كوردستان میدیا‌و شێواندنى هه‌واڵێك ... دیاری نه‌کراو
كوردستان میدیا‌و شێواندنى هه‌واڵێك
2008 06 29 - 20:50
عوسمان بیَورانى
به داخه‌وه له حه‌وتووى رابردو دا هه‌واڵى شه‌هید بوونى كادرى به‌وه‌ج و تیَكۆشه‌رى حیزبى دیَموكراتى كورستان شیَخ غه‌ریب و به دیل گیرانى هاوریَ كه‌ماڵ شه‌ریفى به گویَى هه‌موو مان گه‌یشت و خه‌مى قورسى ئه‌و رووداوه هه‌موومانى خه‌مبار كرد.
هه‌واڵى ئه‌و رووداوه له زۆربه‌ى میدیا كوردى‌و به‌شیَك له میدیا فارسیه‌كان دا به شیَوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاو كرایه‌وه. ئه‌وه‌ى كه له‌و ناوه دا سه‌رنجى منى بۆلاى خۆى راكیَشا بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه له كوردستان میدیا دا بوو. له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و سایته‌ش حه‌قى خۆیه‌تى وه‌كو هه‌موو میدیاكان هه‌واڵ بڵاو بكاته‌وه قسه‌م نیه، به‌ڵام بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه وه‌ك خۆى و شیَواندنى هه‌واڵه‌كه جیَگاى پرسیاره و بۆ لیَوردبوونه‌وه ده‌بیَت.
ناوهیَِنانى ئه‌و دوو شۆرِشگیَره وه‌ك ئه‌ندامى پیَشووى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران، ناونه‌هیَنانى حیزبى تازه‌یان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان وازیان له خه‌بات هیَنابیَت و ئه‌ندامى هیچ حیزبیَكى دیكه نه‌بن. من دڵنیام ئه‌گه‌ر ته‌رمى شه‌هیدى تازه‌مان شیَخ غه‌ریب له گۆرِستانى شه‌هیدانى حیزبى دیَموكرات به خاك سپاردرا بایه، گۆرِى ئه‌ویش وه‌ك گۆرِى هه‌موو ئه‌وانه‌ى دواى له‌تبوون شه‌هید بوون بیَ ژماره ده‌مایه‌وه و زۆریش دوور نه‌بو كه گۆرِى شیَخ غه‌ریبیش وه‌ك گۆرى شه‌هید عوسمان ره‌حیمى تووشى بىَ ریَزى بوایه.
رسته‌ى كۆتاى خه‌به‌ره‌كه‌ش جیَگاى سه‌رنجه كه ده‌ڵىَ: "گیانى كه‌ماڵ شه‌ریفى به هۆى ئه‌ندامه‌تى له حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَرانه‌وه له مه‌ترسى ئیَعدام دایه" به‌رِاستى زۆر سه‌یره ئه‌و به‌رِیَزانه له كاتیَك دا بۆ خوشیان باش ده‌زانن كه كه‌ماڵ شه‌ریفى كادری حیزبى دیَموكراتى كوردستان و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نوسه‌رانى رادیۆ ده‌نگى كوردستانه و چه‌ند شه‌ویَكیش پیَش رۆیشتنه‌وه‌ى بۆ ناو خۆ له كوردكاناڵ به‌رنامه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ئیدعایه‌ى كوردستان میدیا جگه له شیَواندنى بیرورِاى گشتى یا كه‌ڵك وه‌رگرتنى كاتى له‌و رووداوه چ شتیَكى تر ده‌گه‌یه‌نىَ؟.
