"رێوی له كونی خۆی هه‌ڵگه‌رِێته‌وه گه‌رِ ده‌بێ" ... دیاری نه‌کراو
"رێوی له كونی خۆی هه‌ڵگه‌رِێته‌وه گه‌رِ ده‌بێ"
2008 06 30 - 20:24
ره‌سوڵ سوڵتانی
جاری وایه كتوپرِ گویَت له شتیَك ده‌بێ كه به‌ده‌ست خۆت نییه ده‌تاسێی و واقت ورِِِِِده‌میَنێ:
پیَموایه ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ی لانیكه‌م تۆزه هه‌ستیَكی نیشتمانپه‌روه‌رییان هه‌یه و هیَشتا مووده‌ماریَكی كوردایه‌تی له له‌شیاندا ماوه، كه شه‌وی شه‌ممه گویَیان له لیَدوانه‌كه‌ی میرزا ره‌حیم ره‌شیدی بووه مووچرِكه‌یه‌كیان پیَداهاتووه چ بگا به‌وانه‌ى كه له نیشتمانپه‌روه‌ریدا كوڵاون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ كه ئه‌وانه‌ی گاڵته‌یان به نیشتمان و نه‌ته‌وه و ئه‌و چه‌مكانه دێ مافی خۆیانه لای میرزا ره‌حیم بگرن و پیَیان وابێ كه‌س نازانێ قسه‌ی وا حیسابی بكا و ئیَمه‌ش كارمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه نییه..............
له نێو قسه‌كانی ره‌شیدی دا ده‌چمه سه‌ر سێ به‌ش:
1- داسه‌پاویی خه‌باتی چه‌كداری به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورددا
2- به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م دانی تیَكۆشه‌رانی كورد
3- مه‌ترسیدار بوونی خه‌باتی چه‌كداری بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی
ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی چه‌كداری به‌سه‌ر ئیَمه‌ی كورددا سه‌پاوه مه‌ته‌ڵیَك نییه میرزا ره‌حیم هه‌ڵیهیَنابیَ و تیۆرییه‌كی نویَش نییه كه ئه‌و دایرِشتبێ و كه‌شفیَكی تازه‌ش نییه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیَی نه‌گه‌یشتبایه نه‌ته‌وه‌ى كوردی پیَ چاره‌رِه‌ش و رِوورِه‌شی ده‌رگای گه‌لان ده‌بوو.
ئیَمه به تایبه‌تیی حیزبی دیموكرات ماوه‌ی نزیك به سی ساڵه به باوه‌رِه‌وه ئه‌و قسه‌یه پاته ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام نه‌ك وه‌كوو ره‌شیدی بۆ كوتانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به ئیَمه نین نه‌ك وه‌كوو به‌رِیَزیان بۆ به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدانی ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئیَمه نین، به‌ڵكوو به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی روخساری دژه‌مرۆیانه‌ی دژمنانی نه‌ته‌وه‌ى كورد.
2ـ به‌راستی ده‌بیَ چ چاوه‌رِوانییه‌كمان له‌و لایه‌نه بیَ كه خۆی به خه‌باتكار ده‌زانیَ و لافی مافخوازی لیَده‌دا كه، نه‌ك جیاوازی له نیَوان خه‌باتی ره‌وا و مافخوازانه و تیرۆر دا نانێ به‌ڵكو كادیر و ده‌مرِاستی كه‌ناڵه‌كه‌ی ریَك به پیَوه‌ر و ربه‌ی كۆماری ئیسلامی و داگیركه‌رانی كوردستان پیَناسه‌ی چه‌مكی تیرۆر ده‌كا!؟!
ئیَمه له پیَناوی مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا خه‌بات ده‌كه‌ین و مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه به‌رگری له نیشتمان و مان و مه‌وجوودییه‌تی خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان و بۆ زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌موو جۆره خه‌باتیَكی ئیَمه به چه‌كداری و مه‌ده‌نییه‌كه‌یه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تیَكده‌رانه، تۆ بڵیَی ره‌حیم چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌بێ و چ قازانجیَكی له‌وه ده‌ست بكه‌وێ كه ئه‌و تۆمه‌ته نارِه‌وایه له تیَكۆشه‌رانی كورد بدات؟ جگه له‌وه‌یكه بوونی ده‌نگی جیاواز مۆته‌كه‌یه‌كه له‌سه‌رشانی ره‌حیم و هاوبیره‌كانی.
