فه‌ردین فستیوالێکی فۆرمه جیا جیاکانی هه‌لپه‌رکێ له شاری کۆیه به‌رێوه‌چوو. هه‌روه‌ها فه‌ردین به‌رنامه‌و پرۆژه گه‌لێکی یه‌کجار زۆری هه‌بوو که به‌داخه‌وه رۆژگاری ره‌ش مه‌ودای پێنه‌داو فه‌ردینی له ناو دڵی خاکی پیرۆزی نیشتیمان شارده‌وه... پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی فه‌ردین به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجار به‌رفراوان و شایان به‌رێوه‌چوو. ته‌رمی فه‌ردین به نێو روباری فرمێسکی کوران و کچانی که‌مپه‌کانی حیزبی دێموکرات و شاری کۆیه دا به‌ره‌و گۆرستانی شه‌هیدان وه‌رێ که‌وت. له مراسمی پرسه‌ی فه‌ردین چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و هونه‌ری و حکومه‌تی به‌شدار بوون که هه‌ر کامیان به شێوه‌یه‌ک باسیان له که‌سایه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جوانه مه‌رگه ده‌کرد. مامۆستا عه‌بدوللا حه‌سه‌ن زاده وتی؛ له ته‌مه‌نی خۆم دا زۆر که‌م دیتومه لاوێک وه‌ک فه‌ردین به ته‌مه‌نی که‌می خۆی که 24 سال بوو، ئاوا نێوبانگ ده‌ربکات و خۆی بکاته خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌ی. کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار وتی؛ به‌داخه‌وه فه‌ردینمان له ده‌ست دا، فه‌ردین خۆشه‌ویستی هه‌مو هاوسه‌نگه‌ران بوو، فه‌ردین خۆشه‌ویستی مندالان بوو، فه‌ردین خۆشه‌ویستی هه‌مومان بوو. کورده عومه‌ر قایم‌مه‌قامی کۆیه له وتاره‌که‌ی خۆیدا وتی؛ ئه‌مرۆ شاری کۆیه، شاری حاجی قادر و دلدار و خاڵه تایر، تاساوه و سه‌رتاپا ره‌شپۆشه، وتی من شانازی ده‌که‌م که فه‌ردین چه‌ند سالێک له شاره‌که‌م دا ژیاوه و فه‌ردین خه‌لکی کۆیه بوو. هه‌روه‌ها هه‌ر له پرسه‌که‌ی دا کورده خان به‌لێنی دا که تابلۆیه‌کی وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند فه‌ردین سادقی له ده‌روازه‌ی شاری کۆیه هه‌لواسرێت ( هه‌لبه‌ت نازانم که ئه‌و به‌لێنیه جێبه‌جێ کراوه یا نا). فه‌ردین گه‌رچی مالاوایی له هاوسه‌نگه‌رانی و له گه‌له‌که‌ی کرد به‌لام قه‌ت له یاد ناچێته‌وه چون که‌سێک بوو له‌ناو دلان دا جێگای خۆی کردبۆوه.