له هه‌مان كات دا ئه‌و رسته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ته‌نیا ئه‌ندامانى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران گیانیان له مه‌ترسى دایه‌و ئه‌ندامانى حیزبه‌كانى تر له لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیه‌وه به گوڵ پیَشوازیان لیَده‌كریَت.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بیَژه‌ره‌كه‌ى تیشك ره‌حیم ره‌شیدى له لیَدوانیَكى دا بۆ VOA شه‌وى شه‌ممه ئه‌و كادرانه‌ى به‌وه تاوانبار كرد كه ئه‌وانه بۆ خۆ ناساندن له دواى ئینشعابه‌كه‌یان چونه‌ته‌وه به چوونه‌وه‌یان ناوچه‌كه‌یان شیَواندوه‌و زه‌ربه‌یان له خه‌باتى مه‌ده‌نى وجه‌ماوه‌رى داوه . به‌ریَوه‌رانى–VOAكاتیَك زانیان قسه‌كانى به‌رِیَز ره‌شیدى بایى چه‌ند تمه‌نن به بیانووى پچرِانى هیَڵى ته‌له‌فۆن قسه‌كانیان پىَ برِین ده‌نا هه‌ر بۆ خۆى و مامۆستاكانى ده‌زانن چیدیكه‌ى به‌زار دا ده‌هات.
باس كردنى ئه‌و رووداوه به‌وشیَوه له كوردستان میدیادا، باسكردنیشى له لایه‌ن بیَژه‌رى تیشك به‌وشیَوه‌یه له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نیه یا ئه‌وه‌تا كاك ره‌حیم و نوسه‌رانى كوردستان میدیا هه‌ر كامیان له باڵیَكى ناو حیزبه‌كه‌یان دان و هه‌ڵویَستى هه‌ر كامیشیان له سه‌ر رووداوه‌كان جیاوازه، یا ئه‌وه‌تا له حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران دا كه‌س به كه‌سه‌و هه‌ر كه‌س بۆ خۆى ده‌توانىَ چۆنى پىَ خۆش بیَت بۆ كاناڵه‌كان بدویَت.
له كۆتایى دا سڵاو ده‌نیَرم بۆ گیانى پاكى هه‌موو شه‌هیدانى ریَگاى رزگارى كوردستان به تایبه‌تى شه‌هیدى تازه‌ى ئه‌و ریَبازه شیَخ غه‌ریب حه‌سه‌نی.
هیوادارم كه هاوسه‌نگه‌رمان كه‌ماڵ شه‌ریفى و هه‌موو زیندانیانى سیاسى به زووترین كات ئازادببن و له ژیَر شكه‌نجه‌ى جه‌لاده‌كانى كۆمارى دژى گه‌لى ئاخونده‌كان رزگاریان بیَت.
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ى كوردستان میدیا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
شه‌هید بوونی کادرێکی پێشووی حدکا له سه‌قز و خاوه‌ن كتێبخانه‌ی سیراجه‌دین له شا‌ری سه‌قز
شێخ غه‌ریب حه‌مه‌سه‌نی ئه‌ندامی کادری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ده‌روێش عه‌لی موتیعی خاوه‌نی کتێبخانه‌ی سراجه‌دین له شا‌ری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه شه‌هید کران.
ئێوارەی ڕۆژی 25.6.2008 ، شێخ غه ریبی حه سه نی له ماڵێك له گه ڕەكی به ردبڕانی شا‌ری سه قز ،له لایه ن به كرێگیراوەكانی ڕژیمه وە گه مارۆ دەدرێت شه هید دەكرێت. له م رووداوەدا كه ماڵ شه ریفی، کادری پێشووی حدکا له لایه ن هێزه كانی ڕژیمه وە به دیل ده گیرێ و خاوەن ماڵه كه ش ده‌روێش عه‌لی موتیعی خاوه‌نی کتێبخانه‌ی سراجه‌دین له شا‌ری سه‌قز بریندار دەبێ. به پێی دوایین هه‌واڵه‌کان ده‌روێش عه‌لی دوای دوورۆژ به‌ربه‌ره‌کانی به هۆی قووڵایی برینه‌کانی رۆژی هه‌ینی 27.6.2008 گیانی له ده‌ست ده‌دا.
گیانی چالاکڤانی سیاسی و نووسه‌ر که‌مال شه‌ریفی به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه له مه‌ترسی ئێعدام دایه.