بڵیَی ره‌حیم چ پیَناسه‌یه‌كی بۆ تیرۆریست هه‌بیَ جیا له‌وه‌یكه ئه‌ویش وه‌كوو كۆماری ئیسلامیی هه‌موو ئه‌وانه به تیرۆریست بزانیَ كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نین و سه‌ر به‌و نین؟؟؟؟؟؟
به‌ڵیَ نه‌ته‌وه‌ى كورد قوربانیی تیرۆریزمه ئه‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویسته، به‌ڵام خه‌بات له پیَناو وه‌ده‌ست هیَنانی ئازادی و دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی دا ته‌نیا له روانگه‌ی كۆماری ئیسلامی و هابیره‌كانی كا ره‌حیمه‌وه ده‌چیَته نیَو خانه‌ی تیرۆریست بوونه‌وه و ئه‌و پیَناسه سه‌قه‌ته‌ی بۆ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كادیره‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان له روانگه‌ی به ناو رۆشنبیریَكی وه‌ك ئابرا ره‌حیمه‌وه تیرۆریستن ئه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانی پیَشوو له ریَزه‌كانی حیزب دا و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ریَبازه و له‌و پیَناوه‌دا شه‌هید بوون چی؟ بڵیَی كا ره‌حیم ئه‌وانیش به تیرۆریست بزانێ؟ خۆ به پیَی ئه‌و پیَناسه نویَیه‌ی كا ره‌حیم ئه‌وانیش ده‌چنه نیَو ئه‌و خانه‌یه‌وه.
شتیَكی سه‌یر نییه هه‌ر بینا دیتت میرزا ره‌حیم له ئاكامی پیَشكه‌وتنی تیكنۆلۆجیا و چوونه‌سه‌ری ئاستی رۆشنبیری و به ئاگاهاتنه‌وه‌ی دا، ئه‌وه‌نده به به‌حری مرۆدۆستی دا رۆبچیَته خوارآ بیَته سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه كه جگه له بكووژانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌موو ئه‌و كوردانه به قاتلڕ و تیرۆریست ناوبه‌رآ كه له‌سه‌ر پیَشیَل كردنی برِه مافیَك فیشه‌كیان به پاسداره داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ناوه و هاكا دیتت هه‌موو تیَكۆشه‌رانی به‌رگریكه‌ری نیشتمانی ئیدانه كرد، به خوڵای لیَی به دوور نییه پیاوی وا رۆشنبیر مافی خۆیه‌تی جیاوازی دانه‌نآ له نیَوان تیَكۆشه‌ر و پیاوكوژاندا.........!!!!!!!!!!!
نازانم تاوانی شه‌هید شیَخ غه‌ریب و هاورِیَ كه‌ماڵ چ بووه و هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كام خه‌ڵكی بیَ تاوان و كیَیان به ناهه‌ق كوشتووه كه پیَیان بگوترێ تیرۆریست؟؟؟ جیا له‌وه‌یكه به‌مه‌به‌ستی پیَوه‌ندی گرتنی راسته‌وخۆ و دیداری راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نیشتمانه‌كه‌یاندا سه‌ردانی زیَده‌كه‌ی خۆیان كردووه؟؟؟؟؟؟
لیَره‌دایه ره‌شیدی و هاوبیره‌كانی بۆیه ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ده‌ده‌نه‌پاڵ چونكه ئه‌وانیش له‌وه ده‌ترسن كه كادیر‌و پیَشمه‌رگه‌ی حیزبی دیَموكراتی كوردستان بچنه‌وه نیَو خه‌ڵك و په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه درۆیه هه‌ڵده‌نه‌وه كه هاوبیره‌كانی میرزا ره‌حیم له‌سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانیان كردووه؟؟؟
ئه‌وه‌ی وا له ره‌حیم ده‌كا پیَشمه‌رگه به تیرۆریست ناوبه‌رێ بڵێی جیا له‌و روانگه تۆتالیتارییه پاوانخوازه چ بێ كه پیَی وایه كوردستان موڵكی ئه‌وه‌و جیا له‌و هه‌ركه‌س قسه‌ی تیَدا بكا تیرۆریسته؟؟
خۆ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی پیَشمه‌رگه به تیرۆریست ناوبه‌ریَ به‌لامه‌وه ئاساییه و له‌وه زیاتر هیچ چاوه‌رِوانییه‌كم لیَیان نییه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وجار وه‌ها چاوه‌رِوانییه‌كم له ره‌حیم و هاوبیره‌كانیشی نابێ.
