بۆ ئه‌و ره‌حیمه‌ی به هه‌موو بایه‌ك شه‌ن ده‌كا!! ... دیاری نه‌کراو
بۆ ئه‌و ره‌حیمه‌ی به هه‌موو بایه‌ك شه‌ن ده‌كا!!
2008 06 29 - 21:29
هه‌ژیر عه‌بدوڵڵاپوور
به‌راستی كاتێك كه له شه‌وی هه‌شت له‌سه‌ر نۆی پووشپه‌ڕ گوێ‌بیستی به‌ناو لێدوانه‌كه‌ی ره‌حیم ره‌شیدی بۆ VOA بووم، ته‌زوویه‌كی سارد و تاڵم پێداهات و زۆرم به‌زه‌یی به‌م كورده كڵۆڵه داهات كه چۆن به‌ناو رۆشنبیره‌كانی ئه‌ویش له پاریسه‌وه ته‌نیا به‌و بیانووه‌ی كه ئه‌و شه‌هید و بریندارانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان سه‌ر به‌وان نین، خه‌تێكی سوور به‌سه‌ر هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتی حیزبه‌كانی‌تر چ له‌ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه دا دێنێ و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو لێدوانێكی دابێ كۆمه‌ڵێك قسه‌ی هاته‌ران‌پاته‌ران و هه‌لله‌ق‌مه‌لله‌قی ریز كرد كه به‌مه‌ش زیاتر ناوه‌رۆكی خۆی و حیزبه‌كه‌ی ده‌رخست. بۆیه هه‌رزوو ویستم وڵامێكی كورت و پوختی پێبده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه به چه‌ند هۆیه‌ك نه‌متوانی و بۆ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دواتر كه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵاتم كرد چاوم به بابه‌تێكی یاسین حاجی‌زاده كه‌وت كه وڵامێكی كاك ره‌حیمی دابۆوه و وێڕای ده‌ست خۆشی له كاك یاسین بۆ وڵامه به‌پێزه‌كه‌ی، كه زۆربه‌ی قسه‌كانی منیشی كردبوو و ئه‌من ته‌نیا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر پاڕاگرافی كۆتایی به‌ناو لێدوانه‌كه‌ی ناوبراو ده‌كه‌م كه ده‌ڵێ: \" كورده‌كان به‌گشتی خۆیان قوربانی تیرۆریزمن و ئیتر مانایه‌كی نیه گروپێكی سیاسی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا كه بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووس و وه‌ده‌ست‌خستنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات ده‌كا په‌نا بۆ وه‌ها كارێك ببا\".
جارێ ئه‌وه كه ناوبراو باسی تیرۆریزم ده‌كا هیچ پێوه‌ندی به پرسیار و باسه‌كه‌وه نه‌بوو و هه‌ر كه له كۆتایی رسته‌كه‌دا ده‌ڵێ په‌نا بۆ وه‌ها كارێك ده‌به‌ن راست به‌و مانایه‌یه كه ئه‌و چالاكوانانه چوونه‌ته‌وه بۆ ناوخۆ تا كاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن! یان خود ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌ك له دژی رێژیم له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه!! ئه‌مه‌ش به دیوێكی‌تردا به‌و مانایه‌یه كه ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆكرات و حیزبه‌كانی‌تر له ناوخۆدا هه‌ڵسوڕاون و خه‌باتیان كردوه هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی تیرۆره‌وه!! زۆرمان له كاربه‌ده‌ستانی ئاخوندیش بیستوه كه ده‌ڵێن: \"ئێران خۆی قوربانی تیرۆریزمه\". ئه‌مه واته وڵاتێ كه خۆی قوربانی تیرۆریزمه كاری تیرۆریستی ناكا، بۆ ئه‌مه‌ش پێویست به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ناكا كه رێژیمی ئیسلامی به هه‌زاران كه‌سی تیرۆر كردوه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه زیاتر له دووسه‌د پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆكراتی هه‌ر له هه‌رێمی باشووری كوردستان تیرۆر كردوه. مه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حدك و حیزبه‌كانی‌تر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كام پێگه‌ی رێژیم و ته‌قه‌یان له چ كه‌سێكی سه‌ر به رێژیم كردوه كه ئه‌ویش له جیاتی ئه‌وه‌ی رێژیم باسی بكا له لایه‌ن ئێوه‌وه به كاری تیرۆریستی ناوده‌برێ!! له بیرتان نه‌چێ خودی رێژیم تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند رووداوه باسی له تیرۆر و تیرۆریست نه‌كردوه و ئه‌گه‌ر بیشی گوتبایه بابه‌تێكی زۆر ئاسایی ده‌بوو. به‌ڵام ئێوه زۆر رووهه‌ڵماڵاوانه و به‌قه‌ولی فارس \"گوی سبقت را از دیگران ربوده‌ای\" و چالاكی چه‌ند هاوڕێیه‌كی حیزبێكی نه‌یاری رێژیم به كاری تیرۆریستی ناو ده‌به‌ن!! ئه‌م ماسته‌ش بێ‌موو نیه‌و راسته‌وراست له راستای مه‌به‌سته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌جووڵێنه‌وه و وێده‌چێ رێژیم له‌م قسانه بۆ ره‌وایی‌دان و پاكانه به كرده‌وه‌ی له‌و چه‌شنه كه‌ڵك وه‌رگرێ و بڵێ ئه‌وه نیه خودی حدكا ئه‌و چالاكییه‌ی به كارێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م‌داوه.