كورتی ببرِینه‌وه با بچینه سه‌ر مه‌ترسیدار بوونی خه‌باتی چه‌كداری بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی......
دیاره و سروشتیشه كه خاڵۆ ره‌حیم ئاگاداری ئه‌و راستییه میَژووییه نییه كه خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌شیَك بووه له شیَوازى خه‌باتی ئه‌و حیزبه‌و هه‌میشه‌ش خۆی به پشتیوانی ئه‌و شیَوازه له خه‌بات زانیوه، حیزبیَك كه ئه‌وه باوه‌رِی بیَ تۆ بڵیَی خۆی له ره‌وگه‌یه‌ك دا هه‌نگاو هه‌ڵێنێ كه زیان به‌و شیَوازه خه‌باته(خه‌باتی مه‌ده‌نی) بگه‌یه‌نێ؟
ئه‌وجار ده‌كریَ كاكه ره‌حیم بفه‌رمویَ كه له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژادی ئازادی كوژدا چه‌نده مه‌یدان بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نى كراوه‌یه كه خه‌باتی چه‌كداری ببیَته هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی؟
ده‌زانم كاك ره‌حیم دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی منه كه كۆماری ئیسلامی به بوون و نه‌بوونی حیزبی دیموكرات و ئه‌حزابی دیكه‌ش قه‌ت ریَگه نادا خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌ك له كوردستان به‌ڵكوو له سه‌رانسه‌ری ئیَران دا بپچم بگریَ ئاخر ئه‌وانیش وه‌ك كاك ره‌حیم و هاوبیره‌كانى به‌ده‌ست خۆیان نیه هیچ خۆشییان له ده‌نگ و ره‌نگی جیاواز نییه و هه‌رچی سه‌ر به‌وان نه‌بآ به ئاژاوه‌چی و تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!! ئه‌گینا كاك ره‌حیم تۆ شه‌رِه‌فت!! كه‌بوودوه‌نده‌كان و هانا عه‌بدییه‌كان و سه‌فارزاده‌كان چه‌كیان پیَ بووه كه قۆڵبه‌ست كراون؟؟؟ تیرۆریست بوون؟ (هه‌ڵبه‌ت به‌و پیَوه‌ره‌ی جه‌نابت به‌ڵیَ).
كاكی برا، به هه‌زاران چالاكڤانی مه‌ده‌نی و سیاسی له كوردستان و له ئیَرانیش دا به ئاواته‌وه‌ن ده‌ستیان به تریبوونیَك رابگا كه له‌ویَنده‌ریَوه ده‌نگی مافخوازانه‌یان به گویَی خه‌ڵكی جیهان و كۆرِ و كۆبوونه‌وه نیَوده‌وڵه‌تی و مرۆدۆسته‌كان بگه‌یه‌نن و به داخه‌وه ده‌ستیان ناكه‌ویَ، ئیَستا كه تۆ وه‌ها هه‌لیَكت بۆ ره‌خساوه بۆ له به‌ر، بیرته‌سكی و به‌رچاوته‌نگیی حیزبی له دژی بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌كاری دیَنی؟ ببووره له یادم نه‌بوو كه له یاسای ئیَوه ئازیزان دا ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیَوه بیرناكه‌نه‌وه به‌هه‌ر ریَگه‌یه‌ك دابرِۆن مادام وه‌دوای ئیَوه ناكه‌ون له روانگه‌ی ئیَوه‌وه ناهه‌قن..!!
به‌هه‌ر حاڵ هیوادارم من خراپ تیَگه‌یشتبیَم و ئه‌وه روانگه و فه‌لسه‌فه‌ی گشتیی حیزبه‌كه‌ی ره‌حیم نه‌بآ و هه‌ڵویَست و روانگه‌یه‌كی برِیَك نه‌رم و نیانتر و ماقوڵانه‌تر له ره‌حیمی هه‌بیَ چونكی به‌راستی ئه‌و شیَوه روانینه بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پرِ مه‌ترسییه......................