گه‌لۆ: داخوا هه‌ر ئێوه نه‌بوون كه یه‌كێك له دروشمه‌كانی كۆنگره‌ی سێزده‌تان چوونه‌وه بۆ ناوچه و ده‌ست‌پێكردنی خه‌باتی چه‌كداری بوو و ده‌تانوت مامۆستا حیزبی له ده‌شتی كۆیه مراندوه و ئاپۆرایه‌كتان له خه‌ڵكی ساویلكه و به‌كڵوكۆ له ده‌وری خۆتان كۆكردبۆوه و هه‌ر به‌م دروشمه پڕزه‌رق‌وربرقانه بوونه زۆرایه‌تی كۆنگره‌ی سێزده و حیزبتان تووشی كاره‌ساتی له‌ت‌بوون كرد و ئێستاش وه‌ك بنێشته‌خۆشكه هه‌ر ده‌یڵێنه‌وه كه گۆیا كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووتان گرتوه. له لایه‌كی‌تره‌وه هه‌ر ئه‌م جۆره ئاخاوتنه جۆرێك دانی سیگناڵ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێژیمه به‌وه‌یكه ئه‌وه ئه‌ندامی حدك و حیزبه‌كانی‌تره كه له ناوچه‌دان و ساڵی پاریش به ده‌ركردنی راگه‌یه‌نراوێك ئیتلاعات و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمتان له بوونی ئه‌ندامانی حدك له ناوچه ئاگادار كرده‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری دوو واتایه، یه‌كه‌م: چونكه خۆیان توانای چوونه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و ئه‌نجامدانی چالاكی مه‌ده‌نی و رێكخستنیان له ناوخۆ نیه، چاویان به خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حدك هه‌ڵنایا و پێشیان ناكرێ كه به‌ر به خه‌بات و چالاكی ئه‌وان بگرن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و چالاكی حدك و حیزبه‌كانی‌تر له ناوخۆ به‌ره‌و كزی و لاوازی به‌رن، له‌په‌ناوه و به راگه‌یه‌نراو و لێدوانی له‌و چه‌شنه هێزه‌كانی رێژیم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه تا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكوتنه سه‌ریان و زه‌بریان لێبوه‌شێنن. دووهه‌م: گومانی ئه‌وه ده‌كرێ كه به‌مجۆره لێدوان و راگه‌یه‌نراوانه‌و به‌پێی چه‌ند رێككه‌وتنێك چه‌ندان قان و ئاتۆی (امتیاز) ماددی و مه‌عنه‌وی له‌م و له‌و وه‌رگرن و دڵی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێ‌خۆش بكه‌ن.
رۆژگارێكی سه‌یره ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدكا له باشووری كوردستان به تفه‌نگ و چه‌قۆ و تێڵا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌ندامانی حدك و هه‌رچی سووكایه‌تی و بێ‌حورمه‌تییه پێیان ده‌كه‌ن و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له په‌ناوه و به‌پاڵه‌كی هێزه‌كانی رێژیم له بوونیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌من پێشتریش له گوتارێك دا به‌ناوی كام دوو لاباڵی حیزب میراتگری سه‌ره‌كی حیزبی دیمۆكراته؟ هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا نووسیبووم كه حدكا و ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵگری په‌یام و سه‌مبوله‌كانی حیزبی دیمۆكرات نین و ناتوانن پڕه‌نسیپ و سفه‌ته به‌رزه‌كانی له‌خۆگرن و ئه‌م لێدوانه تازه‌ی ئه‌م به‌ناو رۆشنبیره‌شیان كه به هه‌موو بایه‌ك شه‌ن ده‌كا و زۆری پێخۆشه وه‌ك چالاك و رۆشنبیر و هتد ناوی ببه‌ن، راستی ئه‌م قسه‌یه زیاتر ده‌سه‌لمێنێ. به‌رای من ده‌بێ ره‌شیدی و هاوچه‌شنه‌كانی به‌ره‌سمی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵی سه‌ربه‌رزی ئه‌و هاوڕییانه‌ی كه به‌م تازه‌ییه له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه شه‌هید و قۆِڵبه‌ست كران بكه‌ن و جارێك بۆ هه‌میشه به رووحی كوردایه‌تی و به روانگه‌یه‌كی ورد و سیاسییانه‌و به دوور له ده‌مارگرژی حیزبی تاوتوێی مه‌سه‌له‌كان بكه‌ن.